25/08/2026
پیرۆزبێت لەدایکبوونی حەزرەتی محەمەد (درودی خوای لەسەر بێت):
﴿وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا رَحْمَةً لِلْعَالَمِينَ﴾
بەبۆنەی هاتنەوەی یادی مەزنی لەدایکبوونی پێشەوایی مرۆڤایەتی، حەزرەتی محەمەد (درودی خوای لەسەر بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی بڕوادارانی ئازیز و ئیماندار دەکەم.
ئومێدەوارم ئەم یادە پیرۆزە ببێتە هەوێنی بەهێزکردنی گیانی تەبایی و لێبوردەیی، برایەتی و ئاشتی کۆمەڵایەتی لە نێوان سەرجەم چین و توێژەکاندا، و ببێتە مایەی خێر و بەرەکەت بۆ تەواوی موسڵمانان.