Parezar Mohammed Hassan Mama

Parezar Mohammed Hassan Mama Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Parezar Mohammed Hassan Mama, Lawyer & Law Firm, Sulaimania.

کتێبێکی زۆر باش بۆ پارێزەران تکایە بیخوێنەوە زۆر گرنگە
08/08/2026

کتێبێکی زۆر باش بۆ پارێزەران تکایە بیخوێنەوە زۆر گرنگە

ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ افراج بێت من وه‌ك پاریزه‌رێك و كه‌سێكی یاسایی و بیلایه‌ن سه‌باره‌ت به‌ دۆسیه‌كه‌ی د.عبدالطیف سه‌له‌فی له...
01/07/2026

ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ افراج بێت

من وه‌ك پاریزه‌رێك و كه‌سێكی یاسایی و بیلایه‌ن سه‌باره‌ت به‌ دۆسیه‌كه‌ی د.عبدالطیف سه‌له‌فی له‌ لیژنه‌كه‌ی زانكۆی سلیمانی ئه‌گه‌ر وردبینی له‌ دۆسیه‌كه‌دا بكریت و ( تظلومی لی بدرێت ) له‌ ماوەی 30 رۆژدا دواتر تانه‌ی لێ بدرێت له‌ ماوه‌ی 30 رۆژدا له‌به‌رده‌م ( دەستەی به‌رزه‌فتی فه‌رمانبه‌ران دەوڵەت )

له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌ :
1. بوونی ئه‌ی ئای ( AI) ژیری ده‌ست كرد
2. بوونی ركابه‌رێتی و خصومه‌ی شاهیده‌كان
3. بوونی ته‌رجیحی شاهیدی له‌ دۆسیه‌كه‌دا بوونی شاهیدی عه‌یانی و روون كه‌ پشت راست بكرێته‌ به‌ به‌ڵگه‌ی دیكه‌ .
4.بوونی به‌ڵگه‌ی پێچه‌وانه‌ .
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌رج نیه‌ هه‌موو لیژنه‌یه‌ك هه‌ده‌فی یاسایی خۆی بپێكێت و بێ لایه‌نی خۆی له‌ ده‌ست نه‌دات به‌رای من ئه‌مه‌ كاری دادگایه‌ له‌ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی دۆسیه‌كه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئیستا ئاراسته‌ی دادگاكانی هه‌ریمی كوردستان له‌سه‌ر بابه‌تی ژیری ده‌ست كرد ده‌سته‌ وستانن بۆیان ئاشكرا ناكرێت ئه‌مه‌ش بنه‌ما له‌سه‌ر قاعیده‌ی ( یفسر و شك فی مصلحه‌ت متهم .) له‌به‌ر ژه‌وه‌ندی تۆمه‌تبار لیك ده‌درێته‌وه‌ .

له‌ ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ راست بێت له‌ رووی یاسای سزادانه‌وه‌ افراج ده‌بێت و سزای له‌سه‌ر نابێت جیاوازه‌ له‌ لایه‌نه‌ ئیداریه‌كه‌ی چونكه‌ ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌ر ئافره‌تێك وای كردبێت ئه‌گه‌ر ئافره‌ته‌كه‌ به‌ حوسن و ره‌زای خۆی بێت ئه‌وا سزای له‌سه‌ر نیه‌ به‌و مه‌رج و استسنائانه‌ی كه‌ له‌ یاسای سزاداندا بوونی هه‌یه‌ .

1.ئه‌گه‌ر سێكسی تێدابێت ماده‌ی 393 یه‌ ئه‌گه‌ر ره‌زامه‌ندی نه‌بێت ره‌زامه‌ندی هه‌بوو افراج ده‌بێت .
2.ئه‌گه‌ر سێكسی تێدابێت ماده‌ی 395 درٍانی په‌رده‌ی كچێنی و وه‌عد به‌ زه‌واجی تێدا بێت ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش نه‌بوو افراج ده‌بێت .
3.ئه‌گه‌ر سیكسی تێدا بێت و هاوسه‌ره‌كانی خۆی ببن به‌ سكالاكار ئه‌وا ده‌بێت به‌ 377 و خوێندكاره‌كانیش به‌بێ تاوان ده‌رناچن ده‌بێت به‌ زینای زه‌وجی ئه‌گه‌ر حوب و دڵداریش بێت ده‌بێت به‌ خیانه‌تی زه‌وجی و ماده‌ی 7ی یاسای توندوتیژی خێزانی ته‌كیف ده‌بێت به‌سه‌ریدا .
4. ئه‌گه‌ر سیكس كرابێت به‌رامبه‌ر به‌ پرسیاری تاقیكردنه‌وه‌كان و پاره‌ بووبێت یان له‌به‌رامبه‌ر شتێكدل بێت ئه‌وا ده‌بێت به‌ ماده‌ی 4ی قانونی موكافحه‌ی بوغا له‌شفرۆشی و خوێندكاره‌كان سزاده‌درێن و مامۆستا افراج ده‌بێت .
5. وه‌ ئه‌گه‌ر به‌گشتی سێكس نه‌بوو هه‌ر ته‌حه‌روش بێت ماده‌ی 402 ده‌گرێته‌ ئه‌گه‌ر بۆ له‌ كه‌دار كردنی میینه‌یه‌ك بێت له‌ شوینی گشتیدا به‌لام مادام ره‌زامه‌ندی هه‌بێت ئه‌مه‌ش سزا نادرێت و به‌ چاو نه‌بیندراوه‌ .

وه‌ ئه‌گه‌ر به‌ گشتی ئه‌مانه‌ بوونی نه‌بوو ئه‌وا افراج ده‌بێت و هیچ سزایه‌ك نادرێت چونكه‌ سێكس له‌ یاسای سزادانی عیراقی موباحه‌ به‌ده‌ر له‌ استسناكان مه‌رجیش نیه‌ وه‌زیر بریاری عزل كردنه‌كه‌ی راست و دروست بێت چونكه‌ مامۆستا مافی تانه‌ لیدانی هه‌یه‌ ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ هه‌ڵوه‌شێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و گومانانه‌ی له‌سه‌ره‌وه‌ باسم كردن له‌ بابه‌ته‌كه‌دا هه‌بوو بۆیه‌ با واز بینین بۆ دادگا بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی كه‌یسه‌كه‌ ئه‌مه‌ ئیشی سۆشیال میدیا نیه‌ چونكه‌ پێویسته‌ كه‌سانه‌ی پسپۆر بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نوسی خه‌ڵكی بده‌ن نه‌ك كه‌سانی نه‌ شاره‌زا بۆیه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ بابه‌تێكی ساده‌ نیه‌ یه‌ك تۆپه‌ڵ جه‌ریمه‌ و بابه‌تی یاسایی لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌ .

پارێزه‌ر / محمد حسن مامه‌
1/7/2026

04/05/2026

سیستمەکان نوێ کردۆتەوە ...

بڕیارێکی تەمییزی: ئەگەر کۆچکردوو (موریس) خاوەن قەرز بوو، ئەوا میراتگرەکانی بە سیفەتی کەسی داواکە تۆمار دەکەن وەک جێنشینی...
30/04/2026

بڕیارێکی تەمییزی: ئەگەر کۆچکردوو (موریس) خاوەن قەرز بوو، ئەوا میراتگرەکانی بە سیفەتی کەسی داواکە تۆمار دەکەن وەک جێنشینی گشتی ئەو لە مافەکاندا. بەڵام ئەگەر کۆچکردوو قەرزار بوو، ئەوا داواکە لەسەر میراتگرەکان تۆمار دەکرێت "بۆ سەر تەریکە" (إضافةً إلى التركة)؛ ئەمەش بۆ ئەوەی ڕێگری بکرێت لەوەی کاریگەرییەکانی حوکمەکە بگاتە سەروەت و سامانی تایبەتی خۆیان، و بۆ دەستەبەرکردنی ئەوەی جێبەجێکردنی بڕیارەکە تەنها لە سنووری میراتەکەدا (تەریکە) بێت.

قرار تمييزي: إن المورث إذا كان دائناً فإن ورثته يقيمون الدعوى بصفة شخصية بوصفهم خلفاً عاماً له في الحقوق، أما إذا كان مديناً فإن الدعوى تُقام على ورثته إضافةً إلى التركة، وذلك لمنع امتداد آثار الحكم إلى أموالهم الشخصية، ولضمان قصر التنفيذ على حدود التركة فقط .

پارێزەر / زریا

24/04/2026
ئەنجومەنی شوورای هەرێمی کوردستان ئەم بۆچوونەی دەربڕیوە کە :-١ /بریاری بەندکردنی بە مادەی ( ٤٣ ) لە یاسای جێبەجێکردن نابێ...
15/04/2026

ئەنجومەنی شوورای هەرێمی کوردستان ئەم بۆچوونەی دەربڕیوە کە :-
١ /بریاری بەندکردنی بە مادەی ( ٤٣ ) لە یاسای جێبەجێکردن نابێتە پێشینەی تاوان .

٢/ بریاری دەرچوو لەسەر کەفیل بەپێی ماددەی (١١٩) لە یاسای بنەما دادگەرییە سزایەکان نابێتە پێشینەی تاوان .

٣/ فەرمانی سزایی دەرچوو لە دادگاکانی لێکۆلینەوە لە تاوانی جۆری سەرپێچی بەپێی مادەی (١٣٤) یاسای بنەما دادگەرییە سزایەکان دەبێتە پێشینەی تاوانکاری

٤/ بڕیارە دەرچوەکان لەسەر تاوانباری نەوجەوان بەپێی یاسای چاودێری نەوجەوان نابێتە پێشینەی تاوانکاری

بەسوپاسەوە وەرگیراوەلە :
پەیجی دیدگای پارێزەرانی کوردستان

کۆمەڵێک بڕیاری دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی بە صیفەتی پێداچونەوە کە کاک بەرهەم کۆی کردۆتەوە زۆر کتێبێکی باشە بۆ پا...
14/04/2026

کۆمەڵێک بڕیاری دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی بە صیفەتی پێداچونەوە کە کاک بەرهەم کۆی کردۆتەوە زۆر کتێبێکی باشە بۆ پارێزەران و دادوەران بۆ ئاگاداربوون لە ڕەئی دادگای تێهەڵچونەوەی سلێمانی بە صیفەتی پێداچونەوە .

هەر پارێزەرێک یان فەرمانبەرێکی یاسایی زانیاری هەیە یان رێنمایی و یاسایی لایە کە لە کاتی دانانی دوکان و بابەتی بازرگانی و...
12/04/2026

هەر پارێزەرێک یان فەرمانبەرێکی یاسایی زانیاری هەیە یان رێنمایی و یاسایی لایە کە لە کاتی دانانی دوکان و بابەتی بازرگانی و پڕۆژەی بارزگانی کە لە شوێنێک دابندرێت لە نزیک یان لە تەنیشت هەمان بابەتی بازرگانی کە ڕێنمایی بۆ داندرابێت لە رووی سنوری جوگرافی کە ڕێژەی دوریان دیاری کرابێت کە چەند مەتر دور بن لە یەک یان لەو مەنتیقەیە نزیک نەبێت کە هەمان کاری بازرگانی دیکەی لێیە بۆم بنێرن یاساکە یان ڕێنمایەکە . سوپاستان دەکەم .

Address

Sulaimania

Opening Hours

Monday 08:00 - 12:00
Tuesday 08:00 - 12:00
Wednesday 08:00 - 12:00
Thursday 08:00 - 12:00
Saturday 08:00 - 12:00
Sunday 08:00 - 12:00

Telephone

+9647701515226

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Parezar Mohammed Hassan Mama posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Parezar Mohammed Hassan Mama:

Shortcuts

Share