17/04/2020
(نۆم چۆمسکی) فەیلەسوف و زانای لۆژیک و زمانەوانی و مێژوو نووس و ڕەخنەگرو بیرمەند،خاوەنی زیاتر لە (۱٠٠) بەرهەمی کتێبە. لە دوایین چاوپێکەوتنیدا کە نوێیە ،ماوەی سی خولەک ئەمانبزوێنی و پێویست ئەکا ئەو نیو کاتژمێرە گوێی لێبگرین،بۆ ئەو هاوڕێیانەشی کە کاتیان نییە،بەچەند بڕگەیەک گرنگترین خاڵەکانی چاوپێکەوتنەکە ئەنووسم ،بەلام هەروەکو ئەوە نییە کەگوێی بۆشل بکەیت، لینکەکەی لە خوارەوە دائەنێم....
۱_ئەمریکیەکان دوای جەنگی جیهانی دووەم ئەیانزانی کە جیهان دابەشی دووجەمسەر ئەبێت.
۲_ دۆناڵد ترەمپ،هاوشێوەی (هیتلەر) وتار ئەدات و هەڵسوکەوت ئەکات،ئەمڕۆ جیهان و ئەمریکا لەدەست کەسێکی شێت و گاڵتەجاڕدایە.
۳_ڤایرۆسی کۆرۆنا مەترسیە،بەڵام بەرەو مەترسی گەورەتر هەنگاو ئەنێین،کۆرۆنا دواجار چارەسەر ئەکرێت،بەڵام ئەوانی تر چارەسەر نابن.
٤_سێ هەڕەشەی گەورە بەرەو هەڵدێرمان ئەبەن(چەکی ناوکی و گۆڕانی کەشوهەواو بەزەلکاوبوونی دیموکراسی).
٥_ئۆروپا بێدەسەڵاتەو ئەبێت گوێڕایەڵی ئەمریکا بێت،ئەگینا لە سیستمی ئابوری جیهان بێبەری ئەکرێت.
٦_قەیرانی شارستانیەتی رۆژاوا لە هەرەسدایە،شانبەشانی بەرهەمهێنان پێویستمان بە ئاکاری بزووتنەوەی کۆمەڵایەتی هەیە.
۷_رەخنەی زۆر توند لە لیبرالیزمی نوێ ئەگرێت وبە ستەمکار وەسفیان ئەکات.
۸_سیستمی ئابوری کۆمەڵایەتی لە قەیراندایەو جیهانی لەکەدارکردووە.
۹_فۆرمی ژیان دوورەپەرێزی و تەنیاییەو ڕووخێنەرە،گفتوگۆی لاوان زۆر سادەوساکارە.