09/09/2020
چۆنیەتی تاپۆ کردنی موڵک.
۱ـ وەرگرتنی وێنەی تۆماری خانوەکە. لە دائیرەی تاپۆ. یان کە لەلای فرۆشیار بوو لێ وەربگرێت.
۲ـ وەرگرەنی استسمارە لە دائیرەی تاپۆ یان لای عریزه نوسەکان. پاشان پرکردنەوەی استسمارەکە بە گوێرەی وێنەی تۆماری مولکەکە.
۳ـ انجا بردنی ئەو استسمارە و وێنەی تۆماری و کالە ئەگەر هەبوو. بۆ دائیرەی ئاو و کارەبا. بۆ ئەوەی مۆری لێ بدەن کە فرۆشیار یان کڕیار ئەستۆی پاکە و قەرزدار نیە. خۆ ئەگەر قەردازی ئاو کارەبا بوو تا پارەکە نەدا ئیشەکەی بۆ ناکرێ
٤ـ انجا بردنی بۆ دائیرەی زریبەی عقار بەهەمان شێوەی خاڵی سێ بۆ ئەستۆپاکی.
۵ـ پاشان سەردانی کردنی شارەوانی بۆ بەشی هونەری وزەی زار بۆ وەرگرتنی رەزامەندی و مۆر لێدان.
٦ـ جونەوە بۆ دائیرەی تاپۆ و دانانی مامەڵەکە بۆ کشف. و لێژنەی کشف دەچی بۆ خەمڵاندنی مولکە. وەک لایەنی شکلی نرخێک دادەنین. و مەرج نیە نرخی راستەقینەی موڵکەکەبی.
۷ـ دواتر لێژنکە موڵکەکە دەخەمڵێنێ. گریمان ئەلێ 15 ملیۆن. ئەبێ بۆ هەر ملیۆن 35 هەزار بدەی..
٨ـ پاشان جون بۆ زریبەی دخل .لەوێشەوە بۆ دائیرەی تاپۆ. . ئیشەکت تەواو دەبی. دوای مانگێک بچۆرەوە تاپۆکە وەربگرەوە.
(پێداویستەکان جنسیە ـ هەویەی نفوس ـ پسولەی ئاو و کارەبا ـ ئامادەبونی کریار و فرۆشیار ـ دەشکری نوێنەرەکەیان ئامادەبی لەرێگەی وکالە ـ باشتر وایە فرۆشیار وکالە بکاتەوە ـ )
ــ ئەوە بۆ ئەوەی کە موڵکەکە بەناوی کەسێکەویە و ئەتەوێ تاپۆکە نقڵ بکەی بۆ سەر کەسێکی تر.
تیبنی ـ ئەگەر موڵکەکە بەنای شارەوانیەوە بوو. ئەوە پێی دەوتری تملیک کردن و رێکارەکانی جیاوازە لە رێکارەکانی تاپۆ
پارێزەر
ژیلە تۆفیق