محامي ئەنەس Lawyer Anas

محامي ئەنەس  Lawyer Anas پارێزەر/ ئەنەس أحمد عبدالله ⚖️

پ/ ئه‌گه‌ر تاوانی دزی له‌ شه‌ودا ئه‌نجامدرا, به‌ڵام ئه‌وشته‌ی كه‌ دزراوه‌ كه‌م نرخ بوو, ئایه‌ ده‌كرێ له‌جیاتی  ئه‌وه‌ی د...
08/01/2026

پ/ ئه‌گه‌ر تاوانی دزی له‌ شه‌ودا ئه‌نجامدرا, به‌ڵام ئه‌وشته‌ی كه‌ دزراوه‌ كه‌م نرخ بوو, ئایه‌ ده‌كرێ له‌جیاتی ئه‌وه‌ی دۆسیه‌كه‌ هه‌واڵه‌ی به‌رده‌م دادگای تاوان(جنایات) بكرێ, بۆ دادگای كه‌تن هه‌واڵه‌ بكرێ؟

و/ نه‌خێر, چونكه‌ ماده‌كان حاڵه‌ت و كاتی دزینیان تێدا دیاری كراوه‌, بۆ ئه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندی دادگا دیاری بكرێ له ڕووی جۆره‌وه‌(نوعی).

پ/ ئه‌ی كه‌م نرخی شته‌ دزراوه‌كه‌ كاری گه‌ری هه‌یه‌ له‌سه‌ر بڕی سزاكه‌؟ بۆنمونه‌ ده‌كرێ دادگا سزای كه‌متر له‌ پێنج ساڵ بسه‌پێنێ به‌سه‌ر تۆمه‌تبار؟

و/ به‌ڵێ, دادگا به‌ به‌زه‌ییه‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ی كه‌ یه‌كه‌مجاره‌ ئه‌و تاوانه‌ ئه‌نجامده‌ده‌ن و, پێشینه‌یان پاكه‌ و, باروو دۆخی دارایی و, كۆمه‌ڵێك هۆكاریتر كه‌ دادگا تیبینیان ده‌كات سزاكه‌ی سوك ده‌كات.

پ/ كه‌واته‌ بۆچی هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ بۆ دادگای كه‌تن هه‌واڵه‌ نه‌كرا؟

و/ چونكه‌ تایبه‌تمه‌ندی جۆری(الاختصاص النوعي) له‌ سیستمی گشتی‌(النظام العام)ه‌, به‌پێی ماده‌(١٣٨)ی یاسای بنه‌ما دادگه‌ریه‌ سزاییه‌كان تایبه‌تمه‌ندی جۆری دیاری كراوه, به‌ڵام به‌ده‌رێ(استثناء)ێكمان هه‌یه‌, ئه‌گه‌ر داوایه‌ك هه‌واڵه‌ی به‌رده‌م دادگای جینایه‌ت كرا, به‌ڵام خۆی داوایه‌كه‌ كه‌تن بوو, لێره‌دا دادگای جینایه‌ت سه‌ر پشكه‌ له‌گه‌رانه‌وه‌ی بۆ دادگای كه‌تن یان یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی داوایه‌كه‌‌.

پارێزه‌ر/ ئه‌نه‌س أحمد عبدالله

ڕۆژی پارێزه‌رانی كوردستان🌹
02/01/2026

ڕۆژی پارێزه‌رانی كوردستان🌹

ئه‌و حوكمه‌ی له‌سه‌ر شاهێد ده‌درێت له‌ كام دادگا ته‌مییز ده‌كرێته‌وه‌؟سه‌ره‌تا بابزانین حوكمی شاهێد چی یه‌ له‌كاتی سوێند...
01/01/2026

ئه‌و حوكمه‌ی له‌سه‌ر شاهێد ده‌درێت له‌ كام دادگا ته‌مییز ده‌كرێته‌وه‌؟

سه‌ره‌تا بابزانین حوكمی شاهێد چی یه‌ له‌كاتی سوێند نه‌خواردن, پاشان باسی ڕێگای تانه‌دان و, پێوسیتیه‌كانی تانه‌دان ده‌كه‌ین:

پ/ حوكمی ئه‌و شاهێده‌ چیه‌ كه‌ لاری ده‌كات له‌ سوێند خواردن, یاخود قسه‌ نه‌كردن له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه‌؟

و/ له‌ ماده‌(١٧٦)ی یاسای بنه‌ما دادگه‌ریه‌ سزاییه‌كان هاتووه‌, كاتێك شاهێد لاری ده‌كات له‌ سوێند خواردن, یان قسه‌ نه‌كردن له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه‌, ئه‌وا دادگای تایبه‌تمه‌ند بۆی هه‌یه‌ حوكمی بدات به‌پێی ئه‌وسزایه‌ی كه‌ له‌ماده‌(٢٣٨)ی یاسای سزاكان ئاماژه‌ی پێداوه‌, كه‌ بریتی یه‌ له‌ حه‌پس له‌(٦) مانگ زیاتر نه‌بێت, وه‌ غه‌ڕامه‌یه‌ك له‌(٢٢٥,٠٠٠) هه‌زار زیاتر نه‌بێت, یان به‌ یه‌كێك له‌و دوو سزایه‌.

پ/ ئه‌و شاهێده‌ی حوكم دراوه‌ له‌سه‌ر بابه‌تی ئاماژه‌ پێدراوی سه‌ره‌وه‌, بۆی هه‌یه‌ له‌ چ دادگایه‌ك تانه‌ له‌و بڕیاره‌ بدات كه‌ له‌دژی ده‌رچووه‌؟

و/

١- ئه‌گه‌ر له‌ دادگای كه‌تن حوكم درابوو, ئه‌وا له‌به‌رده‌م دادگای تاوان(جنایات) حوكمه‌‌كه‌ ته‌مییز ده‌كاته‌وه‌.

١- ئه‌گه‌ر له‌ دادگای جینایه‌ت حوكم درابوو, ئه‌وا له‌ دادگای ته‌مییز حوكمه‌كه‌ ته‌مییز ده‌كاته‌وه‌.

پێویستیه‌كان:

كاتێك شاهێد ئه‌و حوكمه‌ی له‌دژی ده‌رچوه‌ ته‌مییز ده‌كاته‌وه‌, پێویسته‌ له‌گه‌ڵ لائیحه‌ی ته‌مییزیه‌كه‌, ئه‌و كۆنوسه‌ هاوپێچ بكات كه‌ تیایدا ئاماژه‌ی به‌ حوكمی شاهێده‌كه‌ داوه‌, له‌گه‌ڵ قه‌ڕاڕی دادگا, واته‌ پێویست ناكات ته‌واوی دۆسیه‌كه‌ بنێردرێت بۆ دادگای ته‌مییز.

پارێزه‌ر/ ئه‌نه‌س أحمد عبدالله

29/12/2025

Address

Shaqlawa

Telephone

+9647504055508

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when محامي ئەنەس Lawyer Anas posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to محامي ئەنەس Lawyer Anas:

Shortcuts

Share