11/08/2026
❖نەخۆشییەکانی هەنجیری ئەمساڵ ..
کشوکاڵی هەولێر ڕایگەیاند: بەشی پاراستنی ڕووەک، سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی هەولێر، دوای بەدواداچوونی لیژنەکان چەند حاڵەتی هەیە گشگیر نیە بە دیاریکراویە بۆ وەرگرتنی چەند نموونەی نەخۆشیی داری هەنجیر لە دەوروبەری پارێزگای هەولێر و ئهنجامدانی پشکنینی پێویست، بۆمان دەرکەوت کە درەختەکان تووشی ئەم نەخۆشییانەی خوارەوە بوونە:
1 ـ ژەنگی هەنجیر (Fig rust)
2 ـ کەڕووی ئانتراکنۆز (Anthracnose)
3 ـ سووتانی گەڵاکان
•ڕێنمایی گشتی بۆ چاودێریکردن و ڕێگری لە بڵاوبوونەوەیان:
1ـ دوورکەوتنەوە لە تەڕکردنی گەڵای درەختەکان لەکاتی ئاوداندا: چونکە تەڕبوونی گەڵاکان دەبێتە هۆی ڕەخساندنی ژینگەیەکی لەبار بۆ گەشەی کەڕووەکان ..
2 ـ هەڵپاچینی لقەکانی ناوەوەی درەختەکە: ئەم کردارە یارمەتی سڕوولەی هەوا (گەڕانی هەوا) لە هەموو بەشەکانی درەختەکەدا دەدات و ژینگەکە بۆ ژیانی کەڕووەکان ناگونجێنێت ..
3 ـ بڕینی لقە نەخۆشەکان و کۆکردنەوەی گەڵا وەریوەکان: پێویستە پێش هاتنی وەرزی بەهار بە تەواوی لەناوببرێن تا سەرچاوەی نەخۆشییەکە نەپەڕێتەوە بۆ وەرزی نوێ ..
4 ـ بەکارهێنانی قڕکەری پارێزەر (وقائي): بۆ ڕێگری لە تووشبوون بە کەڕوو، پێویستە قڕکەری گونجاو یان ڕۆنی زستانە (Winter oil) لە وەرزی پایز و بەهاردا بەکاربهێنرێت ..
5 ـ ئاودانی ڕێکخراو و گونجاو: دەبێتە هۆی بەهێزبوونی ڕەگی درەختەکان و خۆڕاگربوونیان لە بەرامبەر نەخۆشییە کەڕووییەکان، کە ڕێگری لە تێکچوونی گەڵا و بەروبوومەکەی دەکات ..
#کشتوکاڵ
10/8/2026