محمد صۆفی-Muhammad Sofi

محمد صۆفی-Muhammad Sofi 📚 💡 بۆ پارێزەرایەتی و کاری یاسایی
📞 0783 034 3248 | 0751 866 259

17/07/2026

پرسیارێکی یاسایی سەبارەت بە سەردانەکەی د. عبداللطیف بۆ بەریتانیا
ئایا چوونە دەرەوەی د. عبداللطیف ئەحمەد بۆ وڵاتی بەریتانیا، لەڕووی یاساییەوە هیچ گرنگی و کاریگەرییەکی هەیە بۆ تۆمارکردنی داوای یاسایی لەو وڵاتە؟
یاخود لەڕووی یاساییەوە، پێویستە و دەبێت تەنها لەبەردەم دادگاکانی عێراقدا داواکانی تۆمار بکات و ڕێکارەکان بگرێتە بەر؟
ڕاو بۆچوونی ئێوە چییە؟ لە کۆمێنت بۆمان بنووسن.
👍 لایک و 💬 کۆمێنت بکەن بۆ ئەوەی زۆرترین کەس بیبینێت.

24/06/2026

⚖️ جیاوازی چییە لەنێوان (تەڵاق، خولع، جیاکردنەوەی دادوەری)؟
زۆرجار لەناو خەڵکدا ئەم سێ چەمکە یاساییە تێکەڵ دەکرێن، بەڵام لە ڕووی یاسای باری کەسییەوە جیاوازی گەورە لە نێوانیاندا هەیە بەپێی یاسای باری کەسێتی عێراقی:
١. تەڵاق (الطلاق): هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی هاوسەرگیرییە کە لەلایەن پیاوەوە (یان بریکارەکەی) بە ویستی خۆی ئەنجام دەدرێت.
٢. خولع (الخلع): جیابوونەوەیە بە ڕێککەوتنی هەردوولا (ژن و پیاو)، کە تێیدا ژنەکە لەبەرامبەر دەستبەرداربوونی لە بەشێک یان تەواوی مافە داراییەکانی (وەک مارەیی)، یان پێدانی قەرەبوو بە پیاوەکە، داوای جیابوونەوە دەکات.
٣. جیاکردنەوەی دادوەری (التفریق القضائي): جیابوونەوەیە بە بڕیاری دادوەر کاتێک یەکێک لە هاوسەرەکان داوای دەکات، ئەمەش لەسەر بنەمای هۆکارە یاساییەکانی ناو ماددەکانی ٤٠-٤٦ لە یاسای ژمارە ١٨٨ی ساڵی ١٩٥٩ی باری کەسێتی هەموارکراو (وەک: زیانپێگەیاندن، نەدانی نەفەقە، یان ناکۆکی توند).
📌 پشتگیری ئێوە بەردەوامی ئێمەیە!
ئەگەر بابەتەکەت بە سوود بینی و دەتەوێت زانیاری یاسایی زیاتر بزانیت:
لایک (Like) و کۆمێنت (Comment) بکە و ڕای خۆت بنووسە.
ڤیدیۆکە شێر (Share) بکە بۆ هاوڕێکانت تا ئەوانیش سوودمەند بن.
پەیجەکە فۆڵۆ (Follow) بکە بۆ بینینی ڤیدیۆکانی داهاتوو.
📥 پرسیارێکت هەیە؟ لە کۆمێنت بۆم بنووسە یان نامە بۆ پەیج بنێرە.

01/04/2026

⚖️ دادوەر لە نێوان سۆز و سەلماندندا :

⏪ زۆرجار لە دادگاکاندا، لایەنەکانی داوا پەنا دەبەنە بەر سۆز و عاتیفە بۆ کاریگەریکردنە سەر ویژدانی دادوەر، وەک چۆن لەم ڤیدیۆیەدا دەبینرێت کە دایکی قوربانییەکە دەڵێت: "خوێنی کوڕەکەم لە ئەستۆی تۆدایە!"
بەڵام وەڵامی دادوەرەکە لوتکەی بەرپرسیارێتیی یاسایی و پیشەیی تێدایە کاتێک دەڵێت: "ئەوەی لە ناو کاغەز و بەڵگەنامەکاندایە، ئێمە بڕیاری لەسەر دەدەین."

💡 بنەما زانستییەکانی ئەم ڤیدیۆیە لە "زانستی سەلماندن"دا بێلایەنیی دادوەرە کە نابێت ڕێگە بدات هەستی بەزەیی یان سۆز بۆ لایەنێک کار بکاتە سەر بڕیارەکەی چونکە دادوەر "پابەندی بەڵگەیە" نەک سۆز.

11/01/2026

ئەگەر زمانی ڕەسەنی من، بناغەی دەوڵەتی تۆ دەهەژێنێت،
مانای وایە کە تۆ دەوڵەتەکەت لەسەر خاکی من دروستکردووە.
نووسەر و ڕووناکبیری کوردی کوردستانی باکوور
شەهید "موسا عەنتەر" ١٩٢٠-١٩٩٢

موسا عەنتەر لە کتێبی«بیرەوەریەکانم»دا بەسەرهاتی ئەفسەرێکی تورکی فاشیت دەگێڕێتەوە کە ئەو ئەفسەرە خۆی بەشانازیەوە وەک یادگاریەکی جوانی خۆی بۆی گێڕاوەتەوە.
کە موسا عەنتەر ئەڵێت ئەفسەرەکە گوتی:
“ لە دێرسیم هەنگاوێکی گەورەی لەناوبردنمان دەستپێکردبوو،لە یەکێک لە ئەشکەوتەکان خێزانێکمان دۆزیەوە لە باپیرێک و دایک و باوکێک و منداڵێکی چوار پێنج ساڵان پێکهاتبوون؛گەورەکانمان لەوێ دا بەر ڕم و نێزە و هەر لەوێ تەواومان کردن. منداڵەکەشمان هێشتەوە،بەڵکو زانیارییەکی لێ دەربهێنین،چونکە نەماندەتوانی هیچ شتێک لە گەورەکانی دێرسیم وەرگرین،ئەمەش وای دەکرد دوای دۆزینەوەیان ڕاستەوخۆ سەریان بپەڕێنین،بەو پێیەی دەمانزانی هیچ شتێک ئاشکرا ناکەن.سەرتا بۆ ئەوەی منداڵەکە نەترسێ،کاتێک دایک و باوک و باپیرمان سەربڕی،ئەومان بردە لایەکی دیکە،هەوڵیشمان دەدا ببینە برادەری منداڵەکە،بۆیە نانمان دەدایێ،شەکرۆکەمان پێدەدا،بەڵام ئەو هیچی لێ وەرنەدەگرتین.ماوەک بەسەرچوو،نازانم چ کاتێک بوو بەڵام لەو سەر و بەندە فڕۆکەیەکی سەربازی خۆمان بەسەرماندا تێپەڕی،لە پڕ ئەو منداڵە کە خۆی گڕمۆڵە کردبۆوە و هیچی نەدەخوارد،هەر کە فڕۆکەکەی بینی،دەستی دا پارچە دارێک و وەک چەک نیشانەی لە فڕۆکەکەمان گرت،کە ئەو دیمەنەم بینی،زۆر توڕەبووم و فەرمانم کرد ئەو بیژیەش لەناو ببەن،سەربازەکان بە پیل ڕاکێشان منداڵەکەیان بردە سەر شاخێک و لەوێوە فڕێیان دا خوارەوە”
تورک هەر تورکە تەنها سەردەمەکە گۆڕانی بەسەرداهاتوە گەرنا هەمان ئەو فکریەتەیان هەر ماوە بەرامبەر بە کورد،و ئەم شەڕەی ئێستاش کە لە ڕۆژئاوا ئەکرێ هەر بەیارمەتی تورکی دژە ئازادی و تینو بە خوێنی کوردە، ئەمە جگە لەوەی وڵاتانی هاوسێ لەسەر مەسەلەی کود هەموویان هاوبەشی یەکتری ئەبن.
داواکاریشم لێتان کتێبی«بیرەوەریەکانم»ــی موسا عەنتەر بخوێننەوە.
تێبینی:وێنەکەشم بە زیرەکی دەستکرد چاککردیە.
محمد صۆفی
خوێندکاری بەشی یاسا-قۆناغی پێنجەم/زانکۆی سۆران.

Address

Rawandiz

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when محمد صۆفی-Muhammad Sofi posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to محمد صۆفی-Muhammad Sofi:

Shortcuts

Share