محامی خضر عثمان بابان

محامی خضر عثمان بابان ...

‏‎چۆنیەتی تاپۆکردنی موڵک‏‎١ـ دەچیتە دائیرەی تاپۆ بۆ وەرگرتنی وێنەی تۆماری ئەو خانووە، (صور القید)بۆ وەرگرتنی وێنەی تۆم...
16/08/2026

‏‎چۆنیەتی تاپۆکردنی موڵک

‏‎١ـ دەچیتە دائیرەی تاپۆ بۆ وەرگرتنی وێنەی تۆماری ئەو خانووە، (صور القید)بۆ وەرگرتنی وێنەی تۆماری موڵکەکە پێویستمان بە ژمارەی موڵکەکە لەگەڵ خاوەنی موڵکەکە ئەگەر وکیل ھەبوو پێویست بە خاوەن موڵک ناکا
‏‎دواتر استمارەیەک وەردەگریت کە پێی دەڵێن(علم و خبر ).

‏‎٢- پاشان لە دائیرەی تاپۆوە لیژنەی کەشف دەچێت بۆ
موڵکەکە بەھای موڵکەکە دەخەمڵێنن ئەو بڕەی کە لیژنەکە خەمڵاندی دەبێت بکرێت بە چەک و ببرێتەوە بۆ تاپۆ ،

‏‎٣-دواتر استمارەکە مۆری فەرمانگەکانی (ئاو و کارەبا و شارەوانی و ضریبەی عقار و ضریبەی دخلی لێ بدرێت)

‏‎٤-واتە دەچیتە دائیرەی ئاو و کارەبا کۆتا پسوڵە دەبەی بۆ ئەوەی بزانیت ھیچ قەرزێکت لەسەر نیە ئەگەر قەرزا بووی پارەکە دەدەی و دواتر مۆرت بۆ دەکرێت

‏‎٦-داوتر بۆ دائیرەی ضریبەی عقار بەھەمان شێوە بۆ ئەستۆ پاكی مۆر دەکرێ ئەگەر ضریبەی لەسەر نەبوو ..

‏‎٧-پاشان ضریبەی دخل بەھەمان شێوە دەکەی ..

‏‎٨-دواتر دەیبەیتەوە بۆ دائیرەی تاپۆ،پاشان چاوەڕێی اقرار دەکەی بۆ تاپۆ بوونی موڵکەکە، پاش ئەوەی الاقرار کرا پاش
ماوەیەک صورە قیدی تازەی عقارەکە وەردەگریتەوە.

نمونەیەک لە یەکەم کۆمێنت دانراوە

Parezar Shahen Ahmad

🔺خانوەکەت داوە بەکەسێک تێیدا بێت تەنها لەپێناو ڕەزامەندی خودا بەبێ کرێ ! بەڵام ئێستا ئەم کەسە خانوەکە چۆڵ ناکات هیچ گرێب...
16/08/2026

🔺خانوەکەت داوە بەکەسێک تێیدا بێت تەنها لەپێناو ڕەزامەندی خودا بەبێ کرێ ! بەڵام ئێستا ئەم کەسە خانوەکە چۆڵ ناکات هیچ گرێبەستێکیش نیە ! ئایا بە یاسا چارەسەری هەیە ؟

بەڵێ ، دانی حیازە و بندەستی خانوو بە کەسێکی دیکە و سوودلێبینینی پێی دەگوترێت “ اباحە “ وە کاتێک ئەم کەسە دوای ئەوەی تۆ پێیڕادەگەیەنیت ناتەوێت بەردەوام بێت لە خانوەکەدا ، بەڵام هەر بەردەوام دەبێت و چۆڵی ناکات ید و دەستی ئەم کەسە دەبێت با غاصب و اباحەکە نامێنێت ئەمەش بەپێی بڕیاری دادگای تمییزی اتحادی “ الإباحة تنتهي بالمطالبة القضائية، وبعدها تصبح يد الحائز يد غاصبة" و دوای داوای یاسایی ئەو کەسە دەبێتە غاصب و داگیرکەر .

وە چارەسەری ئەم بابەتەش ڕاستە هیچ گرێبەستێک بونی نیە و کرێش نیە بابەتەکە بریتیە لە داوایەک کە پێی دەگوترێت “ دعوی قطع الاباحە “ کە تیایدا پێویستە لە دادگای بەرایی داوا بکەیت لەسەر کەسی ناوبراو و تیایدا داوای ڕاگرتنی اباحەکە بکەیت ، وە پێویستە پێش ئەنجامدانی داواکە لەڕێگای دادنوس کەسی غاصب انزار بکەیت و ئاگاداری بکەیت ناتەوێت بمێنێتەوە لە خانوەکەدا .

وە زۆر جار لە بری ئەم داوایە لە داوای “ منع المعارضە “ ئەوەیە لەمەدا مالک و خاوەنی عقارەکە خۆی ئیزنی کەسەکە دەدات سوود لە خانوەکە بدات ! ، بەڵام لە داوای منع المعارضە دا کەسی غاصب بەبێ ئیزنی کەسی خاوەنی موڵکەکە تعدی دەکاتە سەر موڵکەکە و ڕێگری لە بەکارهێنانی دەکات ئەمەش بەپێی احکامی ماددە “ 176 “ لە قانونی مدنی عراقی .

پارێزەر
شاڵاو بوبکر علی
16/8/2026

13/08/2026
13/08/2026

داوای قەرەبوو (دعوی التعویض) چیەو کەی تۆمار دەکرێ ؟

🔴داوای قەرەبوو لە ئەنجامی بوونی زیان (ماددی یا مەعنەوی یا ئەدەبی )کە داوالێکراو بە داواکاری گەیاندوە دەتوانێ داوای قەرەبوو بکاتەوە و لە هەر حاڵەتێک دەکرێت کە زیانەکە شیاوی قەرەبوو کردنەوە بێت لە ڕوی یاساییەوە

🔴هەروەها ئەگەر داواکار سکاڵایەکی سزایی لە دژی داوالێکراو هەبێ و بڕیاری پێ دەرچوبێ و دادگا مافی بە دادخواز دابێ لە دادگای بەرایی داوای قەرەبوو بکا ئەوکاتە دەتوانێ داوای قەرەبوو تۆمار بکاو بە پێی ئەم بریارەو هێنانی دۆسیە سزاییەکە داواکەی دەسەلمێنرێت و بریاری بۆ دەردەچێت..

🔴هەروەها ئەگەر داوالێکراو زەرەرو زیانێکی سزایی بەداواکار گەیاندبوو داواکار دەتوانێ بە بێ تۆمارکردنی سکاڵای سزاییش داوای قەرەبوو تۆمار بکا

🔴دوای سەلماندنی داوا کە شیاوی قەرەبوو کردنەوەیە دادگا لێزانێک دیاری دەکا بۆدیاری کردنی بری قەرەبووەکە بە پێی ئەو زیانەی کە بەداواکار گەیشتوە


بۆ پێدانی زانیاری و ڕاوێژی یاسایی و بینینی داواکانتان و ڕایی کردنی مامەڵەکانتان سەردانی ئەو ناونیشانەی خوارەوە بکە.

پەیجی پارێزەری ڕاوێژکار
https://www.facebook.com/profile.php?id=100078830227545&mibextid=ZbWKwL

گروپی پارێزەر لە تەلیگرام
https://t.me/parezarrr

گروپی پارێزەر و ڕاوێژی یاسایی لەفەیس بووک
https://www.facebook.com/groups/361168169175700/?ref=share

گروپ چاتی مەسنجەری پارێزەر و ڕاوێژی یاسایی
https://m.me/ch/AbZV1kuM7mnnmeFT/?send_source=cm:copy_invite_link

پەیجی پارێزەر لە ئینستگرام
https://instagram.com/parezar_lawer?igshid=YmMyMTA2M2Y=

ئێمە لە سناپ چات
https://www.snapchat.com/add/parezar_luqman?share_id=GY9lIIyk0ps&locale=ar-IQ

ئێمە لە تیک تۆک
tiktok.com/


#یاسا

#قانون

هەنگاوەکان و پێداویستیەکانی تۆمارکردنی کۆمپانیایەکی نیشتیمانی چین ؟تۆماری کۆمپانیای نیشتیمانیهەنگاوی یەکەم:فۆرمێکی ئەلکت...
13/08/2026

هەنگاوەکان و پێداویستیەکانی تۆمارکردنی کۆمپانیایەکی نیشتیمانی چین ؟

تۆماری کۆمپانیای نیشتیمانی
هەنگاوی یەکەم:
فۆرمێکی ئەلکترۆنی پڕبکەرەوە بۆ دەستبەسەراگرتنی ناوى بازرگانى و تۆمارکردنی كۆمپانیاى نیشتیمانى له‌ ڕێگه‌ى پۆرتاڵ

***لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری کاردا لە ڕێگای ئیمەیڵ وەڵامی داواکارییەکە دەدرێتەوە و گرێبەستی دامەزراندنی کۆمپانیا بەدەست دەگات

پێداویستییەکان بۆ ئەم هەنگاوە:
ژمارەى کەسی بێهاوتا (بۆ بەرێوەبەرى رێپێدراو)
وێنەى سکانکراوى کارتى زانیارى (بۆ خاوەنەکان و بەرێوەبەرى رێپێدراو)
وێنەى سکانکراوى کارتی نیشتیمانی (بۆ خاوەنەکان و بەرێوەبەرى رێپێدراو)
وێنەیەکى کەسی سکانکراو (بۆ خاوەنەکان و بەرێوەبەرى رێپێدراو)
وێنەى سکانکراوى واژووى خاوەنەکان و بەرێوەبەرى رێپێدراو
ئیمەیڵ بۆ ئەو کەسەی بەدواداچوون دەکات
هەنگاوی دووەم:
خزمەتخواز گرێبه‌ستی دامه‌زراندن و ئیمه‌یڵه‌كەی‌ پرێنت ده‌كات و سه‌ردانى بانکێكی ڕێپێدراو دەکات بۆ دانانی سەرمایەی کۆمپانیا و هێنانى پشتگیری بۆ بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیاکان لەو پارێزگایەی کۆمپانیاکەی تێدا تۆمار دەکات.

پێداویستییەکان بۆ ئەم هەنگاوە:
سەرمایە کەمتر نەبێت لە (1,000,000) یەک ملیۆن دینارى عێراقی بۆ کۆمپانیاى سنوردار
سەرمایە کەمتر نەبێت لە (2,000,000) دوو ملیۆن دیناری عێراقی بۆ کۆمپانیاى پشکدارى
سەرمایە کەمتر نەبێت لە (500,000) پیێنج سەد هەزار دینارى عێراقی بۆ جۆرەکانى ترى کۆمپانیا
هەنگاوی سێیەم:
خزمه‌تخواز ته‌نها یه‌ك سه‌ردانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كۆمپانیاكانی ‌ پارێزگاكه‌ى خۆى ده‌كات بۆ وەرگرتنەوەی بڕیاری دامەزراندنی کۆمپانیا دوای پێشكه‌ش كردنى به‌ڵگه‌نامه‌ ڕه‌سه‌نه‌كان و بڕینی پسولەی ڕه‌سمی تۆماركردن.

پێداویستییەکان بۆ ئەم هەنگاوە:
بەڵگەنامە کەسییەکان و پشتگیری بانک و بریکارنامە ئەگەر خزمەتخواز بریکاری هەبێت

بۆ پێدانی زانیاری و ڕاوێژی یاسایی و بینینی داواکانتان و ڕایی کردنی مامەڵەکانتان سەردانی ئەو ناونیشانەی خوارەوە بکە.

پەیجی پارێزەری ڕاوێژکار
https://www.facebook.com/profile.php?id=100078830227545&mibextid=ZbWKwL

گروپی پارێزەر لە تەلیگرام
https://t.me/parezarrr

گروپی پارێزەر و ڕاوێژی یاسایی لەفەیس بووک
https://www.facebook.com/groups/361168169175700/?ref=share

گروپ چاتی مەسنجەری پارێزەر و ڕاوێژی یاسایی
https://m.me/ch/AbZV1kuM7mnnmeFT/?send_source=cm:copy_invite_link

پەیجی پارێزەر لە ئینستگرام
https://instagram.com/parezar_lawer?igshid=YmMyMTA2M2Y=

ئێمە لە سناپ چات
https://www.snapchat.com/add/parezar_luqman?share_id=GY9lIIyk0ps&locale=ar-IQ

ئێمە لە تیک تۆک
tiktok.com/


#یاسا

#قانون

١- ئاشتەوایی ( صلح ) تەنها لەو تاوانانەدا دەکرێن کە لە ماددەی (٣) یاسای بنەما سزاییەکان هاتون.٢- هەر تاوانێک ئەگەر سزاکە...
08/08/2026

١- ئاشتەوایی ( صلح ) تەنها لەو تاوانانەدا دەکرێن کە لە ماددەی (٣) یاسای بنەما سزاییەکان هاتون.

٢- هەر تاوانێک ئەگەر سزاکەی لە سالیک کەمتر بوو ئەوا پێویستی بە رەزامەندی دادوەر نیە بەلام ئەگەر لە سالیک زیاتر بوو دەبیت بە رەزامەندی دادوەر بکرێت.

٣- تاوانەکانی ( هەرەشە - ئازاردان - تێکدانی سامانی تاوانلێکراو ) ئاشتەوایی تیایدا ناکرێت هەتا رەزامەندی دادوەر وەردەگیرێت هەتا ئەگەر سزاکەی لە سالێک کەمتریش بون.

٤- هەر کاتیک صلح کرا لە نێوان تاوانبار و تاوانلێکراو نابیت صلحەکە مەرجدار بیت .

٥- صلحکردن لەسەر تاوانەکانی ئاماژە بوکراو لەماددەی (٣) یاسای بنەما سزاییەکان ئەوە هەمان حوکمی بێ تاوانی ( براءة ) هەیە.

٦- صلح دەکریت لە تەواوی قوناغەکانی دادگاییکردن دا بکریت.

٧- دەستهەلگرتن ( تنزل ) لەسکالا کردن هەمان مانای ئاشتەوایی ( صلح ) ناگەیەنێت بە دەستهەلگرتن لە سکالا مافە شارستانیەکە دەمێنیت بەلام لە صلح هەمان حوکمئ براءة هەیە بەمەش ناتوانیت داوای مافە شارستانیەکەی بکات.

٨- صلح ناکریت ئەگەر تاوانلێکراو فەرمانبەری دەولەتبوو لە ساتی بەریکردنی کارە فەرمانبەریەکەیدا تاوانی لەدژی ئەنجامدرابوو چونکە دەستدرێژە لەسەر مافی گشتی نەک تەنها خودی کەسەکە.

٩- صلح کردن لەگەل تومەتبارێک لەسەر تومەتبارانی تردا جێبەجێ نابیت تەنها لە تاوانی زینای هاوسەری دا ناکرێت صلح بکریت لەگەل یەکیکیان بەبێ ئەوەی تر بویە صلح کردن لەسەر لەگەل هاوسەرە زیناکارەکە بەبێ ئەو کەسەی کە زینای لەگەل هاوسەرەکە کردوە یاخود بە پیچەوانەوە ئەوە صلحەکە شمولی لایەنی تریش دەکات.


‏‎ #دادوەر #حاکم #قاضي #طلاق #خلع #التفریق #مرافعة #التحقیق #المحاکمة #التشریع #القانون #یاسا #الانظمة #الوائح #المشروع #الشریعة
#قانون #محامي #شریعة #الفقە #قاضي #پارێزەر #محکمة #دادگا #یاسا..

سەرقفڵانە لە تەرازووی یاساداسەرقفڵانە بریتییە لەو بڕە پارەیەی کرێچییەک داوای دەکات لە بەرامبەر وازهێنانی لە مافى کرێچێتی...
09/07/2026

سەرقفڵانە لە تەرازووی یاسادا

سەرقفڵانە بریتییە لەو بڕە پارەیەی کرێچییەک داوای دەکات لە بەرامبەر وازهێنانی لە مافى کرێچێتییەکەی بۆ کەسێکی تر تاکو ئەو کەسەی تر ببێتە کرێچی لە شوێنی ئەو.

کرێچی کاتێک دەسەڵاتی سەندنی سەرقفڵانەی دەبێت کە:
1- یاسا ڕێگەی وازهێنانی (تنازل) لە کرێچییەکە نەگرتبێت.
2- خاوەنماڵ بەپێی یاسا نەتوانێت کرێچییەکە دەربکات و کرێچییەکە مافی ئەوەی هەبێت لە بەکرێدراوەکەدا بمێنێتەوە.
ئەم وازهێنانەش لە ڕووی یاساییەوە لە هەمانکاتدا دەبێتە حەواڵەکردنی ماف و حەواڵەکردنی ئەرک (حوالة حق و حوالة دين)، چونکە گرێبەستی بەکرێدان لەو گرێبەستانەیە کە ماف و ئەرکی هاوتەریب لەسەر هەردوولا دروست ئەکات.

بۆ دروستبوونی مافی سەندنی سەرقفڵانە پێویستە ئەم مەرجانە بێنەدی:

یەکەم/ ئەگەر خاوەنماڵ دەوڵەت نەبێت ئەوا سەرقفڵانە کاتێک دروستە کە:
1- بەکرێدراوەکە بۆ مەبەستی نیشتەجێبوون بەکارنەهێنرێت، وەک: دوکان و سۆپەرمارکێت و کارگە و گەراجی سەیارە و .... هتد.
2- گرێبەستی بەکرێدانەکە دوای ڕێکەوتى (٢٠٠١/١٢/٣١) ئەنجام درابێت، واتە بەر بڕیاری سەرۆکایەتیی هەرێمى کوردستان/ ئیدارەی سلێمانی (ژمارە ٢٢٠ ساڵی ٢٠٠١) بکەوێت.
3- لە گرێبەستی بەکرێدانەکەدا مافی وازهێنان لە کرێچی نەسەندرابێتەوە.
4- هێشتا ماوەی گرێبەستی بەکرێدانەکە تەواو نەبووبێت، چونکە لە سەرقفڵانەدا مامەڵە بە پاشماوەی وادەی کرێچێتییەوە دەکرێت و ئەگەر ماوەی بەکرێدانەکە تەواو بووبێت ئەوا هیچ شتێک بەدەست کرێچییەوە نامێنێت مامەڵەی پێوە بکات.
5- ئەگەر پێشتر لە گرێبەستی بەکرێدانەکەدا ڕەزامەندیی خاوەنماڵ بۆ وازهێنان لە کرێچێتی بە مەرج دانرابێت ئەوا دەبێت خاوەنماڵ ڕازی بێت بە وازهێنانەکە.
6- بەڵام ئەگەر پێشتر لە گرێبەستی بەکرێدانەکەدا ڕەزامەندیی خاوەنماڵ نەکرابێت بە مەرج بۆ وازهێنانی کرێچی لە کرێچێتییەکەی ئەوا وازهێنانەکە بەبێ ڕەزامەندیی ئەویش دادەمەزرێت، بەڵام خاوەنماڵ پێوەی پابەند نابێت هەتا بە ڕاشکاوی قبووڵی دەکات یاخود هەتا کرێ لە کرێچیی دووەم وەردەگرێت، واتە تەنها زانینی خاوەنماڵ بە وازهێنانەکە بەس نییە بۆ پابەندبوونی بە وازهێنانەکە و قبووڵکردنی کەسی دووەم بە کرێچیی خۆی.

دووەم/ بەڵام ئەگەر خاوەنماڵ دەوڵەت بێت ئەوا سەرقفڵانە تەنها کاتێک دروستە کە:
1- گرێبەستى بەکرێدانەکە بەپێی یاسای فرۆشتن و بەکرێدانی سامانەکانی دەوڵەت (ژمارە ١ ساڵی ٢٠٢١) لە ڕێگەی زێدەگەرییەوە (مزایدة) ئەنجام درابێت نەوەک بەبێ زێدەگەری، چونکە هەموو بەکرێدانێکی خانووبەرەی دەوڵەت کە بەبێ زێدەگەری ڕوودەدات خودی کرێچی بەلای حکومەتەوە مەبەستە، بۆیە نابێت کرێچییەکە بگۆڕدرێت.
2- هێشتا ماوەی گرێبەستی بەکرێدانەکە تەواو نەبووبێت، چونکە لە سەرقفڵانەدا مامەڵە بە پاشماوەی وادەی کرێچێتییەوە دەکرێت و ئەگەر ماوەی بەکرێدانەکە تەواو بووبێت ئەوا هیچ شتێک بەدەست کرێچییەوە نامێنێت مامەڵەی پێوە بکات.
3- حکومەت بەشێوەیەکی نووسراو ڕەزامەندیی لەسەر وازهێنانەکە بنوێنێت، واتە ئەو لایەنە حکومییەی کە بەپێی یاسای (ژمارە ١ ساڵی ٢٠٢١) بە دەسەڵاتی تایبەتمەند دادەنرێت ڕەزامەندیی لەسەر وازهێنانەکە بنوێنێت.

کەواتە/ کڕینی موڵک بە سەرقفڵانە بە کڕینی موڵک دانانرێت، بەڵکو ئەوە تەنها جێگرتنەوەی کرێچییەکە بە کرێچییەکی تر، ئەگینا تاکە بەڵگەی خاوەندارێتی بۆ خانووبەرە بریتییە لە وێنەتۆماری تاپۆ.

تێبینی: ئەم ڕوونکردنەوە یاساییە لە پەیجی بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی دووی سلێمانی وەرگیراوە.

Address

Ranya

Telephone

+9647501353045

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when محامی خضر عثمان بابان posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to محامی خضر عثمان بابان:

Shortcuts

Share