07/07/2026
ئەمرۆ لە ژووری پارێزەرانی پشدەر لە لایەن بەرپرسی ژوور / پارێزەر دانا ابراهیم حسن ڕێزلێیان پێشکەش بە پارێزەرانی بەشدار لە لیژنەی ئاشتەوایی خێزانی کرا لە پای هەوڵ و ماندوو بوونیان لە چارەسەرکردنی کێشە خێزانییەکان و پاراستنی خێزان لەیەکترازان . خێزان یەکەیەکی بنچینەیی پێکهێنانی کۆمەلگەیە و پارێزگاری کردن و هێشتنەوەی ئەرکی هەموومانە ، چونکە کۆمەڵگەیەکی تەندروست دەرەنجامی تاک و خێزانێکی تەندروستە . سەرەرای ئەوەی ئەرکێکی ئاینی و یاساییە لە هەمان کاتدا ئەرکێکی مرۆییە، کە بەشدار بین لە ڕێگری کردن لە جیابوونەوەی هاوسەران و هێشتنەوەی منداڵان لە ژێر سایە و سێبەری خێزان و دایک و باوکدا. ئێمەش وە پارێزەران ئەو ئەرکەمان لە ئەستۆ گرتووە وەک کارێکی مرۆیی و خۆبەخشی و کارەکانی ئەم لیژنەیە جێی ستایش و دەست خۆشیە . شایانی باسە ئەم لیژنەیە لە لایەن دادگای بەرێز پێکهێنراوە و لە هەریەک لە پارێزەران و مامۆستایانی ئاینی و توێژەری دەروونی و کۆمەڵایەتی پێک دێت و کارەکانی لە نووسینگەی بەرەنگاربوونەوەی توند و تیژی خێزانی پشدەر ئەنجام دەدات .