21/02/2026
کەی ( پیاو ) و (ئافرەت )_بۆیان هەیە داوای جیابوونەوە بکەن ؟؟
بۆ هەریەك لە پیاو و ئافرەت هەیە داوای جیابوونەوە بکەن ئەگەر یەکێك لەم هۆکارانەی خوارەوە ڕووبدات ، بەپێی ماددەی ( ٤٠ )_لە یاسای باری کەسی عێراقی ،
۱_ ئەگەر یەکێك لە هاوسەرەکان زیان بەوەی تر بگەیەنێت ، یان زیان بە منداڵەکان بگەیەنێت بەشێوەیەك نەتوانرێ ژیانی ژیانی هاوسەرێتی بەردەوام ببێت ،
خوو گرتن بە مادەهۆشبەرەکان و سەرخۆش کردن بەزیان گەیاندن دادەنرێت بەمەرجێك خووپێوەگرتنەکە بە ڕاپۆرتێکی ڕەسمی لیژنەیەکی پزیشکی پسپۆڕ بسەلمێندرێت ، وە قومار کردن لە ماڵی هاوسەرێتی بەزیان گەیاندن دادەنرێت ،
۲_ ئەگەر هەریەك لە هاوسەرەکان ناپاکی هاوسەری ئەنجام بدات یان جووت بونی پیاوەکە لە دواوە لەگەڵ ژنەکەی ( لواط )_بەهەر شێوەیەك بێت بە ناپاکی هاوسەری هەژمار دەکرێت ،
۳_ ئەگەر گرێبەستی هاوسەری ئەنجام درابێت بەرلەوەی یەکێك لە هاوسەرەکان ( ۱۸ )_ساڵیان تەواوکردبێت و وەبەبێ ڕەزامەندی دادوەر ئەنجام درابێت ،
٤_ ئەگەر گرێبەستی هاوسەرگیرییەکە لەدەرەوەی دادگا و بەشێوەی زۆرە ملێ ( اکراە )_ئەنجام درابێت وە جووتبونیشی لەگەڵ ئەنجام درابێت ،
٥_ ئەگەر پیاوەکە ( مێرد )_ژنێکی تری هێنا ئەوا ژنی یەکەم مافی جیابونەوەی هەیە ،
بههیوای سوود
پارێزهر/ رهوا محمد مامه