پارێزەر ئاوات صابر

پارێزەر ئاوات صابر Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from پارێزەر ئاوات صابر, Lawyer & Law Firm, Kalar.

08/10/2025

🔸منداڵێک کە لەدایک بوە لەسەر باپیری تۆمارکراوە چونکە باوکی دایکی تەڵاقداوە ! ئێستا ئەم باوکە دەیەوێت منداڵەکە بخاتەوە سەر ناوی خۆی ئایا ئەمە ڕێپێدراوە لە یاسادا ؟👇🏽

ئایا  ئەکرێ حوکم دراوێک پێش تەواوکردنی ماوەی حوکمەکەی ئازادبکرێت؟وەڵام/ بەڵێ👇ئازاد بون بە مەرج (إفراج شرطي) چیە؟   * ئاز...
25/06/2024

ئایا ئەکرێ حوکم دراوێک پێش تەواوکردنی ماوەی حوکمەکەی ئازادبکرێت؟

وەڵام/ بەڵێ👇

ئازاد بون بە مەرج (إفراج شرطي) چیە؟

* ئازادکردنی بە مەرج ( افراج الشرطي): ئازادکردنی حکومدراوە پێش تەواو بوونی هەموو ماوەی حوکمەکەی
بەمەرجێک نابێت کەمتر لە ساڵێک حوکم درابێت واتە دەبێت لە 1 ساڵ زیاتر بێت حوکمەکەی.

* مەرجەکانی ئازادکردنی بەمەرج :
① تەنها لەسەر حوکمدراو بە سزایەکی بنەڕەتی کۆتکردنی ئازادی جێبەجێ دەبێت.
② دەبێت حوکمدراو سێ لەسەر چواری ماوەی سزاکەی تەواوکردبێت، بۆ نەوجەوانیش دوو لەسەر سێی تەواوکردبێ.
③ بۆ دادگا بسەلمێت کە حوکمدراو خوڕەوشت و هەڵسوکەوتی لەماوەی بەسەر بردنی سزاکەی لە بەندینخانە باشبووە.
④ ماوەی بەسەر براو لە بەندینخانە لە ٦ مانگ کەمتر نەبێت ، ئەگەر سزاکانیش بەدواییەکدا لەسەری جێبەجێکران ئەوا ماوەی هەموویان کۆدەکرێتەوە بۆ مەبەستی جێبەجێکردنی ئەم سیستەمە

کاتێک داواکاری ئازادکردنی بەمەرج پێشکەشی دادگا دەکرێت دادگا یەکێک لەم بڕیارانەی خوارەوە دەدات :

یەکەم / ڕەتکردنەوەی داواکاریەکە :
جا ڕەتکردنەوەکە بەهۆکاری شکلی بێت یان بابەتەوە ، وەکو ئەوەی کەموکورتیەک لە ڕێککارەکان هەبێت یان زانیاری یان ڕاپۆرت یان نەبوونی مەرجی ئازادکردن یان تاوانەکەی لەو تاوانانەبێت کە بەدەرکراون لە ئازادکردنی بەمەرج ...

دووەم / پەسەندکردنی داواکارییەکە :
ئەگەر مەرجەکانی ئازادکردنی تێدابوو ، ، ئەوا دادگا بڕیاردەدات بە پەسەندکردنی داواکاریەکە.

Address

Kalar

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when پارێزەر ئاوات صابر posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share