پارێزەر

پارێزەر Only

05/08/2026
ناو گۆڕین (تبدیل الاسم ) ئایا دەتوانم ناو بگۆڕم بە پێی یاسایی عێراقی هەموو تاکێکی عێراقی دەتوانێت خۆی یان بریکارە یاسایی...
11/05/2026

ناو گۆڕین (تبدیل الاسم )

ئایا دەتوانم ناو بگۆڕم بە پێی یاسایی عێراقی

هەموو تاکێکی عێراقی دەتوانێت خۆی یان بریکارە یاساییەکەی داوای گۆڕینی ناوەکەی (تبدیل الاسم) بکات لە ڕێگەی داواکارییەکەوە کە بۆی ڕێکدەخرێت لە هۆبەی ڕووداوەکانی بەڕێوبەرایەتی ڕەگەزنامە و باری شارستانی پارێزگاکەی .

یاسایی عێراقی ڕێگەی داوە یەک جار ناو بگۆڕێت،.
پاڵپشت بە ماددەی (٢١) لە یاسای کارتی نیشتیمانی ژمارە (٣) بۆ ساڵی (٢٠١٦).

سەبارەت بە بریکاری کەسی داواکار پێویستە
بریکارنامەکەی تایبەت بێت و ناو گۆڕینەکە دیاری بکات لەو ناوەی کە هەیەتی بۆ ناوە نوێکە.
ئەگەر بریکارنامەکە گشتی بوو، پێویستە بریکارنامەکە دەقێکی ڕاست و ڕوونی هەبێت کە دەسەڵات (تخول) بە بریکارەکەی بدات بۆ ئەم ناو گۆڕینە، پاڵپشت بە ماددەی (٣١) بڕگەی (ب) لە ڕێنماییەکانی باری شارستانی ژمارە (١) بۆ ساڵی (١٩٧٥) .⁩
بۆ ئەو کەسانەی کە خوار هەژدە ساڵن (قاصر) وەلییەکەی داواکاری پێشکەش دەکات.

ڕێکارەکانی ناو گۆڕین چۆن دەکرێت؟
کەسی داواکار یان بریکارەکەی سەردانی هۆبەی ڕووداوەکان دەکات لە بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و باری شارستانی پارێزگاکەی خۆی ،ئەم ڕێکارانە جێ بەجێ دەکات :

١. ئیستیمارەی داوا بۆ کەسی داواکار ڕێکدەخرێت
٢-ووتەی داواکار وەردەگیرێت
٣. وتەی ئەو فەرمانگەیەی کە تۆمارەکەی لێیە وەک داوا لەسەرکراو وەردەگیرێت.
٤. نووسراو دەکرێت بۆ هێنانی وێنەی تۆماری خێزانی، بە تەواوی زانیارییەکانەوە.
٥. نووسراو دەکرێت بۆ هێنانی وێنەی تۆماری لە دایکبوون لەگەڵ ڕاست و دروستی وێنەی تۆمارەکە بە نووسراوی فەرمی.
٦. نووسراو دەکرێت بۆ بەڕێوبەرایەتی پاسپۆرت بەڕێوبەرایەتی باجی دەرامەت و بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی پارێزگاکەی .
٧. لە یەک ڕۆژنامەی ڕۆژانە ناو گۆڕینەکە بڵاوبکاتەوە . پێویستە پانزە ڕۆژ تێپەڕێت بەسەر بڵاوکردنەوەیدا
٨. وتەی دوو شایەت وەردەگیرێت

دوای ئەم ڕێکارانە، مامەڵەکەت تەواو ڕێک دەخرێت و بە نووسراوی فەرمی ڕەوانەی بەڕێوبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی هەرێم دەکرێت. لەوێشەوە بۆ بەڕێوبەرایەتی باری شارستانی و پاسپۆرت و نشینگە_بەڕێوبەرایەتی کاروباری شارستانی لە بەغداد. پاشان بڕیاری گۆڕینی ناوەکە دەردەچێت. بە هەمان زنجیرەی پێداڕۆیشتوو بڕیاری ناو گۆڕینەکە دەگەڕێتەوە بەڕێوبەرایەتی ڕەگەزنامە و باری شارستانی پارێزگای داواکار، پاشان بۆ فەرمانگەی کارتی نیشتیمانییەکەی.⁩

بەشی كاروباری شارشتانی / رووداوەكان

‏‎‏‎‏‎‏‎‏‎تکایە بڵاوی بکەنەوە بۆ ئەوەی هاوڵاتیان سودی لێ وەربگرن

ڕاگەیاندنی
بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامەوباری شارستانی سلێمانی

جەژن لە هەموو لا پیرۆزبێتعيد مبارك عليكم
19/03/2026

جەژن لە هەموو لا پیرۆزبێت
عيد مبارك عليكم

Address

Irbil

Opening Hours

09:00 - 17:00

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when پارێزەر posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share