Kurdistan - Germany Friendship of Association - KGFA

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • Kurdistan - Germany Friendship of Association - KGFA

Kurdistan - Germany Friendship of Association - KGFA Kurdistan - Germany Friendship Association / KGFA Vision of the Association:
1. Working for improving and enhancing the abilities of women in different areas.
5.

کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان و ئەلمانیا :- تاکە کۆمەڵەی قانونی و یاسایی و فەرمیە لە هەرێمی کوردستان.

کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان و ئەلمانی :-مۆلەتی فەرمی لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کودرستان وەرگرتووە لە سالی ۲٠۱٥ .

پێناسەی کۆمەڵە :- بریتیە لە دەمەزراوەیەکی فەرمی و ناسیاسی، بێ لایەن کار دەکات بۆ پتەو کردنی پەیوەندیەکانی گەلی کوردستان لە گەل گەلانی ئەلمانیا-ئەوروپا لە زۆربەی بوارە جیاجیاکاندا

.
ئامانجی کۆمەڵە :-
۱ـ كار دەكات بۆ پتەو كردن و دروست كردنی پەیوەندی نێوان هەر دوو نەتەوە و گەلانی كوردستان و ئەلمانیا-ئەوروپا لە سەر ئاستی کلتوری و رۆشنبیری و زانستی و کۆمەلایەتی و تەندروستی .
۲ـ ناساندنی ناسنامەی میللەتی کورد و دۆزی رەوای نەتەوەکەمان بە گەلانی ئەلمانیا-ئەوروپا .
۳ـ بنیادنان و بەهێز کردنی پەیوەندیەکی باش و چالاك لە گەل دامەزراوەیەکانی ئەلمانیا-ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان و ئەوروپادا .
٤ـ هاوکاری کردن و پشتگیری کردنی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کار و چالاکی مەدەنی و رۆشنبیری و کۆمەلایەتی لە ئەوروپا .
٥ـ هاوکاری و کارئاسانی کوردستانیەنی نیشتەجی ئەوروپا .
٦ـ زەمینە خۆش دەکەین بۆ ئەو دامەزراوە ئەوروپانەنی کە ئارەزوو دەکەن سەردانی کوردستان بکەن بۆ کاری مەدەنی و رۆشنبیری و کۆمەلایەتی و ئاشنا بوون بە سروشتی هەرێمی کوردستان هاوکاری و کار ئاسانیا پێشکەش دەکەین .
عیراق/ ھەرێمی کوردستان-ھەولێر

—————-

Kurdistan-Germany Friendship Association

Kurdistan and Europe -Germany Friendship Association is certified by Kurdistan Regional Government Ministry of Interior (MOI), depending on both articles number (7,8), law number (18) in (1993) of the associations with consideration of lawful conditions number (——) on (25/3/2015), The Kurdish-German Friendship Association is the only officially recognized association in the autonomous region of Kurdistan-Iraq. Our association contains numerous Members and volunteers who are working to serve the community and Kurdistan, and we have professional members who are working for running the work of the association in both Kurdistan and Europe-Germany. We have had different activities from the beginning of the association’s establishment, better and more activities are planned to be done in Kurdistan and Iraq through your respective organisation. Note: Association: Association is a non-governmental non-political institution that works for a better network and serving Kurdistan and Iraq and Europe in different areas. A better network with other nations abroad through cultural, educational, science, social, health and tourism.
2. Making a strong network with other associations, canters, and organizations inside and outside Iraq and Europe.
3. Facilitating the associations and organizations coming from abroad to run their activities inside Iraq and Europe.
4. Helping and serving children in different areas.
6. To recognize / look through the affirmations of the Kurds and the legitimizations of the people in Europe nearby.
7. For the establishment of a contact with the Europe organizations, centers and also the associations and would strengthen the contact with the authorities. 8. For the support and help of the Kurdish deputies to Europe for all civil work.
9. To help and simplify the work of the Kurds who migrate and live in Europe. Number of the members is 185 members, 103 of them male and 82 of them are female, The members in Association all volunteer . Our members are with different background, religion and political believes from different classes. Our association contains Seven (7) departments, which are: Sport, science, social( children-woman), education and art and Media, and each department has its head of the department and structure. Iraq/ Kurdistan Regional- Erbil

قەزای پیرمام (هەنگاوێک بەرەو داهاتوویەکی دیجیتاڵی و گەشاوە) بە سەرکەوتوویی و بە خۆشحاڵییەوە، کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان ...
23/08/2026

قەزای پیرمام (هەنگاوێک بەرەو داهاتوویەکی دیجیتاڵی و گەشاوە)
بە سەرکەوتوویی و بە خۆشحاڵییەوە، کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان - ئەلمانیا بە هەماهەنگی لەگەڵ ناوەندی ئافرەتانی پیرمام، کۆتایی بە خ*لی ڕاهێنانی کۆمپیوتەر هێنا کە بۆ کۆمەڵێک ئافرەتی چالاک و بەتوانای قەزای پیرمام کرابۆوە .
ئامانجی ئێمە:
بەهێزکردنی تواناکانی ئافرەتانە لە جیهانی تەکنەلۆجیادا، بۆ ئەوەی ببنە خاوەن دەرفەتی کاری گونجاوتر و ئاسۆیەکی گەشتر لەبەردەم پاشەڕۆژیاندا بکرێتەوە.
کورتەیەک لە چالاکییەکانی خ*لەکە:
ماوەی خ*ل: ٣ هەفتەی پڕ لە ڕاهێنانی کرداری و زانیاری بەسوود
ژمارەی بەشداربووان :نزیکەی ٤٠ ئافرەت بوون .
ڕاهێنەری خ*ل: مامۆستا( ئیمان زیاد ) بە سوپاس و پێزانینێکی زۆرەوە بۆ ماندووبوونی ،
سوپاسی بۆ ناوەندی ئافرەتانی پیرمام خاتوو ( ئارەزوو جەوهر و بێگەرد سامی ) دەکەین کەوا زۆرهاوکارمان بوون لە ئەنجامدانی خ*لەکە .
دەستخۆشییەکی گەرم لە تەواوی بەشداربووە ئازیزەکان دەکەین و هیوای سەرکەوتنی بەردەوامیان بۆ دەخوازین!
سوپاسی ئەندامانی کۆمەڵە دەکەین کەوا هاوکارمان بوون .

لە کۆتایی خ*لەکە سوپاس و پێزانین و بروانامە پێشکەشی مامۆستا و بەژدار بووان کرا .

راگەیاندنی کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان - ئەڵمانیا

دوو ڕۆژ لە خزمەتی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆی جوان بووین.کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان-ئەڵمانیا خ*لێکی ( TOT ) سێ ڕۆژە بۆ فەرمان...
21/08/2026

دوو ڕۆژ لە خزمەتی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆی جوان بووین.
کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان-ئەڵمانیا خ*لێکی ( TOT ) سێ ڕۆژە بۆ فەرمانبەران و بەڕێوەبەرانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بە سەرکەوتویی کۆتایی پێهێنا ، خ*لەکە لەلایەن مامۆستای زانكۆ و ڕاهێنەری نێودەوڵەتی بواری گەشەپێدانی مرۆیی ئەمریکا ( ئەڤین عبدالرحمن ) پێشکەشکرا ، بە ناونیشانی ئەتەکێتی کارگێڕی لە فەرمانگە حکومییەکاندا + بنەما سەرەکییەکانی پڕۆتۆکۆڵ لە فەرمانگەکاندا ، بێشک سوپاس و پێزانینی زۆر ئاراستەی بەڕێزیان دەکەین و بە پێویستی دەزانین وەکو کۆمەڵە سوپاسی هەریەک لە ( ئەڤین عبدالرحمن ) مامۆستای زانکۆ ، ( د. هێمن عمر ) سەرۆکی کۆمەڵە ، رێزدار ( زەکی حاجی حسن ) بەرپرسی پەیوەندی و پڕۆتۆکۆڵی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ، ئەندازیار ( ئەڤین عبدالکریم ) نوێنەری کۆمەڵەمان لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ، وا سوپاسی هەموو ئەندامی کۆمەڵەی لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەکەین لە پای ماندوو وکارئاسانی بۆ ئەنجامدانی ئەو خ*لە . ئامانجی ئێمە ئەوەیە کە گەنجان گرنگیان پێبدرێت و تواناکانیان باشتر بکرێت و بەردەوام لە گەشەپێداندابن چونکە هێزی کۆمەڵگەن .
لە کۆتایی خ*لەکە سوپاس وپێزانین وا بروانامە پێشکەشی مامۆستا و بەژداربووان کرا .

راگەیاندنی کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان - ئەڵمانیا

کارەدەستییەکان و گەنجینەیەکی گەورە لە فەرهەنگ و کولتووری کوردی.. ( د. هێمن عومەر )سەرۆکی کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان – ئە...
15/08/2026

کارەدەستییەکان و گەنجینەیەکی گەورە لە فەرهەنگ و کولتووری کوردی..

( د. هێمن عومەر )سەرۆکی کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان – ئەڵمانیا سەردانی هۆبەی کارەدەستییەکانی کرد لەسەر ڕاسپاردەی مامۆستا "دنیا تاهیر محەمەد" بەڕێوەبەری ڕاهێنان و پەرەپێدانی پەروەردەیی هەولێر و بەمەبەستی بەسەرکردنەوە و لە نزیکەوە بینینی کار و بەرهەمی مامۆستایانی بە ئەزموون ، و لەلایەن مامۆستا ( سەردار خۆشناو ) بەرپرسی هۆبەی کارەدەستییەکانی و ژمارەیەک مامۆستای دەستڕەنگین پێشوازیی لێكرا. ئەزموونی کار و خەمخۆریی چەند هونەرمەندێک کە هەڵێنجراوی هزر و هۆشیاری چەندین ساڵەیانە خرایەڕوو، کە بەهێمنی و لە سووچی هۆڵە جیاجیاکانی هۆبەی کارەدەستییەکان داهێنان لە تواناکانیان دەکەن. ئامانجێکی دیکەی بەسەرکردنەوەکە دانیشتن بوو لەگەڵ ئەو هونەرمەندانەی بە خەونێکی کوردانەوە و ورد ورد خەیاڵەکانیان لە کەرەستە و رەنگ و فڵچە و فیگەر دەچنن.

راگەیاندنی کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان - ئەلمانیا

هەنگاوێک بەرەو داهاتوویەکی دیجیتاڵی!کۆمەڵەی دۆستایەتی ئەڵمانیا - کوردستان بە هەماهەنگی ناوەندی ئافرەتانی پیرمام خ*لێکی ڕ...
11/08/2026

هەنگاوێک بەرەو داهاتوویەکی دیجیتاڵی!
کۆمەڵەی دۆستایەتی ئەڵمانیا - کوردستان بە هەماهەنگی ناوەندی ئافرەتانی پیرمام خ*لێکی ڕاهێنانی کۆمپیوتەری بۆ کۆمەڵێک ئافرەتی چالاک لە قەزای پیرمام کردەوە.

ئامانجمان بەهێزکردنی تواناکانی ئافرەتانە لە بەکارهێنانی تەکنەلۆجیادا، بۆ ئەوەی ببنە خاوەن دەرفەتی کاری باشتر و ئاسۆی نوێ بەرەو ڕوویان بڕەخسێت .

خ*لەکە بۆ ماوەیی سێ هەفتە بەردەوام دەبیت ، نزیکەی ٤٠ ئافرەت بەژدارن .
خ*لەکە لە لایەن مامۆستا ( ئیمان زیاد ) پێشکەش دەکرێت .

راگەیاندنی کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان - ئەلمانیا

( د. هێمن عمر ) سەرۆکی کۆمەڵە سەردانی بەرێوەبەرایەتی راهێنان و پەرەپێدانی پەروەردەیی هەولێری کرد بۆ تاوتوێی کاری هاوبەش ...
10/08/2026

( د. هێمن عمر ) سەرۆکی کۆمەڵە سەردانی بەرێوەبەرایەتی راهێنان و پەرەپێدانی پەروەردەیی هەولێری کرد بۆ تاوتوێی کاری هاوبەش دەکەن.
بەرێز مامۆستا ( دنیا تاهیر محەمەد ) بەڕێوبەری راهێنان و پەرەپێدانی پەروەردەیی هەولێر، پشیوازیکرد لە د. هێمن عومەر سەرۆکی کۆمەڵەی دۆستایەتیی کوردستان- ئەڵمانیا. لە دیدارێکی دۆستانەدا پرسی کردنەوەی چەند خ*لێکی هاوبەش بۆ راهێنەران و بەهێزکردنی رایەڵەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا گفتوگۆی گەرم و فرە ڕەهەندی لەبارەوە کرا.
لە بەشێکی دیکە دیدارەکەدا سەرۆکی کۆمەڵەی دۆستایەتیی کوردستان- ئەڵمانیا یەکێک لە ژمارەکانی گۆڤاری "کۆمەڵەی دۆستایەتیی کوردستان- ئەڵمانیا" کە گۆڤارێکە گرنگی بە پێشکەوتنە کۆمەڵایەتی و کولتووری و هونەرییەکانی کۆمەڵگەی کوردستانی دەدات و بە هەرسێ زمانەکانی "کوردی، ئەلـمانی و ئینگلیزی" بابەتەکانی بڵاودەکاتەوە، پێشکەشی بەڕێوەبەری راهێنان و پەرەپێدانی پەروەردەیی کرد و جەختیش لە هەنگاونان بۆ کاری هاوبەشی هەردوو دامەزراوە کرایەوە

راگەیاندنی کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان - ئەلمانیا

ئەم جارە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ .( د. هێمن عمر ) سەرۆکی کۆمەلەی دۆستایەتی کوتدستان - ئەلمانیا سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی زا...
09/08/2026

ئەم جارە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ .

( د. هێمن عمر ) سەرۆکی کۆمەلەی دۆستایەتی کوتدستان - ئەلمانیا سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کرد .

سەرۆکی کۆمەلە و نوێنەرایەتی کۆمەلە لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کۆبونەوەیەکی گرینگمان ئەنجام دا لەگەڵ بەڕێز ( زەکی حاجی ) بەڕێوەبەری بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ .

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە کار چالاکی کۆمەڵە کرا ، هەروەها جەخت لەسەر گرنگی هاوکاری و پەیوەندی کرایەوە.
لە داهاتوویەکی نزیکدا چەندین کار و چالاکی سەردەمیەنە و گرینگ ئەنجام دەدەین لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و دەور وبەری .

‏‎ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان – ئەڵمانیا

ئەنجامدانی کۆبونەوەی دەستەی کارگێڕی زاخۆی کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان ـ ئەڵمانیا ‏‎  دەستەی کارگێڕی کۆمەڵە لە ئیدارەی سەر...
08/08/2026

ئەنجامدانی کۆبونەوەی دەستەی کارگێڕی زاخۆی کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان ـ ئەڵمانیا

‏‎ دەستەی کارگێڕی کۆمەڵە لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کۆبوونەوەی ساڵی نوێیان ئەنجامدا.

‏‎سەرەتا ( د. هێمن عمر ) سەرۆکی کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان ـ ئەڵمانیا ،بەخێرهاتنی دەستەی کارگێڕی کرد و باسی لە کار و چالاکیەکانی کۆمەڵەی کرد کە دەستکەوتی زۆری هەبووە بۆ کۆمەڵگە ، وە پردێکی پەیوەندی بوە لە نێوان کۆمەڵگە و دامەزراوە فەرمیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان .

‏‎هەر لە کۆبونەوەکەدا تیشك خرایە سەر چەندین چالاکی کە بریتین لە :ڕێکخستنی سیمینار و ۆرک شۆپ لە بوارەکانی (کۆمەڵایەتی، کولتووری، پەروەردەیی و، هۆشیاری )بە ئامانجی بەرزکردنەوەی هۆشیاری گشتی و بەشداریکردن لە گەشەپێدانی کۆمەڵگا.
هەروەها جەخت لەوە کرایەوە کە ئامانجی سەرەکی هەموو چالاکییەکان خزمەتکردنی کۆمەڵگا و بەدەستهێنانی کاریگەرییەکی ڕاستەقینە و بەردەوامە .

‏‎ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان – ئەڵمانیا

ئەم جارە لە پیرمام …کۆمەڵەکەمان ،کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان - ئەلمانیا بە هەماهەنگی لە گەل بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پیرم...
04/08/2026

ئەم جارە لە پیرمام …
کۆمەڵەکەمان ،کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان - ئەلمانیا بە هەماهەنگی لە گەل بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پیرمام سیمینارێکی پەروەردەیی بە ناونیشانی (هونەری پەیوەندی و مامەڵەکردن لەگەڵ دەوروبەر) بەڕێوەچوو کە لەلایەن مامۆستا "رێدار عیزەدین کانەبی" یەوە پێشکەش کرا.سیمینارەکە بە بەشداری ڕێنماییکارانی پەروەردەیی و یاریدەدەرانی قوتابخانەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پیرمام بەڕێوەچوو ، کە نزیکەی ٦٠ مامۆستا زیاتر بەژدار بوون .
ئامانج لە ئەنجامدانی ئەم سیمینارە بەرزکردنەوەی ئاستی توانا و لێهاتوویی ڕێنماییکاران و یاریدەدەران بوو لە بواری پەیوەندییە کاریگەرەکان شێوازەکانی مامەڵەکردنی دروست لەگەڵ دەوروبەر و پەرەپێدانی توانا کۆمەڵایەتییەکان تاوەکو بە باشترین شێوە خزمەتگوزاری کاریگەرتر پێشکەش بە قوتابیان و ناوەندی پەروەردەیی بکەن.

زۆر سوپاسی مامۆستا ( نعیمە زبێر محمد ) بەڕێوەبەری پەروەردەی پیرمام وا هەموو ستافی بەرێوەبەراتی پەروەردەی پیرمام دەکەین بۆ هاوکاری و کارئاسانین بۆ ئەنجامدانی سیمینارەکە .
زۆر سوپاسی مامۆستای زانکۆ ( مامۆستا رێدار عیزەدین ) دەکەین بۆ ئەنجامدانی سیمینارکی پر لە زاست و زانیاری .

لە کۆتای سوپاس وپێزانین پێشکەشی ( مامۆستا نعیمە و مامۆستا رێدار ) کرا .

راگەیاندنی کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان - ئەلمانیا

( خاتوو ئەڤین عبدالحکیم و کاك هەرمان محمد ) نوێنەرایەتی کۆمەڵەی دوستیایەتی کوردستان - ئەڵمانیا ، سەردانێکمان بۆ ئیدارەی ...
30/07/2026

( خاتوو ئەڤین عبدالحکیم و کاك هەرمان محمد ) نوێنەرایەتی کۆمەڵەی دوستیایەتی کوردستان - ئەڵمانیا ، سەردانێکمان بۆ ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان، ئەنجامدا.

لە ماوەی ئەم سەردانەدا، لەگەڵ بەڕێز زەکی حاجی، بەڕێوەبەری بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان، کۆبوونەوەیەکی بەسودمان هەبوو.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە ئەرک، چالاکی کۆمەڵەکە کرا، هەروەها جەخت لەسەر گرنگی هاوکاری و پەیوەندی کرایەوە.

راگەیاندی کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان - ئەلمانیا

شاندی کۆمەلەکەمان ، سەدانی بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی پیرمامی کرد . بەرێز ( د. هێمن عمر ) سەرۆکی کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستا...
21/07/2026

شاندی کۆمەلەکەمان ، سەدانی بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی پیرمامی کرد .

بەرێز ( د. هێمن عمر ) سەرۆکی کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان - ئەلمانیا و شاندی یاوەری سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پیرمامیان کرد . لە لایەن خاتوو مامۆستا (نعیمە زبیر محمد) بەڕێوەبەری پەروەردەی پیرمام پێشوازی کردن .

لە ماوەی ئەم سەردانەدا، گفتوگۆ و ڕاوێژ لەسەر کۆمەڵێک بابەتی پەروەردەیی، بەهێزکردنی هاوکارییەکان و ڕێکخستنی چەند چالاکیێکی جۆراوجۆر و بەرنامەی هاوبەش کرا، بە مەبەستی پشتگیری و پەرەپێدانی کەرتی پەروەردە. وا لە ماوەیەکی کورتە چەندین خ*ل و سیمینار ئەنجام دەدەین بە هاوبەشی لە گەل بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پیرمام بۆ مامۆستا و راهێنەران .
زۆر سوپاسی مامۆستا (نعیمە زبیر محمد) بەڕێوەبەری پەروەردەی پیرمام وا مامۆستایەتی تری بەرێوابەرایەتی پەروەردەی پیرمام دەکەین بۆ ئەو پێشوازیە گەرمەی لێیان کردین .

ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان و ئەلمانیا

Address

Irbil
,ST.SHORSH

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Kurdistan - Germany Friendship of Association - KGFA posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Kurdistan - Germany Friendship of Association - KGFA:

Shortcuts

Share