Shi're Kurdi

Shi're Kurdi Manegar : Bana Babani

چەندین کتێبم کردەوە،حەرفێک نەهاتە ژووەرەوە هەناسەیەکی تۆی هەڵگرتبێ.ئەو هەموو قەسیدەیەم داخست، ڕستەیەک پێی نەوتم شەوباش!د...
30/07/2014

چەندین کتێبم کردەوە،
حەرفێک نەهاتە ژووەرەوە هەناسەیەکی تۆی هەڵگرتبێ.
ئەو هەموو قەسیدەیەم داخست، ڕستەیەک پێی نەوتم شەوباش!
دەرگا نەما نەینووسمەوە، کەسێ خۆی نەکرد بە دڵما
بۆنی عەترەکەی تۆی لێ بێت!

من ناتوانم تۆ لە بیرکەمشەوی مەرگە ئەمشەو بۆ من دڵم وەختە لە سینگما ..بۆ ئەم خەمە خۆی ئەکوژێ !تۆ پێت وایە دڵم دوای تۆخۆشە...
21/07/2014

من ناتوانم تۆ لە بیرکەم

شەوی مەرگە ئەمشەو بۆ من
دڵم وەختە لە سینگما ..
بۆ ئەم خەمە خۆی ئەکوژێ !

تۆ پێت وایە دڵم دوای تۆ
خۆشەویستیت لە یاد ئەکا و
بۆ عەشقێکی نوێ تر ئەژێ !

من کەسێ نیم کە بتوانم
بە ئاسانی واز بهێنم و
خۆشەویستیت فەرامۆشکەم

بەڵام ئامادەم ڕۆحی خۆم
لە پێناوی عەشقی تۆیا
بە سەختترین مەرگ گۆش کەم !

ئەگەر بیانوو دەگریتبیانوو بە منەوە بگرە.من هەموو ویستەكانی تۆ جێبەجێدەكەم.هیچ كەس بەتەواوەتی عاشق نیە،هیچ كەس.هیچ كەس هێ...
16/07/2014

ئەگەر بیانوو دەگریت
بیانوو بە منەوە بگرە.
من هەموو ویستەكانی تۆ جێبەجێدەكەم.
هیچ كەس بەتەواوەتی عاشق نیە،
هیچ كەس.
هیچ كەس هێندەی من عاشقی تۆ و
بیانووەكانی تۆ نیە.

هەمیشە وتوومە
فەرقی چیە دووریەكان چەند بن،
كاتێك كە تۆ رۆیشتوویت.

هەمیشە وتوومە
رۆشتن هێندەی مانەوە
پێویستی بە دڵە راوكێیە.

هەمیشە وتوومە
هیچ كەس بۆ هیچ كەس نابێت.

هەمیشە وتوومە
هیچ كەس بۆ هیچ كەس نامێنێتەوە.
وەك ئێمە.

لەراستیدا
مرۆڤ بێكەسە.
تەنها لە رۆژانی هەینی كە لە شوێنێكی چۆڵدا
چاوەرێی كەسێكی دەركەێت و
دەرناكەوێت،
ئینجا لەمە تێدەگەیت!.

تەواو نابێهەرگیز تەواو نابێ‌بیركردنەوەی من لە تۆ ولە بیركردنی منیش لای تۆتەواو نابێ‌ هەرگیز تەواو نابێ‌چاوەڕوانی من بۆ ت...
07/07/2014

تەواو نابێ
هەرگیز تەواو نابێ‌
بیركردنەوەی من لە تۆ و
لە بیركردنی منیش لای تۆ
تەواو نابێ‌
هەرگیز تەواو نابێ‌
چاوەڕوانی من بۆ تۆ و
نە هاتنی تۆش بۆ لای من...

22/11/2013

مه‌ی حه‌رامه‌ بۆ سه‌هه‌نده‌ و بێ خه‌مان
مه‌ستی بێ خه‌م بۆچی بگرن ئێ‌خه‌مان ؟!
ئه‌م شه‌رابه‌ تاڵه‌ ده‌رمانی خه‌مه‌
لێی حه‌رام بێ ئه‌و که‌سه‌ی ده‌ردی که‌مه

28/10/2013

کە پایز دێ
‌بە یادی پایزانی زوو
‌ئەوەندە چاوەڕێت ئەبم
‌تا وەک ڕەشەبا شێت ئەبم
‌بە شوێنپێی گەڵادا ئەڕۆم بەیادی پیاسە لەگەڵ تۆ
‌لەبەر خۆمەوە پێت ئەڵێم توخوا هێندە خێرا مەڕۆ.
‌Shi're Kurdi

14/10/2013

تۆبڵێی
بلێی هەموو مرۆڤەکان
دڕندە بن
یا من هەڵە تێگەیشتووم
لە مرۆڤ بوون
بڵێی هەموو شمشێرەکان
بڕندە بن
یا من هەڵە تێگەیشتووم
لە ئیسلام بوون
لەو کاتەوە خواوەندەکان
مێینەیان
دوورخستەوە
نامۆیی بوو، بەتەوقێکی
عەزازیل و
ئازادیمی توند بەستەوە
هەر کە میترای خواوندی خۆر
لەناو ریزی خواوەندەکان
سڕرایەوە
مۆمی منیش خاموشکراو
ئەو ترووسکە رووناکییەی
منی ژنیش کوژایەوە
ئازادی من
لە دۆزەخی نێرسالاری
وردە وردە توایەوە
توایەوە
تاگەیشتە ئەم چاخەی من
هیچی وای لێ
نەمایەوە
نەمایەوە
Wargerawa La Layan :تابلۆ حەسەن

12/10/2013

مەرگ لێمەوە دور نیە

ئەو..
لە پاڵەوانێكی بەهێز دەچێت
ئەو، لەپێش چاوی من لە خودا دەچێت!
ئەو، دەتوانێت لە تەنیشتەوە دانیشێت و
بە چرپە چرپی شیرینی تۆ،
سەمای خۆی بكات!.
- كاتێك گوێی لە ترپەكانی دڵی تۆ دەبێت،
عاشقانە گوێیان لێدەگرێت!..

ئەگەر، من تۆم نەناسیباییە
نەم دەتوانی قسەت لەگەڵ بكەم،
چونكە، زمانم گۆناگرێت و
تیشكی روناكیەك
لە ژێر پێستما تێدەپەڕی...

ناتوانم هیچ ببینم!.
ناتوانم هیچ ببیستم!.
جگە لە دەنگی ترپەكانی تۆ.
رەنگم وەگ پوش ..
زەرد هەڵگەڕاوە...
واپێدەچێت، لەم كاتەدا
مەرگ لە منەوە دوور نەبێت!.

12/10/2013

لە بەردێك دەچم
بەس بزماری پۆڵا بە دیواردا داكوتێت
تا پیاوێك چاكەت و كڵاوەكەی پیا هەڵواسێ‌....

زۆر نا ئومێدانە وەستاوم
بەڵام بۆچی سێبەرەكەم
لە پێش خۆمەوە رێدەكات؟.!!

دونیا
بەجۆرێك گۆڕاوە
دڵتەنگم دەكات..

رۆژێك چوومە سەر مانگ
لە سەر زەمین چەند شتێكم لەگەڵ خۆم برد
كامێراكەم
پاڵتۆ پاییزیەكەم
شیعرەكانیشم..

Address

Irbil

Opening Hours

Monday 11:00 - 16:00
Tuesday 11:00 - 16:00
Wednesday 11:00 - 16:00
Thursday 11:00 - 16:00
Friday 11:00 - 16:00
Saturday 11:00 - 16:00
Sunday 11:00 - 16:00

Telephone

234567890

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Shi're Kurdi posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share