17/08/2026
کوردی / عربی
سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی هێرشی درۆنی بۆسەر نووسینگەی بەڕێز سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات.
لە بەیاننامەیەکدا بەڕێز دادوەر عبدالجبار عزیز حسن سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی هێڕشی درۆنی بۆ سەر نووسینگەی بەڕێز (مەسرور بارزانی) سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات و رایدەگەیەنێت پێشێلکارییەکی زەقی سەروەریی و سەقامگیری و ئاسایشی هەرێم و هاووڵاتیانە.
دەقی بەیاننامەکە:
بەتوندی سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر نووسینگەی بەڕێز (مەسرور بارزانی) سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن دەکەم. ئەم هێڕشانە پێشێلکارییەکی زەقی سەروەریی و ئاسایشی هاووڵاتیان و سەقامگیریی هەرێمی کوردستانە لەچوارچێوەی عێراقی فیدراڵ و خزمەت بە هیچ لایەنێک ناکات و دژی ئاشتی و سەقامیگیری ناوچەکەیە کە هەرێمی کوردستان بەشێکی گرنگی بەدیهێنانی ئەو ئاشتی و سەقامگیرییەیە.
داوا لە حکومەتی فیدراڵی و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین هەڵوێست و رێکاری جدی بگرنە بەر بۆ راگرتنی ئەم هێرشانە و دانانی سنورێک بۆ دووبارەنەبوونەوەیان.
دادوەر عبدالجبار عزیز حسن
سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان
17/8/2026
عربی
أدان رئيس مجلس قضاء حكومة إقليم كوردستان الهجوم الذي استهدف مكتب رئيس وزراء حكومة الإقليم بطائرة مسيرة...
أدان القاضي (عبد الجبار عزيز حسن) رئيس مجلس قضاء أقليم كوردستان الهجوم الذي استهدف مكتب رئيس الوزراء (مسرور البارزاني ) واصفًا إياه بأنه انتهاك صارخ لسيادة الإقليم واستقراره وأمنه وانتهاكا لحقوق المواطنين..
نص البيان :-
ندين وبشدة الهجمات التي استهدفت مكتب رئيس الوزراء (مسرور البارزاني) ومقر إقامة مدير وكالة (باراستن) في كوردستان وتعد انتهاكً صارخًا لسيادة الإقليم واستقراره وأمن مواطنيه في إطار العراق الاتحادي ولا تخدم أي طرف بل تزعزع السلام والاستقرار في المنطقة التي تشكل الإقليم ركنا اساسيا في تحقيقهما..
ندعو الحكومة الاتحادية والأطراف المعنية إلى اتخاذ إجراءات جادة لوقف هذه الهجمات والحد من تكرارها.
القاضي عبد الجبار عزيز حسن
رئيس مجلس قضاء أقليم كوردستان
٢٠٢٦/٨/١٧