23/08/2026
زۆر جاران لە کاتی دروستبوونی کێشەی خێزانیدا، پیاو دەست بەرز دەکاتەوە و لە هاوسەرەکەی دەدات. ئافرەتەکەش لە کاتی تووڕەیی و خەمباریدا، ڕاستەوخۆ ماڵەکە جێدەهێڵێت و دەچێتەوە ماڵی باوکی. پاش تێپەڕبوونی هەفتەیەک یان دوو هەفتە، کاتێک بڕیار دەدەن سکاڵا تۆمار بکەن، تووشی شۆک دەبن چونکە دادگا دەڵێت: “بەڵگەتان چییە کە لێی داویت؟” چونکە شوێنەواری شینبوونەوە یان برینەکە نەماوە!
1️⃣ ڕاپۆرتی پزیشکی دادوەری (التقرير الطبي العدلي):
گرنگترین و تاکە بەڵگەی فەرمی کە دادگا لەسەر کەیسی لێدان پەسەندی دەکات، ڕاپۆرتی پزیشکی دادوەرییە. پێویستە ژنەکە لە یەکەم کاتژمێر یان یەکەم ڕۆژی لێدانەکەدا، بچێتە بنکەی پۆلیسی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان، لەوێوە نوسراوی فەرمی بۆ دەکرێت بۆ پزیشکی دادوەری تا شوێنەواری لێدانەکە (برین، شینبوونەوە، یان شکان) تۆمار بکرێت. وێنەی ئاسایی مۆبایل بەبێ ڕاپۆرتی پزیشکی نابێتە بەڵگەی بڕاوە!
2️⃣ سزای لێدان بەپێی یاسای ژمارە ٨ی ساڵی ٢٠١١:
بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی خێزانی لە هەرێمی کوردستان، ئەنجامدانی هەر جۆرە توندوتیژییەکی جەستەیی یان دەروونی لە ناو خێزاندا تاوانە. دادوەر دەتوانێت سزای بەندکردن (حبس) لە نێوان (٦ مانگ بۆ ٣ ساڵ) و غەرامەی دارایی (یەک ملیۆن بۆ پێنج ملیۆن دینار)، یان یەکێک لەم دوو سزایە بەسەر هاوسەری سەرپێچیکەردا بسەپێنێت.
3️⃣ بەکارهێنانی لێد