پارێزەر/ بەشار عەزیز

پارێزەر/ بەشار عەزیز بۆ راوێژی یاسایی، داوای یاسایی، مامەڵەی فەرمانگەکان، ?

بکوژی ئەو خێزانەی لە گەڕەکی شۆڕشی هەولێر بە چەقۆ کوژران، سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچوو. رۆژی 26ی کانوونی دووەمی 2026 لە گە...
19/08/2026

بکوژی ئەو خێزانەی لە گەڕەکی شۆڕشی هەولێر بە چەقۆ کوژران، سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچوو.
رۆژی 26ی کانوونی دووەمی 2026 لە گەڕەکی شۆڕش لە شاری هەولێر، سێ ئەندامی یەک خێزان لەناو ماڵەکەی خۆیاندا بە کوژراوی دۆزرانەوە.
رووداوەکە بەهۆی هێرشی چەند کەسێک بۆ سەر ماڵەکە بووە، کە تێیدا ژن و مێردێک خنکێندراون و کوڕەکەیان بە چەقۆ کوژراوە

تاوانی رەتکردنەوەی وەرگرتنی دۆلاری سپی ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی عێراق و هەرێمی کوردستاندا، دیاردەیەکی نادروست و نایاسایی هەیە...
12/08/2026

تاوانی رەتکردنەوەی وەرگرتنی دۆلاری سپی

ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی عێراق و هەرێمی کوردستاندا، دیاردەیەکی نادروست و نایاسایی هەیە کە بەهۆیەوە زیان بە گیرفانی هاووڵاتیان دەگەیەندرێت، ئەویش جیاکاریکردنە لە نێوان دۆلاری "شین" (چاپە نوێیەکان) و دۆلاری "سپی" (چاپی کۆنتری دۆلار).
رۆژانە دەبینین ژمارەیەک لە نووسینگەکانی گۆڕینەوەی دراو، کۆمپانیاکان یان بازرگانان و مارکێتەکان، یان بە تەواوی ئامادە نین دۆلاری سپی لە هاووڵاتیان وەربگرن، یانیش لە کاتی وەرگرتنیاندا بڕێک پارە (وەک سەرانە یان جیاوازیی نرخ) لە بەهای هەر ١٠٠ دۆلارێک دەبڕن کە زۆرجار لە نێوان ٢ بۆ ٥ دۆلاردایە.
بۆچوونی زانستی و فەرمیی بانکەکان چییە؟
بانکی فیدراڵیی ئەمریکا و بانکی ناوەندیی عێراق چەندین جار بە فەرمی رایانگەیاندووە کە: سەرجەم چاپەکانی دۆلاری ئەمریکی هاوبەهای یەکترن، یاسایین، کاریان پێدەکرێت و بە هیچ شێوەیەک بەهایان لە یەکتر کەمتر نییە. بۆیە رەتکردنەوەی ئەم دراوە یان کەمکردنەوەی بەهاکەی، تەنیا فێڵێکی بازرگانییە بۆ قازانجی نایاسایی.
یاسای عێراق لەم بارەیەوە چی دەڵێت؟
یاساکانی عێراق بە توندی رێگری لە هەر جۆرە شێواندنێکی بەهای دراوە فەرمییەکان دەکەن. بۆ نموونە:
بەپێی ماددەی (٣٠٦) لە یاسای سزادانی عێراقی ژمارە ١١١ی ساڵی ١٩٦٩ی هەموارکراو، هەر کەسێک ئامادە نەبێت دراوێکی فەرمی و یاسایی بە بەهای راستەقینەی خۆی لە کاتی کڕین و فرۆشتندا وەربگرێت، رووبەڕووی سزای بەندکردن (تاوەکو یەک ساڵ) یان غەرامەی دارایی دەبێتەوە.
ئەگەرچی ئەم ماددەیە بە پلەی یەکەم پارێزگاری لە دراوی نیشتمانی (دیناری عێراقی) دەکات، بەڵام هاوکات لەسەر ئاستی دارایی و رێنماییەکانی بانکی ناوەندیی عێراق، فەرمانی توند دەرچووە کە هەر نووسینگە یان بانکێک ئامادە نەبێت دۆلاری چاپی کۆن بە بەهای فەرمیی خۆی وەربگرێت، مۆڵەتی کارکردنی لێ دەسەندرێتەوە و رووبەڕووی سزای قورسی دارایی دەکرێتەوە، چونکە ئەم رەفتارە بە تێکدانی ئاسایشی دارایی و بەقاچاخکردنی دراو لە بازاڕی ئازاددا ئەژمار دەکرێت.
ئەوەی دەکرێت کارێکی نایاساییە کە جیاوازی لە نیوان دۆلاری سپی و شین دەکرێت. بۆ نموونە ئێستا ژمارەیەک زنجیرە مارکێت و مارکێت و شوێنی بازرگانی رەتیدەکەنەوە دۆلاری سپی وەربگرن، کە خۆی لەخۆیدا رەتکردنەوەی دراوێکی فەرمی و کارپێکراو نایاساییە، بەڵام سەیر لەوەدایە هیچ رێگرییەکی یاسایی یان چاودێریی بازرگانی نییە بۆ ئەمە. لایەنی پەیوەندیدار بە زووترین کات لەسەر ئەو بابەتە بێتە سەر هێڵ و هەر شوێنێک وەرگرتنی دۆلارەکە رەتبکاتەوە، سزای بدات.

دادگای دیمەشق بە غیابی حوکمی لەسێدارەدانی بۆ بەشار ئەسەد دەرکرد
11/08/2026

دادگای دیمەشق بە غیابی حوکمی لەسێدارەدانی بۆ بەشار ئەسەد دەرکرد

دادگای پێداچوونەوەی فیدراڵی، لە ڕێگەی دەستەی کاروباری پارێزەرانەوە، بڕیارێکی ئەنجومەنی سەندیکای پارێزەرانی عێراقی پەسەند...
09/08/2026

دادگای پێداچوونەوەی فیدراڵی، لە ڕێگەی دەستەی کاروباری پارێزەرانەوە، بڕیارێکی ئەنجومەنی سەندیکای پارێزەرانی عێراقی پەسەند کرد بە دوورخستنەوەی پارێزەرێک لە کاری پارێزەرایەتی بۆ ماوەی یەک ساڵ، دوای ئەوەی داوای کاری نەشیاوی لە بریکاردارەکەی کردبوو.
​دادگاکە ئاماژەی بەوە کردبوو کە بەپێی بڕگەی (ج) لە ماددەی (١٠٩)ی یاسای پارێزەرایەتی کارپێکراو لە عێراق، پێویست بوو ئەنجومەنی سەندیکا ئەو پارێزەرە بە یەکجاری (هەمیشەیی) لە سێکتەرەکە دووربخاتەوە. بەڵام دادگا سزاکەی قورستر نەکرد، چونکە تانەکە لەلایەن خودی پارێزەرەکەوە پێشکەش کرابوو؛ بەپێی بنەما یاساییەکانیش (پێداچووکار بەهۆی داواکاری پێداچوونەوەکەیەوە زیانی پێ ناگات)

دادگای تاوانەکانی کەرخ سزای زیندانیی تاهەتایی بەسەر قاچاخچییەکی مەترسیداری بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکاندا دەسەپێنێت،...
28/07/2026

دادگای تاوانەکانی کەرخ سزای زیندانیی تاهەتایی بەسەر قاچاخچییەکی مەترسیداری بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکاندا دەسەپێنێت، کە بە هاوکاریی نێوان عێراق و ئوسترالیا دەستگیر کرابوو.

ئەمڕۆ سێشەممە، 28ـی تەممووزی 2026، ناوەندی نیشتمانی بۆ هاوکاریی دادوەریی نێودەوڵەتی لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، دادگای تاوانەکانی کەرخ سزای زیندانیی تاهەتایی بەسەر سزادراو (کازم مالیك حەمەد ربح حیجامی) دا سەپاندووە بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە، لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی سەرجەم سامانە گواستراوە و نەگواستراوەکانی بەپێی ماددە یاساییەکان.

⚖️ بۆچی داوای باوکێک بۆ رێگری لە گەشتکردنی منداڵەکەی بۆ دەرەوەی وڵات رەتکرایەوە؟کاتێک کێشەیەک دەگاتە دادگا، تەنها هەقبوو...
27/07/2026

⚖️ بۆچی داوای باوکێک بۆ رێگری لە گەشتکردنی منداڵەکەی بۆ دەرەوەی وڵات رەتکرایەوە؟
کاتێک کێشەیەک دەگاتە دادگا، تەنها هەقبوونی لایەنەکان بەس نییە بۆ بردنەوەی دۆسیەکە، بەڵکو شارەزایی لە رێکارە یاساییەکان و چۆنیەتیی پێشکەشکردنی داواکارییەکان رۆڵی سەرەکی دەگێڕێت. لەم بابەتەدا تیشک دەخەمە سەر بڕیارێکی گرنگی ئەم دوایییەی دادگای پێداچوونەوەی فیدراڵی (تەمیز) لە عێراق، کە وانەیەکی زۆر گرنگی تێدایە لەسەر شێوازی پێشکەشکردنی داوا یاساییەکان.
📝 کورتەی کێشەکە:
باوکێک (داواکار) لە دادگای باری کەسیی نەجەف داوایەکی یاسایی سەربەخۆی تۆمارکردبوو دژ بە هاوسەری پێشووی (دوالێکراو)، بە مەبەستی پابەندکردنی دایکەکە بەوەی کە رێگەی پێنەدات منداڵەکەیان (کە لەژێر سەرپەرشتی دایکەکەدایە) بۆ دەرەوەی عێراق گەشت پێ بکات. دادگای نەجەف بڕیاری "ڕەتکردنەوەی داواکە" (رد دعوى)ی دەرکرد، دواتریش پارێزەری باوکەکە تانەی لە بڕیارەکە دا لە دادگای تەمیز.
💡 بۆچی دادگای تەمیز بڕیاری رەتکردنەوەی داواکەی پەسەند کرد؟
لێرەدا خاڵە یاساییە گرنگەکە دەردەکەوێت؛ دادگای پێداچوونەوەی فیدراڵی لە کاتی بڕیارداندا جەختی لەسەر پرەنسیپێکی گرنگ کردەوە:
پرسی رێگریکردن لە گەشتکردنی منداڵی لەبنەسەرپەرشتی بۆ دەرەوەی وڵات، بە "داواکاریی تەواوکاری یان پاشکۆ" (الطلبات المكملة) دادەنرێت.
بەپێی یاسا، رێگەپێنەدراوە ئەم جۆرە داواکارییە بە شێوەیەکی سەربەخۆ و لە رێگەی داوایەکی نوێوە پێشکەش بکرێت، بەڵکو دەبێت تەنها وەک پاشکۆ و بەدوای داواکارییە بنەڕەتی و سەرەکییەکەوە بێت (وەک خودی داوای سەرپەرشتیکردنی منداڵ "الحضانة").
چونکە باوکەکە بە جیا و بە سەربەخۆ داواکەی تۆمار کردبوو، دادگای تەمیز بڕیاری دادگای نەجەفی بۆ رەتکردنەوەی داواکە پشتڕاستکردەوە.
📌 پەیامی یاسایی ئەم دۆسیەیە:
هەندێک جار مافەکەت رەوایە، بەڵام پێشکەشکردنی داواکارییەکە بە شێوازێکی نادروست و بەدەر لە رێکارە یاساییەکان، دەبێتە هۆی دۆڕاندنی دۆسیەکە و بەهەدەردانی کات و تێچووی دارایی. بۆیە پێویستە پارێزەران و خاوەن مافەکان بزانن کام داواکاری سەربەخۆیە و کام داواکاری تەنها وەک پاشکۆی داوای سەرەکی فۆرمی یاسایی وەردەگرێت.

دادوەر زیا جەعفەر، دادوەری لێکۆڵینەوەی دادگای تاوانەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ناوەندی، دەستبەسەرداگرتنی 27 ملیار دین...
26/07/2026

دادوەر زیا جەعفەر، دادوەری لێکۆڵینەوەی دادگای تاوانەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ناوەندی، دەستبەسەرداگرتنی 27 ملیار دیناری عێراقی لە کەیسی عەدنان جومەیلی، بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری پاڵاوتن راگەیاند

⚖️ چۆن رەتکردنەوەی "سوێندی یەکلاکەرەوە" دەبێتە هۆی دۆڕاندنی داوای یاسایی لە دادگای باری کەسیدا؟ژیانی هاوسەرگیری لەسەر بن...
24/07/2026

⚖️ چۆن رەتکردنەوەی "سوێندی یەکلاکەرەوە" دەبێتە هۆی دۆڕاندنی داوای یاسایی لە دادگای باری کەسیدا؟

ژیانی هاوسەرگیری لەسەر بنەمای متمانە و رێز بنیات دەنرێت، بەڵام کاتێک کێشەکان دەگەنە دادگا، رێکارە یاساییەکان و بەڵگەکان دەبنە یەکلاکەرەوەی چارەنووسی هاوسەران. لەم بابەتەدا تیشک دەخەمە سەر بڕیارێکی گرنگی ئەم دوایییەی دادگای پێداچوونەوەی فیدراڵی (تەمیز) لە عێراق، کە وانەیەکی یاسایی زۆر گرنگی تێدایە لەسەر پرسی جیابوونەوە بەهۆی زیانەوە (تفريق للضرر).
📝 کورتەی کێشەکە:
ژنێک (داواکار) لە دادگای باری کەسیی مووسڵ داوای جیابوونەوەی لە هاوسەرەکەی (داواکارلەسەر) کردووە بەهۆی پێگەیاندنی زیانی قورس. تۆمەتەکانی ژنەکە بەرامبەر مێردەکەی ئەمانە بوون:
١. رێگری لێکردووە سەردانی دایک و باوکی بکات.
٢. نهێنییەکانی ژیانی هاوسەرگیرییانی بۆ خەڵکی غەریبە درکاندووە.
٣. زیانی قورسی جەستەیی یان دەروونی پێگەیاندووە.
💡 خاڵی وەرچەرخانی یاسایی دۆسیەکە:
کاتێک ژنەکە بەڵگەی پێویستی بەدەستەوە نەبووە بۆ سەلماندنی تۆمەتەکانی، دادگا رێکاری "سوێندی یەکلاکەرەوە" (اليمين الحاسمة)ی گرتووەتەبەر. دادگا بڕیاریداوە سوێندەکە بەو شێوازەی لە کۆنووسی دانیشتنەکەدا نووسرابوو ئاراستەی پیاوەکە بکرێت کەوا: (سەردانی دایک و باوکی لێ قەدەغە نەکردووە، نهێنییەکانی بۆ غەریبە نەدرکاندووە، و زیانی قورسی پێ نەگەیاندووە).
⚠️ بۆچی ژنەکە داواکەی دۆڕاند؟
پارێزەر یان بریکاری ژنەکە، رەتیکردووەتەوە ئەم سوێندە یەکلاکەرەوەیە بەو پێوەر و دەقەی لە کۆنووسی دادگادا دیاریکرابوو ئاراستەی پیاوەکە بکرێت.
بەپێی یاسای بەڵگەکاریی عێراقی، ئەگەر لایەنێک ئامادەنەبێت سوێندی یەکلاکەرەوە ئاراستەی لایەنی بەرامبەر بکات و هیچ بەڵگەیەکی تریشی بۆ سەلماندنی داواکەی لەبەردەستدا نەبێت، داواکەی دەدۆڕێنێت. بۆیە دادگا بڕیاری "ڕەتکردنەوەی داواکە" (رد دعوى)ی دەرکرد، و دادگای تەمیزیش پشتگیری بڕیارەکەی کرد و پەسەندی کرد.
📌 پەیامی یاسایی ئەم بڕیارە:
سوێندی یەکلاکەرەوە لە دادبینی کێشە باری کەسییەکاندا، شمشێرێکی دووسەرە؛ رەتکردنەوەی ئاراستەکردنی سوێندەکە بە بێ سەرنجدان لە دەرئەنجامە یاساییەکان، دەبێتە هۆی لەدەستدانی تەواوی مافەکانت لە داواکەدا، تەنانەت ئەگەر لەسەر حەقیش بیت.

چاپی سێیەمی کتێبی ( تاوانەکانی ماددە هۆشبەرەکان)  ئێستا لە یەکەمین پێشانگەی کتێبی کوردی لە هەولێر، لە کتێبخانەی یادگار ب...
04/06/2026

چاپی سێیەمی کتێبی ( تاوانەکانی ماددە هۆشبەرەکان) ئێستا لە یەکەمین پێشانگەی کتێبی کوردی لە هەولێر، لە کتێبخانەی یادگار بەردەستە.
چاپی سێیەم بە ناوەڕۆکێکی دەوڵەمەندتر ئامادەکراوە، کە تێیدا هیچ شتێکی لەبارەی مادە هۆشبەرەکانەوە نەهێڵدراوەتەوە و ئەوەی هەیە، هەمووی تیدایە، لەم چاپەدا، نوێترین رێگە هاوچەرخەکانی رووبەڕووبوونەوەی تاوانەکانی ماددە هۆشبەرەکان خراونەتەڕوو.
ئەم کتێبە بە کەڵکە بۆ: پارێزەران، خوێندکارانی بواری یاسا، ناوەندەکانی توێژینەوە، لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان، چاکسازییەکان و سەنتەرەکانی شیاندنەوە. بۆ هۆشیاربوونەوەش لەبارەی ئەو مەترسییە گەورەیە، گرنگە هەموو کەس بیخوێنێتەوە.

بۆ زیرەکەکانی بواری لێکۆڵینەوەی تاوانکاری.. بە رای تۆ کێ بکوژە؟
01/02/2026

بۆ زیرەکەکانی بواری لێکۆڵینەوەی تاوانکاری.. بە رای تۆ کێ بکوژە؟

Address

Erbil
Irbil
44001

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when پارێزەر/ بەشار عەزیز posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to پارێزەر/ بەشار عەزیز:

Shortcuts

Share