قؤتابياني كؤليزي به روه رده ي مه خمور

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • قؤتابياني كؤليزي به روه رده ي مه خمور

قؤتابياني كؤليزي به روه رده ي مه خمور Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from قؤتابياني كؤليزي به روه رده ي مه خمور, Lawyer & Law Firm, Irbil.

محامي التوكل في كافة الدعاوى ( المدنية و الجزائية) المحاكم العسكرية- محاكم العمل - محاكم البداءة - محاكم الجنايات - تسجيل الشركات - دعاوى الابتزاز الالكتروني - دعاوى النزاهة وغسيل الاموال العنوان :- اربيل - برج العدالة - طابق تاسع

16/12/2024

Send a message to learn more

21/08/2021
11/07/2021

وشەی ( استغلال ) بەکوردی مانای چییە..

( أحمد  ئیسماعیل نانەکەلی) ناوێکی دیاروسەرمایەداروخواپێداو خێرخوازی شاری هەولێر.یەکێک لە ملیاردێرەدیارەکانی کوردستان و ع...
26/06/2021

( أحمد ئیسماعیل نانەکەلی) ناوێکی دیاروسەرمایەداروخواپێداو خێرخوازی شاری هەولێر.
یەکێک لە ملیاردێرەدیارەکانی کوردستان و عێڕاق و ڕوژهەڵاتی ناوەڕاست.
خواپێداوێکی خێرخوازو ئارام و دور لە چاوی کامێراو سوشیال میدیایە .
کە دەیان ساڵەخزمەتی هەژاران و لێ قەوماوان دەکات لە پاڵ کاری بازرگانی و وەبەرهێناندا.
ناوی تەوای احمد کوری ملا اسماعیل صالح نانەکە لی یە. لەبنەماڵەیەکی ناوداری شاری هەولیر لەساڵی (١٩٥٤) لەگوندی (شێخ شەروان )لەدایک بووە.
دەرچوی پەیمانگایە.
سەرەتای کاری بازرگانی بە دروست کردنی کارگەی دروستکردنی (بلۆک) دەست پێ دەکات .
پاشان لەساڵانی (حەفتاکان) ڕوو لە پەروەردەکردنی پەلەوەر (دەواجن )وەبەرهێنانی جوجکەو مریشک و پەلەوەر دەکات.
دواتر دەست بەکاری بازرگانی وگواستنەوەو گەیاندن دەکات.
وە لەساڵی (١٩٩١) پاش ڕاپەڕینەکەی کوردستان پارەیەکی زۆریارمەتی (بەرەی کوردستانی )دەدات ئەوکات.
وەک هاوکاریەک بۆ دروست نەبونی بۆشایی دارایی و بە مەبەستی سەرخستنی ئەزمونە نوێیە کەی کوردستان.
پاشان سەخت ترین ڕۆژەکانی ژیانی دەست پێ دەکات.
ئەوکات حکومەتی عێڕاق احمد اسماعیل و کۆمەڵێک بازرگان دەستگیر دەکات بەتۆ مەتی خیانەت ( ١٩٩٤ )سزای لەسێدارەدانی بۆ دەردەچێت ئەوکات.
ئەو ماوەیەی کە لەزیندان بوە زور خەریکی خوا پەرستی و کاری خێر و چاکە بوە وەهەر کەسێک داوی هاوکاری لێ کردبێت هاوکاری کردوە تەنها داواشی دوعا کردن بوە بۆی .
پاش( دوو)ساڵ لەساڵی (١٩٩٦) بەرلێبوردنی گشتی دەکەوێت و ئازاد دەبێت .
پاشان عێڕاق جێ دەهێڵێت و ڕو لە دەروەی ووڵات دەکات .
لەوێش دەست بەکاری بازرگانی و وەبەرهێنان دەکات .
تا ساڵی (٢٠٠٣ )پاش ڕوخانی حکومەتی صدام دەگەڕێتەوە
کە دەست بە پڕۆژە ستراتیژەگرنگەکان کانی خۆی دەکات.
بە مەبەستی پڕکردنەوەی پێداوستی ناوخۆ و عێڕاق
بە تایبەت لە پڕۆژەی پیشەسازی شیش و چیمەنتۆ و کارەبا
کە لە ( % ٨٠ )وەبەر هێنانی خۆی گواستۆتەوە عێڕاق و کوردستان .
*لەبواری خێرخوازی کاری زۆر گەورەی ئەنجام داوە.
-دروست کردنی کۆمەڵێک مزگەوت لەسەرجەم شارو شارۆچکەکانی کوردستان.
-دروست کردنی دەزگای نانەکەلی بۆ زەکات و کاری خێرخوازی کەساڵانە چەندین( ملیۆن )دۆلار یارمەتی خەڵکی هەژاران و منداڵانی بێ باوک و کەم دەرامەتان دابەش دەکات .
-بەشێوەکی ڕاست و دروست ساڵانە بڕی( سێ ملیۆن )دۆلار زەکات دەدات بەسەرهەژاران.
-دروست کردنی نەخۆشخانەی نانەکەلی کەپەنجا قەرەوێڵەی لەدوونهۆم پێک هاتوە بەسەرجەم پێداویستیکانی ناوی کە توشبوانی نەخۆش شێر پەنجە لەوێ چارەسەریان بۆ دەکرێت بەبێ بەرامبەر کە خەرجی زوری شی هەیە.
-ساڵانە بڕی (یەک ملیۆن و نیو )دۆلار دەرمان و پێداویستی تەندروستی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان دابین دەکات .
-وەدروست کردنی چەندین قوتابخانەو بنکەی تەندروستی و دایەنگەی منداڵان دروست کردوە بێ بەرامبەر بۆ هەوڵاتیان .
- دروست کردنی باڵەخانەیەکی هەشت نهۆمی بۆ خاوەن پێداویستی تایبەکان دروست دەکات بەبڕی( یەک ملیارو ٧٥٠ ملیۆن )دیناری تێداسەرف کراوە .
- لەشەڕی نەگریسی داعش (١٢ ملیۆن) دۆلار وەک هاوکاری پێشکەش بە برا پێشمەرگەکان کردوە.
_(دووملیۆن )دۆلار یش پێشکەش بە برینداران و کەس کاری شەهیدانی شەڕی داعش کردوە
- ساڵانە ناردنە دەروەی کۆ مەڵێک قوتابی بە مەبەستی خوێندن لەدەرەوەی ووڵات لەسەر ئەرکی خۆی.
* پڕۆژەگرنگ و سترتیژیەکانی لە کوردستانو عێڕاق .
_ دروستکردنی وێستگەی کارەبای( بەسمایە) لە بغدادا وە بەرهەم هێنا (سێ هەزار )مێگاوات کارەبا.
- دروست کردنی وێستگەی کارەبای هەولێر پێدانی(١٥٠٠) مێگاوات کارەبا.
- دروستکردنی وێستگەی کارەبای سلێمانی پێدانی (١٥٠٠) مێگاوات کارەبا.
- دروستکردنی وێستگەی کارەبای دهۆک پێدانی( ١٠٠٠) مێگاوات کارەبا.
_ لەگەڵ دروست کردنی کۆمەڵێک کارگەی زورگەورە کە _درفەتی بۆ هەزاران ئەندازیار و فەرمانبەرو کرێکاران ڕەخساندوە .
-دروستکردنی کارگەی چیمەنتۆی بازیان کە ( ٦ ملیۆن) تەن چیمەنتو بەرهەم دێت ساڵانە.
کارگەی دروستکردنی ئاسن و شیش سڵانە بڕی (یەک ملیۆن) و٢٥٠ هەزار تەن بەرهەم ساڵانە.
( احمد اسماعیل )ئێستا خاوەنی گەورەترین گروپی کۆمپانیایە بەناوی( ماس).
سەرمایەکەی بە دەیان ملیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێت.
ئێستا حکومەتی هەرێم بڕی ملیۆنان دۆلار قەرزاری ناوبراوە .
_لەسەرەتایی کۆڕۆنا ی ئەم ساڵ لەڕیزی پێشوەی سەرمایداران بووە بۆیارمەتی دان و ڕوبەروبونەوی کۆڕنا یارمەتی پێش کەش بە حکومەت کردوە .
دروشمی ژیانی ئەوبرتیە لەوەی کە ( سەر کەوتنی مرۆڤ پەیوەندی بە ژمارەی ساڵەکانی ژیانەوە نی یە بەڵکو پەیوەندی هەیە بە وەی تاچەند خزمەت پێش کەشی کۆمەڵگا دەکەیت).

وەرگیراوە

تاكە باڵندەیەک کە دەوێرێ بچێتە سەر پشتی هەڵۆ و دەنووکیش لە پشتە ملی بدا قەلەڕەشە.بەڵام هەڵۆ نە وەڵامی دەداتەوە و نە لەگە...
18/04/2021

تاكە باڵندەیەک کە دەوێرێ بچێتە سەر پشتی هەڵۆ و دەنووکیش لە پشتە ملی بدا قەلەڕەشە.
بەڵام هەڵۆ نە وەڵامی دەداتەوە و نە لەگەڵیشی بە شەڕ دێ و نە دەشیەوێ لە خۆی دووری بخاتەوە.
هەڵۆ یەک شت دەکا، باڵەکانی دەکاتەوە و بەرز دەفڕێ، چونکە دەزانێ هەر چەند بەرزتر بفڕێ قەلەڕەش هەناسەی نامێنێ؛ ئەوە وا دەکا بە هۆی کەمبوونەوەی ئۆکسجین قەلەڕەش لەسەر پشتی بکەوێتە خوارەوە.
_بۆیە واز لە قەلەڕەشەکان بێنە و بیانبە بەرزایی ئاسمان تا خۆیان بکەونە خوارەوە.
______________________

هیچ گەلێک لە جیهان نییە،کە لە خانوێکی ٢٠٠ مەتری بژی و نیوەی بکات بە هۆڵ و ژووری میوان، تەنیا بۆ ئەوەی کاتێک میوانی هات ب...
17/04/2021

هیچ گەلێک لە جیهان نییە،کە لە خانوێکی ٢٠٠ مەتری بژی و نیوەی بکات بە هۆڵ و ژووری میوان، تەنیا بۆ ئەوەی کاتێک
میوانی هات بڵێن ماشەڵا بەخوا خانوەکەیان جوانە، هیچ گەلێکی تر لە جیهان نییە کە ئاهەنگی هاوسەرگیری بکات و ٦٠٠ کەس بانگهێشت بکات و پارەی ساڵێک سەرف بکات تەنها بۆ ئەوەی خەڵکی بڵێن ئاهەنگەکە زۆر ناوازە بوو.
ئێمە هەموومان بە هەڵە دەژین لە هەموو چینەکانمان ، لەو کەسەی کە ئایفۆنێکی ١٢ بە قست دەکڕێت لە کاتێکدا موچەی مانگانەی ٥٠٠ هەزارە تا دەگاتە ئەو ژنەی کە گلەیی دەکات لە گرانی نرخی سەوزە و میوە بەڵام کە دەیکڕێت نیوەی فڕێ دەدات
ئێمە هەژار نین بەڵکو حەزمان لە خۆ دەرخستن و بەدەرخستنی شتەکانمانە، ئێمە گەلێکی بەکاربەرین و بەرهەمهێنەر نین، ئێمە گەلێکین ئامادەین بۆ (ئەو وای گوت و ئەو وا دەڵێ) هەموو شتێک بکەینە قوربانی.
——
ئەکتەری میسری یەحیا فەخەرانی

هـــــــەزار قسەی بریقەدار                                      ناگاتە جوانی یـــــــەک کردار
03/04/2021

هـــــــەزار قسەی بریقەدار
ناگاتە جوانی یـــــــەک کردار

02/03/2021

پێنج ئامۆژگاری لۆ هاوڕێیەتی

✍️ هەزگیز لای هاوڕێکەت باسکردن یان شانازیکردن بەو شتانەوە مەکە کە تۆ هەتەو هاوڕێکەت نییەتی.

✍️ کاتێ دڵنیا دەبی لەوەی هاوڕێکەت پێویستی بە یارمەتی و پشتیوانی تۆیە، هەوڵبدە تۆ پێشکەشکاربیت، چاوەڕێ مەبە ئەو داواکاربێ.

✍️ هەرگیز ڕەخنە مەگرە لە شێوازی پۆشینی جلوبەرگ و شێوەو مۆدێلی سەروپرچی هاوڕێکەت، ڕەنگە لای ئەو جوانترینەکانبن.

✍️ بە هەر جۆرو شێوەیەک بێت خۆشەویستی و دڵسۆزی خۆتی لۆ بسەلمێنە، تەنانەت ئەگەر بووە هۆکاری توڕەبوون و عاجزبوونی چەند ڕۆژێکیش.

✍️ جارجارە دیارییەک ببەخشە بۆ پیشاندان و بەردەوامی دڵسۆزیت، تەنانەت ئەگەر ئەو دیارییە پێنووسێک یان هەر شتێکی کەم بایەخیش بێ.

چاو پێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنی لەگەڵ دەوڵەمەند ترین پیاوی جیهان (ولیام هێنری گیتس) ...پێشکەشکارەکە لێی پرسی : لەگرنگ ترین هۆ...
18/02/2021

چاو پێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنی لەگەڵ دەوڵەمەند ترین پیاوی جیهان (ولیام هێنری گیتس) ...

پێشکەشکارەکە لێی پرسی : لەگرنگ ترین هۆکارەکانی سەرکەوتنت چی یە ؟

گیتس چەکێکی پارەی دایە دەست پێشکەشکارەکەو پێی ووت : ئەو بڕەپارەیە بنوسە بۆخۆت کە ئەتەوێــــت!!
پێشکەشکار : بەڕێز مەبەستم ئەوە نەبوو باپرسیارەکەم بەجۆرێکی تر بکەم !
دیسان گیتس هەمان شتی دووبارە کردەوە ووتی ئەوە چەكی پارەیە چەندت پێویستەو دەتەوێت بینوسـە بۆخۆت ..
پێشکەشکار : هەمان وەڵامی دایە گەورەم مەبەستم ئەوە نەبــوو ...!!
گیتس : چەکی پارەکەی لێ وەرگرت و دڕاندی
ووتی : نهێنی سەرکەوتنی من ئەوەیـە هەرگیـز لەژیـانمدا دەرفەتی وەك ئەوەی تۆ لەدەست نادەم کەتۆ لەدەستت دا !!
تـــۆ دەتتوانی ئەوهەلەت لەدەست نەدایەو خۆت بکەیتە دەوڵەمەند تـــرین پێشکەش کار لەجیهــاندا ،
پێشکەشکار : بیری کردەوەو پرسی ئایە دەتوانیــن بەرنامەکە دووبارە بکەینەوە ؟!!
گیتس : نەخێر دەرفەتەکەت ڕۆیشت و ڕەنگە جارێکی تر هەرگیز ئەوەت بۆ دووبارە نەبێتەوە ...!!.!!

06/02/2021

لەبەر خاتری بزمارێڪ، ناڵێڪ ڪەوت
لەبەر خاتری ناڵێڪ ، ئەسپێڪ کەوت
لەبەر خاتری ئەسپێک، سوارێڪ ڪەوت
لەبەر خاتری سوارێک ، جەنگێ شکستی خوارد
لەبەر خاتری شکستێک، مەملەکەتێک وێران بوو
هەموو ئەمانە بەهۆی کەسێکەوە بوو کە
بزمارەکەی باش دانەکوتابوو!!!!!!!!!!

05/02/2021

چه‌ند پرسیارێك هه‌رگیز مه‌یكه‌ !

-هیچ كات له‌ هه‌تیو مه‌پرسه‌: دایك و باوكت چۆن مردن؟
-له‌ دایك و باوك مه‌پرسه‌: كورِه‌كه‌تان چۆن مرد؟
-له‌ كه‌سێكى هه‌ژار مه‌پرسه‌ موچه‌كه‌ت چه‌نده‌؟
-له‌ كچى قه‌یره‌ مه‌پرسه‌: چۆنه‌ هێشتا مێردت نه‌كردوه‌؟
-له‌ هه‌ژارێكى دراوسێ یان خزم مه‌پرسه‌: پێویستت به‌ پاره‌ نیه‌؟
به‌ڵكو به‌بێ پرسیار پێى ببه‌خشه‌، ئه‌مه‌ عیزه‌ت نه‌فسى ئه‌و ده‌پارێزێ، چونكه‌ زوو زوو یه‌كتر ده‌بینن، به‌هۆى نزیكیتان.
- به‌ ئافره‌تى نه‌زۆك مه‌ڵێ: تا ئێستا منداڵتان نیه‌؟
-له‌پیاو مه‌پرسه‌: خوشكت یان خێزانت چۆنه‌؟
مه‌گه‌ر له‌كاتى نه‌خۆشى و هاوشێوه‌كانى.
-له‌ میوان مه‌پرسه‌: خواردن یان خواردنه‌وه‌ت ده‌وێت؟
به‌بىَ پرسیار میواندارى خۆت بكه‌، ئه‌گه‌ر پرسیار بكه‌یت، ئه‌وا بێبه‌شى ده‌كه‌یت.
-له‌ بازرگان یان دوكاندار مه‌پرسه‌: چه‌ندت قازانج ده‌ست ده‌كه‌وێت؟ ئه‌وه‌ وه‌ك ئیره‌یى دێته‌ پێش چاوى. نه‌وه‌ك تووشی هه‌ڵه‌ ببێ
-له‌و نه‌خۆشه‌ى ده‌ردێكى كوشنده‌و مه‌ترسیدارى هه‌یه‌،
مه‌پرسه‌: هێشتا چاك نه‌بووى؟
به‌ڵكو پێویسته‌ بڵێیت: ته‌ندروستیت له‌جاران چاكتره‌ ،
یان سوپاس بۆ خوا چاك بویته‌وه‌و باشتریت

وەرگیراوە

Address

Irbil

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when قؤتابياني كؤليزي به روه رده ي مه خمور posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share