05/04/2026
🔴ئارامی دەروون ناکڕدرێت، بەڵکــــو دروست دەکرێت
🟡چـــــۆن دەروونت ئارام دەکەیت بۆ ئەوەی دڵت ئاسودە بێت؟
🟤ئەگەر دەتەوێت لەناو جەنجاڵییەکانی ژیاندا دڵت ئاسودە بێت، کار لەسەر ئەم چەند بنەمایە بکە:
🔹یەکەم : ڕازیبوون بە قەزا و قەدەر: هەنگاوی یەکەمی ئارامی ئەوەیە بزانیت ئەوەی بەسەرت دێت خێرێکی تێدایە، ئەوەی ڕۆیشتووە بۆت نەبووە و ئەوەی ماوە بەشی تۆیە.
🔸دووەم : دوورکەوتنەوە لە بەراوردکاری: هەرگیز ژیانی ڕاستەقینەی خۆت بە وێنە ڕەنگاوڕەنگەکانی خەڵک لە سۆشیاڵ میدیا بەراورد مەکە؛ هەر کەس و ماڵ و خێزانێک تاقیکردنەوەی تایبەت بە خۆی هەیە.
🔹سێیەم : بەخشین و لێبوردەیی: ڕق و کینە وەک پشکۆیەکی گەرم وایە کە دەستەکانی تۆ دەسوتێنێت پێش ئەوەی بگاتە بەرامبەر بۆیە ببەخشە تا دەروونت ئارام بێت.
🔸چوارەم : کاتێک بۆ بێدەنگی دیاری بکە: ڕۆژانە تەنها 10 خولەک دوور لە مۆبایل و ژاوەژاو و قەرەباڵغی ، لەگەڵ خۆت و خودای خۆت دابنیشە و زیکری خودا بکە چونکە بێدەنگی و یادی خودا ، دەرمانی دەروونی ماندووە.
🔹پێنجەم : سەرقاڵبوون بە ئێستاوە: خەم بۆ ڕابردوو مەخۆ کە ڕۆیشتووە وە دڵەراوکێت بۆ داهاتووت نەبێت کە نەهاتووە؛ تەنها هەوڵ بدە "ئێستا" بە باشترین شێوە بژیت.
🔸شەشەم : پەیوەندیی خێزانیی گەرم: کاتەکانت لەگەڵ خێزانەکەت بە گەرم و گوڕی و پڕ خۆشەویستی بهێڵەوە و گوێ لە دایک و باوک بگرە و یاری لەگەڵ منداڵەکانت بکە ، ئەوکات دەزانی کە وزەیەکی ئەرێنیی بێ وێنەت پێ دەبەخشێت.
🟣بیرت بێت: "ئارامی لە ناوەوەی خۆت دەست پــــێ دەکات، لە دەرەوە بۆی مــەگـەڕێ ".
🔻ڕوپاک ئەحمەد وەرتی
#خێزان
#خانمان
#هاوسەرگیری