المحامي/ پاريزه ر مصطفى لقمان برادوستى

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • المحامي/ پاريزه ر مصطفى لقمان برادوستى

المحامي/ پاريزه ر مصطفى لقمان برادوستى Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from المحامي/ پاريزه ر مصطفى لقمان برادوستى, Legal, Irbil.

ئاماری ساڵی (٢٠٢٢) و ( ٢٠٢٣) ی  تەڵاق و جیابوونەوە "ئەمرۆ دووشەممە رێکەوتی ٢٠٢٤/٣/٤ ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان  ئ...
04/03/2024

ئاماری ساڵی (٢٠٢٢) و ( ٢٠٢٣) ی تەڵاق و جیابوونەوە "

ئەمرۆ دووشەممە رێکەوتی ٢٠٢٤/٣/٤ ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان ئاماری فەرمی راگەیاند بە پێی بڵاوکراوەکە لە هەولێر زۆرترین حالەتی تەڵاق و جیابوونەوە هەبووە بە بەراورد لە گەل پارێزگایەکانی تری هەرێمی کوردستان کە تەنها لە هەولێر لە ساڵی (٢٠٢٢) (٥٦٤٥) پێنج هەزار و شەش سەد و چڵ و پێنج حالەتی تەڵاق و جیابوونەوە هەبووە وە لە ساڵی (٢٠٢٣) (٥٨٥٧) پێنج هەزار و هەشت سەد و پەنجا و حەوت حالەت بووە واتە ساڵی (٢٠٢٣) (٢١٢) حالەت زیادی کردووە بە بەراورد لە گەل ساڵی (٢٠٢٢) بەسەرجەمی هەردوو ساڵی (٢٠٢٢) و(٢٠٢٣) دەکاتە (١١٥٠٢)یازدە هەزار و پێنج سەد و دوو (خێزان) هەڵوەشاوەتەوە تەنها لە هەولێر جگە لە ئاماری شارەکانی تر هۆکاری سەرەکی تەڵاق و جیابوونەکانیش کە پشکی شێریان بەرکەوتووە بە پڵەی یەکەم نەگونجاندن بووە بە پڵەی دووەم ( خیانەتی هوسەرگیری) بووە دەمەوێت ئەوەش بلێم هاوسەرگیری لەسەرجەم پارێزگاکانیش بەبەراورد بە ساڵانی پێشوو کەمی کردووە .

18/12/2023
دادگای تاوانی هەولێر بریاری لەسێدارە داینی بۆ بکوژی  هەردووک ماموستای زانکۆی صلاح الدین دەرکرد
18/10/2023

دادگای تاوانی هەولێر بریاری لەسێدارە داینی بۆ بکوژی هەردووک ماموستای زانکۆی صلاح الدین دەرکرد

ئامارو داتای داواکانی (بەردەم و یەکلاکراوەی) ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان بۆساڵی 2022(دادگای پێداچوونەوەی هەرێم و د...
16/03/2023

ئامارو داتای داواکانی (بەردەم و یەکلاکراوەی) ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان بۆساڵی 2022
(دادگای پێداچوونەوەی هەرێم و دادگاکانی تێهەلچوونەوەی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، کەرکوک/گەرمیان)

دادگای باڵای ئیتیحادی عێراق هەڵسا بە هەمووار کردنی ئەو مادە یاساییەی کە لە هەرێمی کوردستان ژن بۆی هەبوو داوای جیابوونەوە...
19/12/2022

دادگای باڵای ئیتیحادی عێراق هەڵسا بە هەمووار کردنی ئەو مادە یاساییەی کە لە هەرێمی کوردستان ژن بۆی هەبوو داوای جیابوونەوە بکات ئەگەر پیاوەکەی ژنی دووەم بهێنێت.
بەڵام دوای بڕیارەکەی بالای ئیتیحادی عێراق چیدیکە هەرێمی کوردستان ناتوانێت کار بەو یاسایە بکات، بەو شێوەیەش بێت پیاو ژنی دووەم بهێنێت ژنەکە بۆی نییە لەسەر ئەوە داوای جیابوونەوە بکات.

ستەم نامه (التظلم)..........................دادگای کارگێری (المحكمة الادارية)          ستەم نامه (التظلم)پێناسه :       ...
13/09/2021

ستەم نامه (التظلم)..........................
دادگای کارگێری (المحكمة الادارية)
ستەم نامه (التظلم)

پێناسه : ستەم نامه ئەو داواکاریەیه که کەسێک دەیخاته بەردەم دەسەلات (الادارة) تیایدا مەزلومیەتى خۆى روون دەکاتەوه له ستەمى بڕیارێک که دەسەلات دەریکردوه و داواى لێدەکات پاشگەزبێتەوه له بریارەکەى لەبەر نەگونجانی لەگەڵ بنەماکانی مەشروعیەت. بۆیه ستەم نامه (التظلم) به یەکەم هەنگاوى تۆمارکردنى داواى هەڵوەشاندنەوه (دعوى الالغاء) لەبەردەم دادگاى کارگێری هەژماردەکریت ، وه یاساى ئەنجومەنی شوراى هەریم ژماره 14 سالی 2008 له مادەى (17) دا ئەو کەسەى که نارازیه یاخود زەرەرمەنده له هەر بریارێکى کارگێری که له فەرمانبەران یان فەرمانگەکان یان دەستەکانی حکومەتی هەرێم دەردەچن پابەند کردوه که بەر له تۆمارکردنی داواى هەڵوەشاندنەوه لەبەردەم دادگاى کارگێری دەبێت ستەم نامەیەک (التظلم) پیشکەش بەو لایەنە بکات که بریاره کارگێریەکەى دەرکردوه ، وه دەبێت ئەو لایەنە کارگیریه که ستەم نامەکەکەى پێشکەشکراوه له ماوەى (15) رۆژ له رۆژى تۆمارکردنی ستەم نامەکه له تۆماری هاتوو وەلامی ستەم لێکراو بداتەوه به قبولکردنى داواکاریەکەى یاخود رەتکردنەوەى.
ئەگەر داواکاریەکه رەتکرایەوه و قبول نەکرا یاخود دەسەلات (الادارة) وەلامی نەدایەوه له ماوەى ئەو (15) رۆژەی که بۆى دیاری کرابوو ئەوا ستەم لیکراو بوى هەیه داوا تومار بکات لەبەردەم دادگاى کارگێری له ماوەى (30) سی رۆژ له دواى کۆتایى هاتنى ئەو (15) رۆژه که وەک مۆڵەت درابوو به دەسەلات هەروەک له سەرەوه ئاماژەمان پێکرد ، بەپێچەوانه ئەگەر لەو ماوەیه ستەم لێکراو (المتظلم) داواى تۆمارنەکرد ئەوا مافی تۆمارکردنی داواى نامێنێت وه ئەو بریارەى کە دەرچووه پلەى بنبر و کۆتاى وەردەگرێت ئیتر ئەو بریاره هەلناوەشیتەوه .

مەرجەکانی ستەم نامه (التظلم) : ــ ئەو ستەم نامەیەى که ستەم لێکراو پێشکەشى دەسەلاتی دەکات چەند مەرجێکی هەیه دەبێت ستەم لێکراو (المتظلم) رەچاویان بکات چونکه رەچاونەکردنی هەریەکێکیان دەبێتە هۆکاری قبول نەکردنی داواکەى لەبەردەم دادگاى کارگێری وه رەتکردنەوەى لەرووى شێوازەوه ، وه مەرجەکان ئەمانەن : ــ
1 ـ بەر له تومارکردنی داواى هەلوەشاندنەوه لەبەردەم دادگاى کارگیری دەبیت ستەم نامه (تظلم) پیشکەش بەو لایەنە بکریت که بریاره کارگیریەکەى دەرکردوه بەمەبەستى رەخساندنی دەرفەت لەبەردەم دەسەلات (الادارە) بو ئەوەى بتوانیت دووباره چاو خشاندنەوه لەبریارەکەى بکات ، بویه پیشکەشکردنی ستەم نامه بەر له تومارکردنی داوا یەکیکه له مەرجه بنەرەتیەکانی تومارکردنی داواى کارگیری لەبەردەم دادگاى کارگیری .
2ــ ئەو بریاره کارگیریەى که نیازى تانه لیگرتنه دەبیت دەرچووبیت واته ژماره و ریکەوتی لەسەربیت و واژوکرابیت ، چونکه ناکریت تانە له بریاریک بدریت که هیشتا دەرنەچووه یان لەسەرەتاى دەرکردنیەتی واته نوسراوەتەوه بەلام واژو نەکراوه یان ژمارەى دەرچوى نەدراوەتى .
3ــ ئەو کەسەى که نارازیه یاخود زەرەرمەنده له بریاری کارگیری دەبیت داواکاریەکەى که پیشکەشى دەسەلاتی دەکات بەناوى تایبەتى خویەوه پیشکەشى بکات ، یان له ریگاى بریکارەکەى کەدەبیت ئەو بریکاره سیفەتی یاساى هەبیت وەکو (پاریزەر) یان پیسپیر (الوصي) یان سەرپەرشت (القیم) هەر ستەم نامەیەک لەلایەن ئەمانەى که ئاماژەیان پیکرا واژو نەکرابیت بەستەم نامه ئەژمارناکریت و پیى وەرناگیریت ..
4 ــ یاساى ئەنجومەنی شوراى هەریم ژماره 14 سالی 2008 له مادەى (17) دا هیچ شیوازیکى دیاریکراوى دیارى نەکردوه بو شیوەى ستەم نامه ( التظلم ) بەتەنها ئەوەى دیاریکردوه که دەبیت ستەم نامەکه نوسراوبیت و له تومارى هاتوو (سجل الواردە) تومارکرابیت ، بویه نابیت ستەم نامه زارەکی بیت چونکه هەردەم دەتوانریت نکولی لیبکریت ، بەلام زوریک له وەزارەتەکان یان فەرمانگه حکومیەکان ستەم نامەى نوسراویش له توماری هاتوو (سجل الواردە) تومارناکەن یان ئامادەنین بەوەرگرتنى بویه ئەم جوره رەفتارەى دەسەلات (الاداره) دەبیته مایەى دواکەوتنى یەکلاکردنەوەى داواى کارگیری یان رەتکردنەوەى لەلایەن دادگاى کارگیری بەهوکاری نەبوونى ستەم نامه ، بویه بو چارەسەرى ئەم کیشەیه وا باشه ستەم نامەکه (التظلم) له ریگاى فەرمانگەى دادنوسەوه ئاراستەى دەسەلات بکریت .
5 ــ له رووى ناوەروکەوه دەبیت ستەم نامەکه لەسەر بریاریکى دیاریکرابیت وە ئاماژه به ژمارەکەى وه هەروەها روژى دەرچوونی وه ئەو لایەنەى دەریکردوه بکریت ، چونکه ئاماژەنەکردن به بریاریکى دیاریکراو واتاى نەبوونی ستەم نامەى کارگیریه (تظلم اداری) له رووى یاساییەوه .
6 ــ یاساى ئەنجومەنی شوراى هەریم دەرگاى ماوەی پیشکەشکردنی ستەم نامه (التظلم) به کراوەیى و والا و لەسەرپشت هیشتوتەوه هیچ ماوەیەکی دیاریکراوى دیارنەکردوه بو پیشکەشکردنی ستەم نامه به جوریک کەسى زەرەرمەند له بریاری کارگیری هەر کاتیک نیازى تانه لیدانی هەبوو له بریارەکه ئەوا دەتوانیت ستەم نامه (التظلم) پیشکەش بەلایەنى پەیوەندار بکات به رەچاوکردنی خالی یەکەمی سەرەوه بەر له تومارکردنی داوا لەبەردەم دادگاى کارگیری چونکه له داواى کارگیری ماوەى بەسەرجوون (تقادم) لەو روژەوه دەست پیدەکات که ستەم نامەکەى تیادا پیشکەش کراوه .

لەبەر روشنایى ئەو خالانەى سەرەوه دەتوانین دوو حالەت بو ماوەى تومارکردنی داواى کارگیری دەستنیشان بکەین :

حالەتی یەکەم : ئەگەر دەسەلات بەر له ماوەى ئەو (15) روژەى که بوى دیاری کرابوو داوا کاری ستەم لیکراوى رەتکردەوه ئەوا ماوەى تومارکردنی داوا لەبەردەم دادگاى کارگیری که ماوەکەى (30) سی روژه له روژى رەتکردنەوه داواکاریەکەوه دەست پیدەکات بویه پیویست ناکات ستەم لیکراوى چاوەروانى تەواوبوونی مولەتى (15) روژه که بکات .

حالەتی دووەم : ـ ئەگەر دەسەلات وەلامی ستەم لیکراوى نەدایەوه له ماوەى ئەو (15) روژه که بوى دیاری کرابوو ئەوا ستەم لیکراو روژى دواتر له ماوەى کوتایی هاتنى مولەتەکه واته روژى (شازدەهەم) بوى هەیە داوا توماربکات لەبەردەم دادگاى کارگیری له ماوەى (30) سی روژ له دواى کوتاى هاتنى ئەو (15) روژه که وەک مولەت درابوو به دەسەلات ، چونکە وەلام نەدانەوەى دەسەلات تا کوتایی هاتنى مولەت بە واتاى رەتکردنەوەى داواکارى ستەم لیکراو ئەژماردەکریت .

تیبینى گرنگ : ــ ئەگەر هاتوو ستەم لیکراو زیاتر لەیەک داواکاری (ستەم نامه) به ریکەوت و بەرواری جیا پیشکەش به دەسەلات کرد لەسەر بریاریکى دیایکراو ئەوا دادگا تەنها داواکاری یەکەم وەک ستەم نامه وەردەگریت ، وه ریکەوتی پیشکەشکردنی ئەو داواکاریە لەبەرچاودەگریت بو دیاریکردنی ماوەى تومارکردنی داواى کارگیری که ئایا داواکاریەکه له ماوەى یاسایی دابووه یاخود نا که ماوەکەى (45) روژه ، که (15) روژیان مولەتەکەیه وه (30) سی روژیش ماوەى تومارکردنى داوایه لەبەردەم دادگاى کارگیری ، بویه دووبارەکردنەوەى داواکارى یاخود ستەم نامه له دواى داواکارى یەکەم هیچ کاریگەرى نابیت لەسەر برینى ماوەى تومارکردنى داواى کارگیری (قطع میعاد اقامة الدعوى) هەروەک ئاماژەمان پیکرد بەلکو تەنها ئەو داواکارى که یەکەم جار پیشکەشکراوه به نەزەرى ئیعتبار وەردەگیریت له دادگاى کارگیری .

دەرەنجامەکانى ستەم نامه : ــ
1 ــ ستەم نامەى پیشکەشکراو دەبیته مایەى برینى ماوەى تومارکردنى داواى کارگیری (قطع میعاد اقامة الدعوى) یاخود بەسەرچونى ئەو ماوەیه که لەو روژەوه دەست پیدەکات که له تومارى هاتووى دەسەلات تومارکراوه یان لەو روژەى که داواکاریەکەى بەدەست گەیشتوه که له ریگاى دادنوسەوه ئاراستەى کراوه .
2 ــ ستەم نامەى پیشکەشکراو دەبیته مایەى رەخساندنی دەرفەت لەبەردەم دەسەلات (الادارە) بو ئەوەى بتوانیت دووباره چاو خشاندنەوه له بریارەکەى بکات لەو ماوەیەى که بوى دیاریکراوه جا چى له ریگاى کیشانەوەى بریارەکەى بیت یان هەلوەشاندنەوەى یان ئەنجامدانى گورانکارى تیایدا بەر لەوەى کیشەکه بگاتە دادگاى کارگیری .
3 ــ ستەم نامه (التظلم) تاکه ریکاره که ستەم لیکراو له ریگایەوه نارازبوون و زەرەرمەندبوونى خوى رادەگەیەنیت له بریاریکى کارگیری .
4 ــ ستەم نامەى پیشکەشکراو دەبیته مایەى دلنیابوونى دادگاى کارگیری که داواى کارگیری تومارکراو له ماوەى یاسایی پیشکەشکراوه بەمەبەستى قبولکردنى یان رەتکردتەوەى له رووى شیوازەوه .
5 ــ ستەم نامەى پیشکەشکراو دەبیته مایەى سەلماندى ئاگاداربوون و علمى دەسەلات بەو دەستدریژیەى که ئەنجامی داوه ، هەروەها سەلماندى ئەو ریکارانەى که دەسەلات گرتویەتەبەر سەبارەت به ستەم نامەى پیشکەشکراو ، وه دواتر چونیەتى بەرگریکردنى لە خوى لەبەردەم دادگاى کارگیری .
===== تیبینی ======
له کاتی تومارکردنی داواى هەلەشاندنەوەى بریاری کارگیری لەبەردەم دادگاى کارگیری دەبیت ئەم بەلگەنامانه به داواکەوه بەسترابن : ــ
1ـ وینەى رەسەن یان وینەى کوپى ستەم نامەکه (التظلم)
2ـ وینەى رەسەن یان وینەى کوپى له بریارى کارگیری تانەلیدراو .

دادوەر مەجید سعيد برادۆستی

ئاماری  ھاوسەرگیری و جیابوونەوە لە دادگاکانی ھەرێمی کوردستان
20/06/2021

ئاماری ھاوسەرگیری و جیابوونەوە لە دادگاکانی ھەرێمی کوردستان

((رۆڵی سەگی پۆلیسی لە لێکۆڵینەوەی تاوان))سەگی پۆلیسی هەستی بۆن کردنی زۆر بەهێزە، بە ڕادەیەك بەکار هێنانی ئەم هەستە لە ل...
20/01/2021

((رۆڵی سەگی پۆلیسی لە لێکۆڵینەوەی تاوان))

سەگی پۆلیسی هەستی بۆن کردنی زۆر بەهێزە، بە ڕادەیەك بەکار هێنانی ئەم هەستە لە لای سەگی پۆلیسی گەیشتۆتە ڕێژەی ١٠٠٪.

کاتێ سەگی پۆلیسی دەهێنرێت بۆ شوێنی تاوانەکە، ئەوا بە دووای بۆنی تاوان بار دەگەرێت کە لە هەوایە بڵاو بۆتەوە، یان بەسەر ئەو شتانەی کە دەستی لێداوە تاوان بارەکە ، یان ئەو شوێن پێ یەیی کە جێی هێشتووە لەسەر زەوی ، ئینجا دەگەرێت بە شوین خاوەنی ئەم بۆنە.

هۆکاری ئەوە هەر مرۆڤێك خاوەن بۆنی تایبەتی خۆیەتی وە هیچ مرۆڤێك بۆنی لەیەك ناچێت وە ئەم بۆنە بە جلوبەرگ دەنووسێت یان هەر کەرەستەیەك کە دەستی لێ دابێت وە ئەم بۆنە لە هەوا بڵاو ئەبێتەوە.

وە ئەم هەستی بۆن کردنە لەلای سەگ بۆ ماوەی دوو رۆژ ئەمێنێتەوە بەڵام ئەگەر هاتوو کەرەستەو ئامێرەکان کە بۆنی جەستەی تاوانباری لەسەرە لە شوێنێکی داخراو پارێزگاری لێکرا ئەوا بۆ ماوەی چەند هەفتەیەك یان چەند مانگێك ئەمێنێتەوە.

سەگی پۆلیسی بۆچی بەکار دێت؟؟؟

١/ گەران بەدوای تاوان بار کە تاوانی ئەنجام داوە بە تایبەتی بۆنی کوشتن و دزین و تهریب کردن وە گەران بەدوای ماڵە دزراوەکان .

٢/ ناسینەوەی تاوان بار ( استعراف)

بۆ نموونە تاوان بار لەگەڵ ٨ کەسی تر دادەنرێت بە شێوەی سەرە واتا یەك لە پشتی ئەوەیتر وە نیوانیان یەك هەنگاو بێ وە سەگەکە لە نێوانیان تێ دە پەرێت تا بۆنی تۆمەتبار بکات .

٣/ هەروەها رۆڵیکی گرنگی هەیە بۆ دۆزینەوەی مادە هۆشبەرەکان وەك( مەروانە ,حشيش ,هيروين ،كوكايين أمفيتامين ..هتد....

وە رۆڵیکی گرنگ ئەبینێت بۆ ئەم مەبەستە لە خاڵە سنوریەکان وە فرۆکەخانەکان

٤/رۆڵی سەگی پۆلیسی لە دۆزینەوەی چەك و تەقەمەنی وەك (TNT ، Paxit ، Semtex-H)هتد.... وە دەقیقی بۆنی سەگ بۆ تەقەمەنی لە نێوان ٦٠٪ بۆ ٩٥٪.

٥/ دۆزینەوەی لاشە و گەران بە دوای لاشەی ون بوو.

٦/ هەروەها بە کار یەت بۆ پاسەوانی دامودەزگاکان وە بنکەی پۆلیس هتد......
به سوپاسه وه وه رگيراوه

تاوانی پەنادانی حەبسکراوان و دەستگیرکراوانلە یاسای سزاکانی عێراقیدا پەنادانی دەستگیرکراو و حەبسکراوان بە تاوان دادەندرێت...
17/01/2021

تاوانی پەنادانی حەبسکراوان و دەستگیرکراوان

لە یاسای سزاکانی عێراقیدا پەنادانی دەستگیرکراو و حەبسکراوان بە تاوان دادەندرێت و سزاش بۆ ئەو کەسانە داندراوە کە بەندکراوێک دوای راکردن داڵدە دەدەن.
لە ماددەی ٢٧٣ی یاسای سزاکانی عێراقیدا لە بڕگەی یەکەم دەلێت: هەر کەسێک بەخۆی یان بە رێگەی یەکێکی تر کەسێکی شاردبێتەوە کە دوای دەستگیرکردن رایکردووە یان فەرمانی دەستگیرکردنی دەرچووە یان تۆمەتبارە بە ئەنجامدانی تاوانێکی گەورە یان کەتنێک یان بڕیاری لەسەر دراوە یان پەنای دابێت و ئاگاداری ئەوەش بێت، سزا دەدرێت بە:
ا/ بە بەندکردن کە لە ماوەی حەوت ساڵ زیاتر نەبێت ئەگەر کەسێکی شاردبێتەوە یان پەنای دابێت کە بڕیاری لەسێدارەدان یان بەندکردنی تاهەتایی یان کاتی لەسەر دراوە یان تۆمەتبارە بە تاوانێک کە سزاکەی لەسێدارەدانە.
ب/ لە حاڵەتەکانی تر بە حەبسکردن و بژاردن یان بە یەکێک لەو دوو سزایە.
واتە، دەبێت کەسێک خودی خۆی یان لە رێگەی کەسیكی تر تاوانبار یان تۆمەتبارێکی شاردبێتەوە، زانیاریشی هەبێت کە ئەو کەسە تۆمەتبارە یان فەرمانی گرتنی هەیە یان رایکردووە. ئەگەر ئەو دوو روکنە هاتنەدی، کەسەکە تاوانێکی ئەمجامداوە.

لە خالی دووەمی هەمان ماددە ئاماژە بەوە دەکات "لە هیچ حاڵەتێک نابێت سزاکە لە زیاترین ئاستی سزای بڕیاردراو بۆ خودی تاوانەکە زیاتر بێت.
واتە سزای ئەو کەسە نابێت زیاتر بێت لەسزای ئەو تۆمەتبار یان تاوانبارەی رایکردووە.
لە خاڵی سێیەمیش دەقی کردووە لەسەر ئەوەی" بریاری ئەو ماددەیە لەسەر باوان یان نەوەکانی و خێزانی یان خوشکی یان برای کەسی هەڵاتوو جێبەجێ ناکرێت".
ئەوەش وەک رێزگرتن لەو پلە خزمایەتییەی کە تۆمەتبار لەگەل باوان یان نەوەکان یان خوشک و برایانی هەیەتی لە پێناو پاراستنی حورمەتی پەیوەندییەکە و سیلەی رەحمی نێوانیان.

Address

Irbil

Telephone

+9647504735651

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when المحامي/ پاريزه ر مصطفى لقمان برادوستى posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to المحامي/ پاريزه ر مصطفى لقمان برادوستى:

Share

Category