01/05/2026
👷♂️ 1ی ئایار
ڕۆژی پاراستنی مافەکان، نەک تەنها پیرۆزبایی!
وەک پارێزەرێک، لە ڕۆژی جیهانیی کرێکاراندا، جەخت لەوە دەکەمەوە کە شکۆی کارمەند و کرێکار لە سەرووی هەموو شتێکەوەیە، کەرتی تایبەت بڕبڕەی پشتی ئابوورییە، بەڵام ئەمە بەو مانایە نییە کە مافی گەنجان و کادران فەرامۆش بکرێت.
⚖️ مافەکانت بناسە (بەپێی یاسای کار)
1️⃣ گرێبەست (عقد) مافی یاسایی تۆیە کۆپییەکی گرێبەستت لای خۆت بێت.
2️⃣ دەستەبەری (تأمينات) خاوەنکار ناچارە دەستەبەری کۆمەڵایەتیت بکات، ئەمە تەنها بۆ خانەنشینی نییە، بەڵکو بۆ پاراستنی تۆیە لە کاتی پێکان یان نەخۆشی.
3️⃣( کات) کارکردنی ستاندارد ( 8 ) کاتژمێرە، هەر خولەکێکی زیاتر مافی خۆتە داوای پاداشتی (کاتی زیادە) بکەیت.
4️⃣( پشوو) ٢١ ڕۆژ مۆڵەتی ساڵانە بە مووچەی تەواوەوە مافی یاسایی تۆیە.
📝 ئەرکەکانت لەبیر نەچێت.
⬅️ئەنجامدانی کارەکان بە دڵسۆزی و پاراستنی کەلوپەلی شوێنی کار.
⬅️پابەندبوون بە کات و ڕێنماییە ناوخۆییەکان.
⬅️پاراستنی نهێنییە پیشەییەکانی کۆمپانیا.
پەیامی من :.
بێدەنگبوون لەبەرامبەر پێشێلکارییە یاساییەکان، ڕێ خۆشکردنە بۆ چەوساندنەوەی زیاتر، ئەگەر مافت خوراوە، یاسا لە پشتتە!
1ی ئایار لە هەموو کرێکارانی کوردستان پیرۆز بێت.
#پارێزەر #کوردستان #گەنجان