13/11/2023
ئاگاداری بۆ هاوڵاتیانی خۆشەویست...
لە نووسینگەی دووی پاسپۆرتی هەولێر
سەبارەت بە پاسپۆرتی جۆری A (سیستەمی کۆن)
• ئاگاداری ئەو هاولاتیانە دەکەینەوە کە ڕێکەوتی پەنجە مۆریان تاوەکوو (٢٧\٨\٢٠٢٣ ) بووە پاسپۆرتەکانیان تەواوبووە داواکارین لە زووترین کاتدا سەردانی نووسینگەی پاسپۆرتی دووی هەولێر بکەن.
• بۆ زانینی کۆدی تەواوبوونی پاسپۆرتەکەت لەم لینکەی خوارەوە ناوی سیانی و ساڵی لەدایک بوونت بنووسە:
https://search.hawler-passport-services.com/pages/
• بۆ وەرگرتنەوەی پاسپۆرت پێویستە بەڵگەنامەیەکی فەرمیت پێبێت
( کارتی نیشتمانی یان ناسنامەی باری شارستانی )
• لە ماوەیی پێشوودا بەهۆکاری کەمی ناردنی دەفتەری خامی پاسپۆرت لەلایەن بەغداوە چاپکردنی پاسپۆرتی جۆری A بەپێی رێکەوت دواکەوتبوو لە هەموو پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و عێراقدا ئەو بڕە کەمەی کە مابوو تەنها بۆ بارودۆخی زۆر بەپەلە و نەخۆشی و قوتابیانی دەرەوەی وولات چاپدەکرا ، وە لەگەل ناردنی هەر برێکی تری پاسپۆرت لەلایەن بەغدا بۆ بەرێوەبەرایەتیەکەمان لە کورترین ماوەدا بەپێی رێکەوت پاسپۆرتەکان چاپدەکەین و ئاگاداری بڵاودەکەینەوە.
بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر - راگەیاندن و پەیوەندییەکان
پێویستە هاووڵاتی ( ناوی سیانی خۆی/ الاسم الثلاثي ) لەگەڵ ( ساڵی لهدایكبوون / سنة الولادة بۆ نموونه 2001 یان 1991 ) بنوسێت.