Xany Lap Zireen

Xany Lap Zireen لاجل ديمومة الحياة والمضي نحو الافضل ...!!!

27/09/2020

کورە ئەو خەڵکە وا قورمیش کراوە قسەی ڕاستیش ی قبولی نیە ...!!!

ئارمی عەشیرەتی سیان ...٭ پێکهاتەی عەشیرەتی سیان عەشیرەتی سیان عەشیرەتێکی گەورەیە لە سێ برا پێک هاتووە بە ناوەکانی :---  ...
23/08/2020

ئارمی عەشیرەتی سیان ...

٭ پێکهاتەی عەشیرەتی سیان
عەشیرەتی سیان عەشیرەتێکی گەورەیە لە سێ برا پێک هاتووە بە ناوەکانی :---
یەکەم : وسو مامر
دووەم : شەمزینی
سێێەم : وەتک
ئەم سێ بڕایە سەرجەم تاکەکانی عەشیرەتی سیان لێ پێک هاتووە وەک دەگێڕنەوە ئەم ناوە (( سیان )) لە سەر شێوەزاری سەرەوە هاتووە کە دایکی سێ کوڕەکە ئەمە شێوازی ئاخەفتن و قسە کردنی بووە ...
کە منداڵەکانی دە هاتینەوە دەیگووت ... ئەوە سیان هاتنەوە
ناو لێنانی ئەم عەشیرەتە دەگەڕێتەوە بۆ ئەم کورتە باسەی کە باسمان کرد ....
هەروەها هەر برایک لە برایەکان لە چەندین تیر و بنماڵە پێک دێت ..

٭ سنووری جێ نیشینیان .
کەندێناوە و قەراج بە تایبەت و زۆرێک لە ناوچەکانی مرکیە و هەندێک لە ناوچەکانی شەمامک و گەرمیان و کۆیی و هەورامان هەندێک ناوچەی پچڕ پچڕ ماڵ و بنماڵە لە شوێنی جیا جیا هەیە .

٭ سەرۆکی هۆز و عەشیرەت
چاو سۆر ( شاسوار ) سەرۆکی عەشیرەتی سیان بوو لە دوای ئەم احمد ئاغا پاشان هادی ئاغای کوڕی ئێستاش خارە کاکل کوڕی هادی ئاغا وەک سەرۆکی عەشیرەتی سیان لە گوندی سەربەشاخ دادەنیشتن وەک پایتەختی سیانان بووە .

٭ ڕاگواستن و تەرحیل ..
دانیشتوان وخەڵکی ناوچەکە لە ساڵی ١٩٦٣ بەر شاڵاوی سووتاندن ماڵ حاڵیان کوشتن بە تاڵان بردنی مەڕ و ماڵات
بە دەستی حەرس قەومیەکان پاشان لە ساڵەکانی ١٩٧٤ وە ئەوەی ئەوان تەوایان نەکردبوو بەعسیەکان هاتن پروسە کەی ئەوانیان بە شێوەێکی داڕێژراو تەواو کرد خەڵکیان بە زۆر ناچار کرد زێدی باب باپیرانی جێ بهێلێ بەروو شاری هەولێر و ئۆردووگا زۆرەملێیەکانی ڕژیم درووستی کڕدن ، کۆتای گوند و ماڵی کورد و عەشیرەتی سیان لە ساڵی ١٩٧٨ باری کرد .
ڕژێم بەوەندە نەوەستا هەڵسا بە پێدانی زەوی زاری کوردی ناوچەکە بە عەرەبی هاوردە بە گرێبەست کستوکالی و پێدان ی بڕێک پارە و ئامێری کشتوکالی کار ئاسانی بۆ دەکردن لە زۆر بواری تر تا بتوانی بە شێوازێکی تۆکمە ناوچەکە تەعریب بکات ناوی کوردی لێ بسڕێتەوە بەڵام ئەوەی لای ئەوان خەیاڵ بوو لای خوای گەورە بە تاڵە .. چونکە خوای هەرگیز بەندەکانی خۆی لە بیرناکات تۆلە لە ستەمکار دەکاتەوە .
لە سالی ١٩٩١ بۆ ماوێکی کاتی هەوای ئازادی هەڵمژی ناچەکە هەموو عەرەبە هاوردەکان بە چاو تروکانێک یەک کەس لەوێ نەما گەڕانەوە ئەو شوێنەی کە لێ هاتبوون ...
بەڵام ڕژیم دووبارە دەستی بەسەر داگرتەوە .
بۆ جاری دووم لە کاتی ڕوخانی ڕژێمی بەعس و کەوتنی بت و پەیکەری سەرۆکی عیراقی . لە ساڵی ٢٠٠٣ هەموو ناوچە ئازاد کرا گەڕاوە باوەشی گەرمی خاوەنەکانیان .
بەڵام سەد حەیف و مخابن هەموو خەڵکەکە فێری ژیان و گوزرانی شار بوو تاک تاک خەڵک گەڕاوەتەوە .
نەبوو قوتابخانە و نەخۆشخانە و پیداویستیەکانی ژیان خەڵک جارێکی تر ناگەڕێتەوە بۆ گوند دێهاتەکان چونکە نە حکومەت کار ئاسانی دەکا نە خەڵکەکەش ئەم گوڕ و؟تینەی تێدایە بۆ ئاوەدانکردنەوەی گوند و دێهاتەکان .

لەتیف دادیار .................. یەک شەممه ٢٣ / ئاب / ٢٠٢٠
گوندی درکە ..... سەرگڕان
دوبز ..... کەرکوک

17/09/2018
16/09/2018

Address

Zanko
Irbil

Telephone

07701571786

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Xany Lap Zireen posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Xany Lap Zireen:

Share