Aram Real Estate

Aram Real Estate Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Aram Real Estate, Estate agents, Erbil/Iraq, Irbil.
(255)

کڕین و فرۆشتن ٠ بەکرێدان و بەکرێگرتنی موڵکەکان .
نامە بنێرە بۆ پرسیار 📩
—————————————-

—————————————-
Properties & living spaces in Erbil
Sales • Rentals • Investment
📩 DM to inquire

خانوو بۆ فرۆشتن لە هەولێری نوێ بە نرخی زەوی 300م بيت للبيع في هولير الجديد بسعر الأرض (گاع)300م0750 598 3003
13/05/2026

خانوو بۆ فرۆشتن لە هەولێری نوێ بە نرخی زەوی
300م

بيت للبيع في هولير الجديد بسعر الأرض (گاع)
300م

0750 598 3003

هاوین بوو لە شاری بەغدا من و مەلیک غازی لەناو سەیارە بووین ، مەلیک غازی خۆی شوفێری دەکرد هیچ پاسەوانێکمان لەگەڵدا نەبوو ...
26/04/2026

هاوین بوو لە شاری بەغدا من و مەلیک غازی لەناو سەیارە بووین ، مەلیک غازی خۆی شوفێری دەکرد هیچ پاسەوانێکمان لەگەڵدا نەبوو من لە تەنیشتی دانیشتبووم چووین بۆ (ئۆرزدی) واتا سوق مرکزی لە شەقامی ڕەشید لەوێدا لەناو جامخانە سەیارەیەکی ڕەنگ سوری جوان و سپۆرتی بێ سەقفی گەنجانە نمایشکرابوو .

مەلیک گوتی کاکە فوئاد بڕۆ لە خاوەنی ئەم سەیارەیە بپرسە بزانە نرخی چەندە ، منیش هاتمە خوارەوە و مەلیکیش لەناو سەیارەکە بە تەنها مایەوە ، منیش خۆم بە خاوەنی ئۆتۆمبێلەکە ناساند ، گوتی ئوستاز دەتناسم ئەی ئەوە بۆچی جەنابی مەلیک نایەتە خوارەوە شتێک بخوات ؟

منیش گوتم جەنابی مەلیک دەیەوێ بزانێت نرخی ئەم سەیارەیە چەندە ، گوتی نرخەکەی ۱٥٥۰ دینارە بەڵام بۆ مەلیک ۱۰ تا ۲۰ دینار هەرزانترە ، منیش گەڕامەوە ناو سەیارە و باسەکەم بۆ مەلیک گێڕایەوە ، کەمێک بێدەنگ بوو پاشان گوتی کاکە فوئاد تۆ چەندت پارە هەیە ؟

منیش گوتم گەورەم لە ۱٥۰ دینار زیاترم نیە ئەویش مووچەی چەند ساڵێکە کۆم کردۆتەوە ، مەلیکیش گوتی سەیرە مووچەکەت لەچی سەرف دەکەی لەکاتێکدا تۆ لە کۆشکی من دەخۆی و دەخەوی ؟
منیش گوتم گەورەم ژوورێکم گرتووە لە هۆتێل ڕۆژانی پێنج شەممە و جومعە میوانەکانم دێن بۆ ئەوێ و لەوێ دەمێنینەوە .

کە گەڕاینەوە بۆ کۆشک ، دایک و پورەکانی مەلیک بری ۳٥۰ دیناریان بۆ مەلیک کۆکردەوە ، منیش ۱٥۰ دینارەکەم خستە سەر ، پارەکە بووە ٥۰۰ دینار بەڵام هێشتا پێویستیمان بە ۱۰٥۰ دینارە .

مەلیک هەر بیری دەکردەوە چۆن ئەو بڕە پارەیەی کە ماوە کۆی بکاتەوە بۆ کڕینی سەیارەکە ، منیش گوتم جەنابی مەلیک بۆ داوا لە وەزیری دارایی ناکەی پارەت بۆ سەرف بکات ، ئەویش گوتی تەلەفۆن بۆ وەزیری دارایی بکە و پێی بڵێ ئێوارە بێتە کۆشک بۆ لام ، لەکاتی ئێوارە لەسەر نان خواردن مەلیک سەیری منی کرد زانیم مەبەستی ئەوەیە کە مەسەلەکە باس بکەم بۆ وەزیری دارایی .

منیش گوتم بەڕێز وەزیری دارایی
جەنابی مەلیک بۆ کارێک بانگی کردووی ، وەزیریش گوتی منیش لە خزمەتی گەورەم مەلیک دام ، دواتر مەسەلەکەم لە سەرەتا تا کۆتایی بۆ گێڕایەوە ، وەزیر بێدەنگی دایگرت پاشان گووتی بەپێی چ یاسایەک ئەم بڕە پارەیە بۆ مەلیک سەرف بکەم ؟
یاسا ڕێگا نادات کە گەورەمان دوو سەیارەی هەبێت سەیارەیەکی ڕەسمی و سەیارەیەکی تایبەتی ، بەڵام ئەگەر گەورەمان دەیەوێت لە یاسا دەربچێت ئەوا هەموو خەزێنەی وڵات لەژێر دەستی خۆی دایە ، بەڵام گەورەمان ئێمەی فێرە پابەندبوون بە یاسا کردووە وە ئەوە باوکی یاسایە .

وتەکانی وەزیری دارایی وەک بۆمب بوو بێدەنگی هەموانی داگرت ، پاشان مەلیک هاتە قسە
خودا شاهیدە بۆ ماوەی پێنج دەقیقە بەس داوای لێبووردنی لە وەزیری دارایی کرد .
پاشان زۆر خۆی لە من تووڕە کرد و گوتی هەموو خەتای تۆ بوو کاکە فوئاد ، وەزیری دارایی لەسەر حەق بوو .

دواتر دوای دوو هەفتە من و مەلیک کەسێکمان بینی کە ئەو سەیارەیەی لێدەخوڕی کە مەلیک حەزی لێی بوو ، کەسەکە یەکێک بوو لە دەوڵەمەندەکانی شاری سلێمانی ناوی
(عبدالله لوطفی ) بوو .

مەلیک گوتی بڕۆ خوارەوە پرسیاری لێبکە بزانە بە چەند سەیارەکەی کڕیوە ، منیش لێم پرسی گوتی بە ۱٥٥۰ دینار کڕیومە ، کاتێک زانی لەبەر چی پرسیارم کرد سوور بوو لەسەر ئەوەی کە سەیارەکە بە دیاری بدات بە مەلیک ، بەڵام مەلیک ڕەتی کردەوە وەری بگرێت لێی .

لە کتێبی (یاداشتەکانی فوئاد عارف)
لیوا فوئاد عارف کورد بوو ساڵی ۱۹۱۳ لەدایکبووە ساڵی ۲۰۱۰ لەتەمەنی ۹۷ ساڵی کۆچی دوایی کرد ، هاوڕێی مەلیک غازی بوو .

" مەلیک غازی دەکاتە باوکی مەلیک فەیصەڵی دووەم "

وەرگیراوە لە
ستار حمید کاکە

لە ئەنفالدا، ئەفسەرێکی عەرەب چی بە "جاش"ێک ووت؟کاتێک شۆفڵەکان دێن بۆ ڕووخاندنی گوندی ئیمام قادری نزیک دەربەندیخان، سەگێک...
23/04/2026

لە ئەنفالدا، ئەفسەرێکی عەرەب چی بە "جاش"ێک ووت؟

کاتێک شۆفڵەکان دێن بۆ ڕووخاندنی گوندی ئیمام قادری نزیک دەربەندیخان، سەگێک لەکایەنی یەکێک لە خانووەکاندا دەترەکێ و چەن بەچکەیەکی دەبێت، شۆفڵەکە هەوڵی ڕووخانی ئەو خانووە دەدات کە سەگەکەی تیایە، سەگەکە لەپێناو پاراستنی کوتکەکانی چەندین جار پەلاماری قەپی شۆفڵەکە دەدات.
ئەفسەرێکی عەرەب ڕوودەکاتە جاشەکوردە ئەنفالچییەکان و پێیان دەڵێت:
ئەوسەگە زۆر لە ئێوە بەشەرەفترە چونکە بەرگری لە بێچووەکانی دەکات بەڵام ئێوە زۆر بێ شەرەفن، چونکە خەڵک و گوندەکانی خۆتان لەناودەبەن و دەڕوخێنن!

22/04/2026

خانوو بۆ کرێ لە گوندی ئیتاڵی ٢
700$............
بيت للايجار في قرية ايطالي 2
700$...........
House for Rent in Italy village 2
700$

0750 598 3003

#عقارات #للايجار

کاتێک لە ئاسمانەوە سەیری شاری هەولێر دەکەیت، دیمەنێکی سەرسوڕهێنەر دەبینیت کە لە زۆربەی شارەکانی تری جیهان جیاوازە. نەخشە...
22/04/2026

کاتێک لە ئاسمانەوە سەیری شاری هەولێر دەکەیت، دیمەنێکی سەرسوڕهێنەر دەبینیت کە لە زۆربەی شارەکانی تری جیهان جیاوازە. نەخشەی شارەکە بە شێوەی کۆمەڵێک بازنەی تێکچوو دروستکراوە کە لە قەڵای دێرینی هەولێرەوە دەست پێدەکات و تا دەچێت فراوانتر دەبێت.

بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە: ئەم “تەونە” ئەندازیارییە چی دەگەیەنێت بۆ بازاڕی خانووبەرە و بۆچی باشترین ژینگەیە بۆ وەبەرهێنان؟

١. تۆڕێکی بێوێنە لە پەیوەندی و گواستنەوە

ڕێک وەک تەونی جاڵجاڵۆکە کە هەموو هێڵەکانی بەیەکەوە بەستراونەتەوە، شەقامە بازنەییەکانی هەولێر (شەقامەکانی ١٠٠ مەتری، ١٢٠ مەتری و ١٥٠ مەتری) وایان کردووە گەیشتن بە هەر خاڵێکی شارەکە لە کەمترین کاتدا بێت. ئەم ئاسانییەی هاتووچۆیە ڕاستەوخۆ کاریگەری هەیە لەسەر بەرزبوونەوەی بەهای موڵکە بازرگانی و نیشتەجێبوونەکانی سەر ئەم هێڵانە.

٢. گەشەکردنی هاوسەنگ و بێ کۆتایی

لە زۆرێک لە شارەکانی جیهاندا، گەشەکردن تەنها بە یەک ئاراستەدایە، ئەمەش وا دەکات هەندێک ناوچە پشتگوێ بخرێن. بەڵام سیستەمی (تەون) لە هەولێر وا دەکات شارەکە بە هەموو ئاراستەکاندا (باکوور، باشوور، ڕۆژهەڵات، ڕۆژئاوا) بە شێوەیەکی یەکسان گەشە بکات. هەر بازنەیەکی نوێ کە دروست دەبێت، دەرفەتی سەدان پڕۆژەی نوێی نیشتەجێبوون و بازرگانی لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت.

٣. نەبوونی “خاڵی کوێر” لە وەبەرهێناندا

لە تەونی جاڵجاڵۆکەدا، هەر خاڵێک گرنگیی خۆی هەیە بۆ ڕاگرتنی هاوسەنگیی تەونەکە. لە بازاڕی خانووبەرەی هەولێریشدا بەهەمان شێوەیە؛ بەهۆی ئەم نەخشە بازنەییەوە، چەمکی “ناوچەی دوورەدەست” خەریکە نامێنێت. پڕۆژە نوێیەکانی کۆتایی شار بە هەمان خێرایی پڕۆژەکانی سەنتەری شار بەهاکەیان بەرز دەبێتەوە، چونکە بە ئاسانی بەستراونەتەوە بە تۆڕە سەرەکییەکەوە.

هەولێر تەنها شارێک نییە کە فراوان دەبێت، بەڵکو تەونێکی زیندووە لە دەرفەتی وەبەرهێنان. لە زێڕین، ئێمە نەخشەی ئەم تەونە دەزانین و ڕێنماییت دەکەین بۆ گەیشتن بە باشترین ئامانج.

دوای ئەوەی لەسەر زەوی کارم تەواو بوو.ئێستا دەستمان کرد بەفرۆشتی مانگ 🌝🌝بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندمان پێوە بکەن  0750 598 3...
19/04/2026

دوای ئەوەی لەسەر زەوی کارم تەواو بوو.

ئێستا دەستمان کرد بەفرۆشتی مانگ 🌝🌝

بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندمان پێوە بکەن
0750 598 3003

بەداخەوە لەبیرم چوو جلی سەر مانگ لەبەر بکەم 😬😬😬

✨ خەونەکەت بکە بە ڕاستی!🏙️ تەنها بە پێشەکی ٢٥٪ ببە بە خاوەن شوقەی خەونەکانت لە پڕۆژەی تولیپ تاوەرز. چێژ لە جوانترین دیمە...
18/04/2026

✨ خەونەکەت بکە بە ڕاستی!

🏙️ تەنها بە پێشەکی ٢٥٪ ببە بە خاوەن شوقەی خەونەکانت لە پڕۆژەی تولیپ تاوەرز. چێژ لە جوانترین دیمەنی شار وەربگرە و کلیلی ماڵە نوێیەکەت بەدەست بهێنە. کاتەکە گونجاوە بۆ ئەوەی بڕیار بدەیت! 🗝️

———————-

✨ اجعل حلمك حقيقة!

🏙️ بمقدم 25% فقط، تملّك شقة أحلامك في مشروع "توليب تاورز". استمتع بأجمل إطلالة على المدينة واحصل على مفتاح منزلك الجديد. الآن هو الوقت الأمثل لاتخاذ قرارك! 🗝️
0750 598 3003

ماذا لو كان كردستان یحكمها العرب؟چی ڕوی ئەدا ئەگەر کوردستان عەرەب حوکمی بکردایە؟ڕای خۆتتم پێ بڵێ
18/04/2026

ماذا لو كان كردستان یحكمها العرب؟
چی ڕوی ئەدا ئەگەر کوردستان عەرەب حوکمی بکردایە؟

ڕای خۆتتم پێ بڵێ

🏡 کاتی کڕینی موڵک ئەمانە لەبیر مەکە!ئەگەر بیر لە کڕینی خانوو یان شوقە دەکەیت، ئەم خاڵانە زۆر گرنگن 👇✔️ شوێن (Location)شو...
18/04/2026

🏡 کاتی کڕینی موڵک ئەمانە لەبیر مەکە!
ئەگەر بیر لە کڕینی خانوو یان شوقە دەکەیت، ئەم خاڵانە زۆر گرنگن 👇
✔️ شوێن (Location)
شوێن گرنگترین شتە — نزیکی قوتابخانە، نەخۆشخانە و بازاڕ زۆر کاریگەرە.
✔️ باجێت (Budget)
هەوڵبدە بڕی پارەکەت دیاری بکەیت و خۆت لە قەرزێکی زۆر پاراستن.
✔️ بەڵگەنامەکان
دڵنیابە کە موڵکەکە هەموو بەڵگەی یاسایی هەیە و هیچ کێشەی نییە.
✔️ چۆنیەتی دروستکردن (Quality)
بینای خانوو و ماددە بەکارهاتووەکان پشکنین بکە.
✔️ بازاڕ و نرخ
نرخەکان بەراورد بکە، زوو بڕیار مەدە.
💡 ئامۆژگاری:
هەمیشە پێویستە لەگەڵ کەسێکی شارەزا یان ئەژانسێکی متمانەپێکراو کار بکەیت.
📩 ئەگەر پرسیارێکت هەیە یان دەتەوێت موڵکێکی گونجاو بدۆزیت، پەیوەندی بکە!

Address

Erbil/Iraq
Irbil
44001

Opening Hours

Monday 09:30 - 18:30
Tuesday 09:30 - 18:30
Wednesday 09:30 - 18:30
Thursday 09:30 - 18:30
Saturday 09:30 - 18:30
Sunday 09:30 - 18:30

Telephone

+9647505983003

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Aram Real Estate posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Aram Real Estate:

Share

Category