10/08/2026
♦️ئەو تاوانانەی کەپێویستە لەماوەی (۳) مانگدا سکاڵا تۆمار بکرێت، بەپێچەوانەوە مافی سکاڵا نامێنێت
🔻 زینای هاوسەرێتیی، یان فرەژنیی پێچەوانەی یاسای باری کەسێتیی.
🔻بوختان، جنێودان، درکاندنی نهێنیی ،هەواڵدانی درۆ، هەڕەشەکردن بەقسە، ئازاردانی سوک ئەگەر دژی ڕاسپێردراو بەڕاژەی گشتیی(فەرمانبەر) نەبێت لەکاتی ئەنجامدانی ئەرکەکانی یان بەوهۆیەوە.
🔻دزی ، دەستدرێژی سێکسی ،ناپاکی ئەمانەت ، فێڵبازیی، یان دەستگرتن بەسەر شتومەکێک کە لەو تاوانانەوە پەیدابووبێت ئەگەر تاوانلێکراو هاوسەری تاوانبارەکە بێت یان لەمنداڵەکانی یان لەباوانی بێت وە شتومەکەکان حیجزی دادوەریی یان کارگێڕیی یاخود مافی کەسی دیکەی لەسەر نەبێت.
🔻تێکدانی ماڵ وسامان، یان خراپکردنی، جگە لە ماڵ و سامانی دەوڵەت، بەمەرجێک تاوانەکە باری توند(ظرف مشدد)ی لەگەڵ نەبێت.
🔻پێشێلکرنی حورمەتی موڵک یاخود چوونەناو یان تێپەڕین بەناو زەوی چێندراو یان ئامادەکراو بۆ چاندن ، یان زەوییەک کە بەروبوومی تێدابێت،یاخود اهمالکردنی ئاژەڵ بۆ چوونەناویان.
🔻فڕێدانی بەردو شتی دیکە بەسەر هۆکاری گواستنەوە یان ماڵان یان باڵەخانە یان باخچەکان.
🔻تاوانەکانی تری کە یاسا دەقی لەسەر داناوە بۆ نەجوڵاندانی سکاڵا تەنها لەسەر بنەمای سکاڵای کەسی زیانلیکەوتوو نەبێت.