Parezar Zaneary Yasae

Parezar Zaneary Yasae Law is a system of rules created and enforced through social or governmental institutions to regulat

بە فەرمانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لێخۆشبوون بۆ هەزار و 659 کەس دەرکرا کە فەرمانی دەستگیرکردنیان هەیە و...
31/10/2022

بە فەرمانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لێخۆشبوون بۆ هەزار و 659 کەس دەرکرا کە فەرمانی دەستگیرکردنیان هەیە و زۆربەیان پێشتر فەرمانبەری سەربازیی حکومەت بوون.

دڵشاد شەهاب، راوێژکاری باڵای سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەو کەسانە "تاوانیان نەکردووە و مەترسی نین بۆسەر کۆمەڵگە."

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بەدواداچوونیان کردووە، وەک دڵشاد شەهاب دەڵێت، "بۆ ئەو ژمارەی زۆرەی کە زۆرجار باس دەکرێت لەوەی خەڵکی هەڵهاتوو لە دادگە هەیە واتە ژمارەیەک هەیە لە هەرێمی کوردستان کە زیاتر لە سێ هەزار کەس داواکراون لە دادگە، بەڵام نەچوونەتە بەردەم دادگە یان پۆلیس دەستگیری نەکردوون یان رێکاریی یاساییان لەگەڵدا نەکراوە، ئەمە ئەوە پێشاندەدات کە کۆمەڵێک تۆمەتبار هەن، ئێستا لەدەرەوە، بەڵام دەستگیر ناکرێن."

بەشێک لەو کەسانەی کە وازیان لە هێزەکانی ناوخۆ هێناوە ئێستا کارێکی دیکە دەکەن، بەڵام فەرمانی گرتنیان هەیە، چونکە دەستیان لە کارەکەیان هەڵگرتووە، بەبێ ئەوەی دەستلەکاربکێشنەوە، بەگوێرەی یاسا ئەو کەسانە "حوکمی غیابیان" لەسەرە.

راوێژکاری باڵای سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، دەکرێت لەنێو ئەو کەسانەی کە لێخۆشبوونەکە دەیانگرێتەوە کەسانێک هەبن کە لە ساڵی 2000وە ئەو حوکمەیان لەسەر بێت، بە هەر هۆکارێک بێت دەستی لەکارەکەی هەڵگرتووە، بەڵام رێکارەکانی تەواو نەکردووە بۆ ئەوەی دەستلەکارکێشانەوەکەی قبووڵ بکرێت و رێکارەکان تەواو بکرێن.


دڵشاد شەهاب بڕگەکانی فەرمانەکەی روونکردەوە و گوتی، ئەگەر کەسێک جگە لەم حوکمی "غیاب"ـە تاوانێکی دیکەی لەسەر بێت یان موڵکی دەوڵەتی لابێت بابەتێکی دیکەیە.

فەرمانەکە لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانەوە دەرچووە؛ راوێژکارەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتی: ئەم کەسانە تاوانبارێک نین کە تاوانیان دژی مافی گشتی یان مافی تایبەتی کردبێت. سەرپێچییەکی ئیدارییان کردووە ئەگەرنا هیچ مەترسییەک لەسەر کۆمەڵگە دروستناکەن.

♦️ئایا لە کاتی جیابوونەوە ژن لە پێشترە بۆ ئەوەی منداڵەکەی لابێت یان باوك؟ 🔹بێگوومان ژن لە پێشترە بۆ ئەوەی منداڵەکەی لابێ...
01/10/2022

♦️ئایا لە کاتی جیابوونەوە ژن لە پێشترە بۆ ئەوەی منداڵەکەی لابێت یان باوك؟

🔹بێگوومان ژن لە پێشترە بۆ ئەوەی منداڵەکەی لابێت لە دووای جیابوونەوە ،ئەگەر هاتوو مەرجەکانی دایەنی تیابوو ، وە باوك بە وەلی جبری دەمێنێتەوە لەسەر منداڵەکە
وە بەرپرس دەبێت لەسەر بژێووی پێدان و پەروەردەکردنی


♦️ئایا ژن شوو بکاتەوە منداڵەکەی لێدەسنرێت ؟

🔹نەخێر ، تەنیا ئەم پیاوەی کەوا شووی پێدەکات دەبێت بەڵێن نامەيەک بدات بۆ چاودێريکردن و پاراستنی منداڵەکە

♦️ئایا داپیرە و باپیرە دەتوانن داوای حضانەی منداڵ بکەن ؟

🔹بەڵی ، بەڵام دەبێت بسەلمێنن کەوا مانەوەی منداڵەکە لای دايك يان گەر منداڵەکە لای باوکەکە بێت ، لە بەرژەوندی منداڵەکە نیە و زیانیان پێدەگات

♦️ئایا هەموو کات حق الحضانة بۆ دایکە ؟

🔹حضانةی منداڵ دەسوورێتەوە لە بەرژەوەندی مندالەکە ، واتە گەر باوك سەلماندی مانەوەی منداڵەکە لای دایکی زیان بة منداڵەکە دەگەیەنێت و لەبەرژەوەندی منداڵەکە نیە ، ئەو کاتە حق الحضانة دەدرێتە باوك ، هەرچەند دایکەکە مەرجەکانی دایەنی تیا بێت

♦️ئەم هۆکارانەی کەوا دەبێتە هۆی ئەوەی دایك حضانەی منداڵ لە دەست بدات

١-🔸 ئەگەر هاتوو دایکەکە تووشی نەخۆشی عقلی و
نفسی بێت یان تووشی نەخۆشیەك بێت کە بگوازرێتەوە ئەمەلی چاك بوونەوەی لێنەکرێت وە بەتقریر طبي نەخۆشیەکە بسەلمێنرێت

٢- 🔸ئەگەر دایکەکە ئەمين نەبوو لە پەروەردەکردنی منداڵ ، نموونە : منداڵەکە نەنێرێت بۆ قوتابخانە یان بەهۆی ئيهمالی دایکەکە منداڵەکە دەرنەچێت لە قوتابخانە
يان منداڵەکە نەخۆش بکەوێت و دایکەکە گرنگی پێنەدات ، وە دەبێت ئەم هۆکارانە أثبات بکرێت کە کەمتەرخەمی و ئەمين نەبوونی دایکەکە بووەتە هۆکاری زیان گەياندن بە منداڵەکە

٣- 🔸ئەگەر باوکەکە حوکمی وەرگرت بەوەی کە منداڵەکان ببينێ بەڵام دایکەکە أمتناعی کرد نەيهێشت باوکەکە منداڵەکە ببينێ ئەم کارە چەند جارێك یەك لە دوای یەك دووبارە ببێتەوە ، وە دوای ئەوەی لەلایەن منفذ عدلەوە أنذار بکرێت ، لەم کاتەدا دایک حضانە منداڵ لە دەست دەدات

٤- 🔸ئەوکاتەی دايك شوو دەکاتەوە با پياوێکی تر بەڵام پیاوەکە بەڵێن نادات بە چاودێريکردن و پاراستنی مندالەکە ، یان پیاوەکە بەڵێن دەدات بەڵام پیاوەکە دووژمن دار بێت یان خاوەن سوومعەکی باش نەبێت يان موودمينی مشرووب و مخدرات بێت

٥- 🔸ئەگەر دایکەکە سەفەری دەرەوەی ووڵات بە منداڵەکە بکات بەبێ ئاگاداری باوکەکە ، لەم کاتەدا حضانە لە دايك دەسێنرێتەوە دەدرێت بە باوك

٦- 🔸ئەگەر ماڵی دایکەکە کەمنداڵەکەی لەگەڵ دەمێنێتەوە ئەمين نەبێت بۆ ژیانی مندالەکە وە ببێتە زیان نموونە: ئەم ماڵە کەسێکی شێتیان لە ماڵەوە لەگەڵ بژيت ،یان کەسێکی تیا بێت کەوا موودمینی مخدر و مشرووبات بێت وە ببێتە زیان بۆ منداڵەکە

٧- 🔸منداڵەکە تەمەنی ببێتە ١٥ ساڵ لە بەردەم دادگا أختیار کرا بەردەمی کەوا کێ هەلدەبژێرێت

14/08/2022

📍مادەی -٢٤ - لە یاسایی هاتوچۆ
هۆکارى مردن بەهۆى جه ربه زەیى کردن له لێخورین

١ -⬅️سزا دەدرێت به زیندانى کردن ماوەى کەمتر نەبێت له (پێنچ ساڵ) وه زیاتر نەبێت له (حەوت ساڵ) ، وه به پێبژاردن
کەمتر نەبێت له (یەك ملیون دینار ) وه زیاتر نەبێت له (یەك ملیون و پێنچ سەد هەزار دینار) هەرکەسێك ببێته
هۆکارى مردنى کەسێك له ئەنجامى لێخورینى سواڕۆ لەبەر ڕەچاونەکردنى یاساکان و سیستەمەکان و بڵاونامەکانى
تایبەت مەند.
٢ -⬅️سزایەکه دەبێته زیندانى کردن ماوەى کەمتر نەبێت له (حەوت ساڵ) وه زیاتر نەبێت له (ده ساڵ) وه به پێبژاردن کەمترنەبێت له (یەك ملیون و پێنچ سەد هەزار دینار ) وه زیاتر نەبێت له (سێ ملیون دینار ) ئەگەر هاتوو له تاوانى
ئاماژەپێكراو له بڕگەى (١)ى ئەم ماددەیه مردنى زیاتر له یەك کەسى لێبكەوێتەوه یان مردنى کەسێك وه زیان
گەیاندیان نەخۆشیەکى گەوره یان شێواندنێكى بەردەوام به زیاتر له یەك کەس .
٣ -⬅️سزا دەدرێت به زیندانى کردن ماوەى کەمتر نەبێت له (حەوت ساڵ) وه زیاتر نەبێت له (دەساڵ) ، وه به پێبژاردن کەمتر نەبێت له (سێ ملیون دینار) و زیاتر نەبێت له (پێنچ ملیون دینار ) هەر کەسێك ببێته هۆى مردنى کەسێك له ئەنجامى لێخورینى سواڕۆ به کەم تەرخەمى یان سەرشێتى وه له ژێر کاریگەرى سەرخۆشى یان بێ هۆشكەرى بوو بێت ، یان هەڵبیت بەبێ هەواڵدانى بۆ دەستەڵاتدارانى تایبەتمەند به ڕووداوەکە
٤ -⬅️سزاکە دەبێته زیندانى کردن ماوەى کەمتر نەبێت له (ده ساڵ) و زیاتر نەبێت له (بیست ساڵ) وه بەپێبژاردن کەمتر
نەبێت له (پێنچ ملیون دینار ) وه زیاتر نەبێت له (حەوت ملیون دینار) ئەگەر هاتوو تاوانى دیارکراو له بڕگەى (٣ )ى ئەم ماددەیه مردنى زیاتر له یەك کەسى لێ بكەوێتەوه یان مردنى کەسێك وه زیان گەیاندن یان نەخۆشیێكى گەوره یان شێواندنێكى بەردەوام به زیاتر له یەك کەس بگەیەنێت.

🔷 زیان گەیاندن ، مادەی ١/٤٠ لە یاسای باری کەسی گوزارشتی لێکردووە 🔻وەک زیان گەیاندن بە منداڵی یەکتری لە لایەن ژنەوە یان ب...
09/08/2022

🔷 زیان گەیاندن ، مادەی ١/٤٠ لە یاسای باری کەسی گوزارشتی لێکردووە

🔻وەک زیان گەیاندن بە منداڵی یەکتری لە لایەن ژنەوە یان بە پێچەوانەوە..و خواردنەوەی ماددە سەرخۆشکەر و هۆشبەرەکان و قومارکردن لە ماڵی هاوسەرگیری کە ئەمانە هەموویان پاکێچی زیانگەیاندنی ژنە بە پیاو یان بە پێچەوانەوە واتا هەریەک لە ژن و مێرد مافیانە بەم ڕێگایە جیاببنەوە...

🔷 وە سەرنجدان : زیانگەیاندنە بە شێوە گشتیەکەی
دوو جۆرە...

🔻زیانی مادی/ بریتیە لەو هێرشە ناڕەواییەی کە یەکێک لە هاوسەران دەیکاتە سەر ئەوی تر ئەویش تەنها خۆی دەبینێتەوە لە دوو شێوە ...

١. 📍شێوازی یەکەم :- وەک توندوتیژی جەسەدی لێدان لە ژن لە لایەن مێردەکەیەوە یان بە پێچەوانەوە ،ئنجا کەی لێیدا بە چی لێیدا ..بریندار بوو..کوێی بریندار بوو ..برینەکەی قورسە یان...هتد

٢.📍شێوازی دووەم :- هێرشی ناڕەوا لەسەر موڵک و ماڵی یەکتری وەک دزیکرن لە یەکتری یان فێڵ کردن لە یەکتری وەک ئەوەی پیاو دەڵێت ئاڵتونەکانتم بەرێ بۆت ئەخەمە کارەوە بەڵام ئەو خەرجی دەکات بۆخۆی .

🔻 زیانی واتایی/ ئەویش بریتیە لە هەر قسە و کردارێک کە ژن بەرامبەر پیاو دەیکات یان بە پێچەوانەوە و لە ئەنجامدا دڵی ئازار دەدات وەک جنێو دان و بوختان کردن و هەڕەشەکردن ...و سوکایەتی پێکردن...

♦️ لێرەدا ئەوە هەڵدەهێنجین کە پێوویستە لە داوای زیانگەیاند(جۆری زیانەکە دیاری بکرێت) وەک باسمان کرد و ئەشێت هەردوو زەرەرەکە لە یەک داوادا بنووسرێت ..و لەویش گرنگتر ئەوەیە کە دەبێت( ڕەگەزی زیانەکە دیاری بکەیت) ..واتا بچیتە ووردە کاری زیانەکەوە وباس بکرێن ..

🔻بۆ نموونە لە زیانی ماددی وەک لێیدان بەچی کەی بوو بریندار بووی برینەکە چۆن بوو قوڵ بوو ودریژی چەند بوو ...ووردەکاری تەواو ..وبڕی پارەی دزراو .....هتد.

🔻 زیانی واتایش ڕەگەزی پێشکەش بکرێت دەستەواژەی جنێوەکە (سەگباب ) بۆ نموونە یان دەستەواژەی هەڕەشەکە.

🔷 دادگا یەکەمین دادبینی داوات لێ دەکات جۆر و ڕەگەزی زیانەکان دیاری بکە و قەتیسیان بکە بەم شێوەیە زیانەکان پێشکەش دادگا دەکەیت و لە دادبینی ئایندەدا بۆت نیە زیانی تر باس بکەی چۆنکە تۆ زیانەکانت پێ قەتیس کرا بۆیە ئەبێت بە ووریاییانە مامەڵە لەگەڵ ئەو بابەتە بکەیت چونکە مافی بریگرتەکەت دەیخەتە مەترسیەوە .

---------
یەکەمین دادبینی دادگا زیانەکانی پێ دیاری کردی وقەتیسمان کرد....و پێوویستە زیانەکان قورس و بن بەست بن بە مانایەکی تر ئەگەر زیانەکان زیانی سانا و ساکار بوون وەک ئەوەێ بڵێ یەک زلەی سوکی لێدام یان تەنها یەک قسەی نەشیاوی کرد پێم ئەوە زیانەکان ئەوە نین ببێتە هۆی ئەوەی ئەستەم بێت ژیانی هاوسەرگیری بەردەوامی پێ بدەیت و یان هاوسەرگیری بکەیتە قوربانی ئەوزیانه بچووکە..

بۆیە ئەگەر زیانە قەتیس کراوەکان سووک بوون دادگا لێکۆڵینەوەی تیا ناکات ودەستبەجێ ئەرکی دادگایە داواکە ڕەت بکاتەوە .

🔻( پێداویستی داوای جیابوونەوە بە هۆکاری زیانگەیاندنی قوورس تەنها بریتیە لە پێدانی بریکارنامە و گرێبەستی هاوسەرگیری بە دادگا ).

♦️ پاشان دادگا دۆخی هاوسەرگیری دەپرسێت گوازراوەتەوە و منداڵیان هەیە یان نا ..

پاشان زیانەکان دەخاتە ڕووی داوالێکراو ...

ئەویش دوو بژاردەی هەیە...
١. 📍یەکەمیان دانپیانان بە تەواوی داوای داواکاردا کە لێرەدا داواکە دەسلمێت و بەرەو حوکم دەچێت .

٢.📍دووەمیان نکولی کردن لەداوای داواکار بە واتایەکی ترنکولی کردن لە زیانەکان ..

ئنجا دادگا داواکار ڕادەسپێرێت بە سەلماندنی زیانەکان..

♦️بەڵگەکان لەم بەڵگانە زیاتر دەرناچێت ...

🔻یەکەم/..شایەت کە بەهێزترین بەڵگەیە بەو مەرجەی شایەتی بینین بن واتا ڕووداوەکەیان بە چاوی خۆیان بینیبێت و دوو شایەت یان زیاتر بێت کێشە نیە .

🔻دووەم/..بوونی کامێرای چاودێری یان بوونی گرتەی ڤیدۆیی دەنگی یان ڕەنگی یان هەردووکیان ئەگەر هەردووکیان بێت باشترە واتا دەنگ و ڕەنگ بە صوت و صورة و یان وێنەی فۆتۆگرافەری کە شوێنی برینداریەکە دیار بێت بۆ نموونە .

🔻سێیەم /...بوونی داوای سزایی ..
هەموو ئەو بەڵگانە با پێشکەش بکرێت ئەگەر هەبوون ، هەتا تۆ ئەبێ ژیرانە مامەڵە بکەیت هەرچ بەڵگەیەک هەبوو پێش کەشی دادگای بکە تا بەڵگەکان زۆر بن و بڕوا پێهێنەر بن بە دادگا و تا داواکە بەوئاراستەیا بڕوات کە ڕاستی بانگەشەی بریگرتەت بۆ دادگا بسەلمێت ..

🔷 پاشان چۆن داواکار بۆی هەیە شایەت و بەڵگە پێشکەش بکات داوالێکراویش بۆی هەیە هەموو ئەو جۆرە بەڵگانە پێشکەش بکات کە دەبنە هۆی بەرپەچدانەوەی داوای داواکار .

🔻دوا قۆناغ دادوەر بەڵگەکانی داواکار دەخاتە لای تایەکی ترازوویەکەوە و بەڵگەکانی داوالێکراویش دەخاتە تاکەی تر لە ترازووەکە پاشان وەزنی بەڵگەکان دەکات..

🔻دوای وەزن کردن ئەگەر دادگا گەیشتە ئەو بڕوایەی بەڵگەکانی تای ترازووی داواکار قورسترە لە بەڵگەکانی تای ترازووی داوالێکراو ئەوا دواجار دادگا دەچێتە پاڵ داواکار و بڕیار دەدات بە خواستی داواکار بۆ جیابوونەوە .

🔻وە ئەگەر دادگا دوای وەزن کردنی بەڵگەکان گەیشتە ئەو بڕوایەی بەڵگەکانی داوالێکراو قورسترن ...ئەوا داگا داواکار بە دەستەوەسان ئەژماری دەکات بۆ سەلماندنی داواکەی و بۆی ڕوون دەکاتەوە کە مافیەتی ..
🔻بە پێی ماددەی (١١٨ لە یاسای سەلماندن ) سوێندی یەکلاکەرەوە ئاراستەی داوالێکراو بکات بەو دەستەواژە سوێندەی کە دادگا دایڕشتووە

🔻ئەگەر سوێندەکەی ئاراستە کرد وداوالێکرایش سوێندی خوارد ...ئەوا دواجار دادگا دەچێتە پاڵ داوالێکراو و بڕیار دەردەکات لەسەر خواستی داوالێکراو بە ڕەتکردنەوەی داوای داواکار و سەرجەم خەرجی داواکە وکرێی مانووبوونی پارێزەری داوالێکراو دەخاتە ئەستۆی داواکار .

دادوەری بەڕێز کامران رسول

22/02/2022

♦️ماددە (٤٢) لە یاسای سزادانی عێراقی

بە تاوان دانانرێت ئەگەر کردەوە ڕووبدات وەك
بە کارهێنانی مافی بەرگريکردنی ڕەوا
(حق الدفاع الشرعی)، ئەم مافە بوونی دەبێت ئەگەر ئەم مەرجانەی جوارەوە بوونی هەبێت

١-ئەگەر بەرگريکار ڕووبەڕووی مەترسیەکی هاودەم ببێتەوە لەتاوانێك بۆ سەر گیان یان سامان، یان باوەری وابێت ئەم مەترسیە دروست دەبێت


٢-لە کاتی گونجاو نەتوانێت پەنا بۆ دەسەڵاتەکانی گشتی ببات بۆ دورخستنەوەی ئەم مەترسیە

٣-نابێت هيچ ئامرازێکی تری لەبەر دەست دابێت بۆ دوورخستنەوەی ئەم مەترسیە ،بۆ هاتنەدی ئەم مافە یەکسانە کە هەڕەشەی مەترسیەکە ئاراستەی گیان یان سامانی بەرگریکار بکرێت یان ئاراستەی گیان یان سامانی کەسێکی تر بکرێت

♦️ماددە(٤٣)لە یاسای سزادانی عێراقی

مافی بەرگریکردنی ڕەوا (حق الدفاع شرعی)لە گيان ڕێگەنادات بۆ کوشتنی بەئەنقەست تەنها ئەگەر بیەوێت یەکێك لەم پرسانە پێ دووربخاتەوە :

١-کردەوەیەك مەترسی ئەوەی لێبکرێت مردنی لیبکەوێتەوە یان بریندارکردنی سەخت

٢-دەست درێژی کردنە سەر ژن یان کۆمبازی کردن لەگەلی یان لەگەڵ پیاو بە زۆرداری

٣-ڕفاندنی مرۆڤ

♦️ماددە(٤٤)لە یاسای سزادانی عێراقی

مافی بەرگریکردنی ڕەوا (الدفاع الشرعی)لە سامان ڕێگە نادات بە کوشتنی بەئەنقەست تەنها ئەگەر بیەوێت یەکێك لەم پرسانەی خوارەوە پێ دورخاتەوە

١-سووتاندنی بەئەنقەست

٢-تاوانکاری دزیکردن

٣-چوونە ناو ماڵێکی ئاوەدان یان یەکێك لەپاشکۆکانی بە شەو

٤-کردەوەیەك مەترسی مردنی لێبکرێت یان برینی سەخت

18/02/2022

🔷ماددە (٢٥)لە یاسای باری کەسی

♦️لاساری (نشوز)بەهۆیەك لە هۆیەکانی لێك جوودابونەوو دادەنرێت ،دوای تێپەر بوونی ٦مانگ لە وەرگرتنی حوکمی لاساری پلەی یەكلاکەرەوە

١-◾️مێرد ژنەکەی بەجێ بێڵێ، یاخود ژنەکە ماڵی مێرد
بەبێ مۆڵەت و بەبێ ڕووی شەرعی جێ بێڵێ

٢-◾️جێبەجێ نەکردنی ئەرکی هاوسەريەتی،یان کەموکوڕی نواندن بە مەبەست تا ئەوی تر زیانی بەرکەوێت

٣-◾️ئامادەنەکردنی ماڵی شەرعی لە لایان مێردەوە بۆژنەکەی ،یان کەم تەرخەمی مێرد لە پێدانی بژێوی و ئامادەکردنی ماڵی شەرعی بەڵام
لەگەڵ باری کۆمەڵایەتی و ئابوری ئافرەتەکە نەدەگونجا

٤-◾️قەدەغەکردنی مێرد یان ژن بۆ هاتنە ناو ماڵ بە بێ پاساوێکی شەرعی

🔷((دەرئەنجامی دەرچونی حوکم بە لاساری:نشوز))

🔺ئەگەر پیاوەکە لاسار بوو

🔸١-پێویستە بژێوی ژنەکەی بە درێژای ماوەی لاساری بدات
🔸٢-مارەی پاشینە دەکەوێتە ئەستۆی دەبێت بیدات

🔸٣-لە ماوەی عیددەی ئافرەتەکە بژێوی بدات

🔸٤-هەرمافێکی تری کەوتبێتە سەر دەبێت قەرەبووی بکات

🔺ئەگەر ژن لاسار بوو

١-هيچ بژێوت ناکەوێت

٢-مارەی پاشینەی ناکاوێت

٣-ئەگەر گواسترابێتەوەو هەموو مارەیەکەی وەرگرتبێت دەبێت نیوەی بگەڕینێتەوە، بەڵام ئەگەر جودابونەوەکە بەر لە گواستنەوە بێت ئەوا مارەی پاشینەی ناکەوێت ناچار دەکرێت ئەوەی وەری گرتووە لە مارەی پێشەکی بيگەرێنێتەوە

🔷ماددەی(٢٣)لە یاسای باری کەسیبژێوی ژن دەکەوێتە سەر شانی پیاوەکە ، بەڵام لەوحاڵەتەی ژنەکە هەبوونبێ ، ئەوا بەرپرسیارەکە ها...
17/02/2022

🔷ماددەی(٢٣)لە یاسای باری کەسی

بژێوی ژن دەکەوێتە سەر شانی پیاوەکە ، بەڵام لەوحاڵەتەی ژنەکە هەبوونبێ ، ئەوا بەرپرسیارەکە هاوبەش دەبێت ، ئەگەر ژنەکە قایل بێت

🔷ماددە(٢٤)لە یاسای باری کەسی

١_بژێوی ژنێك کە هيچ پەیوەستبوونی ژن و مێردایەتی تێکنەدابێ کەلەم یاسایا دا هاتووە بە قەرز دادەنرێت لە ئەستۆی مێردەکەیدا دەبێت لەوکاتەی کە مێرد لەخەرجکردنی ئەو بژێویە دەوەستێت و نایدا

٢_بژێوی ،خواردن ،پۆشاك و پێداويستی ، چارەسەرکردنی نەخۆشی، شوێنی نيشتەجێبوون دەگرێتەوە

16/02/2022
🔷مۆڵەتی هەڵگرتنی چەک بۆ هەموو هاوڵاتیان بەپێی رێنمایییەکانی وەزارەتی ناوخۆ◾️دەزگای بەرپرس: وەزارەتی ناوخۆ›نوسینگەی تایبە...
14/02/2022

🔷مۆڵەتی هەڵگرتنی چەک بۆ هەموو هاوڵاتیان بەپێی رێنمایییەکانی وەزارەتی ناوخۆ

◾️دەزگای بەرپرس:
وەزارەتی ناوخۆ›نوسینگەی تایبەتی وەزیری وەزارەتی ناوخۆ›بەشی ناسنامەی چەک

◾️مافی وەدەستهێنان

بۆ هەموو ئەو کەسانەی کە خاوەن کۆمپانیا یان خاوەن سەرمایەکی زۆرن یان پاسەوانی بەرپرسەکانن

◾️مەبەست

بە مەبەستی خۆپاراستن

🔷مەرجەکان
بە پێی ماددەی (٦) لە یاسای ژمارە (١٦) ساڵی ١٩٩٣

🔺١. تەمەنی (١٨) ساڵی تەواو کردبێت

🔺٢. دەبێت کەم ئەندام نەبێت

🔺٣. لە لایەنی مێشک و دەروونی تەواوبێت

🔺٤. دەبێت پەنجەمۆر بکات لە بەڵگەکانی تاوانی هەولێر

🔺٥. دانیشتووی هەرێم بێت و حوکم نەدرابێت بە تاوانی شەرەف

🔷بەڵگەنامەکان

◾️١. ناسنامەی باری شارستانی.

◾️٢. کارتی زانیاری.

◾️٣. دوو وێنە کەسی رەنگاوڕەنگ

🔺هەنگاوەکان:

◾️١. پڕکردنەوەی فۆرمێک کە لەلایان وەزارەتی ناوخۆ پێی دەدرێت و جێبەجێکردنی هەموو مەرجەکانی ناو فۆرمەکە.

◾️٢. کە هەموو مەرجەکانی تێدا بوو بەپێی رێنمایییەکان مۆڵەتی پێدەدرێت.

🔷ژوورەکان:

◾️١. دەچێت بۆ ژووری پەنجەمۆر و دڵنیابوون لە ئەنجام نەدانی تاوان.

◾️٢. چەکەکە لەگەڵ خۆی دەبات بۆ (بەڕێوەبەرایەتی بەڵگەی تاوان) لەوێ تاقیکردنەوەی لەسەر دەکرێت بۆ دڵنیابوون لەوەی کە چەکەکە تاوانی پێ نەکراوە.

٣. دوای تەواوبوونی ئەم مەرجانە پێوستی بە واژووی (بەڕێوەبەری بەڵگەی تاوانە)

🔷پێداویستی لە دامودەزگای تر

◾️١. بەڕێوەبەرایەتی بەڵگەکانی تاوان بۆ دڵنیابوون کە ناوبراو هیچ تاوانێکی ئەنجام نەداوە.

◾️٢. سەردانی پزیشکی دەروونی بۆ ئەوەی بزانین ئەم هاوڵاتیە لە لایەنی دەرونیەوە کەسێکی نۆرماڵە
🔷زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ

فۆرمی تایبەت هەیە سەبارەت بە پێدانی مۆڵەتی چەک کە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە دابین دەکرێت.

♦️( یاسای ژمارە (٦) ی ساڵی ٢٠٠٨  )یاسای قەدەغەکردنی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی کردن لە هەرێمی کوردستان – عیراق...
12/02/2022

♦️( یاسای ژمارە (٦) ی ساڵی ٢٠٠٨ )
یاسای قەدەغەکردنی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی کردن لە هەرێمی کوردستان – عیراق

🔷ماددەی یەکەم

قسە کردنی تەلەفۆنی و پەیوەندیەکانی پۆستەیی و ئەلیکترۆنی لە کارووبارە تایبەتەکانن نابێ ڕێز و حورمەتیان بشکێندرێ .

🔷ماددەی دووەم

هەرکەسێک ئەگەر بە خراپی تەلەفۆنی خانەیی 🔸( موبایل ) یان 🔸ئامێرێکی پەیوەندی یان 🔸ئەنتەرنێت یان 🔸پۆستی ئەلیکترۆنی بۆ مەبەستی ◾️هەڕەشەکردن ◾️یان تۆمەت هەڵبەستن ( قذف ) ◾️یان جنێودان ◾️یان بڵاوکردنەوەی هەواڵی هەڵبەستراو بەکارهێنا کە ترس پەیدا دەکات ◾️یان دزەی بە گفتوگۆ کردن کرد ◾️یان وێنەی چەسپاو◾️ یان جووڵاو ◾️یان کورتە نامەی بڵاو کردەوە کە لەگەڵ خۆرەوشتی گشتیدا ناگونجێ ◾️یان بەبێ روخسەت و مۆڵەت وێنەی گرت ◾️یان کاروبارێکی وا کە شەرەف بریندار بکات ◾️یان هانی ئەنجام دانی تاوان ◾️یان کاری بەدرەوشتی ◾️یان بڵاو کردنەوەی زانیاری پەیویست بە نهێنی ژیانی تایبەت ◾️یان خێزانی بۆ تاکەکان بڵاوبکاتەوە کە بەهەر رێگایەک بێت چەنگی کەوتبێت هەتا ئەگەر راستیش بن ، ئەگەر بە هۆی بڵاوکردنەوەیان و دابەشکردنیان سوکایەتی یان زیانیان پێ بگەیەنێت ،

ئەوا بۆ ماوەیەک بەند دەکرێت حبس کە ♦️(((لە ( 6 ) مانگ کەمتر نەبێت و لە ( 5 ) ساڵیش زیاتر نەبێت وە بە غەرامەیەکیش سزا دەدرێت کە لە (1000000) یەک ملیۆن دینار کەمتر نەبێت و لە (5000000) پێنج ملیۆن دیناریش زیاتر نەبێت یان بە یەکێک لەو دوو سزایە سزادەدرێت ))).

🔷ماددەی سێیەم

هەرکەسێک بە ئەنقەست تەلەفۆنی خانەیی ( موبایل ) یان ئامێرێکی پەیوەندی یان ئەنتەرنێت یان پۆستی ئەلیکترۆنی بۆ چارس کردنی خەڵک جگە لەو حاڵەتانەی کە لە ماددەی دووەمی ئەم یاسایەدا هاتوون ، ئەوا بۆ ماوەیەک کە لە ♦️( 3 ) مانگ کەمتر نەبێت و لە ( 1 ) ساڵێکیش زیاتر نەبێت بەند ) حبس ( دەکرێت وە بە غەرامەیەکیش سزا دەدرێت کە لە ) 750000 ( حەفسەد و پەنجا هەزار دینار کەمتر نەبێت و لە ) 3000000 ( سێ ملیۆن دیناریش زیاتر نەبێت یان بە یەکێک لەو دوو سزایە سزادەدرێت .

🔷ماددەی چوار

ئەگەر لە ئەنجامی ئەو کارانەی کە بە پێی ماددەکانی ) دووەم و سێیەم ( ی ئەم یاسایە تاوانێک کرا ، ئەو کەسەی بووەتە هۆی ئەو تاوانە دەبێتە هاوبەشی و بەو سزایەی کە بۆ ئەنجامدانی تاوانەکە دانراوە سزا دەدرێت .

🔷ماددەی پێنجەم

ئەنجامدانی یەکێک لەو تاوانانەی کە لە ماددەکانی ( دووەم و سێیەم ) دا هاتوون بە بارێکی توندکراو بۆ مەبەستی حوکمەکانی ئەم یاسایە دادەنرێت ئەگەر ئەو کەسەی ئەنجامی دەدات سەر بە 🔸هێزە چەکدارەکان یاخود لە 🔸هێزەکانی ئاساییشی ناوەخۆ بێت یاخود ئەو کەسەی سیفەتە فەرمییەکەی بەکاردێنێت یان ئەوەی ئاگاداری نهێنی کەسەکان یان خێزانی کەسەکان بێ بە حوکمی کارەکەی یاخود پیشەکەی و هەرکەسێکی ئامێری پەیوەندی غەیری خۆی بەکاربهێنێت بۆ ئەنجامدانی لەو کردەوانەی ناوبراون .

🔹بەرزکردنەوەی داوای جیابوونەوە چ لەلایان ئافرەتەکە بێت یان پیاوەکە هيچ کاريگەریەکی لەسەر پێدان و پێنەدانی ماف نیە بەڵکو ...
11/02/2022

🔹بەرزکردنەوەی داوای جیابوونەوە چ لەلایان ئافرەتەکە بێت یان پیاوەکە هيچ کاريگەریەکی لەسەر پێدان و پێنەدانی ماف نیە بەڵکو لەسەر بەڵگەی
بەهێز وەستاوە بەڵگەی کامیان بەهێزترە و دەتوانێ قەناعەت بە دادگا بێنێت ئەمە لایەنی براوەیە وە دیاری دەکەن کام لایان هۆکاری جیابوونەوەن

♦️جيا بوونەوە لە ڕێگەی دادگاوە

هەردوو هاوسەر دەتوانن داوای جیابونەوە بکەن
لە ڕێگەی دادگاوە ، هەرچەندە پياو تەڵاقيشی
بە دەستە ،
بەڵام تەڵاقی دادگا بۆ ئەوەیە تا بيسەلمێنێ کە خەتا لە هاوسەرەکەیەتی بۆ ئەوەی مافەکانی
لە دەست نەدا.

Address

Irbil

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Parezar Zaneary Yasae posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share