26/03/2024
أثر قانوني بيع والشراء على الوحدات السكنية في المشاريع الاستثمارية بين المواطنين
لێکەوتەی یاسایی کڕین و فرۆشتن لە یەکەکانی نیشتەجێبوونی وەبەرهێنان لەنێوان هاوڵاتیاندا
پێش هەموو شتێک وەکو دەزانین لە دونیای مەدنیدا دوو جۆرە عقدمان هەیە، ئەوانیش عقدی صحيح وعقدی باطلە، باطلەکە هیچ تقسیماتێکی لێ نابێتەوە، وصحيحەکەش یان نافذه ویان غیر نافذه ، ونافذيش یان لازمه یاخود غیر لازمە.
ئەو عقدانەی کە لەناو ئەم پڕۆژە نیشتەجێبوونانە هەن وابرام دەکرێن سەبارەت بە کڕین و فرۆشتنی ئەم یەکانە ئایا عقدی صحيحن یان باطلن ؟!
سەرەتا ئەم عقدانە وەکو معلومە پەیوەستن بە عقارەوە ومشرع لە ماددە ٥٠٨ لە یاسای مدنی دەڵێت (بيع العقار لا ينعقد الا اذا سجل في الدائرة المختصة واستوفى الشكل الذي نص عليه القانون). کەواتە عقدێکی شکلیە ودەبێ تسجیل بکرێت بە پێچەوانەوە عقدەکە باطل دەبێت.
ئەگەر بەم مانایا وەری بگرین هەموو ئەو عقدانەی کە لە ناو پڕۆژە نیشتەجێبوونەکاندا ئەنجام دەدرێن عقدی باطلن، چونکە هیچیان لە دائرەی تسجیلی عقاری تسجیل ناکرێن بەڵکو هەر لە خودی کۆمپانیاکە تسجیل دەکرێن
بەڵام ئەم تێڕوانینەمان لەوانەیە لەڕوی واقعیەوە ئیشکالێکی گەورەمان بۆ دروست بکات ،ئایا دەکرێت هەموو ئەو عقدانە باطل بن کە لە پڕۆژەکاندا ئەنجام دەدرێن؟!!
محكمەی تمییزی کوردستان لەسەرتادا ئەم جۆرە گرێبەستانەی بە باطل دانابوو لەسەر بنەمای ئەوەی مەرجی شکلی پێویستیان وەرنەگرتووە، بەڵام زۆری پێ نەچوو تێڕوانیەکەی خۆی گۆڕی ولە تێڕوانیێکی نوێیدا کە ئێستا هەم محکمەی تمییز وهەم اتحادیش لەسەر جێگرین ئەویش بە جیاوازکردنیانه لەنێوان دوو جۆر لە پڕۆژەی نیشتەجێبوون ، یەکەمیان ئەوانەن کە یاسای وەبەرهێنان دەیانگرێتەوە واتا پڕۆژەیەکی وەبەرهێنانن. دوومیشیان ئەوانەن کە یاسای وەبەرهێنان نایانگرێتەوە.
سەبارەت بەو پڕۆژانەی کە تۆمارکراون لە بەڕێوبەرایەتی وەبەرهێنان ویاسای وەبەرهێنان دەیانگرێتەوە محکمەی تمییز جێگیرە کە ئەم پڕۆژانە یاسای ژمارە ٤ـی ساڵی ٢٠٠٦ـیان بەسەر جێبەجێ دەبێت، وپێی وایە گرێبەستێکن سروشتێکی تایبەتیان هەیە وبە صحيح دادەنرێت مادام کۆمپانیا وەبەرهێنانەکە تنازلی کردبێت بۆ بەرامبەر. کەچی لە دونیای مدنیدا شتێکمان نیه بەناوی عقد من طبيعة خاصة بەڵکو عقد تیایدا دابەشکراوەتە سەر دوو جۆر مسمی وغیر مسمی ، کە مسمی ١٨ عقدە و غیر مسمی ئەو عقدانەن ملکەچ دەبن بۆ قواعدی عامەی یاسای مدنی.
بەڵام سەبارەت بەو پڕۆژانەی یاسای وەبەرهێنان نایانگرێتەوە محکمەی تمییز ومحکمەی استئنافی سلێمانی لەکۆتا تێڕوانیندا پێیان وایە ئەم جۆرە عقدانە باطلن.
ودادگای بەدائەی سلێمانی لە بڕیارێکیدا سەبارەت بە کەسێک کە داوای تۆمارکردبوو دژی پڕۆژە نیشتەجێبوونێک بە غرامەی تأخيری لە ئەنجامی ئەوەی ئەم کۆمپانیایە دواکەوتووە لە تەواوکردنی پڕۆژە نیشتەجێبوونەکە، بەڵام دادگا داواکەی ڕەتکردەوە دوای ئەوەی نوسراویان کرد بۆ بەڕێوبەرایەتی وەبەرهێنان ودەرکەوت ئەو پڕۆژەیە تیایدا تۆمار نەکراوە ، کەواتە دادگا پێی وابوو کە تۆمار نەکراوە مانای وایە یاسای وەبەرهێنانی ژمارە ٤ی ساڵی ٢٠٠٦ی بەسەر جێبەجێ نابێت بەڵکو یاسای مدنی بەسەر جێبەجێ دەبێت ، ولەیاسای مدنیش ماددە ٥٠٨ وەکو باسمان کرد دەقی لەسەر ڕوکنی شکلی داوە لە گرێبەستی عقار بۆ ئەوەی گرێبەستەکە بە صحيح دابنرێت.
بەڵام دواتر تانە لە بڕیاری دادگا درا لەپێش محکمەی تمییز ولەلایەن هەئیەی مدنی تمییز بڕیارەکەی محکمە هەڵوەشێنرایەوە کە تبریریان ئەوە بوو ئەم عقدانە صحيحن ، هەرچەنە هیچ سندێکی قانونیان نەخستووەتە ڕوو کە هۆکاری چیە بە دروست وصحيح دادەرێن، بەڵام بەگوێرەی وتەی بەڕێز دادوەری بەدائەی سلێمانی دوای ئەوەی بەدواداچوونیان بۆ ئەم بابەتە کرد وڕاوێژی هەیئەی مدنی استئنافی کرد لەخودی محکمەی تمییز هەمان ڕاوبۆچوونی بڕیاری دادگای بەدائەیان هەبووە . کەواتە محکمەی تمییزیش ڕای جیاوازی هەیە لەنێوان خۆیان.
♦️بۆیە ئەم بابەتە پێویستی بە یاسایەکی تایبەت هەیە هەموو لاینەکانی ڕێک بخات, تێڕوانینێکی محکمەی تمییز چارەسەری ئەم بابەتە ناکات.
Diyar Salah