Parezaritom

Parezaritom Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Parezaritom, Divorce & Family Lawyer, Irbil.

لە ساڵی داهاتوو~٢٠٢٣~بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٢ حالەتی جیابوونەوە زیاتری کردووە لە محکمة استئناف هەر چوار پارێزگاکە( هەولێر ، ...
09/03/2024

لە ساڵی داهاتوو~٢٠٢٣~بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٢ حالەتی جیابوونەوە زیاتری کردووە لە محکمة استئناف هەر چوار پارێزگاکە
( هەولێر ، دهۆک ، سلێمانی ،کەرکوک )
زۆرترین رێژەی جیابوونەوە
*پلە یەک شاری هەولێر
کە رێژەی جیابوونەوە لەنێوان هاوسەران ~٥٨٥٧~
*پلە دوو پارێزگای سلێمانی
کە رێژەی جیابوونەوە لەنێوان هاوسەران ~٥٤٣٨~
*پلە سێ پارێزگای دهۆک
کە رێژەی جیابوونەوەی لەنێوان هاوسەران ~٢١٦٤~
*پلە چوار لە پارێزگای کەرکوک ،گەرمیان
کە رێژەی حالەتی جیابوونەوەیان ~٨٥٣~هاوسەربوون

محامی محمد بناء

تکایە دایک و باوکان ئاگاتان لە مندالەکانتان بێت چی ئەکەن یان تەمەشای چی دەکەن لە مۆبایل و تەلەڤزیۆن و تابلێتەکانیان ئەو ...
14/05/2023

تکایە دایک و باوکان ئاگاتان لە مندالەکانتان بێت چی ئەکەن یان تەمەشای چی دەکەن لە مۆبایل و تەلەڤزیۆن و تابلێتەکانیان ئەو منداڵە دوێنێ لە ژووری ماڵەکەیان بە چەقوو ویستوویەتی مل و کرگراگەی پارچە بکات بەهۆی کە پێشووتر لە یوتوب دیتیتی ویستوویەتی لاسای بکاتەوە ..،

Parezaritom

28/04/2023

سابير عەریزەنوس …،

20/04/2023

▪️ گەر مارەیی بوونی هەر نەبێت زەواج دروست دەبێت ؟
لەم نوسینەی بەڕێز حاکم“ کامران رسول ” داسوود مەند ببە ..
مارەیی یەک لە مافەکانی خانمان.

مارەیی یەکێکە لە ئەرکەکانی پیاوان و وەک مافێکی خانمانە کە ئەرکە لەسەر پیاو کە ئەو مافە بدات بە هاوژینەکەی و گرنگ نیە مارەییەکە پێشەکی بۆی بکات پێش گواستنەوە یان دوابخرێت بۆ دوای گواستنەوە یان دوای و جیابوونەوە وتەڵاق ....هتد ، ئەمەش بە پێی ڕێکەوتنی پیاوەکە و خانمی هاوسەری جێگیر دەکرێت .
ئەوەی کە جێی سەرنج و هەڵوێستەیە بە پێی ئەحکامە پیرۆزەکانی شەریعەتی ئیسلام بڕی مارەیی کەم بێت یان زۆر هیچ کاریگەریەکی نیە لەسەر درووستی یان نادرووستی عقدی زەواجەکە هەتا ئەگەر ڕێکەوتن نەبوو لەسەر مارەیی وهیچ مارەییەک لە عقدی زواجەکەدا نەنوسرا ئەوە ئەو عقدی زواجە درووستە و ژن و مێردەکە حەڵاڵن بۆ یەکتری .

دوو ڕۆژی ڕابردوو لە لایەن سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی ئەرکی ئەوەم پێسپێردرا کە سەرجەم عقدی زواجەکانی ناو شاری سلێمانی بە ئەنجام بگەیەنم ، ئەوەی کە جێی سەرنجم بوو لەم دوو ڕۆژەدا بە شێوەیەکی گشتی ئەوەبوو کچان و کوڕانی کە تازە دەهاتنە ناو پرۆسەی هاوسەرگیریەوە لەڕووی تەمەن و جوانی و گەنجێتیەوە لە یەک نزیک بوون بەڵام بڕی مارەییان هەر کەس و بە جۆرێک بوو کە مارەییان جیاواز بوو هەندێک زور کەم هەندێک مام ناوەند هەندێک بە بڕێکی ئێجگار زۆر ، سەرنجتر بڵێم هەبوو مارەییەکەی 3 مسقال ئاڵتون بوو هەشبوو تەنها یەک کیلۆ ئاڵتون .

کوڕانی لاو ئەوانەی پرۆسەی هاوسەریتان نەکردووە کچانی گەنج کە شووتان نەکردوە...ماڵی دنیا و دارایی لە پرۆسەی هاوسەرگیریدا گرنگ نیە هێندەی ڕێز و خۆشەوویستی و دڵسۆزی بۆ یەکتر گرنگەتۆی خانم هەمیشە دڵسۆز و خەمخۆری هاوسەرەکەت بە و دڵت گەورە بێت بەرامبەر ئەو ڕەفتارانەی کە هاوسەرەکەت دەیکات و تۆ پێی ڕازینیت و لێبووردە بە بەرامبەری ، و تۆی پیاویش بە هەمان شێوە ئەبێ وابیت .
هەر ژن و مێرێک بەرامبەر بە یەکتری دڵیان گەورە نەبێت و لێبووردە نەبن بەرامبەر یەکتری ئەوا بە دڵنیاییەوە ژیانی هاوسەریان زۆر کوورت دەبێت و دواجار بە تەڵاق کۆتایی پێ دێت ....

نووسینی
دادوەر... کامران رسول سعید

02/04/2023
پیاوێک لەهاوسەرەکەی خۆی دەپرسێ :جیاوازی نێوان ژنی باش و ژنی خراپ چیە ..؟؟هاوسەرەکەی دەڵێت :ژنـــــــــــی خراپ ئەو ژنەیە...
26/02/2023

پیاوێک لەهاوسەرەکەی خۆی دەپرسێ :
جیاوازی نێوان ژنی باش و ژنی خراپ چیە ..؟؟
هاوسەرەکەی دەڵێت :
ژنـــــــــــی خراپ ئەو ژنەیە کە هاوسەرگیری لەگەڵ شێرێکدا کردووە و بەڵام چاوی لەسەر کەرێکی سەر جادەیە .
بەڵــــــام ژنی باش ئەو ژنەیە کە چەندەها شێری لەدەور بێت ئەو تەنها چاوی لە سەر کەرەکەی خۆیەتی و ئاگای لێیەتی .!!

ــ پیاوەکە تـــــۆزێ بێدەنگ بوو و سەیری هاوسەرەکەی خۆی کرد و ووتی :
ئێستا من کامیانم .. شێرەکەم یان کەرەکەم ..؟؟
ژنەکە لەوەڵامدا ووتی :
تۆ چۆن من دەبینی .. ژنی باشم یان ژنی خراپم ..؟

وەرگیراوە لە مامۆستا عمر

تاوانبار دوای ئەنجامدانی تاوان هەوڵی شاردنەوه و سڕینەوەی ئاسەواری ئەو تاوانه دەدات، بۆ ئەوەی ناسنامەی ئاشکرا نەبێت بۆ ئە...
26/02/2023

تاوانبار دوای ئەنجامدانی تاوان هەوڵی شاردنەوه و سڕینەوەی ئاسەواری ئەو تاوانه دەدات، بۆ ئەوەی ناسنامەی ئاشکرا نەبێت بۆ ئەم مەبەستەش زۆر رێگا بەکار ئەھێنن ، لەنێو ئەو شێوازانەش تاوانبار لە دوای تاوانی کوشتن ھەڵدەستێ بە شۆردنی شوێنی رووداو ھەروەھا شۆردنی سەرجەم کەرستەکانى کە خوێناوی بووە !

بەڵام خۆشبەختانە زانایانی بواری لێکۆلینەوە مادەیەکیان بۆ دیاریکردنی پاشماوەی خوێن دۆزیوەتەوە کە بریتییە لە (لومینۆل ) کە ڕەنگی پاشماوەی خوێنی شۆردراو یان سڕدراو بە ڕەنگێکی شین و درەوشاوە نیشان دەدات وەک لە وێنەکە دیارە .

لێکۆڵەرە تورکەکان ئەم مادەیەیان بەکارهێنا بۆ ئاشکراکردنی کەیسی کوشتنی ڕۆژنامەنووسی سعودی ، کە تێیدا لێکۆڵەران سەرکەوتوو بوون لە دیاریکردنی شوێنی ڕاستەقینەی تاوانەکە، تەنانەت دوای گۆڕینی شوێنی تەرمەکە و شۆردنی شوێنەکە .

بۆیە ھەمیشە ئەڵێم لێکۆلەری زانستی و دڵسۆز بوونی ھەبێت ئەستەمە تاوانبار دەربازی بێت لە سزای دادگا.

بە سوپاسەوە وەرگیراوە .،

‎ئەگەر نیشتەجێی دەرەوەی سەنتەری شارەكانیت و تاوەكوو ئێستا پێوەری ئاوت نەبەستاوە، بۆ زانیاریت پێشتر لەبری بەستنی هەر پێوە...
20/02/2023

‎ئەگەر نیشتەجێی دەرەوەی سەنتەری شارەكانیت و تاوەكوو ئێستا پێوەری ئاوت نەبەستاوە، بۆ زانیاریت پێشتر لەبری بەستنی هەر پێوەرێكی ئاو، بڕی 80 هەزار دینار وەردەگیرا، بەڵام ئێستا حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەرفەتێكی بۆ هاوبەشانی ئاو ڕەخساندووە، داشكاندنی كردووە، لەبری بەستنی پێوەر، تەنیا 10 هەزار دینار وەردەگیرێت.
‎بۆیە هەتا كات ماوە پێویستە سوود لەو دەرفەتە وەربگیرێت و دەمودەست دەست بە مامەڵەی بەستنی پێوەری ئاو بكرێت، چونكە بڕیاری داشكاندنەكە تا (21/4/2023) بەردەوام دەبێت و چیتر نوێ ناكرێتەوە.

‎ڕاگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار
‎فەرمانگەی ئاوی بەستۆرە,

بۆ کاررایی کردنی کارەکانتان پەیوەندیمان پێوەبکەن ،.،

لایک و کۆمێنتت بیرنەچێت .،👍🏻👍🏻❤️

24/12/2022

پیرۆزبایی

بەناوى سەرۆک و ئەندامانى ئەنجومەنى سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان، پیرۆزباییى یادى لە دایکبوونى حەزرەتى عيساى مه‌سيح، سڵاوى خواى لێ بێت، لە هەموو خوشک و برایانى کریستیان، بەتایبەت پارێزەرانى ئەندام لە سەندیکاکەمان پیرۆز دەکەین.
هیوادارین ئەو جەژنە و پشووەکانی و سەرى ساڵ، بە خۆشیى و کامەرانیى و بەختەوەرى بەسەر بەرن و لە کوردستانى پێکەوەژیان، هەمیشە ژیانیان بە ئارامیى و تەبایی لەگەڵ گەلانى تر و نەتەوە و ئاینزاکانى تر، بگوزەرێنن.
دووبارە پیرۆزە و هەموو چرکەکانى ژیانتان جەژن و شادى بێت

سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان

ناو گۆڕین (تبدیل الاسم) ئایا دەتوانم ناو بگۆڕم بە پێی یاسایی عێراقی ؟ هەموو تاکێکی عێراقی دەتوانێت خۆی یان بریکارە یاسای...
16/12/2022

ناو گۆڕین (تبدیل الاسم)

ئایا دەتوانم ناو بگۆڕم بە پێی یاسایی عێراقی ؟

هەموو تاکێکی عێراقی دەتوانێت خۆی یان بریکارە یاساییەکەی داوای گۆڕینی ناوەکەی (تبدیل الاسم) بکات لە ڕێگەی تیانووسێکەوە پێشکەش بە هۆبەی ڕووداوەکانی بەڕێوبەرایەتی ڕەگەزنامە و باری شارستانی پارێزگاکەی خۆی دەکات . کە تیایدا دەبێت هۆکاری گۆڕینی ناوەکەی ڕوون بکاتەوە.
یاسایی عێراقی ڕێگەی داوە یەک جار ناو بگۆڕێت، بێجگە لەو کەسانەی کە دینەکەیان دەگۆڕن بۆ دینی ئیسلام دەتوانن ناوەکەیان بگۆڕن ئەگەرچی پێشتر ناوەکەیان گۆڕی بێت. پاڵپشت بە ماددەی (٢١) لە یاسای کارتی نیشتیمانی ژمارە (٣) بۆ ساڵی (٢٠١٦).

سەبارەت بە بریکاری کەسی داواکار پێویستە بریکارنامەکەی تایبەت بێت و ناو گۆڕینەکە دیاری بکات لەو ناوەی کە هەیەتی بۆ ناوە نوێکە.
ئەگەر بریکارنامەکە گشتی بوو، پێویستە بریکارنامەکە دەقێکی ڕاست و ڕوونی هەبێت کە دەسەڵات (تخول) بە بریکارەکەی بدات بۆ ئەم ناو گۆڕینە، پاڵپشت بە ماددەی (٣١) بڕگەی (ب) لە ڕێنماییەکانی باری شارستانی ژمارە (١) بۆ ساڵی (١٩٧٥) .
بۆ ئەو کەسانەی کە خوار هەژدە ساڵن (قاصر)، وەلییەکەی داواکاری پێشکەش دەکات.

گۆڕینی ناو لە تایبەتمەندی جۆری دادگاکان نییە، بەڵکو دەبێت لە ڕێگەی بەڕێوەبەری گشتی ڕەگەزنامەی حکومەتی فیدراڵی بێت، ئەمەش پاڵپشتە بە ماددەی (٢٢)لە هەمان یاسای ئاماژە پێکراو.

ڕێکارەکانی ناو گۆڕین چۆن دەکرێت؟

کەسی داواکار یان بریکارەکەی سەردانی هۆبەی واقیعات دەکات لە بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و باری شارستانی پارێزگاکەی خۆی ،ئەم ڕێکارانە جێ بەجێ دەکات :

١. ئیستیمارەی داوا بۆ کەسی داواکار ڕێکدەخرێت.
٢. نووسراو بۆ هێنانی وێنەی تۆماری کەسی داواکار و خێزانی، بە تەواوی زانیارییەکانەوە.
٣. نووسراو بۆ هێنانی وێنەی تۆماری لە دایکبوون لەگەڵ ڕاست و دروستی وێنەی تۆمارەکە بە نووسراوی فەرمی.
٤. نووسراو بکرێت بۆ بەڕێوبەرایەتی پاسپۆرت و بەڕێوبەرایەتی باجی دەرامەت و بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی پارێزگاکەی و کاروباری ڕەگەزنامە، (ئەگەر داواکار کارتی نیشتیمانی هەبوو پێویست بەوە ناکات نوسراو بکرێت بۆ بەشی کاروباری ڕەگەزنامە).
٥. لە ڕۆژنامەیەکی ڕۆژانە ناو گۆڕینەکە بڵاوبکاتەوە . پێویستە پانزە ڕۆژ تێپەڕێت بەسەر بڵاوکردنەوەیدا.
٦. وتەی داواکار وەردەگیرێت.
٧. وتەی ئەو فەرمانگەیەی کە تۆمارەکەی لێیە وەک داوا لەسەرکراو وەردەگیرێت.
٨. وتەی دوو شایەت وەردەگیرێت.
٩. لە بغداد نوسراوت بۆ دەکرێت بۆ هەواڵگری و منعی سەفەر.

دوای ئەم ڕێکارانە، مامەڵەکەت تەواو دەکرێت و ڕێک دەخرێت و بە نووسراوی فەرمی ڕەوانەی بەڕێوبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی هەرێم دەکرێت. لەوێشەوە بۆ بەڕێوبەرایەتی باری شارستانی و پاسپۆرت و نشینگە/ بەڕێوبەرایەتی کاروباری شارستانی لە بەغداد. پاشان بڕیاری گۆڕینی ناوەکە دەردەچێت. بە هەمان زنجیرەی پێداڕۆیشتوو بڕیاری ناو گۆڕینەکە دەگەڕێتەوە بەڕێوبەرایەتی ڕەگەزنامە و باری شارستانی پارێزگای داواکار، پاشان بۆ فەرمانگەی کارتی
نیشتیمانییەکەی.

ڕاگەیاندنی ڕەگەزنامەی سلێمانی

تکایە بڵاوی بکنەوە بو ئەوەی هاوڵاتیان سوودی لێ وەربگرن

#ناو #الاسم #ناوگۆڕین

ئاژەلان ئەکرێن بە قوربانی هاوسەرگیری موتعە 🤣داوای زاوایەک باش و شیاویەتی تەواو هەبێت .،.لە پەیجێک ئاژەلان وەرگیراوە..،
13/12/2022

ئاژەلان ئەکرێن بە قوربانی هاوسەرگیری موتعە 🤣
داوای زاوایەک باش و شیاویەتی تەواو هەبێت .،.

لە پەیجێک ئاژەلان وەرگیراوە..،

Address

Irbil
KURDISTAN

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Parezaritom posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Parezaritom:

Share