28/08/2026
ئەگەر ئافرەت بەر لە گواستنەوە جیاببێتەوە مارەیی دەکەوێت؟
بە پێی مادەی ٢١ لە یاسای باری کەسی ژمارە ١٨٨ ی ساڵی ١٩٥٩ی عێراقی
ئافرەت نیوەی مارەیی بەردەکەوێت کە لە گرێبەستی هاوسەرییدا دانراوە، واتە نیوەی کۆی مارەیی پێشەکی و پاشەکی(تعجیل و تأجیل). ئەگەر هاتوو جیابوونەوەکە بە هۆی پیاوەکەوە بوو.
*ئەگەر جیابوونەوەکە بەهۆی ئافرەتەکەوە بوو:
ئەوا لەم حاڵەتەدا ئافرەتەکە هیچ مارەییەکی بەرناکەوێت، ئەگەر نیوەی مارەیشی وەرگرتبوو، پێویستە بیگەڕێنێتەوە بۆ پیاوەکە، سەرەڕای ئەوەش پێویستە خەرجیی و مەسروفاتی زەواجەکە بگەڕێنێتەوە بۆ پیاوەکە...
ئەوەش بەپێی بڕگەی ٢ی مادەی 43 لە یاسای باری کەسی، کە دەڵێت
(ژن دەتوانێت بەر لە گواستنەوە(دخول) داوای جیابوونەوە بکات_ لەم حاڵەتەدا پێویستە لە سەر دادگا بڕیاری جیابوونەوە بدات پاش ئەوەی ئافرەتەکە هەستا بە گێڕانەوەی ئەو مارەییەی کە وەریگرتووە لەگەڵ ئەو تێچووەی کە پیاوەکە بۆ هاوسەرگیرییەکە خەرجی کردووە)...