Sultan Bradosti

Sultan Bradosti The official page of Sultan Bradosti. (a lawyer and human rights advocate).

ئەرکەکانی ئەندامی پەڕلەمانی هەرێمی کوردستان:یەکەم: ئامادە بوون لە دانیشتنەکانی پەڕلەمان، لە حالەتی ئامادە نەبوون بە بێ ه...
24/10/2024

ئەرکەکانی ئەندامی پەڕلەمانی هەرێمی کوردستان:

یەکەم: ئامادە بوون لە دانیشتنەکانی پەڕلەمان، لە حالەتی ئامادە نەبوون بە بێ هۆکارێکی ڕەوا سەرۆکایەتی پەڕلەمان بۆی هەیە سزای بدات بە (سەرنج ڕاکێشان، بڕینی 5% موچەکەی، یان خستنە دەنگدانی ئەندامێتیەکەی و لەدەست دانی ئەندامێتی.

دووەم: لە ڕێکەوتی سوێندخواردنی یاسایەوە بە دەست لەکارکێشاوە دادەنرێ دەبێ پەیوەندی بە کاری پێشووی بچڕێنێ و خۆی بۆ کاری پەڕلەمان تەرخان بکات

سێیەم: نابێت ئەندام لە ماوەی خولی پەڕلەمانی گرێبەست بۆ خۆی یان کەسە نزیکەکانی لەگەڵ پەڕلەمان یان حکومەت یان هەر دامەزراوەیەکی تری گشتی بکات.

چوارەم: نابێت (استغلال)ی کارەکەی بکات بۆ بەدەست هێنانی قازانجی مادی و بازرگانی.

پێنجەم: نابێت دەستوەردان بکات لە کارەکانی دەسەڵاتی جێبەجێکردن و دادوەری تەنها لە سنوری کاری یاسادانان و چاودێری کردن نەبێت.

پێنجەم: نابێت لە یەک کاتدا ئەندامی پەڕلەمانبێت لەگەڵ ئەندامێتی ئەنجومەنە هەڵبژێردراوەکانی تر.

شەشەم: هەرکاتێک پۆستێکی تری فەرمی وەرگرت لە حکومەت یان دەسەڵاتی دادوەری یان هەر فەرمانگەیەکی تری گشتی، بەدەست لەکارکێشاوە دادەنرێ لە ئەندامێتی پەڕلەمان.

حەفتەم: ئەندام بوون لە یەکێک لە لیژنەکانی هەمیشەیەکانی پەڕلەمان.

پوختەیەک دەربارەی سزا بەرزەفتیەکان( العقوبات النضباطية) لە یاسای کاری عێراقی.سەرەتا بەپێی یاسای کار(العمل)ی عێراقی خاوەن...
08/02/2024

پوختەیەک دەربارەی سزا بەرزەفتیەکان( العقوبات النضباطية) لە یاسای کاری عێراقی.

سەرەتا بەپێی یاسای کار(العمل)ی عێراقی خاوەن کار مافی ئەوەی هەیە کە هەندێک سزای (انضباطی) بداتە ئەو کرێکارەی کە لەلای کار دەکات لەوانەش

یەکەم: ( ئاگادار کردنەوە بە نوسراو (Warning Letter)

دووەم: پێنەدای کرێ بۆ ماوەیەک لە 3 ڕۆژ زیاتر نەبێ .

سێیەم: ڕاگرتنی زیادەی ساڵانە بۆ سەر مووچەکەی کە زیاتر نەبێ لە 6 مانگ.

چوارەم: کەم کردنەوی کرێ.

پێنجەم: کۆتای هێنان بە کارکرنی کرێکار لە کارەکەی.

خاوەن کار مافی ئەوەی نییە کە کرێکار سزا بدات ئەگەر 15 ڕۆژ بەسەر ئەنجامدانی سەرپێچیەکە تێپەڕیبوو وە خاوەن کار ئاگاداری سەرپێچیەکە بوو.
هەروەها مافی ئەوەی نیە زیاتر لە سزایەک بداتە کرێکار لەسەر یەک سەرپێچی.

وەک فەرمانبەرێک کاتێک تووشی یەکێک یان چەند سزایەک دەبیەوە و هەست دەکەی شایستەی ئەو سزایە نیت یان زیادەڕۆی کراوە لە بڕی سزاکە و هاوتا نیە لەگەڵ ئەو سەرپێچیەی کە ئەنجامت داوە، مافی ئەوەت هەیە لە ماوەی 15 ڕۆژ لەو ڕۆژەوەی کە ئاگادار دەکرێیتەوە بە سزاکە، سەردانی دادگای کار(محکمة العمل) بکەی و بە داوایەکی نوسراو داوای مافی خۆت بکەی، دادگا قورسای سەلماند دەخاتە سەر خاوەنکار واتە خاوەن کار دەبێ بیسەلمێنێ کە کرێکار سەرپێچی ئەنجامداوە، و بڕی سزاکەش دەبێ هاوتابێ لەگەڵ گەوری وکاریگەری سەرپێچیەکە لەسەر کارەکە. ئەگەر سزاکە کۆتای هێنان بوو بە کارکرن ئەوا ماوە 30 ڕۆژت لەبەر دەستە کە سەردانی دادگای تایبەتمەند بکەی، ئەگەر توانیت بۆ دادگای بسەلمێنی کە لادانت لە کارکردن بە هەڵە بووە یان بە غەدر ئەوا دادگا بڕیار دەدات بە گەڕاندنەوەت بۆ سەر کارەکەت و پێدانی کرێی ئەو ماوەیەی کە دورخرابوویەوە له کارەکەت.

08/09/2021

بەڕێز بەختیار حەیدەر، سەرۆکى سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان لەبارەى پرسەکانى هەڵبژاردنى سەندیکا، هەموارکردنەوەى یاساى پارێزەرایەتیى و رێپێدانى پارێزەرانى عێراق لە هەرێمى کوردستان دەدوێت و روونکردنەوەى پێویست دەدات.

Address

Erbil/justice Tower
Irbil
44003

Telephone

+9647504267765

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Sultan Bradosti posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Sultan Bradosti:

Share