03/08/2026
خولی درێژخایەنی ڕێکخراوی شافعی بۆ فێربوونی زانستە شەرعییەکان
لقی هەولێری ڕێکخراوی شافعی بۆ فێربوونی قورئان و زانستە شەرعییەکان، هەڵدەستێت بە کردنەوەی خولی درێژخایەنی زانستە شەرعییەکان لە بوارەکانی (قورئان و فەرموودە، بیر و باوەڕ، فیقه و ئوسووڵی فیقە، نەحو و ڕوانبێژی و صەرف، بانگەواز و تەزکیە، مەنتق)، خولەکە لە لایەن مامۆستایانی پسپۆڕی شەریعە و زانکۆ دەگوترێتەوە.
خولەکە بۆ هەردوو ڕەگەزە
مەرجەکانی بەشداریکردن:
١. تەمەنی بەشداربوو لە سەروو ١٦ سال بێت.
٢. بڕوانامەی یەکێک لە ئاستەکانی خوێندنی هەبێت.
٣. ڕۆژانی خوێندن بۆ پیاوان: دوو ڕۆژ لە هەفتەیەکدا، شەممە و چوارشەممە کاتژمێر (6 بۆ 10)ی شەو.
٤. ڕۆژانی خوێندن بۆ ئافرەتان: یەک ڕۆژ لە هەفتەیەکدا - ڕۆژانی شەممە - کاتژمێر (8 بۆ 12)ی بەیانی.
٥. خولەکە لە (2026/9/1) دەست پێدەکات.
بۆ ناو تۆمارکردن پەیوەندی بە یەکێک لەم ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بکەن:
(07506234003-07824985770-07504968595)
ناونیشان: هەولێر _ پشت شوقەکانی ئیسکان _ بەرامبەر هۆڵی حاجی ناهیدە.