یاسا بو هةمووان القانون للجمیع

  • Home
  • Iraq
  • Duhok
  • یاسا بو هةمووان القانون للجمیع

یاسا بو هةمووان القانون للجمیع زانياري ياسايي https://t.me/parezar88

20/01/2026

18/01/2026
بۆنەیا روژا پاريزەران ل كوردستانێ، کو دکەڤیتە 3ـی کانونا دووێ (1/3) ژ هەر سالەکێ، ژ هەژی پیرۆزباییێ یە بۆ هەمی پارێزەرێن...
02/01/2026

بۆنەیا روژا پاريزەران ل كوردستانێ، کو دکەڤیتە 3ـی کانونا دووێ (1/3) ژ هەر سالەکێ، ژ هەژی پیرۆزباییێ یە بۆ هەمی پارێزەرێن خۆشتەڤی یێن کو د بوارێ دادپەروەریێ و پاراستنا مافێن مروڤی دا کار دکەن.
ئەڤ روژە دهێتە هەژمارتن ب روژا دامەزراندنا سەندیکا پارێزەرێن کوردستانێ و دەرفەتەکا باشە بۆ:
• رێزلێنان: دەربڕینا سوپاسیێ بۆ وان پارێزەرێن ب دلسۆزی بەرەڤانیێ ژ مافێ مەزلوومان دکەن.
• پێشخستنا پیشەی: جەختکرن ل سەر بلندکرنا ئاستێ زانستی و پیشەیی یێ پارێزەران.
• سەروەریا قانوونێ: دووپاتکرنەوە ل سەر گرنگیا رۆڵێ پارێزەری د جێبەجێکرنا قانوونێ و سەقامگیریا جڤاکی دا
# # #
1. "ب هەلکەفتا رۆژا پارێزەرێن کوردستانێ، پیرۆزباهیێ ل تە و هەمی هەڤالێن تە دکەم. هیڤیا سەرکەفتنێ بۆ وە دخوزم د پاراستنا ماف و دادپەروەریێ دا."
2. "رۆژا وە پیرۆز بیت ئەی پاسەوانێن قانوونێ و بەرەڤانیکەرێن ژ مافێن خەلکی. هەر ساخ و سەرکەفتی بن."
3. "پیرۆز بیت 3ـی کانونا دووێ، روژا تەخا زێڕین و خەباتکارێن دناڤ هۆلێن دادگەهێ دا."

ڕۆژی پارێزەرانی کوردستان لە هەموو ئەو کەسانە پیرۆز بێت کە سوێندیان خواردووە ببنە دەنگی ستەملێکراوان و قەڵغانی پاراستنی یاسا. دەستخۆشی لە ماندووبوونتان دەکەین و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم لە کارە پیرۆزەکەتاندا."
#القانونية

🔴هەندێ حاڵەت هەیە کە بەشێوەیەکی کاتی حەرامە ئەو کەسە هاوسەرگیری بکا، ئەوانیش:_١_پیاوێک چوار ژنی هەبێ، ناتوانێ هاوسەرگیری...
08/02/2024

🔴هەندێ حاڵەت هەیە کە بەشێوەیەکی کاتی حەرامە ئەو کەسە هاوسەرگیری بکا، ئەوانیش:_

١_پیاوێک چوار ژنی هەبێ، ناتوانێ هاوسەرگیریەکی تر ئەنجام بدا تا یەکێک لە خێزانەکانی جیانەبێتەوە یان بمرێت.

٢_ئەگەر ژنێک ئاینێکی ئاسمانی نەبێ حەرامە هاوسەرگیری لەگەڵ بکرێ تا بڕوا بە ئاینێکی ئاسمانی نەهێنێ.

٣_طلاقی سییەم، ئەگەر پیاوێک هەر دوو طلاقەکەی کەوتبێ لە ژنێک حەرامە هاوسەرگیری لەگەڵ بکا ، بەڵام ئەگەر ژنەکەی بە ویستی خۆی هاوسەرگیری کرد و جیابوویەوە ئەو کات ئەتوانن هاوسەرگیری بکەنەوە.

٤_ژنێک لە ماوەی چاوەڕوانیا بێت(عدە) ناتوانێ هاوسەرگیری بکا تا ئەو ماوە تەواو ئەبێ.

٥_پیاو ناتوانێ هاوسەرگیری لەگەڵ دوو ژنی محرم بکا بەیەکەوە بۆ نمونە دوو خوشک لەیەک کاتدا.

پارێزەر/ ڤێنـا بکر

ئەگەر پارێزەری یان لە ئایندەدا دەبیته پارێزەر پێویستە ئەم حاڵەتە بخوێنیتەوە تا بیزانی ..حاڵەتێکی دەگمەن لە تەڵاقی داماڵی...
07/01/2024

ئەگەر پارێزەری یان لە ئایندەدا دەبیته پارێزەر پێویستە ئەم حاڵەتە بخوێنیتەوە تا بیزانی ..حاڵەتێکی دەگمەن لە تەڵاقی داماڵیندا (مخالعەدا ) .......................

هەندێک جار ڕوو دەدا ئافرەت ناکەمە بە واتایەکی تر هەژدە ساڵی تەواو نەکردوە بەڵام لە دەرەوەی دادگا بە تەڵاقی مخالعە لە هاوسەرەکەی جیابۆتەوە و لەسەر جەم مافەکانی خۆش بووە بۆ مخالعەکە یان لە هەندێکیان بۆ نموونە مارەیی پاشەکی......
ئایا ئەو تەڵاقە درووستە دادگا پەسەندی بکات....
بۆ وەڵامدانەوە بەڵێ دادگا ئەبێ ئەو تەڵاقە پەسەند بکات بەڵام بە تەڵاقی داماڵین (مخالعە ) وتەڵاقی بائنی بچووک نا بەڵکو ئەبێ بە تەڵاقی گەڕێنراو (رجعی‌) پەسەندی بکات....بۆ ؟
چونکە ئافرەتەکە ناکامە و لە ڕووی شەرع و یاساوە بۆی نیە ڕەفتار بکات بە ماڵی خۆیەوە و ماڵی خۆی ببەخشێ و هەروەها سەرپەرشتیارەکەشی ناتوانێت ماڵی ناکام ببەخشێ چونکەلەو ڕەفتارانەیە کە تەنها زیانی هەیەبۆ ناکامەکە لە ڕووی مادیەوە...
هەر کاتێک ئەو بڕیارە دەرجوو شیاوی پێداچوونەوەیە لە لایەن لایەنی داواکەوە...جگەلەوەش بڕیارەکەشیاوی پێداچوونەوەی لە خۆوەیە (تلقائی) بە پێی ماددەی (٣٠٩ مرافعات ) و پێوویستە لەسەر دادگا بە زووترین کات بینێرێت بۆ دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان بۆ ووردبینی تا بزانرێت بریارەکە لە ڕووی شەرع و یاساوە درووستەیان نا ؟.
بە هیوام سوود بەخش بێت...چەند قرارێک لە دادگاکەی من بەو شیوەیە دەرچوون.
نووسینی ...دادوەر----- کامران رسول سعید .

‎بەناوی خودای گەورە و میهرەبان‎جارێکی تر هاتینەوە بەر دیدەی خوێنەرانمان لە بابەتێکی یاسایی کە زۆر لە پارێزەران هەمیشە دو...
06/11/2023

‎بەناوی خودای گەورە و میهرەبان

‎جارێکی تر هاتینەوە بەر دیدەی خوێنەرانمان لە بابەتێکی یاسایی کە زۆر لە پارێزەران هەمیشە دوو دڵن لەو بارەیەوە

و بابەتی ئەم جارەم بریتیە لەوەی ئایا ئەگەر داوای بژیوی یان جیابوونەوە یان پەسەندکردنی تەڵاق تۆمار بکەم لە ڕووی تایبەتمەندێتی شوێنیەوە لە کام دادگای باری کەسی تۆماری بکەم بە واتا یاساییەکەی کام دادگایە لە ڕووی شوێنەوە (اختصاص المكاني ) تایبەتمەندە بە
بینیی داواکەم ....

‎داوای بژیوی ژن و مناڵ ئەتوانرێت تۆمار بکرێت لەو
دادگایەی کە سنوری نیشتەجێبوونی داواکارە

جگە لەوەش داواکار سەرپشکە و ئەتوانی لەو دادگای باری کەسیە تۆماری بکات کە داوالێکراو لێی نیشتەجێیە

بۆ نموونە ژن (هاوژین ) لە شاری سلێمانی نیشتەجێیە و هاوسەرەکەشی لە قەزای چوارتا...

لێرەدا هاوژین سەرپشکە داوای بژیوی خۆی تۆمارکات لە دادگای باری کەسی سلێمانی یان دادگای باری کەسی چوارتا (شارباژیر ) ٠

‎داوای کێشە خێزانیەکان تۆمار دەکرێت لەو دادگایەی کە
دەکەوێتەسنوری نیشتەجێبوونی داوالێکراوەوە و ئەشکرێت داوا تۆمار بکرێت لەو دادگایەی کە گریبەستی هاوسەرگیریان لێکردووە بێ گوێدانەدان بە شوێنی نیشتەجێبوونی داواکار و داوالێکراو ،

داوای جیابوونەوە وپەسەندکردنی تەڵاق دەکریت تۆمار بکرێت لەو دادگەیەی کە دەکەوێتە سنوری نیشتەجێبوونی داوالێکراوەوە و هیچ ڕێگریەکیش نیە داواکە تۆمار بکرێت لەو دادگایەی کە گرێبەندی هاوسەرگیریەکەیان لێ دەرکردووە یان لە سنوری ئەو دادکایەی کە کێشەکەیان ڕووی داوە

بۆ نموونە هەردووکیان لە سلێمانیین بەڵام لە هەولێر هۆکاری جیابوونەوەکە ڕووی داوە لێرەدا داواکار سەرپشکە لە دادگای باری کەسی سلێمانی داواکە تۆمار دەکات یان دادگای بای کەسی هەولێر.

‎کوورت و پوخت داواکار لە داوای بژیوی سەرپشکە لەو
دادگایە داوا تۆمار بکات کە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیەتی یان لەو دادگایەی کە شوێنی نیشتەجێبوونی داوالێکراوە.

‎وباقی داواکانی تر لە جیابوونەوەو تەڵاق سەرپشکه داوا تۆمار بکات لەو دادگایەی کە سنوری نیشتەجێبوونی داوالێکراوە یان لەو دادکایەی کە عقدی زواجەکەیان لێکردووە ویان لەو شوێنەی کە هۆکاری داواکە تیایدا درووست بووە

‎داواکار سەرپشک کراوە بە پێی ئەو ڕوونکردنەوەی باسمان کرد بۆ زیاتر بەرچاو ڕوونی بڕوانە ماددەی (٣٠٣ و ٣٠٤ مرافعات )
‎حاکم کامران رسول
‎دادوەری دادگای شەرعیەی سلێمانی

04/11/2023

{تاوانى سێكس كردن به بەڵێندان بە زواج

‏‎ كورێك بەڵێن (وعد) ئەدات بە كچێك كە زەواجی لەگەڵ بكات وە لەژێر كاریگەری ئەم بەڵێنە كچكە هەڵدەخەڵتێ و زۆرشت لە پێناوی ئەكات تا دەگاتە رادەی سێكس كردن لەگەڵی دواتر كورەكە كە گەیشتە مەرامی خۆی واز له كچه ئەهێنت و بە جێی ئەهێلێت، یاسایی سزایی بۆ ئەم تاوانە دیاری كردوە بەڵام پێویستە ئەم مەرجانە هەبێت:

‏‎۱- سێكس روبدات لە نێوان كور و كچەكە لە ژێر كاریگەری بەڵێندان بە هاوسەرگیری.

‏‎۲- كورەكە ئامادە نەبێت زەواجی لەگەڵ كچه بكات.

‏‎۳- كچەكە ۱۸ ساڵی تەواو كردبێ ئه‌گه‌ر كچه ١٨ سالى ته‌واو نه‌کردبی هه‌ر خۆی له خۆی دا تاوانه. مادەى (۳٩٥).

* تێـبیــنى//
‏‎* تەنها بەڵێندان بە زواج خۆ تاوان نیە بەڵكو مەرجە ده‌بیت سێكس روبدات !

‏‎* بەڵێن دان بە هاوسەرگیری مەرج نیە تەنها تایبەت بێ بە كچ بەڵكو ئەكرێت ژنێك بێت پیاوی نەمابێت !

‏‎* دەبێت بەڵێن دان بە زەواج راشكاوانە بێت تەنها بڵێت خۆشم ئەوێیت یا دیاری بۆ ببات ئەم نابێتە بەڵێندان !

‏‎* ئەبێت كورەكە مەبەستی هەڵ خەڵەتاندن بێ و زەواجی لەگەڵ نەكات بەڵام گەر بچێت بۆ داخوازی كچەكە بەڵام خۆی رازی نەبێت یا باوكی جەریمە تشكیل نابێت !

‏‎* ئەبێت كچكە ۱۸ ساڵی تەواو كردبێ ئەگەر نا سێكسكردن لەگەڵ خوار ۱۸ ساڵ مادە یاسایەكە ئەگۆرێت بە مادە ۳۹٤ دەستدرێژی بۆ سەر ناكام سزا كە تونتر ئەبێ !

‏‎* ئەبێ كچكە رازی بێت بە سێكسكردن گەر نا مادەكە ئەگۆرێت بە دەستدرێژی سێكسی مادە ۳۹۳ سزاكە تونتر ئەبێ !

( سزای ئه‌م تاوانا )
‏‎سزای بەڵێندان بە هاوسەرگیری بەندكردنە لە نێوان ۳مانگ تاوكو ٥ ساڵ.

‏‎** تێـبیــنى//
ئەوەی كە شایەنی باسە ئەیا ئەگەر كچێك بەڵێن بدات بە كورێك و زواجیشی لەگەڵ نەكات ئایا ئەمیش هەمان شێوە سزا دەدەرێت ؟ وه‌ڵام نەخێر !

‏‎به‌ڵام ئه‌گه‌ر کورە سیکسی لەگەل کچە کردبی و کچەکە خۆشی رازی نەبی شوی پێبکات. وە ئەگەر هەشبی ئەوە حالەتی (موباحە) ئەکەویتە چوار چێوەی ئەم حالەتەی خوارەوە
‏‎ئه‌نجامدانی كرداری سێكسكردن له‌ روانگه‌ی یاساوه‌
‏‎(یاسا ئه‌و كرداره‌ به‌ تاوانه‌ هه‌ژمار ناكات ئه‌گه‌ر ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه‌ی تێدابوو)

‏‎١- ئه‌گه‌ر به‌ ره‌زامه‌ندنی كچه‌كه‌ بوو، ئه‌گه‌ر ره‌زامه‌ندی کچه‌که نه‌بوو ئه‌وا ده‌بێته‌ تاوانی ده‌ستدرێژی سێكسی مادده‌ی (٣٩٣).

‏‎٢- پێویسته‌ كچه‌كه‌ هاوسه‌رگیری نه‌كردبێت‎، ئه‌گه‌ر هاوسه‌رگیری كردبوو ده‌بێته‌ ناپاكای هاوسه‌رێتی مادده‌ی (٣٧٧).

٣- كچه‌كه‌ ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ و به‌سه‌ره‌وه‌ بێت، ئه‌گه‌ر له‌و ته‌مه‌نه‌ كه‌متربوو ده‌بێته تاوانی‌ جوتبوو له‌گه‌ڵ كه‌سێكی نه‌وجه‌وان مادده‌ی (٣٩٤).

‏‎٤- پێویسته‌ كرداره‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا نه‌كرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و مه‌رجه‌ی تێدانه‌بوو ئه‌وا ده‌بێته تاوانی‌ كرداری بێ ئابڕویی مادده‌ی (٤٠١).

‏‎٥- پێویسته‌ جووتبوون له‌ ژێر به‌ڵێنی هاوسه‌رگیركردندا نه‌بێت، ئه‌گه‌ر له‌ ژێر به‌ڵێنی هاوسه‌رگیركردن بوو ئه‌بێته‌ تاوانی خه‌ڵه‌تاندنی كچ به‌ به‌ڵێنی هاوسه‌رگیركردن مادده‌ی (٣٩٥).

‏‎٦- له‌به‌رامبه‌ر بڕه‌ پاره‌یه‌كدا نه‌بێت، ئه‌گه‌ر كرداره‌كه‌ به‌رامبه‌ر به‌ پاره‌ بوو ده‌چێته‌ چوارچێوه‌ی تاوانی‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی له‌شفرۆشی.

* بەپێى مادەى ۳٩٥ - ٣٩٤ - ٣٩٣ - ٣٧٧ - ٤٠١ لە ياساى سزادانى عێراقى ژماره ١١١ سالى ١٩٦٩...بە سوپاسییەوە گوزراوە...

31/10/2023

ئایا جیاوازی لە نێوانیان ھەیە
لە یاسای بنەما دادگەریە سزایەکان باسی ھەردوو بابەتی صلح و صفح کردوە
▪️لە مادەکانی ١٩٤تا١٩٨ باسی ئەحکام و رێوشوێنەکانی صلح کردوە
▪️لەمادەکانی ٣٣٨تا٣٤١باسی ئەحکام و ڕێوشوێنەکانی صفح کردوە⚖️

‎🔹صلح و صفح تایبەتن بە ئەو تاوانانەی لە مادە ٣باس کراون🔹

‎🔸ئەو داواکاریەی پێشکەش دەکرێ دەبێت لە لایەن تاوانلێکراو یان نوێنەرە یاسایەکەیوە پێشەکەش بکرێت🔸

⚖️نابێت لەو داواکاری صلح یان صفح معەلەق کرابێ لەسەر مەرجێک ئەگەر نا داواکیکە رەفز دەکرێت
▪️ئەگەر زیاد لە متھمێکمان ھەبوو دەکرێ صوڵحەکە تەنھا لەگەل یەک کەسیان بکرێت▪️

لێردا بە کورتی باسێکی جیاوازیەکەیان دەکەین

١🔹صلح لە مەرحەلەی تەحقیق(لێکۆڵینەوە)یان محاکەمە(دادگای)دەکرێت
١🔹صفح لە دوای دەرچونی حوکمی دادگا دەکریت
٢🔹صلح لە داوای جزائی و مەدەنیش دەکرێت
٢🔹صفح تەنھا لەو حەکمانە دەکرێت کە (مقید للحریە) گرتن
واتە ئەگەر سزاکە غەرامە بوو صفح ی تیا ناکرێت

لەحاڵەتی داواکاری صفح لەو دادگایەی حوکمەکەی تیا دەرچوە جا بە قبول بێت یاخود ڕەفز دەبێ لە مودەی دە ڕۆژدا بە وجوبی قەرارکە بنێدرێت بۆ تەمیز

12/10/2023

ڕاستکردنەوەی شوێنی لەدایکبوون (تصحيح محل الولادة)

شوێنی لەدایکبوون یەکێکە لە زانیارییەکانی باری شارستانی لە سیستمی کارتی نیشتیمانیدا، کە دەتوانرێت یەک جار ڕاستکردنەوەی بۆ بکرێت بە بڕیاری دادگا.

دادگای بەرایی ئەو شوێنەی کە فەرمانگەی کارتی نیشتیمانی هاوڵاتییەکەی لێیە لە ڕووی جۆری و شوێنییەوە تایبەتمەندە بە بینینی داوای ڕاستکردنەوەی شوێنی لەدایکبوون. بۆ نموونە ئەگەر هاوڵاتییەک لە فەرمانگەی کارتی نیشتیمانی (سلێمانی، بەکرەجۆ، تانجەرۆ، بازیان، قەرەداغ) تۆمار بێت پێویستە لە دادگای بەرایی سلێمانی داواکەی تۆمار بکات.

داواکار هاوڵاتییەکە خۆی دەبێت یان بریکارە یاساییەکەی، داوا لەسەرکراویش دەگۆڕێت بە پێی ئەو بەڵگەنامەی کە هاوڵاتییەکە پێی تۆمار کراوە لە سیستمی کارتی نیشتیمانی.
بە شێوازێک ئەگەر داواکار بە بڕوانامەی لەدایکبوون یان ئەو سەنەدانەی کە لە لایەنی تەندروستی دەرچووە تۆمار کرابوو، ئەوا وەزیری تەندروستی سەڕەڕای کارەکەی دەبێتە خصم ( داوا لەسەرکراو) لە داواکەدا.
ئەگەر داواکار بە حجە ولادە تۆمار کرابوو، خصم (داوا لەسەرکراو) لە داواکەدا ئەو کەسەیە کە حجەکەی دەرکردووە.
وە بەڕێوەبەرایەتیەکانی ڕەگەزنامە و باری شارستانی پارێزگاکان دەبنە خصم (داوا لەسەرکراو)، لەو داوایانەی کە داواکار بە سەرژمێری گشتی و لاوەکی تۆمارکراون.

لەسەر ناوەڕۆکی بابەتەکە چەند بڕیارێکی تەمییزی هەیە، کە لە دەستەی شارستانی دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان دەرچووە.

مقدم مافپەروەر
بێستوون سولەیمان حمە أمین

#لەدایکبوون #ڕاستکردنەوە #تصحيح

🔺 ئەگەر ژن مێردەکەی لە ماڵ دەربکات نفقەی دەکەوێت ؟ بەپێی  ماددە “ 58 “ لە یاسای باری کەسێتی هەموو کەس نفقەی لەسەر خۆیەتی...
04/10/2023

🔺 ئەگەر ژن مێردەکەی لە ماڵ دەربکات نفقەی دەکەوێت ؟

بەپێی ماددە “ 58 “ لە یاسای باری کەسێتی هەموو کەس نفقەی لەسەر خۆیەتی تەنها ژن نەێت کە نفقەکەی لەسەر پیاوە..

بەڵام ئەگەر ژن خۆی مێردەکەی لەماڵی هاوسەری دەرکرد و ڕێگای نەدا بچێتەوە ئەوا لێرەدا وەک استثناءێک لەسەر ئەو ماددەیە ژنەکە نفقەی ناکەوێت و مستحقی بەخێوکردن و کێشانی خەرجی یەکانی نابێت لە لایەن مێردەکەی !

بۆچی ؟

لەبەر ئەوەی کێشانی نفقەی ژن لەلایەن پیاو بەرامبەر جێبەجێکردنی واجبات و التزاماتی هاوسەری یە لەلایەن ژنەکەی لە گوێڕایەڵی کردنی مێردەکەی و جێبەجێکردنی واجبە شەرعی و قانونییەکانی سەرشانی بەپێی گرێبەستی هاوسەری نێوانیان کە یەکێک لەوانە مانەوەیە لەماڵی هاوسەری مەگەر عذری مشروع هەبێت وە ڕۆشتن لەماڵی هاوسەری بێ عذر یان دەرکردنی مێردەکەی لەماڵ هەمان ئەنجامی هەیە کە گوێڕایەڵ و پابەند نەبوونە و بەمەش مافی کێشانی نفقە لەدەست دەدات ..

پارێزەر
شاڵاو ابوبکر علی
3/10/2023

Address

Duhok

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when یاسا بو هةمووان القانون للجمیع posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Category