11/08/2026
لەم حاڵەتانە بەخێوکەر مافی بەخێوکردنی مناڵ لەدەستدەدەن
ڕێگرییەکان بەردەم مافی بەخێوکردن وادەکات دایک یان باوک شایستەی بەخێوکردنی منداڵەکانیان نەبن دوای جیابوونەوە ئەگەر ئەو حاڵەتانەی بەسەردا هات، مافی بەخێوکردنی منداڵەکانیان لەدەستبدەن.
ڕێگرییەکان ئەمانەی خوارەوەن:
یەکەم - لەدەستدانی هۆشیاری: وەک شێتبوون، کێشەیەکی عەقڵی گەورە کە ڕێگربێت لەبەردەم چاودێریکردنی منداڵ.
دووەم - لەدەستدانی ئەمانەت: وەک ئەوەی کەسی بەخێوکار ڕەفتاری و ئەخلاقی باش نەبێت و زیان بە پەروەردەی منداڵەکە بگەینێت.
سێیەم – نەخۆشی: وەک تووشبوونی بەخێوکەر بە نەخۆشییەکی مەترسیدار کە وابکات توانای بەخێوکردنی منداڵەکەی نەبێت.
جیاوازی ئایین: ئەگەر بەخێوکەر موسڵمان نەبوو، بەڵام منداڵەکە موسڵمان بوو، ئەوکات مەترسیی لەسەر ئایینی منداڵەکە دروست دەبێت.
ئەم حاڵەتانەش دەبنه هۆکاری لەدەستدانی مافی بەخێوکردن:
ئیهمالی و خراپ چاودێریکردنی منداڵ: ئەگەر منداڵ لە خوێندن دەرنەچوو، یان
سزادانی بەخێوکەر: ئەگەر بەخیوکەر لەلایەن دادگاوە سزای بەسەردا سەپێنرا وەک تاوانی پەیوەندیدار بە شەرەف و دەستپاکییەوە.
ڕێگریکردن لە مافی بینینی منداڵ: ئەگەر بەخێوکەر ڕێگریکردن بڕیاری دادگا بۆ بینیی منداڵ جێبەجێ بکرێت و منداڵەکەی بۆ شوێنی دیاریکراو نەبرد، ئەوا مافی بەخێوکردن لەدەستدەدات.
گەشتکردنی نایاسایی: ئەگەر بەخێوکەر مناڵی بردە دەرەوەی وڵات بەبێ ڕەزامەندی دایک یان باوک، بەشێوەیەک کە لایەنی بەرامبەر نەتوانێت منداڵەکەی ببینێت.
منداڵ مافی هەڵبژاردنی هەیە: ئەگەر منداڵ تەمەنی 15 ساڵی تەواوکرد، ئەوکات خۆی مافی هەڵبژاردنی دایک یان باوکی هەیە.