31/07/2024
ئەسڵ ئەوەیە کە فرۆشتنی خانووبەرە ئەنجام نادرێت مەگەر تۆمار نەکرێت له دائره‌ی تۆمارکردنی خانووبەرە ئەمەش لە ماددەکانی ٥٠٨ و ١١٢٦/٢ و ٩٠ی یاسای شارستانی عێراقی و... مادەی ٢٠٣/١ لە یاسای تۆمارکردنی خانووبەرە هاتووه. بەڵام یاسادانەر بەپێی بڕیارنامەی ژمارە ١١٩٨ی مجلس قیادة ثورة لە بەرواری ١١/٢/١٩٧٧ لە بڕگەی (ب)ی به‌ندی یەکەمدا به‌ده‌ر لەو بنەمایەی کە پێشتر ئاماژەی پێکرا، تێیدا هاتووە: “ئەگەر كڕیار لە موڵکەکەی كه له بەڵێننامەکەدا هاتووه نیشته‌جێ بوو یان بینا یان ئاسانکارییەکانی تێدا دروستکرد به‌بێ ئاڕاسته‌كردنی (دژایه‌تی نووسراو) له‌لایه‌ن فرۆشیاره‌وه, ئه‌مه به هۆكارێكی دروست داده‌نرێت كه ڕێگه به كڕیار ده‌دات ببێته خاوه‌نی موڵكه‌كه به‌و نرخه‌ی كه دیاریكراوه له به‌ڵێننامه‌كه‌دا , یاخود داواكردنی قه‌ره‌بووی نرخی دروستكراوه‌كانی ناو زه‌ویه‌كه له كاتی (نكول ) بەو شێوەیەی کە لە بڕگەی (أ)ی ئەم بڕگەیەدا ئاماژەی پێکراوە.
مه‌رجه‌كانی ڕێگه‌پێدانی:
١- پێویسته به‌ڵێننامه‌یه‌ك هه‌بێ له فرۆشیاره‌وه كه خاوه‌ندارێتی زه‌ویه‌كه بگوازێته‌وه بۆ كڕیار.
٢- كڕیار له زه‌ویه‌كه‌دا نیشته‌جێ بێ یان بیناو ئاسانكاریه‌كانی تێدا دروست بكا.
٣- ئه‌و كارانه‌ی (خاڵی دووه‌م)ی كڕیار به نوسراوێك دژایه‌تی نه‌كرابێت له‌لایه‌ن فرۆشیاره‌وه .
هۆكاری ڕێگه‌پێدانه‌كه‌ی یاخود (ده‌ركردنی ئه‌م بڕیاره‌ی مجلس) :
له‌به‌ر بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی هه‌موو خانووبەرەكان وایکرد زۆرێک لە خاوەن خانووبەرەکان کە پێشتر بە گرێبەستی دەرەوەی دائره‌ی تۆماركردنی خانووبەرە فرۆشتوویانە، خۆیان لە تۆمارکردنی فرۆشتنەکە بە ناوی کڕیارەکانەوە بپارێزن. بە سوودوەرگرتن لە پووچەڵبوونه‌وه کە بڕگەکانی یاسای مەدەنی بۆ ئەو فرۆشتنانە بڕیاری له‌سه‌رداوه، بۆیه دەوڵەت بڕیاریدا ئەم فرۆشتنانە بکاتە واجبکردن بە پابەندکردنی دابەزینی بەها بە قەرەبووکردنەوە کە بە جیاوازی نێوان بەهای ئەو موڵکە کە لە بەڵێننامەکەدا هاتووە و به‌هاكه‌ی له كاتی (نكول) به‌بێ گوێدانه جۆری زه‌ویه‌كه , ئایا فرۆشیار خاوه‌نیه‌تی یان مافی (تصرف) هه‌یه پێوه‌ی.