03/06/2025
مەرج ورێككارەكانی بوونە فەرمانبەری رۆژی هەڵبژاردنی (2025)ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
كۆمسیۆن
یەكەم: گروپە ئامانجدارەكان: میكانیزمی هەڵبژاردنی فەرمانبەرانی رۆژی هەڵبژاردنەكانی ٢٠٢٥.
1- كارمەندانی سەرجەم فەرمانگەكانی حكومەت جگە لە هێزە ئەمنی و سەربازیەكان بەمەرجێك كەمترین بڕوانامەی داواكار بڕوانامەی قوتابخانەی ئامادەیی هەبێت.
2- قوتابییانی زانكۆ و پەیمانگاكان كە خوێندنی دوای ئامادەیی تەواوكردووە دەتوانن داوكاری پێشكەش بكەن لەسەرجەم ئاستەكان بەمەرجێك تەمەنی داواكار لە (19) ساڵ كەمتر نەبێت. بەمەرجێك كەمترین بڕوانامەی داواكار بڕوانامەی دبلۆم بێت.
دووەم: مەرجە پێویستەكان بۆ داواكاران:
1- پێویستە لەدایكبووی نێوان ساڵی 1970 و زیاتر نەبێت لە 2006 .
2- خوازیار وداواكار لە فەرمانبەرانی بەشی حكومی پێویستە بڕوانامەی قوتابخانەی ئامادەكاری هەبێت.
3- داوكار و خوازیار لە دەرچووان پێویستە بڕوانامەی دبلۆمی هەبێت.
4- پێویستە داواكار خاوەنی كارتی بایۆمەتری درێژخایەن بێت.
5- پێویستە داواكار دانیشتووی هەمان پارێزگابێت كەدەیەوێت ببیتە فەرمانبەر.
6- پێویستە داواكاریەكان لەسەر بنەمای ڕووبەری جوگرافیای ناوەندی تۆماركردن بێت.
7- نابێت داواكار سزا دراو بێت یان بڕیاری برینی پاداشتی بۆدەرچووبێت لەلایەن كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانەوە دەرچووبێت، یان پەنجەمۆرەكەی لە لایەن دەنگدەران یان فەرمانبەرانەوە لە بنكەكانی دەنگدان كە پەنجەمۆریان لێ دووبارە كراوەتەوە، بڕیبێت.
8- نابێت داواكار خزمی كاندیدەكان بێت لە هەمان پارێزگا (باوك/دایك/كوڕ/كچ/برا/خوشك/مێرد/ژن/مام/خاڵ).
9- داواكار دەبێت بەڵێننامەیەكی نووسراو واژۆ بكات كە تیایدا ئاماژە بەوە بكات كەیاسای (لێپرسینەوە و دادپەروەرییەوە) نایگرێتەوە، وە بە تاوانێكی گەورە سزا نەدراون، وە ئەندامی هێزە ئەمنییەكان یان سەربازی نین، نوێنەری پارتە سیاسییە كێبڕكێكارەكان نین، یان چاودێرانی ڕێكخراوی مەدەنی لە ڕۆژی هەڵبژاردندا نییە، هەروەها سەربەخۆن. هەروەها دەبێت پابەندبن بەو بنەماكانی ڕەفتاری كە لەلایەن كۆمسیۆنەوە دامەزراون.
سێیەم: بەڵگەنامەی پێویست
چینی فەرمانبەرانی حكومەت:
1- ناسنامەی فەرمانبەر یان بەڵگە وپشتگیری سەلمێنەری فەرمانبەر بوونی.
2- ناسنامەی نیشتمانی یان ناسنامەی باری شارستانی.
3- كارتی دەنگدەری بایۆمەتری درێژخایەن.
4- كۆپییەكی ڕەنگاوڕەنگی بەڵگەنامەیەك یان بەڵگەی خوێندن.
چینی قوتابییان و دەرچووان:
1- ناسنامەی قوتابی بەڵگە وپشتگیری سەلمێنەری قوتابی بوونی .
2- ناسنامەی نیشتمانی یان ناسنامەی باری شارستانی.
3- كارتی دەنگدەر بایۆمەتری درێژخایەن.
4- كۆپییەكی ڕەنگاوڕەنگی بەڵگەنامەیەك كە بڕوانامەی ئەكادیمی بسەلمێنێت.
تابع الحسابات الرسمية للمفوضية العليا المستقلة للانتخابات