The lawyer: Ahmed Zuhair Bajalan المحامي:احمد زهير

The lawyer: Ahmed Zuhair Bajalan  المحامي:احمد زهير The lawyer: Ahmad has practiced law since 2011
Furthermore, his experience with Criminal justice

10/04/2026

The penalties regarding crimes upon animals that woned by another person
The Iraqi Penalty Code 111/ 1962 in Article 482 in the first paragraph of Article 482 below:
((a person shall be penalized to confinement or fine or one of these two penalties:
whoever kills intentionally or unnecessarily a riding animal or a towing animal, a backing animal, that is owned by another person. Or injuring that animal serious injuries, or other ways damaging that animal to a huge damage))

بەپێی یاسای باری کەسیی عێراقی (ژمارە ١٨٨ی ساڵی ١٩٥٩) کە لە هەرێمی کوردستانیشدا هەموار کراوەتەوە، هێنانی ژنی دووەم بەبێ م...
30/03/2026

بەپێی یاسای باری کەسیی عێراقی (ژمارە ١٨٨ی ساڵی ١٩٥٩) کە لە هەرێمی کوردستانیشدا هەموار کراوەتەوە، هێنانی ژنی دووەم بەبێ مۆڵەتی دادگا بە سەرپێچی دادەنرێت.
لێرەدا پوختەی سزاکان و مەرجە یاساییەکان دەخەینە ڕوو:
سزای یاسایی
هەر پیاوێک بەبێ وەرگرتنی مۆڵەتی فەرمی لە دادگا ژنی دووەم بهێنێت، ڕووبەڕووی ئەم سزایانە دەبێتەوە:
• زیندانیکردن: سزای زیندانیکردن کە لە (٦ مانگ) کەمتر نەبێت و لە (١ ساڵ) زیاتر نەبێت.
• پێبژاردن (غەرامە): لە هەندێک بارودۆخدا پیاوەکە بە بڕە پارەیەک سزا دەدرێت (کە بەپێی هەموارە نوێیەکان بڕەکەی دیاری دەکرێت).
• تێبینی: لە هەرێمی کوردستان، بەپێی هەموارکردنی یاساکە لە ساڵی ٢٠٠٨، مەرجەکان توندتر کراونەتەوە و سزاکە جێبەجێ دەکرێت تەنانەت ئەگەر گرێبەستەکە لە دەرەوەی دادگاش (لای مەلا) کرابێت.
مەرجەکانی ڕێگەدان بە ژنی دووەم
دادگا تەنها لەم حاڵەتانەدا مۆڵەتی هاوسەرگیری دووەم دەدات:
1. ڕەزامەندی ژنی یەکەم: دەبێت ژنی یەکەم لەبەردەم دادوەردا ڕەزامەندی نیشان بدات.
2. نەخۆشی یان کێشەی تەندروستی: ئەگەر ژنی یەکەم نەخۆشییەکی درێژخایەنی هەبێت کە ڕێگر بێت لە سەرجێیی، یان توانای منداڵبوونی نەبێت.
3. توانای دارایی: پیاوەکە بیسەلمێنێت کە دەتوانێت بژێوی هەردوو خێزانەکە دابین بکات.
4. دادپەروەری: دادوەر دڵنیابێتەوە کە پیاوەکە دەتوانێت دادپەروەر بێت لە نێوانیاندا.
لایەنی کۆمەڵایەتی و مافی ژنی یەکەم
• مافی جیابوونەوە: ئەگەر پیاوێک بەبێ ڕەزامەندی ژنی یەکەم هاوسەرگیری دووەم بکات، ژنی یەکەم مافی ئەوەی هەیە داوای جیابوونەوە (تەڵاق) بکات و هەموو مافە داراییەکانی (مارەیی و نەفەقە) وەربگرێت.
• تۆمارنەکردن: زۆرجار ئەو هاوسەرگیرییانەی بەبێ مۆڵەت دەکرێن، لە دادگا تۆمار ناکرێن تا کێشەی یاساییەکەی چارەسەر دەبێت، ئەمەش دەبێتە هۆی فەوتانی هەندێک مافی ژنی دووەم و منداڵەکان تا کاتی چەسپاندنی گرێبەستەکە.

30/03/2026

مەرجەکانی خانەنشینبوون
بۆ ئەوەی کرێکارێک لە کەرتی تایبەت خانەنشین بێت، دەبێت ئەم مەرجانەی تێدا بێت:
• تەمەن و ساڵانی خزمەت:
• بۆ پیاوان: تەمەنی ٦٠ ساڵ و کەمترین خزمەتی ١٥ ساڵ.
• بۆ ئافرەتان: تەمەنی ٥٥ ساڵ و کەمترین خزمەتی ١٥ ساڵ.
• خانەنشینی پێشوەختە: کرێکار دەتوانێت پێش گەیشتن بە تەمەنی یاسایی خانەنشین بێت ئەگەر ساڵانی خزمەتی گەیشتبێتە ٣٠ ساڵ (بۆ پیاو لە تەمەنی ٥٠ ساڵی و بۆ ئافرەت لە تەمەنی ٤٥ ساڵی).
چۆنیەتی بڕینی پارەی دەستەبەری (الضمان)
مانگانە بڕە پارەیەک لە موچەی کرێکارەکە دەبڕدرێت و خاوەنکارەکەش بڕێکی بۆ زیاد دەکات بۆ سندوقی دەستەبەری:
1. ٥٪ لە موچەی مانگانەی کرێکارەکە دەبڕدرێت.
2. ١٢٪ خاوەنکارەکە دەیدات (کۆی گشتی دەبێتە ١٧٪).
3. بۆ ئەو کرێکارانەی لە کارە مەترسیدارەکان کار دەکەن، ڕێژەی خاوەنکار زیاد دەکات بۆ ٢٥٪.

25/03/2026

“. یاسای کار (مافی کارمەند و کرێکار)
ئەگەر لە کۆمپانیایەک یان دوکانێک کار دەکەیت:
• ماوەی تاقیکردنەوە: بەپێی یاسا نابێت لە ٣ مانگ زیاتر بێت.
• دەستلەکارکێشانەوە: ناتوانیت بەیانی نەییتەوە بۆ سەر کار؛ دەبێت ماوەیەک پێشتر (بەپێی گرێبەستەکە) ئاگاداریان بکەیتەوە، ئەگەر نا ڕەنگە داوای قەرەبووت لێ بکەن.
• دەستەبەری کۆمەڵایەتی (تەئمین): مافی یاسایی تۆیە کە کۆمپانیا ناوت تۆمار بکات بۆ ئەوەی لە داهاتوودا مووچەی خانەنشینیت هەبێت.

25/03/2026

♦️. کڕینی خانوو یان زەوی (تاپۆ و ڕەهن)
زۆر کەس پارەی تەواو دەدات بە خانوو، بەڵام دواتر دەردەکەوێت کێشەی هەیە. پێش واژۆکردن:
• پشکنینی نوێی تاپۆ: پێویستە لە فەرمانگەی تاپۆ دڵنیا بیتەوە کە خانوەکە "ڕەهن" نەکراوە بۆ بانک یان هیچ لایەنێکی تر.
• جۆری زەوی: دڵنیابەرەوە زەوییەکە (کشتوکاڵی، نیشتەجێبوون، یان سەنەد)ە. کڕینی زەوی کشتوکاڵی بە واژۆی "نشاز" یان "گرێبەستی دەرەکی" مەترسیدارە.

23/03/2026

وندوتيژى جةستةيى و جنسى و ده‌روونى و، ئةم كرده‌وانةش وه‌ك نموونة بة توندوتيذى خێزانى داده‌نرێت:
۱- هاوسه‌رگيرى بةزۆر.
۲- هاوسه‌رگيرى ژن بة ژن (شغار) و منداڵ به‌ شوودان.
۳- بة شوودان لةجياتى خوێن.
٤- لێك جوداكردنه‌وه‌ى بةزؤر (الطلاق بالاكراه).
٥- بڕينى په‌يوه‌ندى كۆمةڵايه‌تى (صلة الارحام).
٦- مێرد بة زؤر ژنى خۆى ناچارى به‌دڕه‌ وشتى و كارى داوێن پيسى بكات.
۷- خه‌ته‌نكردنى مێيينة.
۸- ناچاركردنى تاكةكانى خێزان بؤ جێهێشتنى فةرمانبةريةتى بة ناڕةزايةتى خۆيان.
۹- ناچاركردنى منداڵ بؤ كاركردن و سواڵكردن و بةجێهێشتنى خوێندن.
۱۰ـ خۆكوشتن لة ئةنجامى توندوتيژى خيَزان.
۱۱ـ لة بار بردن لة ئةنجامى توندوتيذى خێزان.
۱۲ـ لێدانى تاكةكانى خێزان و منداڵ بة هةر بيانوويةك بێت.
۱۳ـ سووكايةتى پێ كردن و جنێودان و جنێو دان بة كةس و كارو بةكةم سةيركردنى و ئازاردانى و گوشار بؤ هێنانى دةروونى وپێشێل كردنى مافةكانى و بةزۆر سةرجێ۰ى كردن

19/07/2025

جرم قانون مناهضة العنف الاسري رقم 8 لسنة 2011 العنف الاسري و حدد الافعال الاتية على سبيل المثال: حيث تترتب عقوبة على تلك الافعال المشارة اليها في المادة الثانية منه:
أولاً: يحظر على اى شخص يرتبط بعلاقة اسرية ان يرتكب عنفاً اسرياً ومنها العنف البدني والجنسي والنفسي في اطار الاسرة، وتعتبر الافعال الاتية على سبيل المثال عنفاً اسرياً:
1- الاكراه في الزواج.
2- زواج الشغار وتزويج الصغير.
3- التزويج بدلاً عن الدية.
4- الطلاق بالاكراه.
5- قطع صلة الارحام.
6- اكراه الزوج للزوجة على البغاء وامتهان الدعارة.
7- ختان الاناث.
8- اجبار افراد الاسرة على ترك الوظيفة او العمل رغماً عنهم.
9- اجبار الاطفال على العمل والتسول وترك الدراسة.
10ـ الانتحار اثر العنف الاسري.
11- الاجهاض اثر العنف الاسري.
12ـ ضرب افراد الاسرة والاطفال بأية حجة.
13ـ الاهانة والسب وشتم الاهل وابداء النظرة الدونية تجاهها وايذائها وممارسة الضغط النفسي عليها وانتهاك حقوقها والمعاشرة الزوجية بالاكراه

16/05/2025

توندوتيژى جةستةيى و جنسى و ده‌روونى و، ئةم كرده‌وانةش وه‌ك نموونة بة توندوتيذى خێزانى داده‌نرێت:
۱- هاوسه‌رگيرى بةزۆر.
۲- هاوسه‌رگيرى ژن بة ژن (شغار) و منداڵ به‌ شوودان.
۳- بة شوودان لةجياتى خوێن.
٤- لێك جوداكردنه‌وه‌ى بةزؤر (الطلاق بالاكراه).
٥- بڕينى په‌يوه‌ندى كۆمةڵايه‌تى (صلة الارحام).
٦- مێرد بة زؤر ژنى خۆى ناچارى به‌دڕه‌ وشتى و كارى داوێن پيسى بكات.
۷- خه‌ته‌نكردنى مێيينة.
۸- ناچاركردنى تاكةكانى خێزان بؤ جێهێشتنى فةرمانبةريةتى بة ناڕةزايةتى خۆيان.
۹- ناچاركردنى منداڵ بؤ كاركردن و سواڵكردن و بةجێهێشتنى خوێندن.
۱۰ـ خۆكوشتن لة ئةنجامى توندوتيژى خيَزان.
۱۱ـ لة بار بردن لة ئةنجامى توندوتيذى خێزان.
۱۲ـ لێدانى تاكةكانى خێزان و منداڵ بة هةر بيانوويةك بێت.
۱۳ـ سووكايةتى پێ كردن و جنێودان و جنێو دان بة كةس و كارو بةكةم سةيركردنى و ئازاردانى و گوشار بؤ هێنانى دةروونى وپێشێل كردنى مافةكانى و بةزۆر سةرجێ۰ى كردن

04/10/2024

Address

Salim Street، السليمانية
As Sulaymaniyah
35.563624,45.403608

Telephone

+9647501013789

Website

,45.4038217,519m/data=!3m2!1e3!4b1!4m6!3m5!1s0x40002f0

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when The lawyer: Ahmed Zuhair Bajalan المحامي:احمد زهير posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share