Legal-Kurdish

Legal-Kurdish بۆ : ڕاوێژی یاسایی + خزمەتگوزارییە یاساییەکان + مامەڵەی فەرمانگەکان + کۆمپانیاکان دەتوانن پەیوەندیمان پێوەبکەن :
07740822280
07774532332
07719482671

16/04/2026

زنجیرەی دادوەرە بەخشندەکە : ئەڵقەی شەشەم

( ڕۆحی یاسا لە سەرووی دەقی یاساوەیە )

لە ناوەندە یاساییەکاندا ، دادوەر تەنها کەسێک نییە بۆ جێبەجێکردنی دەقەکان ، بەڵکو خاوەنی • دەسەڵاتی تەقدیری • یە بۆ هەڵسەنگاندنی بارودۆخی مرۆیی .

​لەم کەیسەدا دەبینین:

- چۆن دادوەر ( فرانک کاپریۆ ) درک بەوە دەکات کە تۆمەتبارەکە قوربانیی چەواشەکارییەکی بازرگانییە .

- گرنگیی ( نیەتی تاوانکاری ) : گەنجەکە بەهۆی بەفرەوە ئۆتۆمبێلەکەی پارک کردووە نەک بۆ سەرپێچی .
- هاوسەنگی ڕاگرتن لە نێوان سزای دارایی و باری گوزەرانی هاووڵاتی .

​کاتێک دادپەروەری لەگەڵ بەزەیی ئاوێتە دەبێت، یاسا دەبێتە پارێزەری ڕاستەقینەی کۆمەڵگا.

• ئامادەکردنی | پارێزەر : ئەلەند محمد عەلی
• مۆنتاژ | پارێزەر : باوەڕ ساڵح محمد

مافی ئەم بەرهەمە پارێزراوە بۆ پەیچ و ستافی یاسا - کوردی

#دادگاییکردن #یاساوژیان #کوردستان #سلێمانی #هەولێر #کەرکوک #دهۆک #ڕانیە #قەڵادزێ #کەلار #هەڵەبجە #کوردستان

• کاتێک ئاژەڵەکان دەبنە دادوەر ! - لە شارێکی دووردا، دادوەرێک هەبوو کە ناوبانگی دادپەروەرییەکەی هەموو سنوورەکانی بڕیبوو....
07/04/2026

• کاتێک ئاژەڵەکان دەبنە دادوەر !

- لە شارێکی دووردا، دادوەرێک هەبوو کە ناوبانگی دادپەروەرییەکەی هەموو سنوورەکانی بڕیبوو. دەیانوت ئەو تەنیا بە گوێیەکانی گوێ ناگرێت، بەڵکو بە دڵ و ژیریی دەگاتە ناو قوڵایی ڕاستییەکان .

- ڕووداوێکی چاوەڕواننەکراو :
ڕۆژێک پاشای وڵات بڕیاری دا بە پۆشاکی بازرگانێکەوە و بە سواری ئەسپە ڕەسەنەکەی بچێتە ئەو شارە تا تاقیکردنەوەی دادوەرەکە بکات . لە نزیک دەروازەی شار ، پیاوێکی هەژاری بینی کە داوای یارمەتی دەکرد . پاشا دڵی پێی سوتا و سواری ئەسپەکەی کرد ، بەڵام کاتێک گەیشتنە ناو بازاڕ ، پیاوە هەژارەکە نەک هەر دانەبەزی ، بەڵکو بە دەنگێکی بەرز هاواری کرد :
"ئەمە ئەسپی منە و ئەم بازرگانە دەیەوێت لێم بدزێت!"
خەڵکەکە کۆبوونەوە ، کەس نەیدەزانی کێ ڕاست دەکات. پاشا کە زۆر سەرسام بوو بەو درۆ گەورەیە ، بۆیە وتی : " با بچینە لای دادوەری شارەکە "

- لە دادگادا چی ڕوویدا ؟
دادوەرەکە بە هێمنی گوێی لە هەردوولا گرت . پیاوە هەژارەکە بە کوڵ دەگریا و سوێندی دەخوارد ، پاشاش بە هێمنی ڕاستییەکەی گێڕایەوە . دادوەرەکە بڕیارێکی سەیر و چاوەڕواننەکراوی دا :
" ئەسپەکە لێرە جێبهێڵن و بەیانی وەرنەوە "
بەیانی داهات ، دادوەرەکە هەردووکیانی بردە تەویڵەی ئەسپەکان . سەرەتا بە پیاوە هەژارەکەی وت :
"بڕۆ لەناو ئەم بیست ئەسپەدا ، ئەسپی خۆت بدۆزەرەوە " پیاوەکە بەهۆی ئەوەی ڕۆژی پێشوو سواری ببوو ، ناسییەوە . دواتر پاشاش بە هەمان شێوە ئەسپەکەی خۆی ناسییەوە .

- بڕیارە مێژووییەکە:
پاشا سەرسام بوو، وتی : " تۆ چۆن بڕیار دەدەیت لەکاتێکدا هەردووکمان ئەسپەکەمان ناسییەوە ..؟ "
دادوەرەکە زەردەخەنەیەکی کرد و وتی : "من بۆ ئەوە نەمبردنە ئەوێ تا بزانم ئێوە ئەسپەکە دەناسنەوە ، بەڵکو ویستم بزانم ئەسپەکە کامتان دەناسێتەوە ! کاتێک تۆ لێی نزیک بوویتەوە ، ئەسپەکە بە خۆشییەوە خۆی لێ خشاندیت ، بەڵام کاتێک ئەو پیاوە دەستی بۆ برد ، ئەسپەکە نیشانەی ناڕەزایی دەربڕی .
" ئاژەڵەکان فێری درۆکردن نەبوون "

- کۆتاییەکی پڕ لە وانە :
پاشا کە سەرسام بوو بەو ژیرییە ، خۆی ئاشکرا کرد . بەڵام دادوەرەکە نەک هەر پاداشتی وەرنەگرت ، بەڵکو داوای لە پاشا کرد لە پیاوە هەژارەکە ببورێت ، چونکە "هەژاری" پاڵی پێوە ناوە بۆ ئەو ناپاکیەب. پاشاش نەک هەر لێی خۆش بوو ، بەڵکو ژیانێکی شایستەی بۆ دابین کرد تا جارێکی تر درۆ نەکاتەوە .

• تۆ لەم چیرۆکەدا چیت بینی؟ ژیریی دادوەرەکە یان بەخشندەیی پاشاکە؟ لە کۆمێنت بۆمان بنووسە.

• ئامادەکردنی | پارێزەر : باوەڕ ساڵح محمد

#چیرۆک #دادپەروەری #ژیری #ئەسپ #مێژوو #کوردستان #ئەدەب

02/04/2026

• بە پێی یاسای شارستانی عێراق ، ئەگەر دوو کەس بانگەشەی خاوەندارێتی خانوویەکیان کرد، دادگا بەپێی چەند بنەمایەک بڕیار دەدات کە کێ دەبێتە خاوەنی خانووەکە:

- بەڵگەی فەرمی: ئەو کەسەی بەڵگەی فەرمی (تاپو) ی پێیە، دەبێتە خاوەن، بەمەرجێک بەڵگەکەی تۆمار کرابێت لە نوسینگەی تۆماری خانوو.

- دەستبەسەرداگرتن (حيازة): ئەگەر ھیچ کام بەڵگەی فەرمی نەبێت، ئەو کەسەی ماوەی زیاتر دەستی بەسەر خانووەکەدا گرتووە و خاوەندارێتی خۆی بەسەریدا سەلماندووە (بەڕێکردن، چاکردنەوە، پاراستن) پێشینەی ھەیە.

- ماددەی ١١٤٨: ئەگەر ھەردووکیان بەڵگەی فەرمیان ھەبێت و مێژووی تۆمارکردنیان جیاواز بێت، ئەو کەسەی مێژووی بەڵگەکەی کۆنترە، پێشینەی ھەیە.

- ماددەی ١١٥٠: ئەگەر ھەردووکیان بەڵگەی ھاوشێوەیان ھەبێت (ھەردووکیان تاپویان پێیە) و مێژوویەکی یەکسان، دادگا ڕەچاوی دەستبەسەرداگرتن و بەکارھێنانی ڕاستەقینەی خانووەکە دەکات.

- سوێند: لە ھەندێک حاڵەتدا کە بەڵگە تەواو نەبێت، دادگا لە ھەردوو لایەن دەپرسێت سوێند بخۆن.

بە گشتی، ئەو کەسەی بەڵگەی فەرمی و تۆمارکراوی ھەیە یان ماوەی درێژتر خاوەنی ڕاستەقینەی خانووەکە بووە، دەبێتە خاوەن.

• ئامادەکردنی | پارێزەر : ئەژی ئەرسەلان زەنگەنە

​ #یاسا #خانووبەرە #تاپۆ #دادگا #پارێزەر #ماف #عێراق #حيازة #خاوەندارێتی ​ #هەولێر #سلێمانی #دهۆک #کەرکووک #هەڵەبجە #زاخۆ #گەرمیان

• ئایا دەزانیت پشکنینی مۆبایلی هاوسەرەکەت دەکرێت بتخاتە زیندانەوە؟​- کەیسی لیۆن واکەر وانەیەکی گەورەیە بۆ هەموو ئەو کەسا...
30/03/2026

• ئایا دەزانیت پشکنینی مۆبایلی هاوسەرەکەت دەکرێت بتخاتە زیندانەوە؟

​- کەیسی لیۆن واکەر وانەیەکی گەورەیە بۆ هەموو ئەو کەسانەی وا دەزانن "هاوسەربوون" واتای نەمانی سنووری تایبەتی . لیۆن ویستی خیانەتی هاوسەرەکەی بسەلمێنێت ، بەڵام خۆی وەک" تاوانبارێکی تەکنەلۆژی" لەبەردەم دادگا وەستایەوە !

- لەم پۆستەدا ، شیکردنەوەی ئەم کەیسە و ڕوانگەی یاسای عێراقی و هەرێمی کوردستانمان بۆ ڕوون کردوونەتەوە ...

- ڕای تۆ چییە ؟ ئایا پێت وایە یاسا لێرەدا دادپەروەرە ، یان دەبێت هاوسەران هیچ نهێنییەکیان لە نێواندا نەبێت...؟

لە کۆمێنت بۆمان بنووسە

• ئامادەکردنی | پارێزەر : باوەڕ ساڵح محمد

​ #یاسا #عێراق #خێزان #دادگا #پارێزەر ​ #هەولێر #سلێمانی #دهۆک #کەرکووک #هەڵەبجە #زاخۆ #گەرمیان

26/03/2026

ئایا ئافرەت دەەتوانێ حجز بخاتە سەر موڵکی مێردەکەی گەر جیابوونەوە ؟

بەپێی یاساکانی باری کەسێتی لە هەرێمی کوردستان و عێراق ، ئافرەت دەتوانێت داوای حجزکردنی موڵک و ماڵی مێردەکەی (یان مێردی پێشووی) بکات، بەڵام ئەمە بە کۆمەڵێک مەرج و لە ژێر چەند ناونیشانێکی دیاریکراودا دەبێت :

- پاراستنی مافی مارەیی (المهر)
ئەگەر ئافرەتەکە جیا بووەوە و هێشتا مارەییەکەی (پێشەکی یان پاشەکی) وەرنەگرتبێت، مافی ئەوەی هەیە داواکاری پێشکەش بە دادگا بکات بۆ "حجزی ئیحتیاتی" لەسەر موڵکەکانی پیاوەکە (وەک خانوو، زەوی، یان ئۆتۆمبێل) بۆ ئەوەی دڵنیابێت لەوەی پیاوەکە ناتوانێت بیفرۆشێت یان بیباتە دەرەوەی وڵات تا مافەکەی لێ وەردەگرێت .

- بژێوی (النفقە)
ئەگەر دادگا بڕیاری "نەفەقە"ی دابێت ( بۆ خۆی لە کاتی چاوەڕوانی یان بۆ منداڵەکانی ) و پیاوەکە ئامادە نەبێت بیدات ، ژنەکە دەتوانێت لە ڕێگەی فەرمانگەی جێبەجێکردنەوە (التنفيذ) داوای حجزکردنی موڵکەکانی بکات تا لە ڕێگەی فرۆشتنیانەوە بژێوییەکە دابین بکرێت .

- کەلوپەلی ناوماڵ (الأثاث الزوجية)
ئەگەر پیاوەکە دەستی بەسەر کەلوپەلە تایبەتییەکانی ژنەکەدا گرتبێت، ژنەکە دەتوانێت داوای حجزکردنیان بکات تا کێشەکە لە دادگا یەکلایی دەبێتەوەتەنها بۆ ئەو بەشەی مافی خۆیەتی : ژن ناتوانێت دەست بەسەر هەموو سامانی پیاوەکەدا بگرێت تەنها لەبەر ئەوەی جیابوونەتەوە ؛ حجزەکە تەنها بەقەد ئەو بڕە پارەیە دەبێت کە دادگا بۆی بڕیوەتەوە ( بۆ نموونە ئەگەر مارەییەکەی ١٠ ملیۆن بێت ، تەنها بەو بڕە حجز دەخرێتە سەر موڵکەکان ).

• ئامادەکردنی | پارێزەر : ئەلەند محمد کوردە

​ #یاسا #پارێزەر #دادگا #ماف #حجز #مارەیی #نەفەقە ​ #هەولێر #سلێمانی #دهۆک #کەرکووک #هەڵەبجە #زاخۆ #گەرمیان

بسم الله الرحمن الرحیم​«شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِي أُنزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ هُدًى لِّلنَّاسِ وَبَيِّنَاتٍ مِّنَ الْهُدَىٰ ...
19/03/2026

بسم الله الرحمن الرحیم

​«شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِي أُنزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ هُدًى لِّلنَّاسِ وَبَيِّنَاتٍ مِّنَ الْهُدَىٰ وَالْفُرْقَانِ»

​بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان ، گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی گەلی کورد بە گشتی و سەرجەم وانەبێژان و خوێندکارانی بەشی یاسا و پارێزەرانی ئازیز و تێکڕای موسوڵمانانی جیهان دەکەین.

​لە خوای گەورە داواکارین لەم جەژنەدا دەرگای ڕەحمەت و بەرەکەت بەسەر هەموواندا بکاتەوە ، و ڕۆژوو و نزا و تاعەتی مانگی ڕەمەزان لە هەموو لایەکمانی قبوڵ فەرمووبێت . هیوادارین ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی و ئارامی بۆ نیشتمانەکەمان و هەوێنی تەبایی و لێبوردەیی لە نێوانماندا .

​داوای گەردن ئازادیتان لێدەکەین لە کەموکوڕیمان ببورن ، گەردنی هەموو لایەکیش ئازاد بێت .

​تقبل الله منا ومنكم صالح الأعمال

جەژنتان پیرۆز و هەموو ڕۆژێکتان هەر خۆشی وشادی بێت ...

ستافی یاسا - کوردی

- لە مێژووی دادوەریدا، زۆرکات تەنها بەڵگە و شایەت بەس نین، بەڵکو "وردبینی"یش کلیلێکە بۆ گەیشتن بە ڕاستییەکان..! • دادوەر...
13/03/2026

- لە مێژووی دادوەریدا، زۆرکات تەنها بەڵگە و شایەت بەس نین، بەڵکو "وردبینی"یش کلیلێکە بۆ گەیشتن بە ڕاستییەکان..!

• دادوەر ئەییاسی کوڕی مەعاوییە بەوە ناسراوە کە مرۆڤەکانی لە ڕووی دەروونی و مەنتیقییەوە تاقی کردووەتەوە ..

​• ئەم بەسەرهاتەی "نهێنییەکە لەناو دەفرێکی ئاوی گەرم بوو" یەکێکە لەو چیرۆکانەی تا ئێستاش وانەیەکە بۆ فێربوونی وردبینی .

ئامادەکردنی | پارێزەر : باوەڕ ساڵح محمد

{ کاتێک ژیریی دەبێتە چەکێک بۆ دادپەروەری }​- زۆرجار یاسا تەنها دەق نییە ، بەڵکو تێگەیشتنە لە پشت ڕووداوەکان . ئەمڕۆ چیرۆ...
05/03/2026

{ کاتێک ژیریی دەبێتە چەکێک بۆ دادپەروەری }

​- زۆرجار یاسا تەنها دەق نییە ، بەڵکو تێگەیشتنە لە پشت ڕووداوەکان . ئەمڕۆ چیرۆکێکی مێژوویی و پڕ لە مانا دەگێڕینەوە کە تێیدا "دەنگی درهەم" دەبێتە نرخی "بۆنی گۆشت" ...

​• پرسیارێک بۆ ئێوە :
ئەگەر تۆ لە شوێنی ئیبن عەباس بوویتایە، چۆن وەڵامی ئەو کابرایەت دەدایەوە؟ ئایا پێتان وایە لە سەردەمی ئێستاشدا ئەم جۆرە ژیرییە لە دادگاکاندا ماوە؟

​• ڕای خۆتمان لە کۆمێنت بۆ بنووسە

- ئامادەکردنی | پارێزەر : باوەڕ ساڵح محمد

• کۆمپیالە و هێزی یاسایی لە نێوان ماف و ئیستغلالدا ؛- ​کۆمپیالە جۆرێکە لە مامەڵەی یاسایی و بەڵگەنامەیەکی نووسراوی بازرگا...
02/03/2026

• کۆمپیالە و هێزی یاسایی لە نێوان ماف و ئیستغلالدا ؛

- ​کۆمپیالە جۆرێکە لە مامەڵەی یاسایی و بەڵگەنامەیەکی نووسراوی بازرگانییە کە لە نێوان تاکەکان یان کۆمپانیاکاندا ئەنجام دەدرێت. ناوەڕۆکەکەی بریتییە لە بەڵێندانی کەسێک بە پێدانی بڕێک پارەی دیاریکراو لە بەروارێکی دیاریکراودا، کە زۆربەی جار لە مامەڵەکانی قەرزکردندا بەکاردێت.

- ​هێزی یاسایی کۆمپیالە :

کۆمپیالە یەکێکە لەو پەڕاوە بازرگانییانەی (الاوراق التجارية) کە سەنەدێکی یاسایی زۆر بەهێزی هەیە؛ بەو پێیەی ڕاستەوخۆ لە لایەن فەرمانگەی جێبەجێکردن (منفذ العدل) جێبەجێ دەکرێت و پێویستی بە بڕیاری دادوەر نییە بۆ سەلماندنی مافەکە.

- ​حاڵەتەکانی پووچەڵبوونەوە (البطلان) :

سەرەڕای ئەو هێزە، هەندێک حاڵەت هەن کە تێیدا کۆمپیالە بە پووچەڵ دادەنرێت و هیچ ئاسەوارێکی یاسایی لێ ناکەوێتەوە. دیارترینیان کاتێکە کە خاوەنکار یان کۆمپانیایەک لە کاتی دامەزراندنی کەسێکدا، کۆمپیالەیەکی پێ پڕ دەکاتەوە وەک مەرجێک کە ئەگەر کارمەندەکە وازی لە کارەکەی هێنا، دەبێت ئەو بڕە پارەیە وەک قەرەبوو بدات.

- ​هۆکاری پووچەڵبوونی ئەم مامەڵەیە :

ئەم کارە زۆرجار بۆ مەبەستی هەڵخەڵەتاندن یان ئیستغلالکردنی (استغلال) کارمەند ئەنجام دەدرێت، تاوەکو خاوەنکار فشار دروست بکات یان مامەڵەی خراپ بکات و کارمەندەکە ناچار بکات واز بهێنێت، بۆ ئەوەی بڕی ئەو پارەیەی لە کۆمپیالەکەدا هاتووە بە ناوی قەرەبووەوە وەری بگرێت. لێرەدا یاسا بۆ پاراستنی مافی کارمەند، ئەم جۆرە کۆمپیالانە بە پووچەڵ دادەنێت.

ئامادەکردنی | پارێزەر : ئەژی ئەسەلان ساڵح

" ئایە کەس لە یاسا گەورەترە...؟ " - ئەمە تەنها چیرۆکێکی مێژوویی نییە ، بەڵکو وانەیەکی مەزنە لەسەر ئەوەی چۆن {سەروەریی یا...
26/02/2026

" ئایە کەس لە یاسا گەورەترە...؟ "
- ئەمە تەنها چیرۆکێکی مێژوویی نییە ، بەڵکو وانەیەکی مەزنە لەسەر ئەوەی چۆن {سەروەریی یاسا} دەتوانێت لە ترۆپکی دەسەڵاتدا ڕەنگ بداتەوە .
کاتێک ئیمامی عەلی (ڕ.خ) وەک خەلیفەی دەوڵەت ، لەبەردەم دادوەرێکدا شانبەشانی هاووڵاتییەکی ئاسایی دەوەستێت و ملکەچی بڕیارێک دەبێت کە لە دژی خۆیەتی ، لێرەدا دەردەکەوێت کە دادپەروەری چەندە پیرۆزە .

• بۆ بینینی وردەکاریی ئەم بەسەرهاتە سەرنجڕاکێشە ، بینەری پۆستەکە بن ...

• ئامادەکردنی | پارێزەر : باوەڕ ساڵح محمد

• دادپەروەری لە پشتی سۆزەوەیە ...​- زۆرجار لە ژیاندا، ئەوەی بەرزترین دەنگی هەیە یان باشترین قسە دەکات ، خاوەن ماف نییە !...
19/02/2026

• دادپەروەری لە پشتی سۆزەوەیە ...

- زۆرجار لە ژیاندا، ئەوەی بەرزترین دەنگی هەیە یان باشترین قسە دەکات ، خاوەن ماف نییە !

​- لە چیرۆکی دادگاییەکەی داود و سلێمان (سڵاوی خوایان لەسەر بێت) ، وانەیەکی گەورە فێردەبین :
مرۆڤەکان لە کاتی فشار و بڕیارە سەختەکاندا، ناخی ڕاستەقینەی خۆیان دەردەخەن . ژنە گەورەکە تەنها ململانێی "بردنەوەی" دەکرد ، بەڵام ژنە بچووکەکە ململانێی "ژیانی" منداڵەکەی دەکرد.

​- ئەم بەسەرهاتە پێمان دەڵێت کە دادوەریی تەنها بەڵگەی سەر کاغەز و قسەی زمانپاراو نییە ، بەڵکو تێگەیشتنە لە "ناخی مرۆڤەکان" و ئەو قوربانییانەی کە دەیدەن.

• تۆ چی لەم چیرۆکە فێربووی ؟ لە کۆمێنت بۆمان بنووسە .

ئامادەکردنی | پارێزەر : باوەڕ ساڵح محمد

​ #دادگا #یاسا #چیرۆک #دادپەروەری #کوردستان #یاساناس

٣٦ ملیۆن دۆلار بەرامبەر کلیلێکی گوماناوی ،لە کەیسە بەناوبانگەکەی "ستیڤن ئەڤێری" دا .- گەورەترین پرسیار ئەوەیە : ئایا دەک...
12/02/2026

٣٦ ملیۆن دۆلار بەرامبەر کلیلێکی گوماناوی ،
لە کەیسە بەناوبانگەکەی "ستیڤن ئەڤێری" دا .

- گەورەترین پرسیار ئەوەیە : ئایا دەکرێت پۆلیسێک ببێتە لێکۆڵەر لە کەیسێکدا کە خۆی لایەنێکی کێشەکەیە و داوای قەرەبووی ملیۆنان دۆلاری لێکراوە ؟
لەم پۆستەدا ، ئاشناتان دەکەین سەبارەت بە وردەکارییەکانی ئەم کەیسە ، هاوکات ئەم تەڵە یاساییە لە ڕوانگەی یاساکانی عێراق و هەرێمی کوردستان شیکار دەکەین و باس لەو ماددە یاساییانە دەکەین کە ڕێگرن لەم جۆرە "بێلایەن نەبوونە" .

• ئایا یاسای ئێمە چۆن پارێزگاری لە تۆمەتبار دەکات لە بەرانبەر بەڵگەی دەستکاریکراو؟ پۆستەکە ببینە بۆ وەڵامە یاساییەکان.

• بە بڕوای تۆ ، ستیڤن بکوژێکی زیرەکە یان قوربانیی تۆڵەسەندنەوەی پۆلیس ؟

ڕای خۆت لە کۆمێنت بنووسە.

ئامادەکردنی | پارێزەر : باوەڕ ساڵح محمد

#یاسا #دادگا #پارێزەر #کوردستان #دادپەروەری

Address

As Sulaymaniyah

Website

https://www.instagram.com/legal_kurdish?igsh=MTZkZGh0bDh3MTdqaQ%3D%3D

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Legal-Kurdish posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share