یاساکانمان

Directions

یاساکانمان نوێین، بەڵام هەوڵدەدەین جیاوازبین.

ئایە دەزانی؟! کە بردنی سەیارەی فەرمانگەکەت وە یان دەوامە حکومییەکەت بۆ سەیران تاوانە. کە تاوانێکی لێ ئەکەوێتەوە بە ناوی ...
14/12/2024

ئایە دەزانی؟!
کە بردنی سەیارەی فەرمانگەکەت وە یان دەوامە حکومییەکەت
بۆ سەیران تاوانە.

کە تاوانێکی لێ ئەکەوێتەوە بە ناوی (جریمة الاختلاس) تاوانی بردنی ماڵی دەوڵەت.

ئەمەش نەک تەنها بۆ سەیارەی حکومییە، بەڵکو بۆ هەموو شتێکی حکومییە کە بە هۆی پێگەکەتەوە لە ژێر دەستتایە.
کە ئەم تاوانەو دیاریکردنی سزا بۆی بۆ پاراستنی ماڵی دەوڵەتە لە هەر دەستبەسەردا گرتنێکو، بردن و شاردنەوەیەک.

فۆڵۆومان کە گەر دەتهەوێ جیاواز ببینیت.

وە لە کۆتاییدا بمانبوورن کە ماوەیەکی زۆرە پۆستی نوێمان نییە، کە ئەمەش بەهۆی چەندین مەژغووڵیمانەوەیە.

دڵنیام کە دەزانی کەوا بەرتیل (رشوة) تاوانە. بەڵام ئایە دەزانی کە پێشنیارکردنی پێدانی بەرتیل بە (موظف) فەرمانبەرێکی گشتی ...
10/11/2024

دڵنیام کە دەزانی کەوا بەرتیل (رشوة) تاوانە.

بەڵام ئایە دەزانی کە پێشنیارکردنی پێدانی بەرتیل بە (موظف) فەرمانبەرێکی گشتی حکومەت یان خستنە ڕووی پارە بۆی، گەر وەریشی نەگرێت هەر تاوانە بۆ ئەو کەسەی کە پێشنیاری کردوە.

وە سزاکەشی بریتییە لە (حەبس) کردن بە پێی ماددە (٣١٣) یاسای سزادانی عێراقی ،
کە سزای حبس لە یاسای سزادانی عێراقیدا بریتییە لە زیندانی کردن ،
کە لە (٢٤) کاتژمێرەوە دەستپێدەکات بۆ (٥) ساڵ.

فۆڵۆومان کە گەر دەتهەوێ جیاواز ببینیت.

خۆ دەزانم دزی کردن تاوانە، بەڵام سزاکەی چییە؟ناتوانم ئاوا ڕاستەوخۆ پێت بڵێم سزاکەی چییە، چوونکە باروودۆخ و شێوازەکەی و ب...
01/11/2024

خۆ دەزانم دزی کردن تاوانە، بەڵام سزاکەی چییە؟

ناتوانم ئاوا ڕاستەوخۆ پێت بڵێم سزاکەی چییە، چوونکە باروودۆخ و شێوازەکەی و بە چەند کەس کراوە، سزاکەی ئەگۆڕێ، کە لە یاسای سزادانی عێراقی لە ماددە(٤٣٩ بۆ ٤٥٠) بۆی تەرخان کردووە، بە گوێرەی حاڵەتەکانی.

بەڵام، لە باروودۆخێکی وەک ئەوەی:
دزیەک بکەیت بە تەنیا لە شوێنێک کە بۆ نیشتەجێبوون ئامادە کراوە وەکو ماڵ یان بۆ پەرستن ئامادە کراوە، کە شوێنەکە دیواری هەبێت وە ئەو دیوارە تێپەڕێنیت بە بەسەردا ڕۆیشتن یان بە کوونکردنی یان بە شکاندنی دەرگاکەی،

ئەوا سزاکەی بریتی ئەبێ لە زیندانی کردنێک کە لە حەوت ساڵ زیاتر نەبێت بە پێی ماددەی ٤٤٤ ی یاسای سزادان.

فۆڵۆومان کە گەر دەتهەوێ جیاواز ببینیت.

- جا چییە مۆڵەتم نییەو لێئەخوڕم، کێشەی چییە؟- کێشەکەی ئەوەیە کە کارەکەت تاوانەو سزا دەدرێیت، بە پێیماددە ٢١ لە یاسای هات...
26/10/2024

- جا چییە مۆڵەتم نییەو لێئەخوڕم، کێشەی چییە؟

- کێشەکەی ئەوەیە کە کارەکەت تاوانەو سزا دەدرێیت، بە پێی
ماددە ٢١ لە یاسای هاتووچۆ.

کە سزاکەشی بریتییە لە پێبژاردن(غرامەیەک) لەنێوان ٢٥٠ هەزار دینارەوە بۆ یەک ملیۆن دینار.
خۆ ئەگەر جاری یەکەمیشت نییە سزاکەی گەورەترە ئەمجارە، بەجۆرێک سزاکەی دەبێتە بەند کردن لە مانگێکەوە تا سێ مانگ لەگەڵ پێبژاردنێک لە ٢٥٠ هەزارەوە بۆ یەک ملیۆن.

جا ئەمە هەر لێخووڕینی بێ مۆڵەت ناگرێتەوە، بەڵکو لێخووڕین بە مۆڵەتێکیشەوە ئەگرێتەوە کە تایبەت نەبێ بەو ئۆتۆمبێلەی کە لێی ئەخووڕی.

جا بۆیە ئاگادار بە.

فۆڵۆومان کە گەر دەتهەوێ جیاواز ببینیت.

ـ جوێنی پێمدا!، خۆ چیم لەدەست دێ؟ـ جوێندان بەپێی یاسای سزادانی عێڕاقی ماددە (٤٣٤) تاوانە!واتە دەتوانی سکاڵا تۆمار بکەیت ...
20/10/2024

ـ جوێنی پێمدا!، خۆ چیم لەدەست دێ؟
ـ جوێندان بەپێی یاسای سزادانی عێڕاقی ماددە (٤٣٤) تاوانە!
واتە دەتوانی سکاڵا تۆمار بکەیت و مافی خۆت وەرگری، بەڵام بە بەڵگە!

وە سزاکەشی بریتییە لە بەند کردن کە لە یەک ساڵ زیاتر نەبێ یان غرامەکردن لە (٢٢٥،٠٠٠) دینار زیاتر نەبێ.

فۆڵۆومان کە گەر دەتهەوێ جیاواز ببینی.

ـ هەڕەشەی لێم کردووە، نازانم چی بکەم! ـ دوودڵ مەبە، چوونکە هەڕەشەکە هەر خۆی تاوانە، بێ لەو شتەی کە هەڕەشەی کردووە دژت ئە...
17/10/2024

ـ هەڕەشەی لێم کردووە، نازانم چی بکەم!

ـ دوودڵ مەبە، چوونکە هەڕەشەکە هەر خۆی تاوانە، بێ لەو شتەی کە هەڕەشەی کردووە دژت ئەنجامی بدات.
ئەمەش واتا دەتوانی سکاڵا تۆمار بکەیت وە یاسا مافت وەرگرێ.

کە تاوانی هەڕەشەکردن بەپێی ماددەی (٤٣٠ ، ٤٣١ ، ٤٣٢) لە یاسای سزادان سزای بۆ دانراوە.

وە سزاکەشی لە هەموو مادد یاساییەکاندا بریتییە لە بەند کردن کە بەپێی باروودۆخەکە دەگۆڕێ، لە ماددە (٤٣٠) لە حەوت ساڵ زیاتر نەبێت، لە ماددە (٤٣٢) لە ساڵێک زیاتر نەبێت یان پێبژاردنێک کە لە (٢٢٥،٠٠٠) زیاتر نەبێت.

فۆڵۆومان کە گەر دەتهەوێ جیاواز ببینیت.

پلانێکی تەواوم بۆی داناوە هەر گەیشتە لای فەرعەکە دەیکووژم!!یەعنی هەموو شتێکت بڕاندووەتەوە، بڕیاری کۆتاییت داوە؟!بە پێی ی...
14/10/2024

پلانێکی تەواوم بۆی داناوە هەر گەیشتە لای فەرعەکە دەیکووژم!!

یەعنی هەموو شتێکت بڕاندووەتەوە، بڕیاری کۆتاییت داوە؟!

بە پێی یاسا کارەکەت زۆر گەورەو قورسە، کە سزاکەی زۆر لەوە قورسترە گەر بە بێ پلانی پێشوەختە کەسێک بکووژی.

کە سزای کوشتنی پلان بۆ داڕێژراو بریتییە لە سزای ماددە ٤٠٦ ،کە تایبەتە بە سزادانی بکووژ، سزاکەشی بریتییە لە سزای (اعدام) سێدارە.

فۆڵۆومانکە گەر دەتهەوێ جیاواز ببینیت.

بەپێی یاسا کارەکەت تاوانە بەڕێزم(دڕاندنی پۆستەری بانگەشەی هەڵبژاردن یان هەر شتێک پەیوەندی بە بانگەشەوە هەبێت). وە سزاکەش...
10/10/2024

بەپێی یاسا کارەکەت تاوانە بەڕێزم
(دڕاندنی پۆستەری بانگەشەی هەڵبژاردن یان هەر شتێک پەیوەندی بە بانگەشەوە هەبێت).

وە سزاکەشی بەندکردنە لە ماوەیەک کەمتر نەبێت لە مانگێک وە زیاتر نەبێت لە ساڵێک.

فۆڵۆومان کە،گەر دەتهەوێ جیاواز ببینیت.

گەر بابەتەکانمانت بە دڵە بە ڵایکو کۆمێنت پشگیرمان بە.

ـ خۆ من ڕەزامەند نیم ! چۆن لێم جیادەبێتەوە؟! من مێردی ئەوم هەموو شتێک لەدەستی من دایە. ـ نەخێر!! تۆ هەڵەی،یەکێک لە ڕێگاک...
06/10/2024

ـ خۆ من ڕەزامەند نیم ! چۆن لێم جیادەبێتەوە؟!
من مێردی ئەوم هەموو شتێک لەدەستی من دایە.

ـ نەخێر!! تۆ هەڵەی،یەکێک لە ڕێگاکانی جیابوونەوەی ژن و مێرد (طەڵاقی خولع)ە.

کە لە ڕێگەیەوە (ژن و مێرد) بە ڕەزامەندی هەردووکیان یان تەنیا بە ویستی ژنەکە جیا دەبنەوە.

کە بەهۆی ئەم جۆرە جیابوونەوەیەوە (ئافرەت)ەکە دەست بەرداری هەمووی یان بەشێک لە مافە شەرعییەکانی و یاساییەکانی دەبێت

فۆڵۆومان بکە گەر دەتهەوێت جیاواز ببینیت.

ـ جەنابی حاکم سوچی من چییە دیواری ماڵەکەمی بەسەردا ڕووخاوە و مردووە خۆ من نەمڕووخاندووە؟ ـ تۆ نەتڕووخاندووە! بەڵام تۆ کە...
04/10/2024

ـ جەنابی حاکم سوچی من چییە دیواری ماڵەکەمی بەسەردا ڕووخاوە و مردووە خۆ من نەمڕووخاندووە؟

ـ تۆ نەتڕووخاندووە! بەڵام تۆ کەمتەرخەم بووی کە دوای ئەوەی ئاگادار کراویتەوە هەرواش گوێت پێ نەداوە.

کە ئەم سزادانەی جەنابت بەپێی یاسای سزادانی عێراقی ماددەی ٤١١ یە، کە دەقی ماددەکە بەم جۆرەیە:

١ـ هەرکەسێک کەسێک بەهەڵە بکووژێت یان ببێتە هۆی گیان لەدەست دانی بێمەبەست، لە ئەنجامی کەمتەرخەمی،

ئەوا سزادەدرێ بە زیندانی کردن کە ماوەکەی لە ساڵێک کەمتر نەبێت،یان غەرامە کردنێک لە پێنسەت دینار زیاتر نەبێت یان هەردووکیان.

فۆڵۆومان بکە،گەر دەتهەوێ جیاواز ببینیت.

Address

Sulaimaniah
As Sulaymaniyah

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when یاساکانمان posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share