پـارێـزەر سنــور حـمە - Snur Hama

پـارێـزەر سنــور حـمە - Snur Hama پارێزەر لە دادگای سلێمانی
ئامانجمان بڵاوکردنەوەی ھۆشیاری یاسایە پـارێـزەر لە دادگای سلێمانی

Permanently closed.
مافی بینینی مناڵ دوای جیابونەوە!جیابوونەوە کۆتایی بە پەیوەندی هاوسەرگیری دەهێنێت، بەڵام کۆتایی بە پەیوەندیی  دایک و باوک...
11/08/2026

مافی بینینی مناڵ دوای جیابونەوە!

جیابوونەوە کۆتایی بە پەیوەندی هاوسەرگیری دەهێنێت، بەڵام کۆتایی بە پەیوەندیی دایک و باوک و منداڵ ناهێنێت. لە یاسای باری کەسێتی عێراقیدا، مافی بینینی منداڵ بە مافێکی بنەڕەتی و نەگۆڕی هەم منداڵەکە و هەم ئەو لایەنە ئەژمار دەکرێت کە مافی بەخێوکردن (حەضانە)ی لەدەستداوە.

چەند خاڵێکی یاسایی گرنگ کە پێویستە بیزانیت:
🔺پاراستنی بەرژەوەندی منداڵ: دادگا لە کاتی دیاریکردنی کات و شوێنی بینیندا، پێش هەموو شتێک ڕەچاوی تەندروستی دەروونی و جەستەیی منداڵەکە دەکات.
🔺ڕێککەوتنی لایەنەکان: دایک و باوک دەتوانن لەسەر کات (ڕۆژانی پشوو، کۆتایی هەفتە) و شوێنی بینینەکە بە لێکتێگەیشتن ڕێکبکەون.
🔺دیاریکردنی شوێن لەلایەن دادگاوە: ئەگەر ڕێککەوتن نەبوو، دادوەر ڕێکار و کاتی گونجاو دیاری دەکات بە شێوەیەک کە زیان بە خوێندن و ژیانی ڕۆژانەی منداڵەکە نەگەیەنێت.
🔷ڕێگری کردن ڕێگەپێدراو نییە: بێبەشکردنی دایک یان باوک لە بینینی منداڵەکەی سەرپێچی بڕیاری دادگایە و لێکەوتەی یاسایی قورسی دەبێت.

ئاگاداربە جیابوونەوە کۆتایی پەیوەندی هاوسەرگیرییە، بەڵام بەرپەرسیارێتی دایکایەتی و باوکایەتی هەمیشەیییە.

ئایا بە عەقدی نووسینگەدەبیتە خاوەنی ملک؟نەخێر! بەپێی یاسای تۆمارکردنی خانوبەرە لە هەرێمی کوردستان/عێراق: عەقدی نووسینگە ...
06/08/2026

ئایا بە عەقدی نووسینگەدەبیتە خاوەنی ملک؟
نەخێر! بەپێی یاسای تۆمارکردنی خانوبەرە لە هەرێمی کوردستان/عێراق:
عەقدی نووسینگە (کڕین و فرۆشتنی سەرەتایی) تەنها گرێبەستێکی کەسییە لە نێوان کڕیار و فرۆشیاردا.
خاوەندارێتی تەواو و فەرمی تەنها ئەو کاتە دەگوازرێتەوە کە لە فەرمانگەی تۆمارکردنی خانوبەرە (تاپۆ) بە ناوتەوە بکرێت.

2️⃣ ئەگەر فرۆشیار پەیمانەکەی نەبردە سەر، مافت چییە؟
ئەگەر فرۆشیار ئامادە نەبوو بێتە تاپۆ یان پەشیمان بووەوە، تووشی ئەم مافە یاساییانە دەبیتەوە:
1. داواکاری جێبەجێکردنی گرێبەست (دعوى اثبات البيع):
دەتوانیت لە ڕێگەی دادگاوە داوا بکەیت کە فرۆشیار بپێچنێتەوە تا ملکیەکە لە تاپۆ بگوازێتەوە، بەمەرجێک مەرجەکانی گرێبەستەکە ڕوون بن و بەڵگەی بەهێزت پێ بێت.
2. وەرگرتنەوەی پارەکە + قەرەبوو:

ئەگەر لە گرێبەستەکەی نووسینگەدا باسی قەرەبوو کرابێت بۆ نموونە: ئەگەر هەرلایەک پەشیمان بووەوە بڕی X پارە دەدات)، دادگا فرۆشیار پابەند دەکات بە گەڕاندنەوەی سەرجەم پارەکەت بەپێی ئەو مەرجە.

💡 ئامۆژگاری یاسایی:
هەمیشە لە عەقدی نووسینگەدا مەرجی قەرەبوو بە ڕوونی بنووسن.
بەزووترین کات کارەکانی تاپۆکردن جێبەجێ بکەن و دواینەخەن.

بەپێى نووسراوێکى وەزارەتى داد، ئیدى لەمەودوا مامەڵەکانى خانوبەرە تەنیا بە کارتى نیشتمانى جێبەجێ دەکرێن.  #جێبەجێکردن
04/08/2026

بەپێى نووسراوێکى وەزارەتى داد، ئیدى لەمەودوا مامەڵەکانى خانوبەرە تەنیا بە کارتى نیشتمانى جێبەجێ دەکرێن. #جێبەجێکردن

⁨ زۆر کەس وا دەزانێت کەفیلبوون تەنها ئیمزایەکە، بەڵام ڕاستییەکەی بەرپرسیارێتییەکی گەورەیە!⚖️ ئایا یاسا مووچە یان ماڵی کە...
03/08/2026

⁨ زۆر کەس وا دەزانێت کەفیلبوون تەنها ئیمزایەکە، بەڵام ڕاستییەکەی بەرپرسیارێتییەکی گەورەیە!

⚖️ ئایا یاسا مووچە یان ماڵی کەفیل دەستبەسەردا دەگرێت؟

زۆر کەس لە ڕووی سۆز یان دۆستایەتییەوە دەبێتە کەفیلی هاوڕێیەک یان خزمێک بۆ وەرگرتنی قەرز ، بەبێ ئەوەی بزانیت یاسا چۆن مامەڵەی لەگەڵ دەکات کاتێک قەرزارەکە پارەکە ناداتەوە!

⚠️ ئەو ڕاستییە یاساییانەی زۆر کەس نایانزانێت:
1. تۆ و قەرزارەکە یەک پێگەتان هەیە لە یاسادا، کاتێک دەبیتە کەفیل، دەبیتە «کەفیلی بەزامنی» (یان هاوبەش لە دانەوەی قەرزەکە). بانک یان قەرزارکەرەوە بەپێی یاسا مافی هەیە ڕاستەوخۆ داوای پارەکە لە تۆ بکات پێش ئەوەی تەنانەت پەنا بباتە بەر دادگا.

2. دەستبەسەرداگرتنی مووچە و ماڵ و سامان:
ئەگەر کەسی قەرزار پارەکە نەداتەوە:
مووچەکەت: دادگا یان لایەنی پەیوەندیدار مافی هەیە بەپێی یاسا بڕێک لە مووچەی مانگانەت ببڕێت.
مۆڵک و ماڵت: بەپێی یاسای ڕەهن و ڕاپەڕاندن (قانون التنفيذ)، ماڵی کەفیل (جگە لەو ماڵەی تێیدا دەژێت یان هۆکاری بژێوییەتی) دەکرێت دەستی بەسەردا بگیرێت بۆ دانەوەی قەرزەکە.
3. حاڵەتی کۆچی دوایی:
خاڵێکی زۆر گرنگ! ئەگەر کەسی قەرزار کۆچی دوایی بکات، قەرزەکە هەڵناوەرێت؛ بەڵکو یان لە میراتی کەسەکە دەدرێتەوە، یان ئەگەر میراتی نەبوو، کەفیلەکە پابەند دەبێت بە دانەوەی تەواوی قەرزەکە!

💡 پێش ئەوەی ببیتە کەفیل، ئەم سێ شتە بکە:
📝 نووسینی ڕێککەوتنی لاو�⁩

⁨ کەی ژن مافی نەفقەی لەدەست دەدات؟ ⚖️نەفقە تەنها بابەتێکی دارایی نییە؛ مافێکی یاساییە کە پەیوەندی بە بارودۆخی هاوسەرگیری...
27/07/2026

⁨ کەی ژن مافی نەفقەی لەدەست دەدات؟ ⚖️

نەفقە تەنها بابەتێکی دارایی نییە؛ مافێکی یاساییە کە پەیوەندی بە بارودۆخی هاوسەرگیری و پابەندبوون بە ئەرکە یاساییەکانەوە هەیە.

لە هەندێک دۆخدا، ئەگەر ژن بەبێ هۆکاری یاسایی لە ژیانی هاوبەش دووربکەوێتەوە یان ئامادە نەبێت بگەڕێتەوە، دەتوانێت کاریگەری لەسەر مافی نەفقەی هەبێت.

بەڵام ⚠️ هەر جێهێشتنی ماڵ بە مانای لەدەستدانی نەفقە نایەت. هۆکاری جێهێشتن و بارودۆخی هەر کەسێک گرنگە و پێویستی بە هەڵسەنگاندنی یاسایی هەیە.

📌 ئەگەر ئەم بابەتە بۆت گرنگە، پۆستەکە Save بکە و بۆ کەسێک بنێرە کە پێویستی بە زانیاری یاسایی هەیە.

#نەفقە #پارێزەر دادگا مافەکانی_ژن KurdishLaw⁩

ئایا یاسا چۆن ڕوبەڕوی بەشودانی بەزۆر ئەبێتەوە؟
16/07/2026

ئایا یاسا چۆن ڕوبەڕوی بەشودانی بەزۆر ئەبێتەوە؟

14/07/2026

هەریەک لە هاوسەران مافی داواکردنی جیابوونەوەی (تفریق) هەیە ئەگەر هاوسەرەکەی خیانەتی هاوسەری ئەنجامدابێت.
🔺لە ڕووی یاساییەوە، تەنها تۆمەتبارکردن بەس نییە بۆ بڕیاردانی جیابوونەوە بەڵکو پێویستە خیانەتەکە بە بەڵگەی یاسایی (وەک دانپێدانان لەبەردەم دادوەر، شایەتی شایەتحاڵەکان، یان بەڵگەنامەی فەرمی یاخود هەر بەڵگەیەکی تر) لەبەردەم دادگای باری کەسیدا بسەلمێنرێت.

🔺 ئەگەر خیانەتەکە لە دادگادا بسەلمێنرێت، ئەمە کاریگەری ڕاستەوخۆی دەبێت لەسەر مافە داراییەکان دوای جیابوونەوە (وەک نەفەقە و مارەیی).

🔺 بەپێی ماددەی (٣) لە یاسای بنەماکانی دادگاییکردنی سزایی عێراقی تاوانی خیانەتی هاوسەری لەو تاوانانەیە کە پێویستی بە سکاڵای کەسیی (شکوا شفهية أو تحريرية) هەیە لەلایەن هاوسەرە زیان لێکەوتووەکەوە.
لە ماددەکەدا هاتووە کە سکاڵا وەرناگیرێت لەسەر ئەم تاوانە ئەگەر سێ (٣) مانگ تێپەڕبووبێت بەسەر ئەو ڕۆژەی کە لایەنی زیانلێکەوتوو (هاوسەرەکە) بە ڕووداوەکەی زانیوە، یان لەو ڕۆژەوەی کە کۆسپ و ڕێگرییە سەپێنراوەکانی سەر لایەنی زیانلێکەوتوو لاچوون."

بێگومان ئەم بابەتانە زۆر کاتی لەوە زیاتر ئەوێت بە چەن دێڕێک یان بە کورتە ڤیدۆیەک تەواوی پەیماکە بگات ، بە هیوای سود

پارێزەر سنور حمە

٥ شت هەرگیز پیاو نابێت بەرامبەر ژنەکەی بیکات
06/07/2026

٥ شت هەرگیز پیاو نابێت بەرامبەر ژنەکەی بیکات

بەپێی گشتاندنەكەی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم، كە ئاڕاستەی گشت بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی پەروەردەی كردووە، منداڵانی تەمەن...
06/07/2026

بەپێی گشتاندنەكەی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم، كە ئاڕاستەی گشت بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی پەروەردەی كردووە، منداڵانی تەمەن ساڵی (2022) لە قۆناغی یەكەمی باخچە و منداڵانی تەمەن ساڵی (2021) لە قۆناغی دووەمی باخچە و منداڵانی لەدایكبووی ساڵی (2020) لە پۆلی یەكەمی بنەڕەتی وەردەگیرێن.

جەختیشكراوەتەوە، كە پڕۆسەی وەرگرتن لە 15ی تەمموز دەستپێدەكات بۆ 19ی ئاب.

دەقی گشتاندنەكە:

بابەت/ ڕێکارەکانی تۆمارکردن و وەرگرتنی منداڵان و قوتابییان/ خوێندکاران لە دامەزراوە پەروەردەییە حکومییەکان

​بۆ بەرژەوەندی گشتی و لە پێناو ئاسانکاری تۆمارکردن، پێویستە گشت دامەزراوە پەروەردەییە حکومییەکان ڕەچاوی ئەم ڕێکارانە بکەن:

​١- هەمان ڕێکارەکانی ساڵی خوێندنی (٢٠٢٥ – ٢٠٢٦) جێبەجێدەکرێت کە بە ژمارە (١٩٩) لە ڕێکەوتی ١٣ ی ٧ ی ٢٠٢٥، گشتاندنی پێکراوە.

٢- وەرگرتن لە باخچەی حکومی:

أ- قۆناغی یەکەم: بۆ ئەو منداڵانەیە ڕۆژی لەدایکبوونیان لە نێوان ١ ی ١ ی ٢٠٢٢ تا ٣١ ی ١٢ ی ٢٠٢٢ بێت.

ب- قۆناغی دووەم: بۆ ئەو منداڵانەیە ڕۆژی لەدایکبوونیان لە نێوان ١ ی ١ ی ٢٠٢١ تا ٣١ ی ١٢ ی ٢٠٢١ بێت.

٣- پۆلی یەکەمی بنەڕەتی: قوتابییانی لەدایکبووانی ١ ی ١ ی ٢٠٢٠ تا ٣١ ی ١٢ ی ٢٠٢٠.

٤- پڕۆسەکانی وەرگرتن لە باخچەی منداڵان و پۆلی یەکەمی بنەڕەتی و جیاکردنەوەی قوتابییانی دەرچووی پۆلی نۆیەم بەنوبەتی بۆ قۆناغی ئامادەیی لە ڕێکەوتی ١٥ ی ٧ ی ٢٠٢٦ دەستپێدەکات تا ڕێکەوتی ١٩ ی ٨ ی ٢٠٢٦.

٥- پێویستە تا ڕێکەوتی ٣٠ ی ٨ ی ٢٠٢٦ گشت هۆبەکانی پۆلەکان جیاکرابێتەوە و ناوی گشت منداڵان و قوتابییان و خوێندکاران لە سیستەمی (E-parwarda) تۆمارکرابن و ٦ ی ٩ ی ٢٠٢٦ دوا مۆڵەتە بۆ دابەشکردنی بەشەوانەی مامۆستایان و تۆمارکردنی خشتەی بەشەوانە لە سیستەم.

٦- وەرگرتن لە پەیمانگاکان بەگوێرەی ڕێنماییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەیمانگاکان دەبێت جگه لە پەیمانگاکانی پیشەیی سیستەمی ئینگلیزی کە پێشکەشکردن بە شێوازی ئەلیکترۆنی دەبێت.

ماددەی ٤٥٦ لە یاسای سزادانی عێراقی (ژمارە ١١١ی ساڵی ١٩٦٩) تایبەتە بە تاوانەکانی فێڵکاری (قۆڵبڕین یان شۆفینێتی - النصب وا...
05/07/2026

ماددەی ٤٥٦ لە یاسای سزادانی عێراقی (ژمارە ١١١ی ساڵی ١٩٦٩) تایبەتە بە تاوانەکانی فێڵکاری (قۆڵبڕین یان شۆفینێتی - النصب والاحتيال).
ئەم ماددەیە سزای ئەو کەسانە دیاری دەکات کە بە ڕێگای ناڕاست و فێڵاوی پارە یان موڵکی خەڵکی تر دەبەن.

بەپێی دەقی یاساکە، ماددەکە بە شێوەیەکی گشتی باسی ئەم خاڵانە دەکات:
١. سزا دەدرێت هەر کەسێک کە دەستبگرێت بەسەر پارە، منقول (کەلوپەل)، یان سەنەد و بەڵگەنامەیەکی خاوەندارێتی کە توانای گواستنەوەی هەبێت، ئەمەش بە بەکارهێنانی یەکێک لەم ڕێگایانە:

🔴بەکارهێنانی شێوازی فێڵاوی: وەک نیشاندانی پڕۆژەیەکی وەهمی (درۆینە)، یان دروستکردنی دەنگۆیەک کە بنەڕەتی نەبێت بۆ ئەوەی قوربانییەکە باوەڕ بکات کە قازانج دەکات.
🔴بەکارهێنانی ناوی ساختە یان سیفەتی ناڕاست: بۆ نموونە خۆی وەک بەرپرسێک، ئەندازیارێک، یان خاوەن کۆمپانیایەک نیشان بدات کە لە ڕاستیدا وادە نییە.

🔴قۆستنەوەی ڕووداوێک: یان لێدان لە متمانەی کەسێک بە جۆرێک کە ببێتە هۆی خەڵەتاندنی.

٢. جۆری سزاكە
سزای سەرپێچیکار بەپێی ئەم ماددەیە بریتییە لە بەندکردن (الحبس.
لەگەڵ سەپاندنی غەرامەی دارایی

🔺تێبینی گرنگ: ئەم ماددەیە یەکێکە لە گرنگترین ئەو ماددانەی کە دادگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان پشتی پێ دەبەستن بۆ پاراستنی ماڵی هاوڵاتیان لەو کەسانەی کە لەڕێگەی فێڵ و تەڵەکەوە دەیانەوێت دەوڵەمەند ببن.

Address

As Sulaymaniyah

Telephone

+9647702701027

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when پـارێـزەر سنــور حـمە - Snur Hama posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share