09/09/2026
لەگەڵ مێردەکەم جیابوینەوە به مخالەعە وتی مادەم مناڵەکان لای تۆیە من نەفەقەیان نادەم وە وەرەقەیەکی پێ ئیمزا کردم بۆ ئەو بابەتە، ئایا دەتوانم داوای نەفەقەی مناڵەکانم بکەم لە دادگا؟
وەڵام/ بەڵێ دەتوانیت لە دادگا داوای نەفەقەی منداڵەکان بکەیت لەبەر ئەوەی لە مخالەعەدا ژن تەنها دەتوانێت لە مافەکانی خۆی خۆشبێت نەوەک منداڵەکانی، وە نەفەقە مافێکی حاشاهەڵنەگری منداڵەکانە، وە بە هیچ جۆرێک ڕێکەوتن لەسەر پێچەوانەکەی ناکرێت.
بۆیە هەر ڕێکەوتن و نوسراوێکیش دژی ئەو مافە بێت لە دادگا هیچ حسابێکی بۆ ناکرێت و مافی منداڵەکان پارێزراوە.