پارێزەری یاسا _ Law Advocacy

پارێزەری یاسا _ Law Advocacy پارێزەری یاسا : بۆ ڕاوێژی یاسایی و کاری پارێزەرایەتی.

دوای 7 مانگ بوێری ناکەم شتەکانتان بسڕمەوە!ئەمڕۆ ئەو بەرنامە و یاریانە دەسڕمەوە کە لە مۆبایلەکەم داتانبەزاندووە..لە گروپە...
16/05/2024

دوای 7 مانگ بوێری ناکەم شتەکانتان بسڕمەوە!

ئەمڕۆ ئەو بەرنامە و یاریانە دەسڕمەوە کە لە مۆبایلەکەم داتانبەزاندووە..
لە گروپە فێرکاری و پەروەردەییەکانتان دەچمە دەرەوە!

هەموو پەیجەکانی تایبەت بە جلوبەرگ و یاری منداڵان لای خۆم دەسڕمەوە.

بەڕاستی کوشتـ.نتان کابوس نەبوو وەک ئەوەی لێم دەڕوانی، بەڵکو ترسناکترین ڕاستی بوو!

ئەسما موغاری
دایکی دوو منداڵی شەهیدی غـ،ەزە

وەکوو خۆی وەرگیراوە لە (ئافەرین)ەوە .

بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی دەقی تەواوی بریارەکانی دادگای فیدراڵی دەرکران و بڵاوکرانەوە.  گرنگترین و سەرەکیترین خاڵەکانی ب...
28/02/2024

بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی


دەقی تەواوی بریارەکانی دادگای فیدراڵی دەرکران و بڵاوکرانەوە.

گرنگترین و سەرەکیترین خاڵەکانی بە کورتکراویی و پاڵڤتەکراوی ئەمانەن :

١. قەوارەی هەرێم ، هەرێمێکی فیدراڵیە بە گوێرەی دەستور. پێویستە حکومەتی فیدراڵ داهات بۆ هەرێمەکان و پارێزگاکان دابین بکات.
هەتاوەکو بتوانن ئەرکەکانی سەر شانیان جێبەجێ بکەن. داهات دەبێت بەشێوەیەکی دادپەروارانە دابەش بکرێت.

٢. دەوڵەت لەسەر بنچینەی ئەخلاقی وئینسانی بینادەکرێ، دەبێت داهاتی گشتی بۆ خزمەتی گەل بێت. کاتێک هاوڵاتی مافی خۆی وەردەگرێت، هەستی ئینتیمای بۆ وڵاتەکەی لەلادروست ئەبێت..نابێت جیاوازی لە بڕی موچەدا لە نێوان پارێزگاکان و هەرێمەکان بکرێت. بەڵکو دەبێت هەموو موچەخۆرانی هەرێم و خانەنشینان و موچەی سەربازی هاوتای عێراق بکرێن.

٣. دادی کۆمەڵایەتی داواکاری هەموو کۆمەڵێکە بۆ پیادەکردنی دەوڵەتی یاسا. بە گوێرەی روانینی دەستوریی تازە ،پێویستە مافە کۆمەڵایەتی و ئابورییەکان بچەسپێن ، ماف و کەرامەتی خەڵک پارێزراوبن . پاراستی دادی کۆمەڵایەتی کارێکی قورسە. هەر بۆیە رۆڵی دادگای دەستوریی لە بەدیهێنانیدا دەردەکەوێت.

٤. ماف و ئازادییەکان بەرزو بڵندی یاسایین و بە گوێرەی دەستور پارێزراوە. دەستور گرێبەستێکی کۆمەڵایەتیە لە نێوان گەل و دەسەڵاتدا، ئەمەش لەسەر دوو پایە دروست ئەبن، ئەوانیش ئازادی و دادپەروەرییە. پێویستە لە نێوان رۆڵەکانی گەلدا یەکسانی هەبێت و هەمووان وەکو یەکتری موچە وەربگرن.

٥. بە گوێرەی دەستوری عێراق، هەرێم قەوارەیەکی دەستورییە. دەستور مافی بەخشیوە بە پارێزگاکان کە بەتەنها پارێزگایەک، یان چەند پارێزگایەک پێکەوە ببن بە هەرێمێک. ئەوەش بەدوو رێگا ،یان لە رێگای دەنگی سێ لەسەر چواری ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا، یان لەسەدا (دەی )کۆی دەنگدەرانی پارێزگایەک ئیمزا کۆبکەنەوەو پاشان راپرسی بۆ بکرێ. دەستور دەسەڵاتەکانی لە نێوان هەرێمەکان و پارێزگاکان و حکومەتی فیدراڵیدا دیاریکردوە. بەگوێرەی دەستور، هەرێم ئەتوانێ هێزی ئاسایش و پۆلیس و پاسەوانی هەرێمی هەبێت. نابێت هەرێم سنوری دەسەڵاتەکانی فیدراڵ ببەزێنێت. هەر بە گوێرەی دەستور دەسەڵاتەکانی نوێنەرایەتی دبلۆماسی و سیاسەتی دەرەوەو دەرکردنی پارەو وەرگرتنی قەرزی دەرەکی و پەسەندکردنی رێکەوتنامەکان دەسەڵاتی رەهای حکومەتی فیدراڵن . سیاسەتی دارایی پسپۆری وەزارەتی دارایی فیدراڵە، بودجەی فیدراڵی لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە ئامادە دەکرێت، وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان پسپۆری دەسەڵاتەکانی تەنها هەرێمی کوردستانە، جێبەجێکردنی ناوەرۆکی ئەم بریارە لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵەوە بە هەمئاهەنگی راستەوخۆ لەگەڵ وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم دەبێت. بە پێچەوانەوە، ئەگەر هەرێم رێگری کرد، ئەو وەختە فەرمانگەکان راستەوخۆ دەتوانن لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدراڵ لیستی لیستی موچە بنێرن ، وەزیری دارایی فیدراڵ دەسەڵاتی فیدراڵیە لە هەموو عێراقدا و وەزارەتی دارایی هەرێم دەسەڵاتەکانی تەنها لە سنوری هەرێمدایە.

٦. بونی ناکۆکی سەبارەت بە ناوەرۆکی قانونی بودجە لە نێوان حکومەتی فیدراڵ و هەرێمدا .نابێت ئەمە ببێتە هۆیەک بۆ خەرج نەکردنی موچەی فەرمانبەران لەکاتی خۆیداو بەشێوەی مانگانە .

٧. قانونی بودجە خەمڵاندنی داهات و خەرجیەکانە. وەزیری دارایی فیدراڵ بەرپرسە لەسەر سەرجەم پسوڵەکان و خەرجیەکان ،یەکەکانی ژمێریاری و دارایی ئەبەسترێنەوە بە وەزارەتی دارایی فیدراڵەوەو لەرووی هونەرییەوە پەیوەستن بە وەزارەتی دارایی هەرێمەوە.

ئەمە جگە لەو چوار برگەیەی حوکمی کۆتایی کە ئەمانەن:

(١) پابەندکردنی هەردوو سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ و هەرێم بە تەوتینکردنی موچەی سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێم لە( سەرجەم وەزارەتەکان و دەستەکان و پارێزگاکان و سودمەندانی هاوکاری تۆڕی کۆمەڵایەتی و خانەنشینان و سەرجەم موچەخۆرانی حکومی) لە یەکێک لە بانکە حکومیەکانی فیدراڵ لەدەرەوەی هەرێم پرۆسەی تەوتین جێبەجێ بکەن، ئەو برە پارەیەش لە پشکی هەرێم کە لە قانونی بودجەدا بۆی دیاریکراوە دابشکێنرێت ، ئەم رێوشوێنەش بەبێ گەڕانەوە بۆ نوێنەرایەتی هەرێم و
راستەوخۆ لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدراڵ رێکارەکان جێبەجێ بکەن ، پێویستە وەزارەتی دارایی فیدراڵ هەموو کارئاسانیەک بکات بۆ خەرجکردنی موچەو گەیاندنی بە فەرمانبەران و دەتوانن لە رێگای یەکێک لە بانکە دانپیانراوەکانی بانکی مەرکەزی کە لە هەرێمدا مۆڵەتدارن، موچەی فەرمانبەران خەرج بکەن. دەبێت لیستی موچە لەلایەن هەریەکە لە (بەرێوەبەری فەرمانگە و بەڕێوەبەری وردبینی و بەڕێوەبەری خۆیەتی) واژوو بکرێت و بەرپرسیارێتی راست و دروستی و بری موچەو لیستەکەی بگرنە ئەستۆ .

(٢) پێویستە سەرجەم داودەزگاکانی هەرێم کە لەبرگەی یەکەمدا باسکراون لە کۆتایی هەموو مانگێکدا میزانیەی موراجەعە پێشکەشی فەرمانگەی ژمێریاری لە وەزارتی دارایی فیدراڵ بکەن.لە کاتێکدا داوای پارەدارکردنی تر دەکەن بۆ موچەی مانگی داهاتویان ،ئەمەش هاوشێوەی وەزارەتەکانی تری فیدراڵ دەبێت .

(٣) پێویستە سەرۆکی حکومەتی هەرێم سەرجەم داهاتی نەوتی و نا نەوتی تەسلیمی خەزێنەی حکومەتی فیدراڵ بکات.بە گوێرەی قانونی ئیدارەی دارایی دەوڵەت پێویستە هەردوو دەزگای چاودێریی دارایی (فیدراڵ و هەرێم )، وردبینی بڕگەکانی داهاتی بەدەستهاتووی نەوتی و نانەوتی بکەن.

(٤) پابەندکردنی سەرۆک وەزیرانی هەرێم ، کە رێگەبدات دەزگای چاودێری دارایی فیدراڵ لەگەڵ چاودێری هەرێم پێکەوە بتوانن وردبینی بکەن بۆ ژمێرەی خەرجیەکان و لیستی موچەی فەرمانبەران و خانەنشیان و سودمەندانی تۆڕی هاوکاری کۆمەڵایەتی.

ئامادەکردنی مافپەروەر : ڕۆژ عمر خطاب

30/05/2023

🔴ساتی خوێندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ی دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق دژبه‌ درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی كوردستان.

 ئامادەکردنی مافپەروەر ⚖️ ڕۆژ عمر خطاب.
08/03/2023


ئامادەکردنی مافپەروەر ⚖️ ڕۆژ عمر خطاب.

بڕیارێکی یەک دەنگ لە سەندیکای پارێزەرانی میصرەوە !سەندیکای پارێزەرانی میسر ڕاگرتنی دەوام و ئامادەبوون لە بەردەم دادگاکان...
19/01/2023

بڕیارێکی یەک دەنگ لە سەندیکای پارێزەرانی میصرەوە !

سەندیکای پارێزەرانی میسر ڕاگرتنی دەوام و ئامادەبوون لە بەردەم دادگاکانی تاوان و لێکۆڵینەوەکان و داواکاری گشتی لە سەرانسەری وڵاتەکەی ڕاگەیاند .

لە ئەمڕۆوە پێنجشەممە دەستپێدەکات ، تا ماوەیکی نادیار ، ئەمەش لە دوای قەیرانی “پارێزەررانی مەتروح” .

ڕۆژی چوارشەممە بەرواری ١٨/١/٢٠٢٣ ، دادگای تاوانەکانی مەتروح سزای دوو ساڵ بەندکردنی بەسەر ٦ پارێزەر سەپاند بە تۆمەتی دەستدرێژیکردنە سەر کارمەندانی دادگا.

دوای ئەوەی کێشەو دەمەقاڵێ و شەڕ ڕوویدابوو لە پێشتردا لەگەڵ چەند کارمەندێکی دادگایەکدا.

ئامادەکردنی : مافپەروەر ⚖️ ڕۆژ عمر خطاب

17/01/2023

ئەگەر فەرمانبەر دابڕا لە کارەکەی بۆ ماوەیەک کە لە (١٠) ڕۆژ زیاتر بێت بە بێ هیچ هۆکارێکی ڕەواو یاسایی ئەوا بە دەستلەکارکێشاوە هەژمار دەکرێت.

يُعدّ الموظف مستقيلاً إذا انقطع عن وظيفته مدة تزيد عن عشرة أيام من دون عذر مشروع.

ئامادەکردنی مافپەروەر ⚖️ ڕۆژ عمر خطاب.

بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی دەربارەی موچەخۆران لە چینی خانەنشین کراوان.  1- ناچارکردنی داوا لەسەر کراو (حکومەتی هەرێمی کورد...
23/11/2022

بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی دەربارەی موچەخۆران لە چینی خانەنشین کراوان.

1- ناچارکردنی داوا لەسەر کراو (حکومەتی هەرێمی کوردستان) بۆ جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی فیدراڵی ژمارە 9ی ساڵی 2014 .
2- هەڵوەشاندنەوەی کارپێکردن و پووچەڵکردنەوەی یاسای ژمارە 27ی ساڵی 2006 کە هەڵوەشاوەتەوە لە بەرواری دەرکردنی ئەم بڕیارە.

وێنەکەش ئەو تیمەیە کە سکاڵایان تۆمار کردبوو دژی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

پیرۆزە لە خانەنشینانی هەرێمی کوردستان .

14/11/2022

"پرسیارێک
ئەو نەوجەوانەی ئەمڕۆ لە بنکەی پۆلیسی سەرچنار گیانی لەدەستدا
ئایا نەوجەوانەو تەمەنی کەمترە لە١٨ ساڵ؟
ئەگەر نەوجەوانە بۆچی و بەبڕیاری کێ لە بنکەی پۆلیسی سەرچنار ھێلدراوەتەوە ؟
ئەوە سەرپێچی زەقی مادەی ٤٨ لە یاسای نەوجەوانانە کە دەڵێ لەو شوێنانەی پۆلیسی نەوجەوانی لێیە ، دەبێ کەنەوجەوان دەسگیرکرا فەورەن ببرێ بۆ بنکەی پۆلیسی نەوجەوانان
ئایا بەبریاری دادوەر بوە، یان بەبریاری پۆلیس؟ بەبریاری ھەرکامێکیان بوبێت سەرپێچی یاسایەو دەبێ لێکۆلینەوەو بەدواداچونی بۆبکرێ و سەرپێچی کار سزابدرێ."

لەتیف مستەفا دادوەری پێشووی دادگای نەوجەوانان.

Address

As Sulaymaniyah
46001

Telephone

+9647729006969

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when پارێزەری یاسا _ Law Advocacy posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share