Rerawe Yasa ڕێڕەوی یاسا

Rerawe Yasa ڕێڕەوی یاسا Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Rerawe Yasa ڕێڕەوی یاسا, Lawyer & Law Firm, As Sulaymaniyah.

03/10/2022

هەموو کات تەنها جێبەجێ کردنی یاسا بەس نیە ئەگەر دادپەروەری لەگەڵ نەبێت

ـ لە چ کاتێک بڕیاری ڕەتکردنەوەی سکاڵا دەدرێت ؟؟؟ـ ئەگەر سکاڵا کار وازی هێنا لە سکاڵاکەی یان دادگا بە وازلێهێنەر داینا ، ...
27/09/2022

ـ لە چ کاتێک بڕیاری ڕەتکردنەوەی سکاڵا دەدرێت ؟؟؟

ـ ئەگەر سکاڵا کار وازی هێنا لە سکاڵاکەی یان دادگا بە وازلێهێنەر داینا ، ئەویش لەو تاوانانەی شیاوی ڕێککەوتن بن .. 181 ا.م. ج

ـ ئەو تاوانانە کامانەن کە شیاوی ڕێککەوتنن ؟؟

ـ ئەوانەن کە سزاکەیان لە ساڵێک زیاتر نەبێت یان تەنها پێبژاردن ، ئەوا پێویستی بە ڕەزامەندی دادوەر نیە ،

ـ بەڵام ئەگەر سزای تاوانەکە لە ساڵێک زیاتر بوو ئەوا پێویستی بە ڕەزامەندی دادوەر هەیە .... مادەی 195 ا.م.ج

Rerawe yasa

دانپێدانانی ژنێک ...یەکێک لەو ژنانە دەڵێت دوای 35 ساڵ لە هاوسەرگیری من ئەوەم دۆزیەوە کە پیاو بە هەموو ئەو شتانەی کە هەیە...
25/09/2022

دانپێدانانی ژنێک ...

یەکێک لەو ژنانە دەڵێت دوای 35 ساڵ لە هاوسەرگیری من ئەوەم دۆزیەوە کە پیاو بە هەموو ئەو شتانەی کە هەیەتی قوربانی دەدات بۆ ژیانی دایک و باوک و ژن و منداڵەکانی ..

- ئەو کەسەیە کە گەنجێتی و تەندروستی خۆی ئەبەخشێت لە پێناو ژن و منداڵەکانی بە بەردەوامی لە ڕێگەی کارەکەیەوە، هەندێک جار درەنگ دەگەڕێتەوە بێ هیچ گلەیی و گازندەیەک..

ئەو کەسەیە کە هەوڵدەدات ژیانی خێزانەکەی و ئایندەی منداڵەکانی بنیات بنێت تەنانەت ئەگەر ئەمەش ببێتە هۆی ئەوەی دوو یان زیاتر ئیش بکات تەنانەت لەسەر حسابی تەندروستیشی ..

لە سەرووی هەموو شتێکەوە، هەموو گلەییەکان هەمیشە لەسەر سەری دەوەشێتەوە.

ـ ئەگەر کەمێک خۆی دڵخۆش بکات ، مرۆڤێکە بەرپرسیارێتی هەڵ ناگرێت .
ـ ئەگەر لە ماڵەوە بمێنێتەوە، پیاوێکی تەمەڵە
ـ خۆ ئەگەر گوناهێکی کرد ئەوه گیانەوەرە و ئەگەر سەرکەشی نەکات، ئەوەبەهۆکاری نەرمیە.
- ئەگەر ڕێگری لە ژنەکەی بکا لە کارکردن ئەوە خۆ سەپێنەرە و ئەگەر بەجێی بهێلێت بۆ کار، ئەوە پارە پەرستە
ئەگەر گوێی لە قسەکانی دایکی بێت ژێردەستەیە
ئەگەر گوێی لە قسەکانی ژنەکەی بێت ئەوە ملکەچە ( موو نەرم)
لەگەڵ ئەوەشدا باوک تاکە مرۆڤە لە جیهاندا:
- کە دەیەوێت لە هەموو شتێکدا منداڵەکانی لە ئەو باشتر بن.

Rerawe yasa

بڕیارێکی تەمیزی گرنگ.پارێزەرێک سکاڵای لەسەر فەرمانبەرێک ( هێزی ئەمنی ) تۆمارکردوە بە هۆکاری ئەوەی فەرمانبەرەکە نەیهێشتوە...
25/09/2022

بڕیارێکی تەمیزی گرنگ.

پارێزەرێک سکاڵای لەسەر فەرمانبەرێک ( هێزی ئەمنی ) تۆمارکردوە بە هۆکاری ئەوەی فەرمانبەرەکە نەیهێشتوە پێش وەکالەت کردنەوە پارێزەرەکە دۆسیەکە بخوێنێتەوە، بەڵام دادگای لێکۆڵینەوە ڕەدی سکاڵای پارێزەرەکەی داوەتەوە و پێی وابووە کاری فەرمانبەرەکە تاوان نیە، دواتر دادگای تاوانەکان بە سیفەتی پێداچونەوە بڕیاریداوە بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری دادگای لێکۆڵینەوە و ڕای وا بووە مادام بەپێی یاسایی پارێزەرایەتی پارێزەر بۆی هەیە بەبێ وەکالەت دۆسیە بخوێنێتەوە کەواتە ئەگەر هەر فەرمانبەرێک ڕێگری بکات لە پارێزەران لە خوێندنەوەی دۆسیە بەبێ وەکالەت، ئەوە کاری فەرمانبەرەکە دەبێتە تاوان و لادان لە یاسا بەرکارەکان.

بەسوپاسەوە وەرگیراوە ..
Rerawe yasa

ئایا تۆمەتباری تاوانێکی سزایی لە چ کاتێک ڕادەگیرێت (توقیف ) و لە چ کاتێک بە بارمتە ئازاد دەکرێت ؟؟ـ کاتێک کەسێک تۆمەتبار...
25/09/2022

ئایا تۆمەتباری تاوانێکی سزایی لە چ کاتێک ڕادەگیرێت (توقیف ) و لە چ کاتێک بە بارمتە ئازاد دەکرێت ؟؟

ـ کاتێک کەسێک تۆمەتبار دەکرێت بە ئەنجامدانی تاوانێکی سزایی کە سزای تاوان لە سێ ساڵ زیاتر بێت لەم کاتەدا تۆمەتبار دەتوانرێت ڕابگیرێت بە ڕاگرتنێک کە زیاتر نەبێت لە چارەکی ڕێژەی ئەوپەڕی سزای تاوانەکە ، ئەشتوانرێت بە پڕکردنەوەی بەڵێننامە و دانانی بارمتە ئازاد بکرێت بەڵام بەمەرجێک ( ئازادکردنی زیان نەدات لە ڕەوتی لێکۆڵینەوە و گومان نەکرێت کە هەوڵی ڕاکردن دەدات ) . م 109 قانون اصول محاكمات جزائیة.

ـ بەڵام کاتێک سزای تاوان لە سێ ساڵ کەمتر بێت ئەوا دەبێت تۆمەتبار ئازاد بکرێت بە بەڵێننامە و بە دانانی بارمتە یان بێ دانانی بارمتە بەڵام بەمەرجێک زیان لە ڕەوتی لێکۆڵینەوە نەدات.

ـ بەڵام لەکاتی ئەنجامدانی سەرپێچی دروست نیە ڕابگیرێت مەگەر شوێنی نیشتەجێبونی دیار نەبێت .م 110 قانون اصول محاكمات جزائیة.

Rerawi yasa

25/09/2022

ـ گەرچی خاوەن پێداویستی تایبەتە ، بەڵام خاوەن ئەقڵێکی سەلیم و ڕۆشنبیریەکی تەواوە ..

ـ گەنجێکی هەڵەبجە پێشنیار و ڕەخنەکانی خۆی ئەگەیەنێت

ـ ماوەیەک پێش ئێستا پارێزەرێک تەلەفونی بۆ کردم پاش سەلام وتی .. لەلای پارێزەرێک کار دەکەم بەڵام هەمیشە من دەنێرێت بۆ کۆپ...
25/09/2022

ـ ماوەیەک پێش ئێستا پارێزەرێک تەلەفونی بۆ کردم پاش سەلام وتی .. لەلای پارێزەرێک کار دەکەم بەڵام هەمیشە من دەنێرێت بۆ کۆپی کردنی کاغەزەکان ئایا هیچ فێر ئەبم لێیەوە ؟؟؟

منیش پێم وت لانی کەم ناونیشانی استنساخەکە ئەزانیت ، بەڵام دەستخۆشی لێ کردم و دایخستەوە ( پێم وابێ وەڵامەکەمی بەدڵ نەبوو 😆))

ـ بەڕاستی پێویستە پارێزەرانی بە ئەزموون ئاگاداری پارێزەرە تازەکان بن چونکە ئەوان ئەمانەتن لەلاتان ..

هەروەها پارێزەرە تازەکانیش پێویستە پشت بە خۆت ببەستیت نەک بەتەواوی دوای پارێزەرێک بکەویت و هیچ نەخوێنیتەوە و ئەویش تەنها بتنێرێت بۆ کۆپی کردن ...

ـــ پاش دەستکاری کردن لە عەرەبیەوە وەرگیراوە .
Rerawi yasa

مۆڵەتەکەت نوێ کردۆتەوە ؟؟؟
23/09/2022

مۆڵەتەکەت نوێ کردۆتەوە ؟؟؟

حاکم شێخ لەتیفباج دان کاتێک دەبێ بە واجب ئەگەر:-١- سەرچاوەکانی داھات و خەرجیەکان شەفاف بێت و بەیاسا رێکخرابێ و لەلایەن پ...
23/09/2022

حاکم شێخ لەتیف
باج دان کاتێک دەبێ بە واجب ئەگەر:-
١- سەرچاوەکانی داھات و خەرجیەکان شەفاف بێت و بەیاسا رێکخرابێ و لەلایەن پەرلەمانێکی بەھێزەوە بریاری لەسەر درابێ و چاودێری جێبەجێکردنیشی بکات.
٢- حکومەت ئەو باجانەی کۆی دەکاتەوە بۆ خزمەتی گشتی بەکاری بێنێ نەک بەشی زۆری ئەو پارەیە تەرخان بکات بۆ حیزب و سەدەھا ھەزار مووچەخۆری حیزبی و کردنەوەی فەوجی چەکدار بۆ ئەم و ئەو لەسەرحیسابی گیرفانی خەلک
٣- دەسەڵاتەکانی سەرۆکی حکومەت و ھەرێم و پەرلەمان دیاری کراوبێ و ھەرخەرجیەکیان لەدەرەوەی دەسەڵاتی خۆیان خەرج کرد روبەروی لێپرسینەوە بکرێنەوە، وە نەتوانن بە کەیفی خۆیان دارایی و زەوی و مومتەلەکاتی گشتی بە مەکرەمە بدەن بەم و بەو
٤- سەرۆکی حیزبەکان بەتایبەتی سەرۆکی حیزبەکانی دەسەلات نەتوانن بەئارەزوی خۆیان لە دارایی گشتی خەڵک ببەن و تەخشان و پەخشانی بکەن و پیاوەتی بەسەر ئاوی حەمامەوە بکەن
٥- کۆکردنەوەی باج بە گوێرەی دەستور و یاسا بێت نەک بەرێنمایی و بریاری سەرپێیی وەزارەت و نابێ ئەوانەی ھەژارو کەم دەرامەتن باج بیان گرێتەوە.
بەلام تۆ بتەوێ بەقەرەقوشیانە باج کۆبکەیتەوەو ھارونە رەشیدانە لە کەیفو مەلەزاتی خۆتان و بنەمالەکانتان و حیزب لایەنگران و پیاوەکانتان خەرجی بکەن و خەلکیش زەقەی چاوی بێت ، بەدلنییایەوە باج دان نەک ھەر واجب نیە بەلکو یاخی بوون لەوەھا باج وەرگرتنێک واجبە
لە وڵاتێکی وەک بەریتانیا زیاتر لە ٩٠٠ سال پێش ئێستاو لەساڵی١٢١٥ دا شۆرشیان کرد دژی ئەوەی پاشا چیتر نەتوانێ باج کۆبکاتەوە بە ھەرەمەکی و لە شەرو شۆرو سەرکێشیەکانیدا خەرجی بکات
ھەر لەو شۆرشەوە بیرۆکەی پەرلەمان ھاتە کایەوەو بریار درا کەدەبێ ئیتر پاشا بەرەزامەندی نوێنەرانی گەل باج بسەپێنێ و کۆیبکاتەوەو بەرەزامەندی نوێنەرانی گەلیش خەرجی بکات
کەچی حوکمرانانی ئێمە دەیانەوێ لە باج سەپاندن و کۆکردنەوەو خەرج کردنیدا بێ ھیچ رەزامەندی چاودێریەک ھاوشێوەی ئەوەی پێش ٩٠٠ سال ھەبوە ئەنجامی بدەن
بۆیە یاخی بون و شۆرش دژی وەھا سیستەمێکی باج ئەرکێکی نیشتیمانیە

د.لەتیف شێخ مستەفا

Address

As Sulaymaniyah
YASA1

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Rerawe Yasa ڕێڕەوی یاسا posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Rerawe Yasa ڕێڕەوی یاسا:

Share