25/07/2026
بەپی ماددە ١.٢ لە یاسای بنەما دادگەرییە سزاییەکان:-
أ-هەموو کەس بۆی هەیە بەبێ فەرمان لە دەسەڵاتی تایبەتمەند هەستێت بە گرتنی هەر تۆمەتبارێک بەتاوانێک یان کەتنێک لەیەکێ لەم بارانەدا.
١-ئەگەر تاوانەکە بینراو بێت.
٢-ئەگەر ڕایکرد دوای گرتنی بە یاسا.
٣-ئەگەر هاتوو سزا درابوو بە نائامادەیی بەسزایەکی کۆت وبەند بە ئازادی.
ب-هەموو کەس بۆی هەیە بەبێ فەرمان لە دەسەڵاتی تایبەتمەند هەستێت بە گرتنی هەر کەسێ کە لەشوێنە گشتیەکاندا بێت لەکاتی سەرخۆشیدا ئاژاوە بنێتەوە یان عەقڵ و هۆشی لە دەستدابێ.