پاريزةر /شانيال نهرو نصرالدين

پاريزةر /شانيال نهرو نصرالدين بو بينينى داواى بارى كةسيتى و سزايي و مدنى و كاروبارى ياسايي و 07501584561-07766992241

ئايا ئافرةت دواى جيابوونةوة ئةگةر مارةيي پيشةكى بو نةكرا بيت مارةيي پيشةكى دةكةويت ؟بةلي بة پيشةكردنى دعوا لةدادكانى بار...
09/12/2025

ئايا ئافرةت دواى جيابوونةوة ئةگةر مارةيي پيشةكى بو نةكرا بيت مارةيي پيشةكى دةكةويت ؟
بةلي بة پيشةكردنى دعوا لةدادكانى بارى كةسيتى ئةكةر مارةيي بونةكرا بيت و لةئةنجامى دادگاى ئةگةر سةلمينرا. ئاوا ئافرةتةكة مارةيي پيشةكى دةكةويت .
پاريزةر
شانيال نهرو نصرالدين

10/05/2025

0 Followers, 0 Following, 1 Posts - See Instagram photos and videos from ()

04/05/2025

🔴 ئەگەر هاتوو فرۆشیار ئامادەنەبوو فرۆشراو بەناوی کڕیار بکات ئایە کڕیار دەتوانێت دعوی رفع بکات دژی فرۆشیار؟
🔻 بە چ جۆرە دەعوایەک؟

☑️ ئەگەر هاتوو کەسێک عقارێکی فرۆشت بە کڕیار بەڵام فرۆشیار لاریدەکرد، لە بەناوکردنی عقارەکە بەناوی کڕیار ، لەم حاڵەتەدا کڕیار دەتوانێت لەڕێگای دادگا و دعوای تملیک، فرۆشیار ناچاربکات موڵکەکەی بەناو بکات، بەڵام دەبێت سەرەتا کڕیار فرۆشیار ئاگاداربکاتەوە بە ئینذارێک لە ڕێگای کاتب عدل وە ماوەی 7 ڕۆژ دیاریدەکرێت بۆ ئامادەبوونی لە تاپۆ بۆ بەناوکردنی ئەگەر هاتوو هەر بەناوی نەکرد و 7 ڕۆژەکە تێپەڕی ئامادەنەبوو لە کات و شوێنی دیاریکراو، ئینجا دەتوانێت داوای تملیک تۆماربکات، بەڵام سەرەڕای تبلیغ، دەبێت خاوەن موڵک لەو ماوەیە داوای چۆڵکردنی لە کڕیار نەکردبێت، هەروەها ئەگەر خانووی سکنی بێت دەبێت داواکار خۆی نیشتەجێ بێت لە موڵکەکەدا، یان دەستکاری موڵکەکەی کردبێت بۆ ئامادەکردنی بۆ نیشتەجێبوون، ئەگەر زەوی کشتوکاڵی بێت دەبێت داواکار کشتوکاڵی لەسەر زەویەکە ئەنجام دابێت.

🔸 تانەلێدان لە بڕیاری دادوەر لە ڕێگای تانەی تەمیزیە لە دادگای ئستئنافە بە صیفەی تەمیزی لە ماوەی 30 ڕۆژ.

13/03/2025

بە مەبەستی ئەنجامدانی باشترین مامەڵەی یاسایی لەگەڵ رۆژنامەنوسان و خێراتر راییكردنی كەیسەكانیان سەرۆكایەتیمان بڕیاریدا بە دیاریكردنی یەك دادگا (دادگای لێكۆڵینەوەی سلێمانی/١) بە بینینی كەیسەكانی تایبەت بە یاسای رۆژنامەگەری.

ئاگاداریئاگاداری پارێزەرانی خۆشەویست دەکەینەوە، بەهۆی خۆئامادەکردن و  گواستنەوە بۆ باڵەخانەی نوێی سەندیکای پارێزەرانی کو...
14/12/2024

ئاگاداری

ئاگاداری پارێزەرانی خۆشەویست دەکەینەوە، بەهۆی خۆئامادەکردن و گواستنەوە بۆ باڵەخانەی نوێی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان، لە رێکەوتی ٢٥-١٢-٢٠٢٤ تاکو ١٤-١-٢٠٢٥ دەوامی سەندیکای پارێزەران دەوەستێت و رۆژی ١٥-١-٢٠٢٥ لە باڵەخانەی تازە پێشوازی لە پارێزەرانی ئازیز دەکرێت.
داواکارین ئەو پارێزەرە بەڕێزانەی کەوا بەشداریی ساڵانە(ناسنامە)ی ساڵانی ٢٠٢٣و٢٠٢٤یان نوێ نەکردۆتەوە، بەر لە رێکەوتی ٢٥-١٢-٢٠٢٤ سەردانی سەندیکا بکەن بۆ نوێکردنەوەی ناسنامەکانیان و سەرنجی پارێزەران رادەکێشین کە نوێکردنەوەی ناسنامە بۆ ساڵی ٢٠٢٥، لە رێکەوتی ١٥-١-٢٠٢٥ دەست پێدەکات

04/12/2024

ئاگادارییەک لە لیژنەی باڵای ئەمنی پارێزگای سلێمانی

بۆ ڕای گشتی

ئاشکرایە لەلای هەمووان کەلەئێستادا بوونی سوارڕەوی بێ سەرەتا و هەڵگری ژمارەی ساختە و جام ڕەش بە شێوەیەکی نایاسایی خەریکە دەبێتە دیاردەیەک لەسەر شەقامەکان کە بێگومان ڕەنگدانەوەی نەرێنی دروست دەکات لەسەر ناو و ناوبانگی هەرێمی کوردستان و شاری سلێمانی بەدەر لەوەش لە ڕووی ئەمنی و یاسایی و تاوانکارییەوە کاریگەری خراپ و لێکەوتەی مەترسیداری هەیە، لە چوارچێوەی ئەم ڕاستییە لیژنەی باڵای ئەمنی پارێزگای سلێمانی بڕیاریدا بە: -

1- دەست بەسەرداگرتن و گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی بەرامبەر هەر جۆرە سوارڕەوێکی نایاسایی، (( بۆ خاوەنەکانیان هەیە کە بیبەنە دەرەوەی هەرێمی کوردستان)) وە سەرجەم بازگەکان دەستکراوە دەبن و ڕێگە نادەن دوای بڵاوکردنەوەی ئەم بڵاونامەیە لەژێر هیچ پاساوو بیانوویەک هیچ جۆرە سوارڕەوێکی بێ سەرەتا بێتە ناو شاری سلێمانی.
2- گرتنە بەری ڕێکاری یاسایی بەرامبەر هەر جۆرە سوارڕەوێک کە هەڵگری تابلۆی ساختەو نایاسایی بێت.
3- هیچ ڕێگەپێدان و نووسراوێک لە هەر لایەنێک جگە لە بەڵگەنامەی فەرمی و یاسایی کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆوە دەرکراوە کاریان پێ ناکرێت.
4- جێبەجێکردنی ئەم بڵاونامەیە گوزارشت دەکرێت لە ڕۆژی بڵاوکردنەوەی، وە لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و سەپاندنی باری ئارامی و سەروەری یاسا و نەهێشتنی هەموو دیاردە دزێوەکان داواکارین لەم پرسەدا دەزگاکانی ڕاگەیاندن هاوکارمان بن شان بە شانی ئەوانیش هاوڵاتییانی بەڕێز و خۆشەویست.

لیژنەی باڵای ئەمنی پارێزگای سلێمانی
3/12/2024

تاوانى خوكوشتن بةپيي مادةى (٤٠٨/فق٣)لةياساي سزادانى عيراقي هةر كةسيك بةهةرشيوةيةك كةسيك هان بدات يان هاوكارى  بكات ،سزاد...
12/11/2024

تاوانى خوكوشتن
بةپيي مادةى (٤٠٨/فق٣)لةياساي سزادانى عيراقي هةر كةسيك بةهةرشيوةيةك كةسيك هان بدات يان هاوكارى بكات ،سزادةدريت بة (سجن)بو ماوةى ٧ سال زياتر نةبيت،و سزاكةى حبس دةبيت ئةگةر خوكوشتنةكةئةنجام نةدريت بةلكو هةولي بو بدريت جونكة تاوانبار ليرةدا بةشدارى (الإسهام)كردووة لةكوتاييهينان بة ژيانى كةسيك.
پاريزةر
شانيال نهرو

ئاگادارىئەنجومەنى سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان لە کۆبوونەوەى ژمارە (191)، کە رێکەوتى سێشەممە 13-08-2024 بەسترا، لەپێناوى...
13/08/2024

ئاگادارى

ئەنجومەنى سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان لە کۆبوونەوەى ژمارە (191)، کە رێکەوتى سێشەممە 13-08-2024 بەسترا، لەپێناوى هاندانى ئەو کۆمپانیایانەى کە تا ئێستا گرێبەستى پارێزەرایەتییان لە سەندیکاى پارێزەران، وەک پێداویستى نوێکردنەوەى دۆسیەکانیان، ئەنجام نەداوە، تاکو بتوانن گرێبەستەکانیان لەگەڵ پارێزەران پەسەند بکەن و هەروەها بۆ سووکردنى پابەندییە داراییەکانى سەر کۆمپانیاکان بەشێوەیەکى گشتیى، بڕیاریدا بە کەمکردنەوەى بڕى بەرزترین بنمیچى (سقف)ى دواکەوتن لە پێبژاردن بۆ کۆمپانیا خۆماڵییەکان بۆ 600000 شەش سەت هەزار دینار و بۆ لقى کۆمپانیا بیانییەکانیش بۆ 1200000 ملیۆنێک و دووسەت هەزار دینار.

سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان هانى کۆمپانیاکان و بریکارەکانیان دەدات، کە ساڵانە لەماوەى یاساییى خۆیان، گرێبەستەکانیان لەگەڵ پارێزەران نوێ بکەنەوە و لە سەندیکاى پارێزەران پەسەندى بکەن خۆیان بە تەواوى بەدوور بگرن لە دانى هەر پێبژاردنێک، هەروەک لە ماددەى (25) و بڕگەکانى دا لە یاساى پارێزەرایەتیى کوردستان ژمارە (17)ى ساڵى 1999 دا هاتووە و بەهیچ شێوەیەک خۆیان تووشى پێبژاردن نەکەن.

Address

دادكاى سليمانى
As Sulaymaniyah

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when پاريزةر /شانيال نهرو نصرالدين posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share