پارێزەر بەڵێن نبی رسول:: P.Balen Nabi Rasul

  • Home
  • Iraq
  • ERBIL
  • پارێزەر بەڵێن نبی رسول:: P.Balen Nabi Rasul

پارێزەر بەڵێن نبی رسول:: P.Balen Nabi Rasul Law⚖️

(متمانەی خەڵک وەک جەنگێکی بێ کۆتا وایە، هەرگیز نایدۆڕێنین)

پارێزەری مافی خەڵکی بۆ کاری : داوای یاسایی-بابەتی شەرعی-دامەزراندنی کۆمپانیا-باج-تۆماری خانووبەرە-ڕێپێدانی بینأ و خانوو.

سزای هەڕەشەکردن چیە و یاساکانی چین؟؟قانوون و هەڕەشەکردندەربارەی تاوانی هەڕەشەکردن لە یاسای سزادانی عیراقی ژمارە 111 ی سا...
20/12/2025

سزای هەڕەشەکردن چیە و یاساکانی چین؟؟

قانوون و هەڕەشەکردن
دەربارەی تاوانی هەڕەشەکردن لە یاسای سزادانی عیراقی ژمارە 111 ی ساڵی 1969، ئەم یاسایە بەمجۆرە هەڕەشەکردنی بە تاوان داناوە و سزای دیاریکردووە.
مادە 430:
1- بە بەندکردن (سجن) سزا دەدرێت لە حەوت ساڵ زیاتر نەبێ یان بە گرتن (حەپس)، ئەوەی هەڕەشەی لە یەکێکی دیکە کردبێت دژی خود یان ماڵی کەسی دیکە یان هەڕەشەی دانەپاڵی چەند کارێکی ئابڕوبەر یان درکاندنی كارەكانی ئابڕوبەری لێ كردبێت .
‎-2 هەڕەشە هەمان سزای دەبێت، گەر هەڕەشەکردن لەڕێی نامەیەک بێت کە ناوی نێرەرەکە (پەیامنێرەكەی) تیادا نەبێت.
‎جگە لەمانە ئێستا هەڕەشەکردنی ئەلیکترۆنی یەکێکه لە دیارترین جۆرەکانی هەڕەشەکردن کە خۆی دەبینێتەوە لە بەکارهێنانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و تەکنەلۆجیا کە کۆمەڵگەی رووبەڕووی مەترسی جدی کردۆتەوە لەم بارەشدا یاسای ئەو تاوانانە لە رێگەی ئینتەرنێت و ئامێرەکانی پەیوەندیکردنەوە دەکرێن، پەرلەمانی کوردستان، ساڵی 2008، یاسای ژمارە 6 بەناوی (قەدەغەكردنی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن لە هەرێمی كوردستان) دەرکرد.
بەگوێرەی مادەی دووەمی ئەو یاسایە «هەرکەسێک ئەگەر بە خراپی تەلەفۆنی خانەیی (مۆبایل) یان ئامێرێکی پەیوەندی، پەیوەندیکردنی تەلدار یان بێتەل یان ئینتەرنێت و پۆستی ئەلیکترۆنی بێت بۆ مەبەستی هەڕەشەکردن بەکاربهێنێت، ئەوا بۆ ماوەیەک بەند دەکرێت(حبس) کە لە (6) مانگ کەمتر نەبێت و لە (5) ساڵیش زیاتر نەبێت، بە غەرامەیەکیش سزادەدرێت کە لە یەک ملیۆن دینار کەمتر نەبێت و لە پێنج ملیۆن دیناریش زیاتر نەبێت، یان بە یەکێک لەو دوو سزایە سزادەدرێت».
ئێستا هەڕەشەکردن بووەتە خوی هەندێک کەس کە مەترسی جدی دروستکردووە بۆسەر ژیان و ئارامی کەسەکان بەتایبەت هەڕەشەکردنی ئەلیکترۆنی، پێویستی بە هەوڵی تەواوی شارەزایانی دەروونی و کۆمەڵایەتی و یاسایی هەیە تا بتوانن دادپەروەری بچەسپێنن و تاوانەکە کەمتر بکرێتەوە.

پارێزەر : بەڵێن نبی ڕسول بلەیی

◾️    ئایا عقدی نووسینگەی خانوبەرە دروســــتە؟لە ڕۆژگاری ئێستادا کڕین و فرۆشتنی خانوبەرە لە ڕێگەی نوسینگەکانی کرین و فرۆ...
14/12/2025

◾️ ئایا عقدی نووسینگەی خانوبەرە دروســــتە؟

لە ڕۆژگاری ئێستادا کڕین و فرۆشتنی خانوبەرە لە ڕێگەی نوسینگەکانی کرین و فرۆشتنی خانووبەرە دەکرێــت کە گڕێبەستیان بۆ دەکەن و لەبەرامبەردا کڕیار سەرجەم پارەکە یان بەشێــکی دەداتە فڕۆشیار.ئایا ئەم گرێبەستە دروســـتە؟

🔸بەپێی یاسا بەرکارەکانی ھەرێمی کوردستان ھەموو مامەڵەیەکی کڕین و فرۆشتنی خانوو دەبێت لە بەڕێوبەرایەتی تۆماری خانووبەرە تۆمار بکرێت کە لای خۆمان ناسراوە بە (دایرەی تاپــــۆ). واتە کاتێک فرۆشتنەکە دروستە کە دەبێت بچنە بەڕێوبەرایەتی تۆماری خانووبەرە و لەوێ مامەڵەکە ئەنجــام بدەن .

بەڵام ئایا ئەم کارە نەکەن و لە نووسینگە گرێبەست بکەن ئایا کڕیار دەتوانێت داوای بەناو کردنی بکـــات ؟
گرێبەستەکەیان پووچەڵە بەپێی یاسا و ھەر یەک لە کڕیار و فرۆشیار تەنھا مافی گەڕانەوەی بارودۆخەکەیان ھەیە بۆ پێش بەرواری گرێبەستی نووسینگەکە واتە فرۆشیار خانووەکەی وەردەگرێتەوە و کڕیاریش پارەکەی وەردەگرێــتەوە .واتە کڕیار ناتوانێ داوای بەناو کردن بکات و ڕاستەوخۆ داوا لە مەحکەمە بکــات بۆ وەرگرتنەوەی پارەکەی .

قەراری ١١٩٨ چیــە ؟ سوودی چیــە ؟
بەپێی قەراری ١١٩٨ ی ئەنجومەنی شۆرشی ھەڵوەشاوە ئەگەر کڕیار چووە ناو خانوەکە یاخــود دارو نەمامی چانــد یاخــود بیناو ژوور و ھەیکەلی درووست کرد لەناو خانوەکەی کە کڕیویەتی بەپێی گرێبەستی نوسینــگە دەتوانێت داوای بەناو کردنی بکات (تملیک) و لە ڕێگەی دادگاوە دەبێــت بە داوەیەکی سەربەخــۆ دەکرێــت .

پارێزەر: بەڵێن نبی ڕسول بلەیی

بژێوی (النفقة)ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــبژێوی چییە، کەی واجب دەبێت، ڕەگەزەکانی بژێوی چین،...
09/12/2025

بژێوی (النفقة)
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بژێوی چییە، کەی واجب دەبێت، ڕەگەزەکانی بژێوی چین، ڕێگرییەکانی بژێوی چین، لەسەر چ بنەمایەک بژێوی دیاری دەکرێت، کێ بژێوی دابین دەکات؟

یاسای باری کەسێتی ژمارە (١٨٨) ی ساڵی (١٩٥٩) بەم شێوەیە باسی کردووە.

یەکێک لە مافەکانی ئافرەت بەسەر پیاوەکەیەوە بریتییە لە دابینکردنی بژێوی لە لایەن مێردەکەیەوە، ئەم مافە لە بەرواری ئەنجامدانی گرێبەستی دروستی هاوسەرییەوە دەست پێدەکات و پیاو دەبێت پابەند بێت پێوەی تا کاتێک کە ژیانی هاوسەری بەردەوام بێت لە نێوانیاندا. ئەوەی لێرەدا جێی سەرنجە هەندێک کەس وادەزانن دابینکردنی بژێوی لە دوای گواستنەوە واجب دەبێت لەسەر پیاو، لە کاتێکدا بژێوی ژن دەکەوێتە ئەستۆی هاوسەرەکەی لە بەرواری گرێبەستی هاوسەرییەوە.

بژێوی ئەم شتانە دەگرێتەوە:

١- دابینکردنی شوێنی نیشتەجێبوون.
یەکێک لە ڕەگەزە سەرەکییەکانی بژێوی بریتییە لە دابینکردنی شوێنی حەوانەوە و نیشتەجێبوون بۆ هاوسەر و منداڵەکانی، کە پێویستە ئەو شوێنە گونجاو بێت بۆ ژیان کردن و سەرجەم پێداویستییە گرنگەکانی ژیانکردنی تێدابێت و سەربەخۆ بێت. ئەم ماڵەش بە شێوەیەکە کە لەگەڵ باری دارایی هاوسەرەکەدا گونجاو بێت.

٢- بژێوی خواردن:
خواردن و خواردنەوە و وەسائیلەکانی ئامادەکردنی خۆراک دەگرێتەوە، ئەمەش لە چوارچێوەی ئەوەی کە شەرع و عورفی کۆمەڵگە دەیخوازێت.

٣- بژێوی پۆشاک:
پێویستە لەسەر پیاو کە جلوبەرگ و پۆشاک بۆ هاوسەرەکەی دابین بکات بە شێوەیەک کە لەگەڵ باری دارایی مێردەکەی بگونجێت، بە شێوەیەکی گشتی دەبێت لانی کەم ساڵی دوو جار پۆشاکی بۆ بکڕێت (هاوینە و زستانە).

٤- خەرجی پزیشکی:
ئەگەر هاتوو ژن نەخۆش بکەوێت پێویستە هاوسەرەکەی تێچوی دەرمان و مانەوەی لە نەخۆشخانە و نەشتەرگەریەکەی بگرێتە ئەستۆ.

* جگە لەم خاڵانە ئەگەر هاتوو عورفی کۆمەڵگە وابێت کە پیاوان دەبێت خزمەتکار بگرن بۆ هاوسەرەکانیان ئەوکات پیاو دەبێت خەرجی خزمەتکارەکە بگرێتە ئەستۆ.

تێبینی:
بە پێی ئەو هەموارەی کە لە یاسای ژمارە (١٥) ی ساڵی (٢٠٠٨) کرا لە یاسای باری کەسێتی لە هەرێمی کوردستان لە مادەی (٢٣) دەڵێت:
« بژێوی ژن دەکەوێتە سەر شانی پیاوەکەی، بەڵام لەو حاڵەتەی کە ژنەکە هەبووبێت، ئەوا بەرپرسیاریەتیەکە هاوبەش دەبێت ئەگەر هاتوو ژنەکە ڕازی بوو».

لەبەرامبەر ئەوەشدا لە حاڵەتی لاساری (نشوز) دا ژن ئەم مافە لە دەست دەدات.
مەبەست لە یاخیبوون و لاساری، سەرپێچیکردنی ژنە لەو مافانەی کە پیاوەکە هەیەتی بە سەریەوە، واتە گوێڕایەڵی نەکردنی هاوسەرەکەی بە بێ پاساوی ڕەوا بە یاخیبون دادەنرێت.
وەک ئەوەی ژن بە بێ پاساو ماڵی هاوسەری بە جێ بهێڵێت یاخود سەفەر بکات یاخود حەج بکات بە بێ ڕەزامەندی هاوسەرەکەی.
هەروەها ئەگەر ژنەکە نەیەوێت لەگەڵ هاوسەرەکەی گەشت بکات بە بێ پاساوی ڕەوا.

تێبینی/
١- ئەگەر پیاو بژێوی ژنەکەی نەکێشا و ژنەکەش لاسار (ناشز) نەبوو، ئەوا دەبێتە قەرز و کەڵەکە دەبێت لەسەر پیاوەکە.
٢- نەفەقەی ژن بە پێی حاڵەتی هەبوون و نەبوون (هەژاری و دەوڵەمەندیی) پیاو دیاری دەکرێت، لە حاڵەتی گۆرانی باری دارایی
پیاوەکە بژێویەکەش دەکرێت گۆرانی بەسەر بێت.
پ.شوان

پارێزەر : بەڵێن نبی ڕسول بلەیی

هەموو شتێک لە بارەی لێبوردنی گشتی بزانە..تاوانبار کە تاوانێک ئەنجام دەدات بەشێوەیەکی گشتی زەرەروزیان بە کۆمەڵگە و بەرژەو...
03/12/2025

هەموو شتێک لە بارەی لێبوردنی گشتی بزانە..

تاوانبار کە تاوانێک ئەنجام دەدات بەشێوەیەکی گشتی زەرەروزیان بە کۆمەڵگە و بەرژەوەندی گشتی دەگەیەنێت بۆیە یاسا دانەر سزای بۆ داناوە و دادوەرێش حوکمەکەی لەسەر دەسەپێنێت ، هەندێ جاری هۆکارێک یان چەند هۆکارێک هەیە بەرژەوەندی گشتی وادەخوازێت کە لێبوردنی گشتی دەربچێت ئەم لێبوردنەش بەومانایە دێت کە کۆمەڵگە تەنازول کردووە لە مافی سزادانی ئەو کەسانەی کە تاوانیان ئەنجام داوە (تاوانبارن) .
لێبوردنی گشتی پێویستی بە دەرچوونی یاسایەکە لەلایەن دەسەڵاتی یاسادەنەر کە پەرلەمانە بەیاسا دەردەچێ دەکرێ سەرجەم بەندکراوو زیدندانی کراوێک بگرێتەوە کە ھەرچ جۆرە تاوانێکیان کردبێ ھەتائەوانەی سزای لە سێدارەشیان ھەبێ دەکرێ لەیاساکە ھەندێ جۆری تاوان و سزادراو بەدەر بکرێن لەیاساکە و نەیانگرێتەوە .
لێبوردنی گشتی دەبێتە هۆی نەهێشتی داوای سزایی و جا لە قۆناغی لێکۆڵێنەوە بێت یان قۆناغی دادگایی کردن بێت ئیجرائاتەکانی یاسایی ڕادەگیرین بەرامبەر تۆماتبار وە داواکە لەسەر نامێنێت و دەبێتە هۆی ئازاد کردنی راگیراو (موقوف) و هەڵوەشاندنەوەی ئەو دەستەبەریە(کفالە)ی لە تۆمەتبار وەرگیراوە بەشێوەیەکی کۆتایی وە ئەگەر حوکمیش درابێت بە ئیدانەکردن و سزادانی تاوانبار ئەوا تاوان و حوکم و سزاکە ناهێلێت و سقوت دەکات ئازاد دەکرێت ،
وەک هۆکاری ڕێگە پێدراوەکان (اسباب الاباحە) وایە بەڵام زیانلێکەوتوو لە تاوان بۆی هەیە بگەرێتەوە بۆ دادگای مەدەنی بۆ داواکردنی مافی مەدەنی بە داواکردنی قەرەبوو چونکە ئەم لێبوردنە دەبێتە هۆی نەمانی داوای سزایی نەک مەدەنی .

هەروەک لە یاسای سزادانی عێراقی ژماڕە (۱۱۱) ی ساڵی ۱۹٦۹ هەموارکراو هاتووە کە هەرێمی کوردستان بەرکارە و کاری پێدەکرێت لە ماددەی(۱٥۳) دەڵێت : ۱-لێبوردنی گشتی بە یاسا دەردەچێت و دەبێتە هۆی نەهێشتنی داوا و نەمانی حوکمی تاوانکردنی ئەوەی لێبوردنەکە دەگرێتەوە، هەموو بنەڕەتی و پاشکۆو تەواوکاری و ڕێکارە خۆپارێزیەکان نامێنێ وە کاریگەریەکەیان نامێنێ ، لەسەر ئەو سزایانەی جێ بەجێ کراون ئەگەر یاسای لێبورنەکە دەقی تری تیادا نەنوسرابێ بەپێچەوانەشەوە .
۲- ئەگەر یاسایی لێبوردنی گشتی دەرچوو وە لەبارەی بەشێک لەو سزایەی بریاری تیادا دراوە ئەوا ئەوە بە لێبوردنی تایبەتی دادەنرێت ئەحکامەکانی بەسەر جێبەجێدەکرێت.
۳-لێبوردنی گشتی مافە کەسییەکانی خەڵکانی تر ناگرێتەوە .
وە هەروەها لە یاسای بنەماکانی دادگایی کردنی سزایی ژمارە (۲۳)ی ساڵی ۱۹۷۱ هەموارکراو
لە ماددە (۳۰٥) دەڵێت : ئەگەر هاتوو یاسایی لێبوردنی گشتی دەرچوو ئەو کاتە هەموو ڕێکارەکانی لێکۆڵینەوە و دادگایی کردن دژ بە تۆمەتبار بەیەکجارەکی رادەوەستێ وە زیان لێکەوتوو لەو تاوانە بۆی هەیە بگەڕێتەوە بۆ دادگای شارستانی .
بۆیە ئەگەر لەم دوو ماددە یاساییەی سەرەوە وردبینەوە دەبینین هیچ ڕێگریەک و مانعێک نی یە لەوەی لێبوردنی گشتی دەرچێت بۆ کەسانێک کە سزادراون بە لە سێدارەدان دەکرێت لە ژێر پەتی سێدارە بێت وکندر و حەبل و پەتی لە مل بێت یاسای لێبوردنی گشتی کە دەرچێت بیگرێتەوە وە لێ سوودمەند بێت و ئازاد دەکرێت .
پارێزەری ڕاوێژکار ئومێد پالانی وەرگیراوە

پارێزەر؛ بەڵێن نبی ڕسول

بڕی باجی ساڵانە بۆ کەسی خاوەن مولک کە خانوەکەی بە کرێداوە چەندە لە باجی خانووبەرە؟ پێویستە خاوەن موڵک ساڵانە لە بەرامبەر...
27/11/2025

بڕی باجی ساڵانە بۆ کەسی خاوەن مولک کە خانوەکەی بە کرێداوە چەندە لە باجی خانووبەرە؟

پێویستە خاوەن موڵک ساڵانە لە بەرامبەر ئەو موڵکەی بە کرێی داوە باج بدات، کە ڕێژەکەی (٩%)یە لە بەهای خەمڵێنراوی موڵکەکە (بەپێی یاسای خانووبەرەی ژمارە (١٦٢)ی ساڵی ١٩٥٩ ماددەی یەک بڕگە یەک)، و ئەگەر هاتوو لە ماوەی ئەو ساڵەدا باجی نەدا، ئەوا سوودی دواکەوتن بە ڕیژەی (٩%) دەکەوێتە سەر لە کۆی بەهای خەمڵێنراوی موڵکەکە (بەپێی یاسای خانووبەرەی ژمارە (١٦٢)ی ساڵی ١٩٥٩ ماددەی ٢٢ بڕگە یەک).
هەموو موڵکێک لێبوردنی (اعفاء) پێدەدرێت بۆ ماوەی سێ (٣) ساڵ لە بەرواری دروستکردنی ئەگەر موڵکەکە سێ نهۆم بێت، ئەگەر لە سێ نهۆم زیاتر بێت (جگە لە ژێر زەمین)، ئەوا لێبوردنی (اعفاء) بۆ دەکرێت بۆ ماوەی حەوت (٧) ساڵ، دوای ئەو ماوەیە باجی خانووبەرە دەیگرێتەوە.
خانوویەکی نیشتەجێبوون یان شوقەیەک، کە هەریەک لە باوک یان ڕۆڵەکانی خاوەن خانوو بەکاریان هێنابێت لە باجی خانووبەرە دەبووردرێن (اعفاء)، بە مەرجێک ئەوەی لێی نیشتەجێ دەبێت خانوو یان شوقەیەکی نیشتەجێبوونی تایبەت بەخۆی نەبێت و تەنیا
یەک (١) خانوو لێبوردن دەیگرێتەوە.

پارێزەر: بەڵێن نبی ڕسول

سزای جنێودان لە یاسای سزادانی عێراقی چیە؟ماددە(٤۳٤) جنێودان لە یاسای سزادانی عێراقی..بە پێی یاسای سزادانی عێراقی جنێودان...
25/11/2025

سزای جنێودان لە یاسای سزادانی عێراقی چیە؟

ماددە(٤۳٤) جنێودان لە یاسای سزادانی عێراقی..
بە پێی یاسای سزادانی عێراقی جنێودان بە تاوان دادەنرێت و سزاکەشی قورسە .
بە پێی یاسا جنێودان وا باسی لێوە کراوە کە بریتیە لەوەی کەسێک قسەی وەھا بە یەکێک بڵێت کە ئابرووی یان پێگەکەی لەکەدار بکات، یان ھەستی بریندار بکات.
ئەگەر ھەر کەسێک لەم جۆرە قسانە بکات ئەوا بە پێی یاسا بە تاوان دادەنرێت، بە پێی ماددە٤۳٤ لە یاسایی سزادانی عێراقی ئەو کەسەی ئەم تاوانە دەکات سزا دەدرێت بە بەندکردن ماوەکەی لە یەک ساڵ زیاتر نەبێت و بە غرامەکردن کە لە سەد دینار زیاتر نەبێت وە یان بە یەکێک لەو دوو سزایە .
ئەگەر جوێندان بە رێگەی بلاوکردنەوە لە رۆژنامەکان یان چاپکراوەکان یان لەرێگەی یەکێک لە رێگاگانی تری راگەیاندن ئەنجام بدرێت ئەوا بە بارودۆخی توندکردنی سزا هەژمار دەکرێت..
بۆیە تۆی بەرێز ئاگاداری هەر ووشەیەک بە کە ئەیلێیت و ئەتەوێت بیلێیت بۆئەوەی هێرش نەکەیتە سەر ئازادی خۆت و ئازادی بەرامبەریشت..
تێبینی.. سزای غرامە پەرلەمانی کوردستان هەمواری کردەوە لەتاوانی کەتن کراوە بە(45000)دینار کەمتر نەبێت و لە(225000) زیاتر نەبێت....

پارێزەر : بەڵێن نبی ڕەسوڵ

♦️جیاوازی له ‌نێوان تاوانبار و تۆمه‌تبار چیە؟ ‏🔷‎تۆمه‌تبار/ به‌وکه‌سه‌ ده‌وترێت که‌ تۆمه‌تێکی دراوه‌ته‌ پاڵ واته‌ ‏‎تاوا...
20/11/2025

♦️جیاوازی له ‌نێوان تاوانبار و تۆمه‌تبار چیە؟

‏🔷‎تۆمه‌تبار/ به‌وکه‌سه‌ ده‌وترێت که‌ تۆمه‌تێکی دراوه‌ته‌ پاڵ واته‌
‏‎تاوانبار کراوه‌ به‌ ئه‌نجامدانی کارێک که‌ یاسا قه‌ده‌غه‌ی کردووه‌ واته‌ جارێ دیار نیه‌ ئه‌و تۆمه‌ته‌ی دراوه‌ته‌ پاڵی راسته‌ یان نا تاوانی ئه‌نجام داوه‌ یان نا جارێ دیار نیه‌

‏‎🔷تاوانبار/ به‌وکه‌سه‌ ده‌وترێت که‌ کردارێکی ئه‌نجام داوه‌ ئه‌و کرداره‌ش پێی ده‌وترێت (تاوان) که‌ قانون قه‌ده‌غه‌ی کردبوو ئه‌م کاره‌ ئه‌نجام بدات به‌ڵام ئه‌و ئه‌نجامی داوه‌ و حوکم دراوه‌.

‏‎🔷تۆمه‌تبار/ قۆناغی دادگایکردنه‌که‌ی له‌سه‌ره‌تادایه‌ ته‌نها
‏‎تۆمه‌تبار کراوه‌.

‏‎🔷تاوانبار/ قۆناغی دادگاییکردنه‌که‌ی گه‌یشتۆته‌ ئیدانه‌ واته‌ حوکمی کۆتایی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه.

♦️به‌شێوه‌یه‌کی گشتى
‏‎🔷تۆمه‌تبار/ ته‌نها تۆمه‌تێکی دراوه‌ته‌ پاڵ و جارێ نه‌سه‌لمێنراوه‌ ئایا تاوانه‌که‌ ئه‌و ئه‌نجامی داوه‌ یان نا.

🔷تاوانبار/ که‌سێکه‌ که‌ به‌راستی تاوانه‌که‌ی ئه‌نجام داوه‌و محکمه‌ حوکمی خۆی داوه‌ له‌سه‌ر ئه‌وکه‌سه‌ چونکه‌ به‌راستی دوای لێکۆڵینه‌وه‌ ده‌رکه‌وتوه‌ که‌ تاوانباره‌ وئه‌و تۆمه‌ته‌ی دراوه‌ته‌ پاڵیت راست بووه‌.

پاڕێزەر : بەلێن نبی ڕسول

بەپێ ی یاسا مارەبڕین لە دەرەوەی دادگا سزاکەی چیە؟به‌ گوێره‌ى یاسای باری كەسی عێراقی ژمارە (188)ی ساڵی (1959) ى هه‌موار ك...
19/11/2025

بەپێ ی یاسا مارەبڕین لە دەرەوەی دادگا سزاکەی چیە؟

به‌ گوێره‌ى یاسای باری كەسی عێراقی ژمارە (188)ی ساڵی (1959) ى هه‌موار كرا و ژمارە(15)ی ساڵی (2008)ی به‌ركار له‌ هه‌رێمى كوردستان. لە ماددەی (10) بڕگەی (5) دا هاتووه‌:

هەر كەسێك گرێبەندی هاوسەرگیری لە دەرەوەی دادگا ئه‌نجام بدات ، بە غەرامەیەك سزا دەدرێت لە (1) یەك ملیۆن دینار كەمتر نەبێ و لە (3)سێ‌ ملیۆن دیناریش زیاتر نەبێ. سزاكەی ده‌بێته‌ به‌ندكردن بۆ ماوەیەك لە (3) سێ‌ ساڵ كەمتر نەبێت و لە (5) ساڵیش زیاتر نەبێت ئەگەر هاوسەرگیریەكی دیكەی لە ژیانی هاوسەریدا لە دەرەوەی دادگا گرێدا ".

بەگوێره‌ى ئەماددەیە ، ماڕەبڕین لە دەرەوەی دادگا تاوانە، جا چ له‌لايه‌ن مه‌لا يان ياخود قه‌شه‌ ياخود هه‌ر كه‌سايه‌تييه‌كى ئاينى ئه‌نجامداربێت، ئەگەر كەسەكە ژنی دووەم يان زياترى لە دەرەوەی دادگا مارەبڕى ، ئه‌وا سزاكەی قورستر دەبێت و دەبێتە بەندكردن، دواى دواكردنى سه‌لماندن و تۆماركردنى گرێبه‌ندى هاوسه‌رگيرى له‌لايه‌ن لايه‌نه‌كانى گرێبه‌نه‌ده‌كه‌ له‌ تۆماره‌كانى دادگا، ئه‌وا پياوه‌كه‌ ئيحاله‌ى ته‌حقيق ده‌كرێ و په‌ڕاوى لێكۆلينه‌وه‌ى سزايى له‌ دادگاى كه‌تن بۆ ده‌كرێته‌وه‌.

1 - به‌ گوێره‌ى حوكمێكى مه‌حكمه‌ى جناياتى هه‌ولێر به‌ سيفه‌تى ته‌مييزى به‌ ژماره‌ 220 له‌ به‌روارى 25 / 4 / 2010، ته‌نها پياوه‌كه‌ به‌ تاوانبار داده‌نرێت و سزا ده‌درێت.

2 - به‌ گوێره‌ى رێنمايه‌كى وه‌زاره‌تى ئه‌وقافي هه‌رێم ، هه‌ر ماموستايه‌كى ئاينى ماره‌برين پێش دادگا ئه‌نجام بدات ، ئه‌وا سزاى ئينزباتى به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت ، چونكه‌ زه‌واج له‌ دادگا مونشه‌ و ئاسارى قانونى ده‌بێت به‌لام ئه‌نجامدانى گرێبه‌ندى هاوسه‌رگيرى لاى پياوانى ئاينى له‌رووى ياساييه‌وه‌ ته‌نها كاشفه‌ و بۆ ئاگاداربوونى كه‌سانى لايه‌نه‌كانى گريبه‌نده‌كه‌يه‌.

3 - تاوانه‌كه‌ له‌ تاوانه‌كانى مافي گشتييه‌ و له‌ جۆرى تاوانى كه‌تنه‌ و له‌ مه‌حكمه‌ى كه‌تن دۆسيه‌كه‌ حه‌سم ده‌كرێت.

4 - زۆربه‌ى دۆسييه‌كانى تاوانى زه‌واج خارجى دۆسيه‌ى كورتاخايه‌نن و به‌ دادبينى كورت خايه‌ن و به‌شاهيدى منفردى ژنه‌كه‌ و اعترافي كه‌سه‌كه‌ (زه‌وج) دۆسيه‌كه‌ حه‌سم ده‌بێت چونكه‌ به‌ گويره‌ى مادده‌ى 213 ى قانون اصول محاكماتى سزايى حاكم ده‌توانيت به‌م دوو به‌لگه‌يه‌ حوكمى ئيدانه‌ يان به‌رائه‌ ده‌ربكات.

5- زۆربه‌ى ئه‌م دۆسيانه‌ بريارى ته‌وقيفيان بۆ ده‌رناكرێت چونكه‌ هيچ خه‌ته‌رێك له‌سه‌ر ژيانى تۆمه‌تبار نييه‌ و به‌ماوه‌يه‌كى كه‌م دۆسيه‌كه‌ حه‌سم ده‌كرێت ئه‌گه‌ر ته‌وقيفيش بيگريته‌وه‌ ، له‌م حاله‌ته‌دا ته‌وقيف ده‌بێته‌ حوكمێكى بێ حيكمه‌ت.

پارێزەر: بەڵێن نبی ڕسول

ئایا بەگشتی لەیاساکاندا هیچ سزایەک دانراوە بۆ ئەوکەسەی خۆی دەکوژێت لە ڕووی یاساییەوە؟ لە یاساکان هیچ سزایەکیان بۆ ئەو کە...
17/11/2025

ئایا بەگشتی لەیاساکاندا هیچ سزایەک دانراوە بۆ ئەوکەسەی خۆی دەکوژێت لە ڕووی یاساییەوە؟

لە یاساکان هیچ سزایەکیان بۆ ئەو کەسانە دانەناوە کە خۆیان دەکوژن یان هەوڵی خۆکوشتن دەدەن، بەڵام سزا بۆ ئەو کەسانە دانراوە کە دەبنە هۆکاری خۆکوشتنی کەسێک.

لە مادە ٤٠٨ی یاسای سزادانی عێراقیدا، خۆكوشتن وەک تاوان هەژمارکراوە، بەڵام هیچ سزایەکی بۆ دانەنراوە بۆ خودی ئەو کەسەی کە خۆی کوشتووە یان هەوڵی خۆکوشتنی داوە، بەڵام بە هۆکارێک سەرکەوتوو نەبووە.

ئەوەی پێویستە بۆ ئەو کەسانەی کە هەوڵی خۆکوشتن دەدەن و سەركەوتوو نابن لە هەوڵەكەیاندا، ئەو جۆرە کەسانە بخرێنە ژێر چاودێری پزیشکی دەروونی پسپۆر و توێژەری کۆمەڵایەتیدا، و لە سەنتەرەکانی چارەسەری دروونیدا دابنرێن، بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست، چونکە ئەو جۆرە کەسانە بە هۆی نەخۆشیی دەروونیی یان خەمۆکی یان ئاڵوودەبوون بە ماددەی هۆشبەرەوە، خۆكوشتن بە تاکە رێگاچارە دەزانن بۆ رزگاربوون لە کێشەکانیان، بەڵام كاتێك چارسەری دەروونیی وەردەگرن و سەركەوتوو دەبن، ئەوا دووبارە وەک کەسێکی بە سوود دەگەڕێنەوە ناو كۆمەڵگە.

ئەوەی گرنگە لێرە ئاماژەی پێ بكرێت، لە یاسای سزادانی عێراقیدا، راستە سزا بۆ ئەو كەسەی خۆی كوشتووە یان هەوڵی خۆ كوشتنی داوە و سەرنەكەوتووە دانەنراوە، بەڵام سزا بۆ ئەو كەسە دانراوە کە دەبێتە پاڵنەر بۆ خۆ کوشتنی کەسێك.

واتا بەشداریکردن لە تاوان کە وەک لە ماددە (٤٠٨)ی یاسای سزادانی عێراقیدا هاتووە، بە تاوان هەژمار دەکرێت، کەسێک هانی کەسێکی تر بدات، یاخود هاوکاری بکات وەک پێدانی چەک بۆ ئەوەی خۆی لە ناوببات, بە تاوان دادەنرێت و سزادەدرێت بە بەندکردن كە لە( ٧ ساڵ زیاتر نەبێ)، بەڵام كاتێك كەسێكی خوار تەمەنی ١٨ ساڵ خۆی دەكوژێت، یان کەسێک نەخۆشی کەم ئەقڵی هەبێت، و كەسێكی تر بووبێتە هۆکار یان هاوكاری خۆکوشتنی، ئەوا
سزاكە توندتر دەبێت، لە هەندێك حاڵەتدا دەگاتە ١٥ ساڵ.

پارێزەر : بەلێن نبی ڕسول

چەند تاوانێکی کوشتن هەن کەوا سزاکەیان دەگات بە لەسێدارەدان (ئیدام)؟بەپێی ماددەی (406) لەیاسایی سزادانی عیراقی کە جۆرێکی ...
16/11/2025

چەند تاوانێکی کوشتن هەن کەوا سزاکەیان دەگات بە لەسێدارەدان (ئیدام)؟

بەپێی ماددەی (406) لەیاسایی سزادانی عیراقی کە جۆرێکی دیکەی سزایە بۆ تاوانی کوشتنی بەئەنقەست: ھەر کەسێك کەسێکی تر لەیەکێك لەوبارودۆخانەی خوارەوە بکوژێت بەلەسێدارەدان سزا دەدرێت:

1-ئەگەر پێشتر نیازی کوشتنی ھەبێت و سووربێت لەسەر کوشتنی یان بۆسەو کەمینی بۆ دانابێت "خوتەی کوشتنی دارێژ بێت".

2-ئەگەر کوژراو لەباوانی بکوژ بێت.

3-ئەگەر کوشتنە بەھۆی ماددەی ژەھراوی بون بێت یان تەقەمەنی یان تەقینەوە بووبێت.

4-ئەگەر کوشتنەکە لەبەرامبەر کرێ بوبێت یان ئەگەر تاوانبار ڕێگای دڕندانەی لەئەنجام دانی تاوانەکە بەکار ھێنابێت.

5-ئەگەر تاوانبار مەبەستی کوشتنی دووکەس یان زیاتر ھەبوو بەیەك کردەوە ھەردووکیانی کوشتبێت.

6-ئەگەر کوژراو فەرمانبەر بێت یان کەسی راسپێردراو بەخزمەتی گشتی لەکاتی بەجێ گەیاندنی کاری فەرمانبەری یان بەھۆی کارەکەی کوشتبێتی.

7-ئەگەر کوشتنەکە بۆکار ئاسانی بێت تاوانێك یان کەتنێك کەسزاکەی بەند کردن بێت و لەسالێك کەمتر نەبێت یان تاوانەکە
بۆ ئەوە بێت کە رابکات یان لەسزا دان رزگاری بێت.

Address

Erbil
Erbil
44001

Telephone

+9647515484174

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when پارێزەر بەڵێن نبی رسول:: P.Balen Nabi Rasul posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share