11/03/2026
(١٠) لە گرنگترین ئەو مافانەی کەسی نەخۆش هەیەتی، لە کاتی چارەسەروەرگرتن لە دامەزراوە تەندروستییەکاندا
نه‌خۆش: هه‌ر مرۆڤێكە پێویستی به خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستیی هه‌بێت.
نه‌خۆشی: هه‌ر تێكچوونێكی جه‌سته‌یی یان عه‌قڵی یان ده‌روونییە كه نیشانه‌ی هه‌بێت و ته‌ندروستیی مرۆڤ تێك بدات.
لە پێناو پاراستنی تەندروستیی گشتی و مافەکانی کەسی نەخۆش، یاسا دەقگەلێکی داڕشتووە تێیدا کۆمەڵێک مافی بڕیارداوە بۆ کەسی نەخۆش.
لە گرنگترین مافەکانی نەخۆش:
١- یەکسانی و دادپەروەری: مامه‌ڵه‌كردن به یه‌ك پێوه‌ر و به‌بێ جیاكاریی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م نه‌خۆشه‌كاندا، بەبێ هه‌ر جیاكارییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی، ڕه‌گه‌زیی، نه‌ته‌وه‌یی، سیاسی، ئایینی و ڕه‌گه‌زنامه‌ی نه‌خۆش، له‌گه‌ڵ به‌هه‌ندوه‌رگرتنی دۆخی به‌په‌له و دۆخی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت.
٢- پاراستنی شکۆ و کەسایەتی: دابینكردنی پێشوازیی و پشكنین و شوێنی مانه‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك كه شكۆ و كه‌سێتی نەخۆش پارێزراو بێت.
٣- پاراستنی نهێنی: پارێزگاریکردن له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی باری ته‌ندروستیی نەخۆش و تایبەتمەندیە كه‌سییەکانی، ته‌نها له‌و حاڵه‌تانه‌دا نه‌بێت كه به یاسا دیاریكراوه.
٤- پێدانی زانیاری: ده‌سكه‌وتنی زانیاریی ته‌واو له پزیشكی چاره‌سه‌ركار و دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستیی، له‌باره‌ی ته‌واوی تێچووی دارایی پشكنین و چاره‌سه‌ریی، زانینی پلانی چاره‌سه‌ریی به‌زمانێكی ڕوون و ئاشكرا، له‌گه‌ڵ ڕه‌چاوكردنی دۆخی نه‌خۆشیی مه‌ترسیدار و باری له‌ناكاو و به‌په‌له.
٥- دەستکەوتنی ڕاپۆرتە پزیشکییەکان: بینینی دۆسییه پزیشكییه‌كه‌ی و ده‌ستكه‌وتنی وێنه‌یه‌ك له دۆسییه‌كه‌ی له‌سه‌ر داوای خۆی، وه‌رگرتنی ڕاپۆرتی پزیشكی سه‌باره‌ت به دۆخی ته‌ندروستیی نه‌خۆش له‌كاتی پێویستدا و بێ هیچ به‌رامبه‌رێك.
٦- ڕەتکردنەوەی چارەسەر: ڕه‌تكردنه‌وه‌ی هه‌ر خزمه‌تگوزارییه‌كی پزیشكی یان چاره‌سه‌رێكی دیاریكراو، له‌سه‌ر به‌رپرسیارێتی كه‌سیی خۆی، دوای ئه‌وه‌ی ئاكامه‌كانی به نه‌خۆش ڕاده‌گه‌یەندرێت، به مه‌رجێك ڕه‌تكردنه‌وه‌ی چاره‌سه‌ریی یان ڕاگرتنی نه‌بێته هۆی مردنی نه‌خۆش یان زیانگه‌یاندن به ته‌ندروستیی گشتی.
٧- پاراستنی وێنە و ناوبانگ: نه‌خۆش له میدیا و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان نیشان نادرێت ته‌نها به ڕه‌زامه‌ندی خۆی یان هاوه‌ڵه‌كه‌ی نه‌بێت.
٨- ئەنجامدانی پشکنین بە تەنهایی: به‌ته‌نهایی پشكنین و چاره‌سه‌ریی بۆ بكرێت و كاتی پێویستی بۆ ته‌رخان بكرێت، ئه‌مه‌ش ڕێگرنییه له‌وه‌ی نه‌خۆش هاوەڵێک بۆخۆی دیاری بکات.
٩- ڕاوێژکردن: ڕاوێژكردن به پزیشك یان دامه‌زراوه‌یه‌كی ته‌ندروستیی دیكه، سه‌باره‌ت به نه‌خۆشییه‌كه‌ی و له‌م باره‌دا پێویسته پزیشك یان دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستیی یه‌كه‌م، به بێ به‌رامبه‌ر ڕاپۆرتی پزیشكی ته‌واو سه‌باره‌ت به نه‌خۆشی و به‌دواداچوونه‌كانی وه‌ك به‌رچاوڕوونیه‌ك بۆ پزیشكی دووه‌م، بداته نه‌خۆش.
١٠- جیاکاردنەوەی کێشەکان لە چارەسەر: نابێت ڕوودانی كێشه یان به‌ریه‌ككه‌وتن له‌نێوان نه‌خۆش یان هاوه‌ڵه‌كه‌ی له‌لایه‌ك و هێزكاری ته‌ندروستیی یان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستیی له‌لایه‌كی تر، هیچ كاریگه‌رییه‌ك له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشه‌كه دابنێت.