پارێزەر:سوارە جلال زەنگەنە

پارێزەر:سوارە جلال زەنگەنە 0771 480 1616
0770 198 6180

⚖️ ماددەی هۆشبەر:تاوانێکی بێبەزەیی یان نەخۆشییەکی کۆمەڵایەتی؟بڵاوبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کاریگەرییە ئەقڵییەکان (کە ل...
17/08/2026

⚖️ ماددەی هۆشبەر:تاوانێکی بێبەزەیی یان نەخۆشییەکی کۆمەڵایەتی؟

بڵاوبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کاریگەرییە ئەقڵییەکان (کە لە خشتەکانی یاسادا دیاریکراون وەک: کریستاڵ، حەشیش، هێرۆین و جۆرەکانی تر) لە ناو گەنجاندا، یەکێکە لە مەترسیدارترین ئەو ئاڵنگارییانەی ئاسایشی خێزان و کۆمەڵگە هەڕەشە لێدەکات.
یاسادانەری کوردستان لە یاسای ڕووبەڕووبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کاریگەرە ئەقڵییەکان (ژمارە ١ی ساڵی ٢٠٢٠)، جیاوازییەکی زۆر ڕوونی لە نێوان بازرگان، ئاسانکار، و بەکارهێنەردا کردووە:

١. تاوانی بازرگانیی قورس (ماددەی ٢٥ - تاوان/جناية):
سزاکەی زیندانی هەتاهەتایی (السجن المؤبد) یان زیندانی کاتییە، لەگەڵ غەرامەی (١٥ تا ٣٠ ملیۆن دینار) بەسەر هەر کەسێکدا کە ماددەی هۆشبەر هاوردە بکات، بنێرێتە دەرەوە، یان بەرهەمی بهێنێت بە مەبەستی بازرگانی.

٢. تاوانی ئاسانکاری و ناوەندگیری (ماددەی ٢٦ - تاوان/جناية):
سزاکەی زیندانی کاتی (السجن المؤقت - تا ١٥ ساڵ) و غەرامەی (١٥ تا ٣٠ ملیۆن دینار) دەسەپێندرێت بەسەر هەر کەسێکدا کە ناوەندگیری بکات، یان شوێن ئامادە بکات بۆ بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر.

٣. ڕوانگەی یاسا بۆ بەکارهێنەران (ماددەی ٣٠ - کەتن/جنحة):
سزادان: سزای زیندانیکردن (لە ١ ساڵ تا ٣ ساڵ) و غەرامەی (٥ تا ١٠ ملیۆن دینار) بەسەر کەسی بەکارهێنەردا دەسەپێنێت.

٤. دەرفەتی زێڕین بۆ ئالوودەبووان (ماددەی ٣٥):
هیچ داوایەکی سزایی تۆمار ناکرێت لەسەر بەکارهێنەر ئەگەر خۆی یان کەسوکاری (تا پلە چوار) پێش دەستگیرکردنی، داوای یارمەتی و چارەسەر لە داواکاری گشتی یان سەنتەرەکانی چارەسەر بکەن.

💡 پەیامی یاسایی ئێمە:
یاسا دەرفەتی داوە بە ئالوودەبووان پێش دەستگیرکردنیان خۆیان ڕادەستی سەنتەرەکانی چارەسەر بکەن تا وەک نەخۆش مامەڵەیان لەگەڵدا بكرێت، نەک وەک تاوانبار.

#یاسا #کوردستان #دادگا #سلێمانی #دادپەروەری

ئایا خاوەن خانوو دەتوانێت هەرکاتێک ویستی کرێچی دەربکات؟ 🏠⚖️یەکێک لە کێشە زۆر باوەکانی ڕۆژانەی ناو کۆمەڵگە، ئاڵۆزیی نێوان...
15/08/2026

ئایا خاوەن خانوو دەتوانێت هەرکاتێک ویستی کرێچی دەربکات؟ 🏠⚖️

یەکێک لە کێشە زۆر باوەکانی ڕۆژانەی ناو کۆمەڵگە، ئاڵۆزیی نێوان کرێچی و خاوەن خانووە. زۆر جار خاوەن خانوو وادەزانێت چونکە موڵکەکە هی خۆیەتی، دەتوانێت هەر کاتێک ویستی کرێچی دەربکات، یان کرێچی وادەزانێت هیچ مافێکی نییە! بەڵام یاسا بەم شێوەیە پەیوەندییەکەی ڕێکخستووە:

📍 یاسا لەم بارەیەوە چی دەڵێت؟
بەپێی یاسای بەکرێدانی خانوبەرە (قانون إيجار العقار)، پەیوەندی نێوان هەردوو لا بە گرێبەست ڕێکدەخرێت. خاوەن خانوو مافی نییە بە ئارەزووی خۆی یان لەخۆڕا داوای چۆڵکردنی خانوو بکات، مەگەر لەم حاڵەتە تایبەتانەدا نەبێت:

1️⃣ نەدانی کرێ لە کاتی خۆیدا:
ئەگەر کرێچی لە کاتی دیاریکراوی ناو گرێبەستەکەدا کرێی خانوو نەدات و پاش ئاگادارکردنەوەی فەرمی (إنذار) لە ڕێگەی دادگاوە ماوەی دیاریکراو بەسەر بچێت و هەر نەیدات.

2️⃣ بەکرێدانەوەی خانوەکە (الإيجار من الباطن):
ئەگەر کرێچی خانوەکە بەبێ ڕەزامەندیی نووسراوی خاوەن خانوو بداتە کەسێکی تر یان بەشی بکات لەگەڵ کەسێکی تردا.

3️⃣ زیانپێگەیاندن یان بەکارهێنانی بۆ مەبەستی ناڕەوا:
ئەگەر کرێچی خانوەکە بۆ مەبەستێک بەکاربهێنێت کە لە گرێبەستەکەدا نەبووە (بۆ نموونە خانوی نیشتەجێبوون بکاتە کۆگا یان شوێنی بازرگانی)، یان زیانی گەورە بە پێکهاتەی خانوەکە بگەیەنێت.

4️⃣ پێویستیی خۆی یان خێزانەکەی:
ئەگەر خاوەن خانوو یان یەکێک لە منداڵەکانی بە ڕاستی پێویستیان بە خانوەکە بێت بۆ نیشتەجێبوونی خۆیان (بەمەرجێک موڵکێکی تریان لە هەمان شاردا نەبێت).

⚠️ خاڵی زۆر گرنگ و یاسایی:
هیچ خاوەن خانوویەک مافی ئاراستەکردنی هەڕەشە، گۆڕینی قوفڵی دەرگا، یان دەرهێنانی کەلوپەلی کرێچی نییە بە زۆر! هەر جۆرە ئیجرائاتێک دەبێت لە ڕێگەی تۆمارکردنی داوای چۆڵکردن (دعوى إخلال عقار) لە دادگا بێت و تەنها بە بڕیاری دادوەر جێبەجێ دەکرێت.

💡 ئامۆژگاری بۆ کرێچی و خاوەنخانوو:
هەمیشە گرێبەستەکانتان لە نووسینگەی فەرمی تاپۆ/خاوەندارێتی یان لای پارێزەر بە شێوەیەکی یاسایی بنووسن.
وردەکاریی کاتی پێدانی کرێ و مەرجەکانی چۆڵکردن بە روونی تۆمار بکەن.

#یاسا #پارێزەر #خاوەنخانوو #کوردستان #سلێمانی #هەولێر #دهۆک #کەرکووک

⚖️ کەی بەکارهێنانی هێز تاوان نییە؟ (الدفاع الشرعي)لە یاسای سزادانی عێراقیدا، بنەمای گشتی ئەوەیە کە پەنابردن بۆ توندوتیژی...
29/07/2026

⚖️ کەی بەکارهێنانی هێز تاوان نییە؟ (الدفاع الشرعي)

لە یاسای سزادانی عێراقیدا، بنەمای گشتی ئەوەیە کە پەنابردن بۆ توندوتیژی تاوانە. بەڵام یاسادانەر لە **ماددەکانی (٤۲ تا ٤٦)ی یاسای سزادانی عێراقی ژمارە ۱۱۱ی ساڵی ۱۹٦۹دا، مافی«الدفاع الشرعي» (بەرگریی ڕەوا)ی بەخشیوە بە هاووڵاتییان بۆ بەرگریکردن لە گیان، شەرەف و ماڵی خۆیان یان کەسانی دیکە.

* ‏بۆ ئەوەی کردەوەکەت بکەوێتە خانەی بەرگریی ڕەواوە و لە سزا ببەخشرێیت، دەبێت ئەم ۳ مەرجە سەرەکییە بوونیان هەبێت:

1️⃣ مەترسییەکی ڕاستەوخۆ (خطر مباشر وواقع):
دەبێت هێرشەکە دەستپێکردبێت یان مەترسییەکی کەوتوو و ئامادە بێت (خطر محدق). هەڕەشەیەک کە لە ڕابردوودا ڕوویدابێت یان بۆ داهاتوو بێت، مافی بەرگریت پێ نادات.

2️⃣ نەبوونی دەرفەت بۆ پەنابردن بۆ دەسەڵاتداران (الالتجاء إلى السلطات العامة):
ئەگەر لەو ساتەدا ڕێگە هەبێت پەنا ببریەتە بەر پۆلیس یان دەسەڵاتی گشتی بۆ دوورخستنەوەی مەترسییەکە، مافی بەکارهێنانی هێزی ڕاستەوخۆت نییە.

3️⃣ هاوسەنگی لە بەرگریدا (التناسب بين الدفاع والهجوم):
پێویستە هێزی بەرگریکردن هاوتا بێت لەگەڵ قەبارەی هێرشەکە. ئەگەر بەکارهێنانی هێزەکە لە حدوودی خۆی دەربچێت، دەبێتە «التجاوز في حد الدفاع الشرعي» و کەسەکە ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی سزایی دەکاتەوە.

📌 خاڵێکی یاسایی زۆر گرنگ (استثناء):
بەپێی ماددەی (٤۳)، بەرگریی ڕەوا لە بەرامبەر کارمەندانی دەوڵەت یان پۆلیس ڕێگەپێدراو نییە ئەگەر لەسەر ئەرکی فەرمیی خۆیان بن و بە شێوازێکی یاسایی کار بکەن، حەتتا ئەگەر گومانی هەڵەشیان لێ بكرێت، مەگەر بزانرێت مەترسیی کوشتن یان برینداربوونی سەخت لە ئارادایە.

وەڵامی سەرنج و پرسیارەکانتان لە کۆمێنت دەدەینەوە! 👇

#یاسا #دادگا #پارێزەر #کوردستان #سلێمانی #هەولێر

⚖️ ئایا دەکرێت ئەو موڵکە وەربگیرێتەوە کە بەناوی هاوسەرەکەت یان برایەکت کردووە؟*یەکێک لە باوترین ئەو کێشە یاساییانەی لە د...
25/07/2026

⚖️ ئایا دەکرێت ئەو موڵکە وەربگیرێتەوە کە بەناوی هاوسەرەکەت یان برایەکت کردووە؟

*یەکێک لە باوترین ئەو کێشە یاساییانەی لە دادگاکاندا ڕووبەڕوومان دەبێتەوە ئەوەیە: کەسێک بە پارەی ماندووبوونی خۆی خانوویەک، زەوییەک یان ئۆتۆمبێلێک دەکڕێت، بەڵام لەسەر بنەمای متمانەی خێزانی، ڕاستەوخۆ بەناوی هاوسەرەکەی یان برایەکەی تۆماری دەکات. پاشان کە کێشەیەک ڕوودەدات، دەیەوێت مافەکەی بگەڕێنێتەوە.
ئایا یاسا ڕێگە بە وەرگرتنەوەی دەدات؟

💡 بەڵێ، دەکرێت بگەڕێندرێتەوە، بەڵام بەمەرج!
لە ڕووی یاساییەوە کاتێک داوای وەگرتنەوەی موڵکێکی لەم جۆرە دەکرێت، دادگا کار لەسەر دوو چەمکی سەرەکی دەکات:

١. داوای پاشگەزبوونەوە لە بەخشین (الرجوع في الهبة)
ئەگەر موڵکەکە وەک دیاری یان بەخشین ئاماژەی پێکرابێت، بەپێی یاسای مەدەنی دیاریبەخش دەتوانێت پاشگەز بێتەوە لە بەخشینەکەی و موڵکەکە بگەڕێنێتەوە.

*بەڵام لەم حاڵەتانەدا وەرگرتنەوەی قورس دەبێت:
ئەگەر بەرامبەرەکە موڵکەکەی فرۆشتبێت بە کەسێکی تر.
ئەگەر دەستکارییەکی گەورەی موڵکەکەی کردبێت (بۆ نموونە خانووەکەی ڕووخاندبێت و سەرلەنوێ دروستی کردبێتەوە).

ئەگەر «عوزری ڕەوا» بۆ دادگا دیار نەبێت.

٢. سەلماندنی نووسراوی وەهمی (الصورية)
ئەمە کاریگەرترین ڕێگای یاساییە. پارێزەر لە دادگادا دەیسەلمێنێت کە تۆمارکردنی موڵکەکە بەناوی هاوسەر یان برا تەنها ڕێکارێکی شێوەیی بووە، نه وەک دیارییەک کە لە مافی خۆت خۆش بووبیت.

🔍 دادگا پشت بە چی دەبەستێت بۆ گەڕاندنەوەی؟
سەرچاوەی پارەکە: پێشکەشکردنی بەڵگەی بانکی، چەک، یان حەواڵە کە دەیسەلمێنێت تەواوی پارەکە لە حیسابی کڕیاری ڕاستەقینەوە دەرچووە.
شایەتیی شایەتحالەکان: بەهۆی هەبوونی پەیوەندیی خێزانی و متمانە، یاسا ڕێگە دەدات لە ڕێگەی شایەتەوە بسەلمێندرێت کە ڕێککەوتنەکە تەنها لەسەر بنەمای متمانەی خێزانی بووە.
سوێندی یاسایی (اليمين الحاسمة): ئاڕاستەکردنی سوێند بۆ لایەنی بەرامبەر لەسەر ڕاستیی سەرچاوەی پارەکە.

📌 ئامۆژگاریی یاسایی:
متمانەی خێزانی شتێکی بەنرخە، بەڵام بۆ پاراستنی مافی هەردوولا و ڕێگریکردن لە کێشەی داهاتوو، هەمیشە باشترە هەر ڕێککەوتنێک یان کڕینێک بە بەڵگەی فەرمی یان ڕێککەوتنی نووسراو بێت.

*ئەگەر ڕووبەڕووی کێشەیەکی لەم جۆرە بوویتەتەوە، دەتوانیت بۆ وەرگرتنی ڕاوێژی یاسایی لە کۆمێنت یان نامە پەیوەندیمان پێوە بکەیت.

⚖️ ئەگەر «قورئانی پیرۆز» بووە مارەیی پاشەکی، ئایا ده‌کرێت «مارەیی هاوشێوە»ی لەبری بڕیاربدرێت؟پێدان و نووسینی «قورئانی پی...
22/07/2026

⚖️ ئەگەر «قورئانی پیرۆز» بووە مارەیی پاشەکی، ئایا ده‌کرێت «مارەیی هاوشێوە»ی لەبری بڕیاربدرێت؟

پێدان و نووسینی «قورئانی پیرۆز» وەک مارەیی پاشەکی (المؤجل) بابەتی دیاری دادگاکانی باری کەسییە، کە تێیدا جیاوازی هەیە لە نێوان یاسای تیۆری و پراکتیکی دادوەریدا:

📘 ١. لە ڕووی تیۆریی یاساییەوە:
بەپێی بنەما گشتییەکانی یاسای باری کەسی، چونکە قورئانی پیرۆز مالێکی شەرعییە (مال متقوم) و لە گرێبەستەکەدا دیاریکراوە (مسمى)، لە ڕووی تیۆرییەوە نابێت بە «مارەیی هاوشێوە»؛ چونکە ژن و مێردەکە لەسەر هەمان شت ڕێککەوتوون و دادگا ناتوانێت دەستکاری ناوەڕۆکی ڕێککەوتنەکە بکات.

⚖️ ٢. لە ڕووی پراکتیکی دادگاکانەوە (التطبيق القضائي):
لەگەڵ ئەوەشدا، لە پراکتیکدا دادگاکان هەندێک جار بڕیار دەدەن بە دیاریکردنی «مارەیی هاوشێوە» (مهر المثل).

هۆکارەکەی چییە؟
زامنی دارایی: دادوەران پێیان وایە مەبەست لە مارەیی پاشەکی، دابینکردنی پشت‌بەستنی دارایی و ئابوورییە بۆ ژنەکە لە داهاتوودا.
چونکە نوسخەیەک لە قورئانی پیرۆز بەهایەکی دارایی بەرچاوی نییە بۆ ئەوەی بێتە زامنی ئابووری، دادگا لە کاتی داواکاریی ژنەکەدا هەندێک جار وەک مارەیییەک سەیری دەکات کە لایەنی دارایی تێدا ڕەچاو نەکراوە، لەبەر ئەوە بڕێک پارە یان ئاڵتون بەپێی ئاستی کچە هاوشێوەکانی خێزانەکەی (مهر المثل) بۆ دیاری دەکات.

💡 ئەنجام:
پرسیارەکە بە تەواوی بەستراوەتەوە بە ڕاڤەی دادوەر و کەیسی دیاریکراو؛ لە ڕووی تیۆرییەوە دەبێت تەنها قورئانەکە بێت، بەڵام لە واقیعی دادگاکاندا ئەگەری زۆرە دادوەر بڕیار لەسەر مارەیی هاوشێوە بدات بۆ پاراستنی مافی دارایی ژنەکە.

بۆ پاراستنی مافی دارایی ئافرەت وەک زامنی داهاتوو، دادوەرانی باری کەسی پێشنیار دەکەن کە لە کاتی بەستنی عەقددا، لەگەڵ «قورئانی پیرۆز»دا بڕە پارەیەک یان ئاڵتون بە ڕوونی تۆمار بکڕێت.

⚖️ مارەیی هاوشێوە (مهر المثل) چییە و کەی دادگا بڕیاری لەسەر دەدات؟لە یاسای باری کەسیدا، بنەمای سەرەکی ئەوەیە کە مارەیی (...
22/07/2026

⚖️ مارەیی هاوشێوە (مهر المثل) چییە و کەی دادگا بڕیاری لەسەر دەدات؟

لە یاسای باری کەسیدا، بنەمای سەرەکی ئەوەیە کە مارەیی (دیاریکراو / المسمى) لە کاتی بەستنی گرێبەستی هاوسەرگیریدا بە ڕەزامەندی هەردولا دیاری دەکرێت. بەڵام هەندێک جار بارودۆخێک دێتە پێشەوە کە مارەیی تیایدا دیاری نەکراوە یان دیاریکردنەکەی کێشەی یاسایی تێدایە؛ لەم کاتانەدا دادگا پەنا دەباتە بەر دیاریکردنی «مارەیی هاوشێوە».

📌 کەی پەنا بۆ «مارەیی هاوشێوە» دەبرێت؟
1. دیاری نەکردنی مارەیی: ئەگەر لە گرێبەستی هاوسەرگیریدا هیچ مارەیییەک ئاماژەی پێ نەکرابێت یان ڕێککەوتنی لەسەر نەکرابێت.
2. ناڕوونی یان نەبوونی مەرجی یاسایی لە مارەییەکەدا: ئەگەر ئەوەی وەک مارەیی دیاری کراوە شتێک بێت کە لە ڕووی یاساییەوە بە سامان ئەژمار نەکرێت یان مامەڵە پێوەکردنی حەرام/قەدەغە بێت.
3. نەفی کردنی مارەیی: ئەگەر لە کاتی بەستنی گرێبەستەکەدا مەڕج بەستربێت کە ژنەکە هیچ مارەیییەکی نەبێت.

🔍 دادگا چۆن بڕی «مارەیی هاوشێوە» دیاری دەکات؟
دادگا بۆ دیاریکردنی ئەم بڕە، بەراوردی کچەکە دەکات لەگەڵ هاوشێوەکانی لە خێزانەکەی خۆی (وەک خوشک، پور، یان ئامۆزا)، بە ڕەچاوکردنی ئەم پێوەرانەی خوارەوە:
🎓 ئاستی خوێندەواری و بڕوانامە
💼 پێگە و باری کۆمەڵایەتی و دارایی
⏳ تەمەن و جوانی
🏙️ شوێنی نیشتەجێبوون و بارودۆخی سەردەمەکە

پوختەی یاسایی: مارەیی هاوشێوە مافێکی ڕەوای ئافرەتە و یاسا ڕێگە نادات بەهۆی ڕێککنەکەوتن یان بەتاڵبوونی مەرجی مارەیی، مافی ئافرەت لە چوارچێوەی هاوسەرگیریدا بفەوتێت.

📥 ئەگەر سەبارەت بەم بابەتە یان هەر پرسێکی دیکەی باری کەسی پرسیارت هەیە، دەتوانیت لە ڕێگەی نامەوە پەیوەندیمان پێوە بکەیت.

⚖️ مافەکانی هاوسەران لە داوای جیابوونەوە بەهۆی ناکۆکی (الشقاق والخلاف)زۆرجار هاوسەران کاتێک دەگەنە بنبەست، داوای جیابوون...
13/07/2026

⚖️ مافەکانی هاوسەران لە داوای جیابوونەوە بەهۆی ناکۆکی (الشقاق والخلاف)

زۆرجار هاوسەران کاتێک دەگەنە بنبەست، داوای جیابوونەوە (التفريق للشقاق والخلاف) بەپێی ماددەی (٤١) لە یاسای باری کەسێتی پێشکەش بە دادگا دەکەن. بەڵام پرسیارە سەرەکییەکە لای زۆربەی هاوڵاتیان ئەوەیە: مافە داراییەکان (مارەیی و نەفەقە) چۆن یەکلایی دەکرێنەوە؟

لەم جۆرە داوایەدا، بڕیاری کۆتایی دادگا بەندە بە ڕاپۆرتی لیژنەی بژاردن (الحَکَمین) کە دیاری دەکەن خەتای سەرەکی (نسبة التقصير) لە ئەستۆی کام لایەن دایە:

١. ئەگەر خەتاکە بە تەواوی لە ئەستۆی پیاوەکە بێت:
دادگا بڕیاری جیابوونەوە دەدات و پیاوەکە پابەند دەکات بە پێدانی تەواوی مارەییەکە (پێشەکی و پاشەکی - المؤجل والمقدم) بە هاوسەرەکەی، لەگەڵ نەفەقەی عیددە.

٢. ئەگەر خەتاکە بە تەواوی لە ئەستۆی ژنەکە بێت:
لەم دۆخەدا، ئەگەر جیابوونەوەکە پێش گواستنەوە (الدخول) بێت، ژنەکە ناچار دەبێت تەواوی ئەو مارەییەی وەریگرتووە (المقدم) بیگەڕێنێتەوە. بەڵام ئەگەر پاش گواستنەوە بێت، دادگا بەشێک یان تەواوی مارەییەکەی (المؤجل) لێ خۆش دەبێت بەپێی ڕێژەی خەتاکەی.

٣. ئەگەر خەتاکە هاوبەش بێت (تقصير مشترك):
لیژنەی بژاردن ڕێژەی خەتای هەر لایەنێک دیاری دەکات (بۆ نموونە ٥٠٪ بە ٥٠٪ یان ٦٠٪ بە ٤٠٪). مارەیی پاشەکی (المؤجل) بەپێی ئەو ڕێژەیە دابەش دەکرێت؛ واتە ژنەکە تەنها بەشێک لە مارەییەکەی بەردەکەوێت بەپێی ئەو ڕێژەیەی کە پیاوەکە تێیدا خەتابار بووە.

📌 تێبینیی
دادگا ڕاستەوخۆ بڕیار نادات، بەڵکو کەیسەکە ڕەوانەی توێژەری کۆمەڵایەتی (الباحث الاجتماعي) دەکات بۆ هەوڵدان بۆ ئاشتکردنەوە. ئەگەر بێسوود بوو، ئینجا ڕێکارە یاساییەکانی تری وەک دیاریکردنی حەکەمەکان دەستپێدەکات.

📌 کەرامەتی مرۆڤ هێڵی سوورە لە یاسادا!       (سزای جنێودان و بوختانکردن چییە؟)زۆرجار لە کاتی دروستبوونی کێشە، گەرمبوونی د...
09/07/2026

📌 کەرامەتی مرۆڤ هێڵی سوورە لە یاسادا!
(سزای جنێودان و بوختانکردن چییە؟)

زۆرجار لە کاتی دروستبوونی کێشە، گەرمبوونی دەمەقاڵێ، یان کێشەی کۆمەڵایەتی و بازرگانیدا، لایەنێک پەنا دەباتە بەر بەکارهێنانی وشەی نەشیاو، جنێودان، یان تۆمەتبارکردنی بێبەڵگەی لایەنی بەرامبەر (بوختانکردن) بە مەبەستی شکاندنی ناوبانگی.
هەندێک کەس وا دەزانن ئەمە تەنها "قسەیەکی ناو دەمە" و بە ئاسانی تێپەڕ دەبێت، بەڵام ڕاستییە یاساییەکە زۆر لەوە قورسترە! یاسای سزادانی عێراقی بە توندی پارێزگاری لە ناوبانگ و کەرامەتی تاکەکانی کۆمەڵگە دەکات.
یاسا چۆن سزای ئەم تاوانانە دەدات؟
بەپێی ماددەکانی (٤٣٣ و ٤٣٤) لە یاسای سزادانی عێراقی:
1. بوختانکردن (القذف): ئەگەر کەسێک تۆمەتێکی ڕووفات یان ناڕاست بداتە پاڵت کە ئەگەر ڕاست بووایە تووشی سزادان یان سووکایەتی کۆمەڵایەتی دەکردیت، ئەمە بە تاوان دادەنرێت و سزاکەی دەگاتە بەندکردن (الحبس) یان غەرامەکردن.
2. جنێودان (السب): ئاراستەکردنی هەر وشەیەکی نەشیاو یان کەمکردنەوەیەک کە زیان بە کەرامەتی کەسی بەرامبەر بگەیەنێت (تەنانەت ئەگەر تۆمەتیش نەبێت)، سزای بەندکردن یان غەرامەی لەسەرە.

💡 نامەیەکی یاسایی بۆ تۆ:
ئەگەر کەسێک لە ڕێگەی دەم بە دەم، لە شوێنێکی گشتیدا، یان بە نامە و تەلەفۆن کەرامەتی شێواندیت، تۆ مافی تەواوت هەیە لە ڕێگەی یاسا و دادگای سزاییەوە (الجزاء) مافی خۆت وەربگریتەوە و ناچاری بکەیت ڕووبەڕووی سزاکەی ببێتەوە. تووڕەیی کاتی، پاساو نییە بۆ پێشێلکردنی کەرامەتی خەڵک.

📌 پێش ئەوەی واژووی بکەیت، ئەمە بخوێنەرەوە!             (چۆن مافی خۆت لە گرێبەستدا دەپارێزیت؟)زۆرجار لە ژیانی ڕۆژانەماندا...
05/07/2026

📌 پێش ئەوەی واژووی بکەیت، ئەمە بخوێنەرەوە!
(چۆن مافی خۆت لە گرێبەستدا دەپارێزیت؟)

زۆرجار لە ژیانی ڕۆژانەماندا، چ لە کاتی کڕینی خانوو، ئۆتۆمبێل، یان دەستپێکردنی پڕۆژە و کارێکی نوێ، گرێبەست واژوو دەکەین. بەڵام کێشە گەورەکە لێرەوە دەست پێدەکات: متمانەکردنی کوێرانە بە قسەی زاری و نەخوێندنەوەی مەرجەکانی ناو گرێبەستەکە!
کاتێک لایەنی بەرامبەر کارەکەت بۆ ڕاپەڕناکات یان مەرجەکان پێشێل دەکات، تەنها یەک شت دەبێتە فریادڕەسی تۆ، ئەویش دەقی ئەو گرێبەستەیە کە واژووت کردووە.
وەک پارێزەرێک، پێشنیار دەکەم هەمیشە پێش واژووکردنی هەر گرێبەستێک، دڵنیابیتەوە لەم ٣ خاڵە زێڕینە:
1. دیاریکردنی وردەکاری کار و کات: دەبێت بە تەواوی ڕوون بێت کە لایەنی بەرامبەر چی بۆ تۆ دەکات و لە چ ماوەیەکی دیاریکراودا دەبێت کارەکە تەواو بکات. تەمومژ لە یاسادا زیانت پێدەگەیەنێت.
2. مەرجی سزایی (الشرط الجزائي): هەمیشە بڕە پارەیەک یان سزایەک دیاری بکە بۆ ئەو لایەنەی کە کارەکە لە کاتی خۆیدا جێبەجێ ناکات یان لە ناوەڕاستی ڕێگادا لێی پەشیمان دەبێتەوە. ئەمە گرەنتی جدییەتی کارەکەیە.
3. مەرجی هەڵوەشاندنەوە: مەرجەکانی کۆتاییهێنان یان هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکە بە ڕوونی بنووسرێن بۆ ئەوەی بزانیت لە چ دۆخێکدا مافی ئەوەت هەیە بە شێوەیەکی یاسایی گرێبەستەکە کۆتایی پێ بهێنیت.

💡 نامەیەکی یاسایی بۆ تۆ:
دادگا تەنها دان بەو بەڵگە و مەرجانەدا دەنێت کە نووسراون و واژوویان لەسەر کراوە. قسەی زاری هیچ بەهایەکی یاسایی نییە کاتێک کێشەکە دەگاتە بەردەم دادوەر. پێش ئەوەی پەلە بکەیت لە واژووکردن، ڕاوێژ بە پارێزەرەکەت بکە.

⁠ #پارێزەر #یاسا #دادگا #کوردستان

بەڵێ : تەڵاق بۆ ئافرەتی دووگیان بە پێی یاسای عێراقی (یاسای باری کەسی ژمارە 188ی ساڵی 1959) دروستە و کاریگەرە و زانایانی ...
09/05/2026

بەڵێ : تەڵاق بۆ ئافرەتی دووگیان بە پێی یاسای عێراقی (یاسای باری کەسی ژمارە 188ی ساڵی 1959) دروستە و کاریگەرە و زانایانی ئیسلامی لەسەری ڕێککەوتوون. بە تەڵاقێکی ڕەوا و جێبەجێکراو دادەنرێت.
-ماوەی چاوەڕوانی (عیدە) بۆ ئافرەتی دووگیان بە منداڵبوون کۆتایی دێت نەک بە سێ مانگ یان سێ سوڕی مانگانە.

*چەند خاڵێکی گرنگ:
-تەڵاق: دروستە ئەگەر بەپێی شەریعەتی ئیسلامی بخوێنرێتەوە، تەنانەت ئەگەر ژنەکەش دووگیان بێت.
-ماوەی چاوەڕوانی (عیدە): ماوەی چاوەڕوانی ژنی دووگیان بە منداڵبوونی منداڵەکەی کۆتایی دێت، بەبێ گوێدانە ئەوەی کە ماوەکە درێژە یان کورتە. خودای گەورە دەفەرموێت: «وَأُولَاتُ الْأَحْمَالِ أَجَلُهُنَّ أَن يَضَعْنَ حَمْلَهُنَّ» بۆ ئەوانەی دووگیانن، ماوەیەکەیان تا ئەو کاتەیە کە بارگرانییەکەی خۆیان ڕزگار دەکەن.

-ئاشتبوونەوە: مێرد دەتوانێت لە کاتی دووگیانیدا (پێش منداڵبوون) ژنە دووگیانەکەی وەربگرێتەوە ئەگەر جیابوونەوەکە هەڵوەشێنرابێتەوە.
-مافی دارایی: ژنی دووگیان جیابووەوە مافی نەفەقەی هەیە لە ماوەی چاوەڕوانی تا منداڵبوون، ئەمە جگە لە مارەیی پاشەکی.

تێبینی: ئەم وەڵامە لەسەر بنەمای پەیڕەوی گشتیی فیقهی ئیسلامی و یاسای باری کەسی عێراقییە. بۆ حاڵەتە تایبەتەکان باشترە ڕاوێژ بە پارێزەر بکرێت .

Address

Sulaimanyah

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when پارێزەر:سوارە جلال زەنگەنە posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share