28/07/2026
بە ناوی خوای بەخشندە و میهرەبان
سەردانی کۆمیتەی قەرەهەنجیر و کۆبوونەوە لەگەڵ لێپرسراوانی بنکە تەندروستییەکان
ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢٦، بە هاوڕێیەتی برای بەڕێزم کاک جاسم عبدالرحمن، لێپرسراوی بەشی پەیوەندییە حکومییەکانی مەڵبەندی دەوروبەری کەرکوک، سەردانی بارەگای کۆمیتەی قەرەهەنجیرمان کرد. لەلایەن
هەڤاڵ کامەران ناسح، لێپرسراوی کۆمیتەو ستافی کۆمیتە، پێشوازیمان لێکرا.
لە چوارچێوەی ئەم سەردانەدا، کۆبوونەوەیەک لەگەڵ لێپرسراو و جێگرانی لێپرسراوی بنکە تەندروستییەکانی کەرتی دووی تەندروستی ئەنجامدرا. لە کۆبوونەوەکەدا، باسمان لە گرنگی کاری سەندیکایی لە دیدی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پاراستنی ماف و بەرژەوەندییە ڕەواکانی ئەندامان لە چوارچێوەی یاسا کرا، هەروەها ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەندیکای پەرستاران خرانە بەرباس.
هەروەها، گفتوگۆ لەسەر ڕەوشی کاری ئیداری و کارگێڕی بنکە تەندروستییەکان، کەموکوڕی و داواکارییەکان کرا و جەخت لەسەر گواستنەوە و شوێنکەوتنیان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان دانرا.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، جەخت لەسەر بەردەوامبوونی پەیوەندی و هەماهەنگی لەگەڵ لێپرسراوانی بنکە تەندروستییەکانی سنووری قەرەهەنجیر کرایەوە، بە مەبەستی باشترکردنی هەماهەنگیی کار و بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری.