Chawi yasa - چاوى ياسا

Chawi yasa - چاوى ياسا پةيجى فةرمى كلينكى ياساى-كؤليژى ياسا-زانكؤى سليمانى

مەرجەکانی وەرگرتنی قەرەبووی طەڵاقی تەعەسوفی چین ؟دەبێ بۆ وەرگرتنی قەرەبووی طەڵاقی تەعەسوفی چوار مەرج هەبێ .1_دەبێ ژن و م...
05/05/2022

مەرجەکانی وەرگرتنی قەرەبووی طەڵاقی تەعەسوفی چین ؟

دەبێ بۆ وەرگرتنی قەرەبووی طەڵاقی تەعەسوفی چوار مەرج هەبێ .

1_دەبێ ژن و مێرد چوبێتنە پڕۆسەی هاوسەرگیری دروست واتە (دخول) هەبێ.
2_طەڵاق ڕویدابێ بە هەر جۆرێک بێ .
3_دەبێ طەڵاقەکە بە بێ ڕەزامەندی ئافرەتەکەبێ و تاک لایەنەبێ .
4_نابێ ئافرەتەکە خۆی هۆکاری طەڵاقەکە بێ واتە پیاوەکە لەسەر هۆکارێکی مەشروع طەڵاقی نەدابێ ..

..یاسای شێوازی دادگاییەکانی سزایی... پێناسەی تاوانی بینراو(جريمة مشهودة):تاوانی بینراو ئەو تاوانەیە کە دەبینرێت لە کاتی ...
28/04/2022

..یاسای شێوازی دادگاییەکانی سزایی...
پێناسەی تاوانی بینراو(جريمة مشهودة):
تاوانی بینراو ئەو تاوانەیە کە دەبینرێت لە کاتی ئەنجامدانی یان دوای ئەنجامدانی بە بەلگەی ئاسان یان ئەگەر تاوانلێکراو زانیاری لەسەر ئەنجامدەرەکەی و شوێنی ئەنجامدانی بدات یان خەلك بە هات و هاوار بەدوای تاوانبار ڕابکەن یان دوای روودانی تاوانەکە بە ماوەیەکی کەم ئەنجامدەرەکە بینرا کە چەك یان ئامێرێك یان نووسراوێك یان هەر شتێکی تری بەدەستەوە بوو کە بسەلمێنێت کە بکەرە(تاوانبارە) یان هاوبەشی کردوە لە ئەنجامدانی تاوانەکە یان هەر نیشانەیەك یان شوێنەوارێکی تر کە هەمان مانا بگەیێنێت.
*تێبینی ئەم حالەتانە لە ماددە ۱ برگەی ۲ لە یاسایی شێوازی دادگاییەکانی سزایی باس کراون.

له‌سه‌ر داوای زۆرێك له‌ هاورێیان ئه‌م مادده‌ییه‌ پۆست ده‌که‌ین که‌ مادده‌یه‌کی زۆر گرینگه‌...ماددە(406)لە یاسای سزادانی ...
26/04/2022

له‌سه‌ر داوای زۆرێك له‌ هاورێیان ئه‌م مادده‌ییه‌ پۆست ده‌که‌ین که‌ مادده‌یه‌کی زۆر گرینگه‌...

ماددە(406)لە یاسای سزادانی عێراقی ژمارە(111)ی سالی (1969)هەموارکراو هاتووە دەلێت:_

1_بە لەناوبردن(عدام) سزا ئەدرێت، ئەوەی یەکێڪ لەم دۆخانەی خوارەوە کەسێکی کوشت:_
1_ گەر کوشتنەکە مکوڕیی پێشینە یاخود یادەوەری(ترصد) ی لەگەڵ دابێ واته‌ ئه‌گه‌ر که‌مینی بۆ دانابوو.
2_ گەر کوشتنەکە بە بەکارهێنانی مایەیێکی ژەهراوی ، یاخود تەقەواری یان تەقەمەنی ڕوویدابێ.
3_ گەر کوشتنەکە بەهۆی هاندەرێکی بەد یا بەکرێ بووبێ یا گەر تاوانکار ڕێگای دڕندانەی لە کارەکە بەکارهێنا.
4_ گەر کوژراو لە بنجەکانی بکوژبێ.
5_ گەر فەرمانبەر یان خزمەتێکی گشتی بکات لەکاتی کاری فەرمانبەرێتیی یان خزمەتەکەی یان؛بەهۆی ئەوەوە بێ.
6_ گەر تاوانکار مەبەستی کوشتنی دوو کەس و زێتری بووبێ و بەیەڪ کار ئەوەی کردبێ.
7_گەر کوشتنەکە بەنقەست جووتهات لەگەڵ تاوانێڪ یان زێتر لە تاوانەکانی کوشتنی بە ئەنقەست یان دەست پێ پێکردن بە تاوان (شروع فی القتل).
8_ گەر کوشتنەکە وەکو ڕێ خۆشکردن بێت بۆ کەتنی گەورە (جنیایە ) یان کەتنێڪ بێ کە سزاکەی بریتی بێت لە گرتن لە ساڵێڪ کەمتر نەبێت یان بۆ ئەوە کرابێ تاکو ئاسانکاری یان جێبەجێکردن بێ بۆ بکەری یان بەشداری تاوانەکەتا بتوانێت هەلبێ یان دووچاری سزا نەبێ.
9_ گەر تاوانکار حوکم کرابێت بە بەندکردن (سجن) ی تاهەتای و لەماوەی جێبەجێکردنی سزاکە تاوانی بە ئەنقەست کوشتنی کردبێ یان دەستی پێ کردبی.

2_لەو دۆخانەی خوارەوە سزاکەی بە لەناوبردن یاخود بەندکردن (سجن) ی تاهەتایی دەبێ.
1_ گەر تاوانکار ویستبی یەڪ کەس بکوژێ و کارەکەی کوشتنی کەسێڪ و زیاتری لێ کەوتبێتەوە .
2_ گەر تاوانکار دوای مردن تەرمی تاوانڵێکراوی شێواندبێ.
3_ گەر تاوانکار جیا لەو دۆخەی لە بڕگەی (1_9)هاتوون حوکمی بەندکردن(سجن) ی تاهەتایی درا بێ و لە جێبەجێکردنی سزاکە تاوانی بە ئەنقەست کوشتنی تیادا کردبێ.

جیاوازی یاسایی نێوان راگرتن و بەندكردن و زیندانیكردن  (التوقيف - الحبس - السجن)یەكەم/ راگرتن (توقيف):بریتییە لە رێكارێكی...
25/04/2022

جیاوازی یاسایی نێوان راگرتن و بەندكردن و زیندانیكردن (التوقيف - الحبس - السجن)

یەكەم/ راگرتن (توقيف):
بریتییە لە رێكارێكی یاسایی یەدەگییە، دژ بە تۆمەتبار كە خۆی لە لێسەندنەوەی ئازادی دەبینێتەوە، دژ بەو تۆمەتبارە و لە شوێنێكی دیاریكراو رادەگیرێت، لە ماوەیەكی دیاریكراودا تا دۆسیەكە و لێكۆڵینەوە لەو دۆسیەیە دەگاتە ئەنجام، ئەوەش بە بڕیاری لایەنێكی دادوەری دیاریكراو و لە ماوەی یاسایی بڕیاردراو، بە پێی یاسای بنەماكانی دادگاییكردنی سزایی، ماوەی راگرتن 15 رۆژە و دەشكرێ بە بڕیاری دادوەر ئەو ماوەیە درێژ بكرێتەوە، تا یەكلابوونەوەی دۆسیەكە و دەرچوونی حوكم تێیدا، یان نەمانی ھۆكارەكانی راگرتن و دەرچوونی فەرمانی راگرتن.
بڕیاری راگرتن بۆ كەسێك دەردەچێت كە تۆمەتبارە بە ئەنجامدانی كەتنێك كە سزاكەی زیاتر بێت لە سێ ساڵ یان تاوانێك (الحبس لمدة تزيد على 3 سنوات او السجن المؤقت او المؤبد). وە بەپێی بەڵگەی دیاریكراو دەسەلمێندرێت كە ئەو كەسە ترس لە راكردنی ھەیە یان ترس لەوە ھەبێت كاریگەریی لەسەر بەرێوەچوونی لێكۆڵینەوە و دادگاییكردەكە ھەبێت.
مەرجەكانی راگرتن:
۱ -بۆ یەکەم جار و بۆ هەر درێژ کردەنەوەیەک پێوستە بە فەرمانی دادوەر بێت .
۲ -نابی ماوەی راگرتن لە یەک لەسەر چواری سزای بریار دراو بۆ تاوانەکە زیاتر بێت .
۳ -نابێت بە هیچ شێوەیەک ماوەی راگرتن زیاتر بێت لە شەش مانگ ئەکەر لەو ماوەیە زیاتر بوو ئەوا ئەو بار و دۆخە دەخرێتە بەردەم دادگای سزای بە مەبەستی مۆلەت دان بە درێژ کردەنەوە ئەویش یان بریاری درێژ کردەنەوە دەدات بە مەرجێک نابێ لە یەک لەسەر چواری سزای بریار دراو بۆ تاوانەکە زیاتر بێت ئەگەر لەو ماوەیە زیاتر بوو ئەوا دادگا بریاری ئازاد کردنی تۆمەتبار دەدات جا بە کفالە بێت یان بێ کفالە.
دووەم/ بەنكردن (الحبس):
بریتییە لە ھێشتنەوەی تاوانبار لە شوێنی دیاریكراو (بەندیخانە)، دوای دەرچوونی بڕیاری كۆتایی دادگا لەبارەی دۆسیەیەك و ئەو تۆمەتەی خراوەتە پاڵ كەسێك. ئەو كاتەی حوكمی تاوانباربوون بەرامبەر كەسێك دەردەچێت و ماوەكەی بریتییە لە 5 ساڵ.
بەندكردنیش دوو جۆرە،:
1- بەندكردنی سادە (الحبس البسيط): ماوەكەی لە 24 كاتژمێر دەستپێدەكات تا یەك ساڵ.
2- بەندكردنی توند (الحبس الشديد): ماوەكەی لە سێ مانگ دەستپێدەكات، تا 5 ساڵ .
لێرەدا دەكەوێتە سەر ئەو دەستەواژەیەی دادگا بەكاریدەھێنێت، ئەگەر تاوانێك سزاكەی بەندكردن بوو لە ساڵێك كەمتر، دادوەر بۆی ھەیە بەندكردنی ئاسان یان توند تاوانبار سزا بدات و دەستەواژەكەش پێویستە بەكاربھێندرێت.

سێیەم: زیندانیكردن (السجن):
بریتییە لە ھێشتنەوەی تاوانبار لە دامەزراوە سزاییە تایبەتەكان (بەندیخانە)، بە ھەمان شێوە دوای یەكلابوونەوەی دۆسیەیەكی سزایی و دەرچوونی بڕیاری كۆتایی دادگا لەو دۆسییە و دەرچوونی حوكمی سزادان بەسەر كەسێك. كە كارێكی تاوانكاریی ئەنجامداوە.
سجن دوو جۆرە
1- زیندانیكردنی كاتی (السجن المؤقت ): ماوەكەی لە 5 ساڵ دەستپێدەكات تا 15 ساڵ.
2- زیندانیكردنی تاھەتایی (السجن المؤبد): ماوەكەی لە 15 ساڵ دەستپێدەكات تا 20 ساڵ.
ئەو كەسەی بڕیاری زیندانیكردنی بۆ دەردەچێت، لە ھەندێك ماف و ئازادی بێبەش دەكرێت، لەوانە (بەجێگەیاندنی كاری فەرمانبەرێتی یان كارە تایبەتەكەی. ناوتانێت خۆی لە ھەڵبژاردنەكاندا كاندید بكات. ناتوانێت ببێتە ئەنجام لە ئەنجوومەنە ئابووری و كارگێڕی و كۆمپانیاكان. ناتوانێت ببێتە نوێنەر وەكیل و وەسی و قەیوم. ناشتوانێت ببێتە خاوەن یان سەرنووسەر یان خاوەن ئیمتیازی رۆژنامەكان)

وەرگیراوه

ئایا ئافرەت چ مافێکی هەیە ئەگەر مێردەکەی مەرجەکانی گرێبەستی هاوسەرگیری جێبەجێ نەکرد؟؟؟وەلام:ئافرەت دەتوانێ داوای هەلوەشا...
23/04/2022

ئایا ئافرەت چ مافێکی هەیە ئەگەر مێردەکەی مەرجەکانی گرێبەستی هاوسەرگیری جێبەجێ نەکرد؟؟؟
وەلام:
ئافرەت دەتوانێ داوای هەلوەشاندەنەوەی گرێبەستی هاوسەرگیری بکات ئەگەر مێردەکەی ئەو مەرجانەی جێبەجێ نەکرد کە ئافرەتەکە لە گرێبەستەکە بە مەرجی هاوسەرگیری دای ناوەن.
واتە بۆ ئافرەت هەیە داوای تەلاق بکات ئەگەر مێردەکەی مەرجەکانی گرێبه‌ستی هاوسەرگیری جێبەجێ نەکرد بۆ نمونە ئافرەتەکە لە گرێبەستی هاوسەرگیری بە مەرج دادەنێت لەسەر مێردەکەی کە دەبێت دوای هاوسەرگیری مالێکی لە تەنیشت مالی باوکی بۆ بەکرێ بگرێت بەلام مێردەکە ئەو مەرجە جێبەجێ ناکات ئەوا لەو حالەتە ئافرەت دەتوانێ داوای هەلوەشاندەنەوەی گرێبەستەکە بکات.
* شایەنی باسە دەبێت ئەو مەرجەی کە لەناو گرێبەستەکە نووسراوە دەبێت مەرجێکی رەوا بێت و پێچەوانەی یاسا و ئاداب و نەریت و سیستمی گشتی کۆمەلگا نەبێت گەر نا ئافرەتەکە ئەو مافەی نامێنێت وەك ئەوەی ئافرەتێك بە مەرج دابنێت لە گرێبەستی هاوسەرگیری لەسەر مێردەکەی کە دەبیت دوای هاوسەرگیری فلان کەس بکوژێت.
ئەمەش بەپێی ماددە شەش لە یاسای باری کەسی.

كۆمەڵێك زاراوەی یاسای ثمن:نرخ و به هاى شتێك ‎ثمن جدي : هاوتابونی نرخ بە ئاشكرا و نهێنی‎ ثمن صوري : نەبونی ئەو نرخەی کە ل...
20/04/2022

كۆمەڵێك زاراوەی یاسای

ثمن:نرخ و به هاى شتێك

‎ثمن جدي : هاوتابونی نرخ بە ئاشكرا و نهێنی

‎ ثمن صوري : نەبونی ئەو نرخەی کە لەسەر رێککەوتون لە بنەرەتدا
‎ثمن تافة : هاوتا نەبونی نرخ بە شتی فروشراو بە
شێوەیەکی نا لوژیکی و نا منطقي

‎ثمن بخس: جیاوازیەکی زۆر لە نێوان نرخ و بەها شتی فرۆشراو

الوضيعة : فروشتنی شتێك کەمتر لەو بەهایەی پێی كڕدراوە

 داواکردنی قەدەغەی گەشت (طلب منع السفر)ماددەی (١٤٢ )لە یاسای دادبینی شارستانی دەڵێ(داواکار بۆی هەیە بڕیارێک لە دادگای ...
18/04/2022

 داواکردنی قەدەغەی گەشت (طلب منع السفر)

ماددەی (١٤٢ )لە یاسای دادبینی شارستانی دەڵێ(داواکار بۆی هەیە بڕیارێک لە دادگای بەپەلە وەرگرێ بە منع سفری داوالێکراو ئەگەر هۆکاری جدی هەبوو و ترسی سەفەر کردنی داوالێکراوی هەبوو بە مەبەستی هەڵهاتن لە داوا ، وە دادگاش ئەگەر بۆی سەلمێندرا دەتوانێ داوا لە داوالێکراو بکات کەسێک وەکو نوێنەری خۆی دیاری بکات لەو داوایەیی کە لە دژی تۆمارکراوە هەتا پلەی بنبڕ وەردەگرێ ، ئەگەر ئامادەی نەکرد (امتناعی کرد) ئەوە دادگا بۆی هەیە منعی بکات لە سەفەر پاش ئەوەی داواکار کەفالەتێکی زامن پێشکەش دەکات وەکو گرنتیەک کە ڕەنگە داوالێکراو توشی زەرەر و زیان بێت )

*کەواتا بۆ مەنع کردنی کەسێک لە سەفەرکردن دوو مەرج پێویستە :
١-بونی داوایەک لە دژی ئەو کەسەی کە دەمانەوێ مەنعی بکەین لە سەفەر
مەرجیش نیە ئەو داوایە چ جۆرێک بێت یان لەبەردەم چ دادگایەک بەرزکراوەتەوە ڕەنگە داوای قەرز بێت یان هەڵگرتنی تجاوز یان منع معارضة ....

٢-دەبێ سەفەرکردنی کەسەکە بە مەبەستی خۆ دزینەوە بێت لەو داوایەیی کە لە دژی بەرزکراوەتەوە
لێرەدا بۆ سەلماندنی چونە دەرەوەی داوالێکراو تەنها ئەوەندە بەس کە بۆ دادگای بسەلمێنی کە داوالێکراو سەردانی دائرەی جوازاتی کردووە یان تکتی بڕیوە یان هەر شتێکی تر کە نیازی داوالێکراو نیشان بدات کە دەیەوێ سەفەر بکات.

دادگای تایبەتمەند بەم داواکاریە :

# بەپێی ماددەی( ۱٤۱ )لە یاسای شارستانی وەکو ڕێسای گشتی دادگای بەرایی تایبەتمەندە بەم داوایە بەڵام ئەگەر بەشێوەی ته‌به‌عی داوا بکەین ئەوا داوا لەو دادگایە دەکرێ کە داوا ئەسلیەکە دەبینێ بۆ نموونە ئەگەر دادگای باری کەسی لە کاتی سەیرکردنی داوایەک بوو داواکار داوای کرد ئەوا ڕاستەوخۆ داوا لە دادگای باری کەسی دەکات بە پێی بڕگەی دووەم لە هەمان مادەی سەرەوە ، وە ئەگەر بەشێوەیەکی سەربەخۆ ئەو داواکاریە کرا ئەوا لە دادگای بەرایی دەکرێت هەرچەندە داوای یەکەم لەبەردەم دادگایەکی تر بێت .

# باشە ئەگەر داوالێکراو بیەوێ منع نەکرێ لەسەفەر چی بکات؟

دەتوانێ (یەکێک) لەو سێ ڕێککارانە بکات :
١-کەسێک وەکو نوێنەری خۆی دیاری بکات وەکو ئەوەی پارێزەرێک دیار بکات کە داواکەی بۆ ببینێ .
٢-داوای حجزکردنی ماڵ و موڵکی خۆی بکات هەتا یەکلای بوونەوەی داواکە چونکە مەبەست لە منعی سەفەر ئەوەیە خۆی نەدزێتەوە لەو التزاماتانەی کە لە داوایەک لەسەریەتی بۆیە ئەگەر ماڵی حجز کرا ئەوا ئەو مەبەستە دێتە دی.
٣-کفالەتی دارای پێشکەش بکات بەو مەبلەغەی کە داوای لێکراوە لە داواکە یان کەسێک بکاتە کەفیل.

پێنج زاراوەی یاسای(‏مصطلحات قانونية)1- البيع : گورینەوەی شتێک بەرامبەر بە دراو2- مقايضة : گورینەوەی شتێك بە شتێك3- مصار...
15/04/2022

پێنج زاراوەی یاسای(‏مصطلحات قانونية)

1- البيع : گورینەوەی شتێک بەرامبەر بە دراو
2- مقايضة : گورینەوەی شتێك بە شتێك
3- مصارفة : گورینەوەی دراو بە دراو
4- مرابحة : فروشتنی شتێك زیاتر لەو بەهایەی پی کریوە
5- التولية : فروشتنی شتێك بەهەمان ئەو بەهایەی پیی کریوە

پرسیار/لە چ کاتێکدا، خاوەن موڵک(خاوەندار) ئەتوانێ داوا لە کرێچی بکات کە خانووەکەی چۆڵ بکات؟وه‌ڵام/لە ماددەی (17)لە یاسای...
12/04/2022

پرسیار/لە چ کاتێکدا، خاوەن موڵک(خاوەندار) ئەتوانێ داوا لە کرێچی بکات کە خانووەکەی چۆڵ بکات؟

وه‌ڵام/لە ماددەی (17)لە یاسای بەکرێدانی خانووبەرە، ژمارە 87ی ساڵی 1979 ی هەموار کراو، بەرکار لە هەرێمی کوردستان، لە 14بڕگەدا، باسی ئەو حاڵەتانە کراوە کە تیایدا خاوەن موڵک ئەتوانی داوا لە کرێچی بکات تا خانووەکەی چۆڵ بکات، کە لێرەدا تەنها چەند حاڵەتێکمان باس کردووە، ئەوانیش
1. ئەگەر کرێچیەکە، جارێکی تر موڵکەکەی دایەوە بە کرێ بەبێ ڕەزامەندی خاوەن موڵک.
2. ئەگەر کرێچی، موڵکەکەی بۆماوەی زیاتر لە 45 ڕۆژ بە چۆڵی بەجێ هێشت بەبێ بوونی بەهانەیەکی ڕەوا.
3. ئەگەر کرێچی خۆی یان هاوسەرەکەی یان منداڵە ناکامەکەی خانوویەک دروست بکات لە سنووری ئەو شارەی کە تیایدا نیشتەجێیە، یاخود یەکێک لەو کەسانە بوونە خاوەنی خانوویەک، یان خاوەنداری خانووبەرەیەک بکەن کە گونجاوبێ بۆ نیشتەجێبوون، یان بتوانرێ چۆڵ بکرێ یان چۆڵ بێت.
4. ئەگەر کرێچی، موڵکەکە بۆ مەبەستێکی جیاواز بەکار بهێنێت لەو مەبەستەی کە لە گرێبەستی بەکرێداندا ئاماژەی بۆ دراوە، بۆ نموونە ئەگەر موڵکەکە بۆ مەبەستی نیشتەجێبوون بەکرێ گیرابێ، بەڵام دواتر بکرێت بە دووکان و بۆ مەبەستی بازرگانی بەکار بهێنرێت.

📍ئاشت بوونەوە (الصلح) :ئاشتبوونەوە بەبریاری دادگای لێکۆلینەوە یان دادگا قەبوول دەکرێت،ئەگەر تاوانلێکراو یان نوێنەری یاسا...
07/04/2022

📍ئاشت بوونەوە (الصلح) :
ئاشتبوونەوە بەبریاری دادگای لێکۆلینەوە یان دادگا قەبوول دەکرێت،ئەگەر تاوانلێکراو یان نوێنەری یاسایی تاوانلێکراو داوای ئاشت بوونەوەی کردبێت لەوداوایانەی کەجولاندنی داوا بەسترابێتەوە بەسکاڵای تاوانلێکراو .

ماددەی ۱۹٥
ٲـــ ئەگەر ئەوتاوانەی سزایەکەی بریتی بێت لە حەبس کردن بۆماوەی کەمتر لە ساڵێک یان بژاردن ،ئەوا ئاشت بوونەوە بەبێ رەزامەندی دادوەر یان دادگا قەبول دەکرێت .

ب ــ ئەگەر تاوانەکە سزایەکەی بریتی بێت لە حەبس کردن بۆماوەی زیاتر لەسالێک، ئاشت بوونەوە تەنها بە ڕەزامەندی دادوەر یان دادگا قەبوول دەکرێت .

ج ــ لەتاوانەکانی هەڕەشەکردن و ئازاردان و لەناوبردنی ماڵ یان تێکدانی ،ئەوائاشت بوونەوە بەڕەزامەندی دادوەر یان دادگا قەبوول دەکرێت هەرچەندە سزایەکەی بریتی بێت لە حەبس کردن کەلە سالێک زیاتر نەبێت .

✳️ماددەی ۱۹۷/ٲ ــ داواکاری ئاشت بوونەوە لە هەموو قۆناغەکانی لێکۆلینەوە و دادگایی کردن تاوەکو دەرچوونی بریارلەداواکە قەبوول دەکرێت .

06/04/2022
مەرجەکانی بریکارنامە:بریکارنامە چەند مەرجێکی ھەیە و لەوانە وەک نمونە نەک وەک دیاریکردن:*دەبێت بریکار تەمەنی یاسایی تەواو...
04/04/2022

مەرجەکانی بریکارنامە:
بریکارنامە چەند مەرجێکی ھەیە و لەوانە وەک نمونە نەک وەک دیاریکردن:

*دەبێت بریکار تەمەنی یاسایی تەواوکردبێت(تەمەنی زیاتر لە ١٨ ساڵ)بێت
*نابێت یەکێک لە لایەنەکانی بریکارنامەکە شێت بێت واتە دەبێت عاقڵ بێت
*نابێت بریکارنامەکە بۆ کارێکی پێچەوانەی یاسا و دابونەریت و ئادابی عامە بێت
*تۆمارکردنی لە لەلای دادنوس بۆ پێدانی سیفەتی یاسایی لەبەرئەوەی ئەو پلاتفۆرمەیە کە سەرجەم ھەڵسوکەوتە یاساییەکانی لەسەر بنیاتدەنرێت و لە ھەندێکیاندا پێوەلکاندنی وێنەی بریگرتە بەمەرج گیراوە ، بە سێ وێنەی ئەسڵی ڕێکدەرێت یەکەمیان لە دادنوس ھەڵدەگیرێت و دووەمیان بۆ بریگرتەیە و وێنەی سێیەمیشیان بۆ بریکارە.

Address

زانكؤى سليمانى-كوليژى ياسا
Sulaimania
964

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Chawi yasa - چاوى ياسا posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share