پارێزەر مالیك خۆشناو

  • Home
  • پارێزەر مالیك خۆشناو

پارێزەر مالیك خۆشناو بۆ کاروباری پارێزەراتی و هەر پرسیارێکی یاسايی
⚖️پارێزەر لە دادگا⚖️
07514032014

🔺ژنى هەڵپەسێردراو( الزوجة المعلقة)لەڕووی شەرعیەوه ئەم جۆرە هاوسەرگیرییە خواى گەورە حەرامى كردووه❗️👇👇👇👇
30/05/2026

🔺ژنى هەڵپەسێردراو( الزوجة المعلقة)لەڕووی شەرعیەوه ئەم جۆرە هاوسەرگیرییە خواى گەورە حەرامى كردووه❗️👇👇👇👇

جەژنی قوربانتان پیرۆز بێت. 🌙هیوادارم ئەم بۆنە پیرۆزە سەرچاوەی خێر و بەرەکەت، گەشە و سەرکەوتنی زیاتر بێت بۆ هەموو موسلمان...
26/05/2026

جەژنی قوربانتان پیرۆز بێت. 🌙

هیوادارم ئەم بۆنە پیرۆزە سەرچاوەی خێر و بەرەکەت، گەشە و سەرکەوتنی زیاتر بێت بۆ هەموو موسلمانان ،هیوادارین ئەم جەژنە هەلی نوێ بۆ هاوکاری، وەبەرهێنان و گەشەپێدانی ئابووری دروست بکات و ئارامی، ئاسوودەیی و خۆشی بۆ هەمووان بەدوادا بێنێت.

هەروەها، داوای قبوڵبوونی حەجی هەموو حاجیان دەکەین و هیوادارین خوا گەڕانەوەیان بە سەلامەتی و قبوڵی بکات. 🤲✨

جەژنی قوربانتان پیرۆز، و هەموو ساڵێک بە خێر و بەرەکەت.🤝

پارێزەر/ مالك خۆشناو

٢٧/٥/٢٠٢٦

🛑🛑بۆچی سزای لە سێدارەدان لە بەیانیان جێبەجێ دەکرێت  ؟؟👇👇👇
23/05/2026

🛑🛑بۆچی سزای لە سێدارەدان لە بەیانیان جێبەجێ دەکرێت ؟؟👇👇👇

🔺ئايا سوێند خواردنی بە درۆ لەبەردەم دادگا کەفارەتی هەیە ؟❗️❗️👇👇👇
14/05/2026

🔺ئايا سوێند خواردنی بە درۆ لەبەردەم دادگا کەفارەتی هەیە ؟❗️❗️👇👇👇

‎👇👇👇  ئايا طلاق چاك دەکرێتەوە ؟؟طلاق پێناسە دەکرێت بەوەی بریتیە لە هەڵگرتنی کۆت و بەندی هاوسەرگیری بە دەستەواژەیەکی ڕوون...
12/05/2026

‎👇👇👇 ئايا طلاق چاك دەکرێتەوە ؟؟

طلاق پێناسە دەکرێت بەوەی بریتیە لە هەڵگرتنی کۆت و بەندی هاوسەرگیری بە دەستەواژەیەکی ڕوون کە شەرع و یاسا پێیان وەرگرتبێت بەبێ مەرج پابەندبوون بە دەستەواژەیەك یان زمانێکی دیاری کراو لە مێرد دەردەچێت یان لە ژن ئەگەر ئەو مافەی لەلایەن پیاوەکەیەوە پێدرابوو (سەرپشك کرابوو) یان لای دادوەرەوە.
‎نموونە:

‎هاوسەرەکەم فڵانی کچی فڵان طلاقم دایت، انت طالق، هەردو دەستەواژەکە پێکاوێتی و طلاقەکە کەوتوە و دروستە لە ڕوی شەرع و یاساییەوە.

‎ئەم جۆرە لە طلاق پێی دەوترێت طلاقی گەڕێنراو واتە مێرد بۆی هەیە ژنەکەی بگەڕێنێتەوە بۆلای خۆی بەبێ عقد و مارەیی تازە بەو مەرجەی لە ماوەی چاوەڕوانیدا (عدة) بیگەڕێنیتەوە بۆ لای خۆی ئینجا چ بە قسە بیت پێی بڵێ هاوسەرەکەم تۆم گەڕاندەوە لای خۆم وەك هاوسەرم یان بە کردەوە ڕوودانی جماعی شرعی.

‎ئەم بابەتە لای کوردەواری خۆمان و هەندێك لە زانایانی ئاینی پێی دەڵێن ئەوە طلاقەکەمان چاککردەوە.

‎بەڵام لە ڕووی شرعی و یاساییەوە بە هیچ شێوەیەك طلاق ناشکێت تا چاکبکرێتەوە بەڵکو طلاق دەردەچێت و دەکەوێت و جارێکی تر ناگەڕێتەوە بۆیە ئەگەر پیاوەکە خێزانەکەی لە ماوەی چاوڕوانیدا گەڕاندەوە ئەوا حڵاڵی خۆیەتی بەڵام لەو سێ تەڵڵقەی هەیەتی تەڵقەیەکی لەدەست چوو بۆی ناگەڕێتەوە و طلاقەکەی ڕۆیشت ، هەربۆیە هەڵەیەکی گەورەیە کە دەوترێت تەڵاقەکەمان چاککردەو

بەسوپاسەوە وەرگیراوە/‎ حاکم کامەران

پارێزەر / مالك خۆشناو

١٢ / ٥ / ٢٠٢٦
پارێزەر مالیك خۆشناو
‎‏‎ڕاوێژی یاسایی بۆ دەست کەوتنی زانیاری یاسایی سەردانی پەیج بکەن⚖️

ئةو حالەتانی کە ژن مارەیی ناکەوێت چین؟١. (ناشز بوون):ئەگەر ژن بە بڕیاری دادگا بە ناشز دانرا مارەیی پاشەکی لەدەست دەدات٢-...
31/03/2026

ئةو حالەتانی کە ژن مارەیی ناکەوێت چین؟

١. (ناشز بوون):
ئەگەر ژن بە بڕیاری دادگا بە ناشز دانرا مارەیی پاشەکی لەدەست دەدات

٢-تنازلکردن
ئەگەر ژنەکە بە ئارەزووی خۆی و بەبێ زۆر لێکردن، لەبەردەم دادوەر گەردنی مێردەکەی ئازاد بکات و واز لە مارەییەکەی بهێنێت

٣. رێژەی خەتاباری لە داوای جیابوونەوە (الخلاف)
ئەگەر یەکێک لە هاوسەرەکان داوای جیابوونەوە (تفریق بۆە هۆکاری ناکۆکی) پێشکەش بکات:
ئەگەر دەرکەوت کە تەواوی خەتاکە (کەمتەرخەمییەکە) لە ئەستۆی ژنەکەیە بە رێژەی ٪١٠٠، ئەوا بەپێی یاسا مارەیی پاشەکییەکەی دەفەوتێت.

٤. جیابوونەوە لەسەر داوای ژن (پێش گواستنەوە):
ئەگەر کچ لە قۆناغی دەستگیرانداریدا (پێش ئەوەی بچێتە ماڵی مێرد یان گواستنەوە ئەنجام بدرێت) داوای جیابوونەوە بکات و مێردەکەی هیچ کێشەیەکی نەبێت، ئەوا مارەیی پاشەکی ناکەوێت و تەنانەت ئەو مارەیی پێشەکییەش کە وەریگرتووە بیگەڕێنێتەوە.

٥. جیابوونەوە بە ڕێککەوتن (المخالعة):
لەم حاڵەتەدا ژن و مێرد ڕێکدەکەون لەسەر جیابوونەوە بەرامبەر بڕێک پارە یان وازهێنان لە مافەکان. زۆربەی کات لەم جۆرە تەڵاقەدا (خوڵع)، ژنەکە دەستبەرداری مارەیی پاشەکی و نەفەقەی ماوەی عیددە دەبێت بۆ ئەوەی مێردەکەی ڕازی بێت بە جیابوونەوە.

٣١/ ٣ / ٢٠٢٦

پارێزەر / مالك حكيم خۆشناو

ژن ئەتوانێت مێردەکەی تەڵاق بدات ؟؟؟بابەتێکی شەرعی و یاسایی بیستراو بەڵام وەڵامێکی درووست و بەپێز نەبیستراوە بۆ ئەو بابەت...
29/03/2026

ژن ئەتوانێت مێردەکەی تەڵاق بدات ؟؟؟

بابەتێکی شەرعی و یاسایی بیستراو بەڵام وەڵامێکی درووست و بەپێز نەبیستراوە بۆ ئەو بابەتە .

لە ماددەی شەشەم /5 لە یاسای باری کەسی بە شێوەیەکی شاراوە باسی ئەم بابەتە کراوە ، بە پێی مادەکە ژن بۆی هەیە مەرج دابنێ لەسەر مێردەکەی لە کاتی ئەنجامدانی گرێبەندی هاوسەرگیریدا کە سەرپشکی بکات بۆ تەڵاقدان ، و هیچ ڕێگریەکی شەرعی و یاسایی نیە کە دوای گرێبەندی هاوسەرگیریش ئەو سەرپشکە بدرێت بە ژن ، لەم کاتەدا ژن و مێردەکە بۆیان هەیە سەردانی دادگای باری کەسی بکەن بۆ دەرهێنانی بەڵگەنامەی سەرپشک کردن بۆ تەڵاقدان ، ئەمەش بە پێی ماددەی 34/ یەکەم لە یاسای باری کەسی ، و بە پێی ئەم ماددەیە بێت بە دوو ڕێگا مافی تەڵاقدان دەدرێت بە ژن یەکەم بە بریکارنامە کە دەبێت تایبەت بێت و تەواوی ووردکاری تەڵاقدانەکەی تیادا بێت لە ڕووی بەروار و سیغەی بریکارنامەکە بۆ تەڵاقدان ، و ئەوی تریان سەرپشک کردنە بە پێی بەڵگەنامەی کە باسمان کرد .

سەرپشک کردن (تفویض ) بریتیە لەوەی کە پیاو ژنەکەی دەکات بە خاوەنی ئەوەی کە خۆی یان نفسی خۆی تەڵاق بدات ، وەک ئەوەی مێردەکەی پێی دەڵێت (خۆت تەڵاق بدە ) یان ( ئەمری خۆت بە دەستی خۆتە ) و هەرچوار مەزهەبەکە حەنەفی و مالکی و شافعی و حەنابلە ڕایان یەکەو ژن ئەتوانێت سەرپشک بکرێت بۆ تەڵاقدانی خۆی ٫ وئەگەر پیاوەکە ژنەکەی کردە بریکاری خۆی بۆ تەڵاقدان ئەوە برکارنامەیە و سەرپشککردن نیە .

ئەگەر ژنە سەرپشککراوەکە بە دەستەواژەیەکی شەرعی مێردەکەی تەڵاقدا ئایا جۆری تەڵاقەکە چیە ؟؟؟
ئەگەر ژنەکە نەگوازرابۆوە یان دخول ڕووی نەدابوو و ئەگەر سەرپشک کرابوو و تەڵاقەکەی درکاند ئەوا جۆری تەڵاقەکە لێکترازانی بچوکە لەبەر ئەوەی دخول رووی نەداوە ، بەڵام ئەگەر گوازرابێتەوە و دخول روویدا بێت ئەوا دوو بۆچوونی جیاواز هەیە لە سەر جۆری تەڵاقەکە :-

بۆچوونی یەکەم پێیان وایە جۆری تەڵاقەکە لێکترازانی بچووکە (بائن ببینونە صغری ) وئەو ژن و مێردە بۆیان نیە بگەڕێنەوە لای یەکتری وەک ژن و مێرد الا بە عقدو مارەیی تازە نەبێت.

بۆچوونی دووەم پێیان وایە جۆری تەڵاقەکە تەڵاقی گەڕێنراوە (رجعی ) کە ژن و مێردەکە لە ماوەی عدەدا بۆیان هەیە بگەڕێنەوە لای یەکتری و سەرلەنوێ ژیانی هاوسەرگیری دەست پێ بکەنەوە بێ عقدو مارەیی تازە.
وە هەردوو مەزهەبی شافعی و حنابلە بە بۆچوونی دووەمیان وەرگرتووە .

بەڵام دەستەی باری کەسی لە دادگای پێداچوونەوەی عێراق بە بۆچوونی یەکەمیان وەرگرتوو بە بڕیاریان ژمارە ٩٨٢٧/دەستەی باری کەسی /٢٠١٩ لە ٢٠١٩/٩/١.

بە هیوام بە تەواوەتی ڕوونم کردبێتەوە چونکە مەبەستم بوو بە کەمترین ووشە شرۆڤەی بکەم، بەخوام سپاردن خواتان لەگەڵ....

پارێزەر / مالك حکیم خۆشناو

بە سوپاسەوە وەرگیراوە
٢٩/٣/٢٠٢٦

(لیس الشيء فی الفرحة الضمیرك مرتاح)                                                    🌸🌸🌸هیچ شــتێــک لە وە خۆشـــتر نی...
26/03/2026

(لیس الشيء فی الفرحة الضمیرك مرتاح)
🌸🌸🌸
هیچ شــتێــک لە وە خۆشـــتر نیـــــە
وویـــــــژدانـــــــــت ئـــاسودە بــێــت

٢٦/٣/٢٠٢٦
پارێزەر / مالك حکیم خۆشناو

جه‌ژنی ڕەمەزانتان پیرۆز بێت 🌙بە ناوی خودای گەورە و میهرەبانبەبۆنەی ھاتنەوەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزە، گەرمترین پیرۆزبایی خۆ...
20/03/2026

جه‌ژنی ڕەمەزانتان پیرۆز بێت 🌙

بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان

بەبۆنەی ھاتنەوەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزە، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی خانەوادەی سەربەرزی شەھیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و سەرجەم موسڵمانانی جیھان بەگشتی و کوردستان بە تایبەتی و تەواوی خزمان و دۆست و ھاوڕێیان دەکەم.

لە خوای گەورە داواکارم ڕۆژوو و عیبادەتی مانگی ڕەمەزانی لەهەموو لایەکمان قەبوڵکردبێت و ئەم جەژنە ببێتە مایەی سەلامەتی و تەندروستی و کۆتاییهاتنی ناخۆشییەکان لە سەرانسەری جیهان.

دووبارە جەژنی لە هه‌موو لايه‌ك پيرۆزبێت و هەمیشە لە خۆشی و شادی و تەندروستیدا بژین.

پارێزەر / ماليك حكيم خوشناو
٢٠ی ٣ی ٢٠٢٦ زایینی

بسم ‎ اللة الرحمن الرحيم 🌙                    جەژنە پیرۆزەپیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان لە سەرجەم موسڵمانان و  هاوڕێ و دۆستان ...
19/03/2026

بسم ‎ اللة الرحمن الرحيم 🌙
جەژنە پیرۆزە
پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان لە سەرجەم موسڵمانان و هاوڕێ و دۆستان و خزمان دەکەم ، هیوادارم خوای گەورە نوێژو ڕۆژوو تاعەتی هەمومانی قبوڵ کردبێت، خوازیارم کوردستانمان پارێزراو بێت و جەژن ببێتە مایەی خێرو خۆشی بۆ هەموو لایەك و کۆتایی بەو نەهامەتیانە بهێنێت و ئاسودەیی و خۆشگوزەرانی باڵ بکێشێ بەسەر گەل و نیشتیمانەکەمان
‌ تقبل الله منا ومنكم ...

پارێزەر / مالك حکیم خۆشناو

١٩/٣/٢٠٢٦

Address

Erbil

44001

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when پارێزەر مالیك خۆشناو posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

  • Want your business to be the top-listed Law Practice?

Share